كاروان بازیان
له‌م سه‌رده‌مه‌دا تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، وه‌ك فه‌یسبووك، تویته‌ر، ئینستاگرام … هتد بوونه به‌شێك له ژیانی زۆرینه‌ی خه‌ڵك. له‌رێگه‌یانه‌وه ده‌توانین هاوڕێی نوێ بدۆزینه‌وه، گفتوگۆبكه‌ین، راوبۆچوونی خۆمان بنووسین، وێنه و ڤیدیۆی ژیانی تایبه‌تی بڵاوبكه‌ینه‌وه… ئا لێره‌وه ئیشكالییه‌ته‌كه له چه‌ند روویه‌كه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت.
تۆڕه‌كومه‌ڵایه‌تییه‌كان له دوو ئاستدا به‌كاردێن، له سه‌رئاستی شه‌خسی و ئاستی ریكلامكردن بۆ ماركه‌یه‌ك. ئێستا له زانكۆ و كۆلێجه‌كان وه‌ك زانست ده‌خوێنرێت. بڕوانامه‌ی له‌سه‌ر وه‌رده‌گیرێت. دیارترین بواریشیان بریتییه له (كۆمونیتی مانیجه‌ر) community manager، كه بریتییه له‌و كه‌سه‌ی كه كومۆنیتی له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌بات، یان به‌شێوه‌یه‌كی تر، بریتییه له به‌رپرسی ماركه‌یه‌ك له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
یه‌كه‌م: ئاستی بازرگانی
ته‌واوی كۆمپانیا گه‌وره‌كان و ته‌نانه‌ت كه‌سایه‌تییه‌كانیش ئه‌كاونتیان هه‌یه. كه له رێگه‌یه‌وه ده‌توانن چه‌ند ئامانجێك بپێكن :
- درووستكردنی كاریگه‌ریی.
- گه‌ڕان به‌دوای ناوبانگ.
- بازاڕگه‌رمكردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی فرۆش.
- بڵاوكردنه‌وه‌ی بیروڕا.
- زیاتركردنی ژماره‌ی بینه‌ر بۆ سایته‌كانی ئینته‌رنێت: واتا تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان یاریده‌ده‌رن بۆ زیاتركردنی سه‌ردانیكه‌رانی سایته‌كان. ئه‌وه‌ش ناوه زانستییه‌كه‌ی پێی ده‌وترێت SMO یان social media optimization، كه بریتییه له بەكارهێنانی هه‌موو ئه‌و ته‌كنیكانه‌ی كه پێوستن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی بینینی ماركه‌و وێنه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی ساتێك له‌سه‌ر تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. هه‌ر ئه‌وه‌یش ئێستا له زانكۆكان بووه به به‌شێك له بابه‌ته‌كانی خوێندن، به‌تایبەتی له به‌شه‌كانی دیجیتال.
دووه‌م: ئاستی شه‌خسی
ئه‌مه له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی تر، یان روونتر بڵێم، له كو‌لتوورێكه‌وه بۆ كو‌لتوورێكی تر ده‌گۆڕێت:
- له وڵاتانی رۆژهه‌ڵتی ناوه‌ڕاست و ئیسلامی دا، كێشه‌ی زۆری له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه درووستكردووه. چونكه له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونییه‌وه هیچ ئاماده‌كارییه‌ك نه‌كراوه بۆ به‌كارهێنان و پێشوازیكردن له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. له ڕاستیدا ئه‌و كۆمڵگایانه داخراون و پێشتر هیچ كرانه‌وه‌كیان به‌خۆیانه‌وه نه‌بینیوه؛ تۆڕی كۆمه‌ڵیه‌تیش بۆخۆی فه‌زایه‌كی ئازاد درووست ده‌كات. تاکەکان له ناو چواردیواره‌كانه‌وه دێننه ده‌ره‌وه. ئه‌وه‌ش به‌و كۆمه‌ڵگایانه هه‌زم ناكرێت، هه‌ربۆیه جۆرێك له جەنجاڵی درووست ده‌بێت. هه‌ر بۆ نموونه، پێشتر كچێك و كوڕێك نه‌یانده‌توانی به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ یه‌كتر بدۆزنه‌وه، به‌ڵام ئێستا زۆر ئاسان به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان به‌هۆی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه به‌یه‌ك ده‌گه‌ن. به‌شێكی زۆری به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، بەئاگابێت یان بێ ئاگا، زانیاری كه‌سی بڵاو ده‌كه‌نەوه. هه‌ر له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه تاکه‌كان زیاتر چاویان ده‌كرێته‌وە، ئه‌وه‌ش كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی لێده‌كه‌وێته‌وه. له‌لایه‌كی تره‌وه، هه‌ر له‌كاتی ده‌ركه‌وتنی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیشدا هاككردنی ئه‌كاونته‌كانیش په‌یدا بوو، ته‌نانه‌ت وه‌ك پیشه‌یشی لێهاتووه. هه‌ر به‌هۆی ئه‌مه‌یشه‌وه له‌كاتی هاككردنی ئه‌كاونته‌كاندا كێشه‌ی زۆر درووست ده‌بێت ته‌نانه‌ت ده‌شگاته دادگا.
- له وڵاتاین رۆژئاوا، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه خۆیان ئاماده‌یان تێدایه بۆ گۆڕانكاری كرانه‌وه، یان راستر بڵێم، پێشتر زه‌مینه له‌باره تا تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی درووست باكاربهێنرێن، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه شتێك نییه به‌ناوی درووستكردنی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه. به‌ڵام دواجار هه‌موو كۆمه‌ڵگاكان پێكه‌وه گیرۆده‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ن كه پێیده‌وترێت ئاڵۆده‌بوون.
تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك به‌ڵاو سه‌رچاوه‌ی دڵه‌ڕاوكێ
له هه‌ندێك وڵات‌دا، به‌تایبه‌تیش وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌كاتی گه‌یشتن به فڕۆكه‌خانه هه‌رچی ئه‌كاونتی كه‌سه‌كه هه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاتی گه‌شتی بۆده‌كه‌ی چێك ده‌كرێت. هه‌ر ئه‌و دیارده‌یه‌ش كێشه‌ی بۆ كورده‌كانی عێراق دروستكردووه به‌تایبه‌تی كاتێك سه‌ردانی وڵاتانی دراوسێ ده‌كه‌ن. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر، ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ئه‌وه‌ی كرد به مه‌رج كه هه‌ركه‌سێك داوای ڤیزه‌ی گه‌شتیاری ئه‌مریكا بكات، ده‌بی ناوی ئه‌كاونته‌كانی له‌كاتی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی داواكاری ڤیزا پێشكه‌ش بكات، به‌تایبه‌ت: فه‌یسبووك، تویته‌ر و ئینستاگرام. ئه‌وه‌ش ده‌نگۆیه‌كی گه‌وره‌ی نایه‌وه. به له‌قاڵبدانی ئازدییه‌كان وه‌سفكرا. هه‌ر ئه‌وه واده‌كات مرۆڤ له‌كاتی گه‌شتدا تووشی دڵه‌ڕاوكێ ببێ. له‌لایه‌كی تره‌وه زۆركه‌س پێیانوایه ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی وڵاتان، چێكی ئه‌كاونتی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی هه‌موو كه‌س ده‌كه‌ن له‌كاتێدا ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان بێت. ئه‌مه‌یش ده‌بێته مایه‌ی دڵه‌ڕاوكه بۆ زۆرێکی تاکەكان، كه به‌ئازادی نه‌توانن ئه‌وه‌ی له ناخیانه ده‌ریببڕن. یان به‌شێوه‌یه‌كی تر بڵیم، تاکه‌كان باجی موماره‌سه‌كردنی ئازادییان ده‌ده‌ن.
چی بكرێت بۆ خۆپاراستن
چه‌ند رێوشوێنێك گرنگ هه‌ن پێوسته بگیرێنه‌به‌ر له‌بۆ پاراستنی ژیانی تایبه‌تی له‌سه‌ر تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان:
- پاسۆردی به‌هێز باكاربهێنه.
- له هه‌موو جێگایه‌ك كۆنێكت مه‌كه، چونكه دەکرێ هاككه‌ر بکرێیت.
- سێتینگی ئه‌كاونته‌كه‌ت به‌جۆرێك بێت كه كه‌مترین زانیاری بده‌یته ده‌ست ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی ئه‌كاونته‌كه‌ت ده‌كه‌ن. چونكه ته‌نانه‌ت له‌كاتی داواكاری بۆ كارێكیش، خاوه‌نكار ره‌نگه له‌رێگه‌ی پرۆفیله‌كه‌ته‌وه یان بڵاكراوه‌كانته‌وه بڕیاری پێشوه‌خته بدات و كاره‌كه‌ت ده‌ست نه‌كه‌وێت.
- داخستنی هه‌موو ئه‌كاونته‌كانت له‌كاتی سه‌فه‌ردا یان له‌كاتێكدا كه خۆت ده‌زانی له جێگایه‌كه‌وه ده‌كه‌ویته به‌ر هێرش.
- ئه‌كاونته‌كه‌ت به‌شێوێه‌ك لێبكه‌ی كه له‌سه‌ر گۆگڵ و هاوشێوه‌كانی ئیندێكس نه‌كرێت. واتا كاتێك كه‌سێك له‌سه‌ر گۆگڵ یان هاوشێوه‌كانی ده‌گه‌ڕێت بۆ ناوه‌كه‌ت نه‌یدۆزێته‌وه. ئه‌و سێتینگه‌یش له فه‌یسبووكدا فه‌راهه‌مكراوه بۆ به‌كارهێناران.
- دیارینه‌كردنی شوێنی جوگرفیا: چونكه ئه‌وه له دوو رووه‌وه زیانی ده‌بێت، له‌لایه‌كه‌وه له‌و شوێنه‌ی كه له‌و كاته‌دا ره‌نگه بكه‌ویته به‌ر هێرشی ناحه‌زان، به‌تایبه‌ت بۆ كه‌سانی رۆژنامه‌نووس یان دیار. یان بۆ كه‌سانی ئاسایی ره‌نگه ئه‌گه‌ر بزانن له ماڵه‌وه‌نیت ده‌سیان بگاته شوێنی نیشته‌جێبوونت و دزیت لێبكه‌ن یان زیان به كاری شه‌خسیت بگه‌یه‌نن. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش له فه‌ڕه‌نسا كاتێ كه‌سێك ده‌چێته گه‌شت، ده‌توانێت فۆڕمێك پڕبكاته‌وه كه پێی ده‌ڵێن Opération tranquillité vacances، واتا(خستنەکاری به‌بێخه‌م سه‌فه‌ركردن)، چونكه له‌و ماوه‌یه‌ی كه‌سەکە له سه‌فه‌رە پۆلیس چاودێری ماڵه‌كه‌ی ده‌كات. یه‌كێك له رێنماییه‌كانیان ئه‌وه‌یه كه نابێت له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاتی گه‌شته‌كه‌ت رابگه‌یه‌نی.
- به‌وریاییه‌وه خه‌ڵك ئه‌د بكه. به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئه‌گه‌ر ناو وێنه‌ی به‌تاواوی دانه‌نابێت.
- له‌كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری، وێنه و ڤیدیۆ ته‌نها بواربده به‌و كه‌سانه‌ی كه خۆت مه‌به‌سته شته‌كانت ببینن.
- پێیویست ناكات كلیك بكه‌ی له‌سه‌ر هه‌موو لینكێك تا به‌ته‌واوی ڵێی دڵنیا نه‌بی، لەوانەیە ئه‌وه ڤایرۆس بێت یان هاككه‌ر بێت.
دواجار تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌به‌رده‌ستی ئێمه‌ن، كه‌واته ده‌بێ ئێمه ئه‌وان به‌ڕێوه ببه‌ین نه‌ك ئه‌وان ئێمه به‌ڕێوه ببه‌ن. له‌م نێوه‌نده‌یشدا پێویسته له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه‌كانی بواری ته‌كنه‌لۆجیای هاوپەیوەندی بڕۆین، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی هۆشیارانه. چونكه ده‌ستبه‌رداربوون له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زیانێكی گه‌وره به‌و كه‌سانه ده‌گه‌یه‌نێت كه ناودارن، یان پێوستیان به‌وه‌یه ناوبانگ په‌یدا بكه‌ن له بواره‌كه‌ی خۆیان. له‌بواری كه‌سیش ده‌توانرێت سوودی زۆریان لێوه‌ربگیرێت، بۆنموونه جگه له بواری هاوپەیوەندی، ده‌توانین هه‌ر له‌رێگەی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ئاگامان له هه‌موو هه‌واڵ و زانیارییه‌ك هه‌بێت به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك به‌یه‌ك سه‌ردانی سایته‌كان بكه‌ین، چونكه هه‌موویان زانیارییه‌كانیان له‌وێدا بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌و سەر‌چاوانه‌ی كه بۆ نووسینی ئه‌م بابه‌ته سوودم لێوه‌رگرتوون:
États-Unis: les touristes doivent désormais déclarer leur compte Facebook, https://www.bfmtv.com/tech/etats-unis-les-touristes-doivent-desormais-declarer-leur-compte-facebook-1703847.html
Mes données, mon identité, https://bienvivreledigital.orange.fr/mes-donnees-mon-identite/actu/les-reseaux-sociaux-et-la-vie-privee
Opération tranquillité vacances, https://www.gendarmerie.interieur.gouv.fr/Zooms/Operation-tranquillite-vacances2
community manager, https://dictionary.reverso.net/english-french/community+manager
Définition : SMO, https://www.definitions-marketing.com/definition/smo/
كاروان بازیان
رۆژنامه‌نووس