ڕۆمانی فڕینی پردەکان




ڕۆمانێکى تەواو جیاواز چاپ و بڵاودەکرێتەوە

ئەم ڕۆمانە بۆ یەکەمجار لە پێشەنگای نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی، لە ناوەند و چاپەمەنی پاندا کەوتۆتە بەردەستى خوێنەران و دوای تەواوبوونی پێشەنگای نێودەوڵەتی چاوەڕوان بن، لەسەرجەم شارو شارۆچکەکان دەکەوێتە بەردیدی خوێنەران.

کورتەیەک باسێک

ئەم ڕۆمانە بە شێوە و تەکنیکی جیاواز و تایبەت بە ڕۆماننووس نووسراوەتەوە، ڕۆمانی فڕینی پردەکان، ڕۆمانێکی فرە ڕەهەندی سادیستی، مێژویی سیاسییە، دەروونی و فەلسەفیی عرفانییە، کە تێیدا کوشتن و دەسەڵات و ململانێی مانەوە، پێکهاتەی سەرەکی ڕۆمانەکەیە. هەروەها باس لە دروستبوونی میتۆلۆژیا و ئایینێک دەکات، کە دوای کۆتای هاتنی ئاییەنەکان بەناوی ئەهلی حەق و کتێبی قینات کە لە سێ لەوحەکانی سوور و ڕەش و شین، پێکهاتووە و هێمان بۆ فەلسەفە و سیستەم و دەسەڵات.

لە ڕۆمانی فڕێنی پردەکان تەکنیک و گێڕانەوە گرنگی زۆری پێدراوە، وەسف و شوێن، پانتایەکی زۆری لە ڕۆمانەکە بۆ تەرخان کراوە. هەروەها زمان باڵایە و بایەخ بە شێوەزار و بنزار و وشە کۆنەکانی کوردی دراوە. کات و زەمەن لە ڕۆمانەکە دیارنییە، فڕینی پردەکان گەڕانەوەیە بۆ سەلەف و پێشینە و تێکەڵ بە جیهانی هاوچەرخ کراوە.

تەکنیکی گشتی:.

سەرەتای ڕۆمانەکە لە کۆتاییەکەیەوە دەست پێ دەکات، ڕۆمانەکە لە پێنج بەشی سەرەکی و هەشتاویەک بەشی بچووک پێکهاتووە. بەشە لاوەکیان لە بەشی بچووک و یەک پەڕەگراف و لە بەشی درێژ پێکهاتووە. هیچ بەشێکی پێش، پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە بەشی دوای خۆیەوە نییە، بەڵکوو لەگەڵ بەشەکانی دیەکەدا هاوبەشە. ئەمەش وەک تەکنیکێکی جیاواز کاری لەسەر کراوە.

 ڕووداوی ناو ڕۆمانەکە:.

ڕووداوەکانی ناو ڕۆمانەکە سەربەخۆن و  چەندین ڕووداوی لاوەکی لە جوخزی ڕووداویکی نادیار ڕۆمانەکە ڕوودەدەن، کە باس لە ماڵباتێکی پادشایەتیی دەکات دوای خەون بینینی پادشا و سەرهەڵگرتنی و جێهێشتنی مەملەکەتەکەی تەختی شانشینەکەی ڕادەستی کوڕی بچووکەکەی دەکات و بەمەش ناکۆکی و دەکەوێتە نێوان دوو شازادەکان، بۆ گرتنە دەستی جلەوی دەسەڵات دەکەونە ململانێ و بەم هۆیەوە تەختی دەسەڵاتی پادشایەتی دەکەوێتە لەرزە و شۆڕشگێڕە کۆماریستە بێ ئایینەکان کودەتا بەسەر پادشایەتی دەکەن، وڵات بەرەو بێ ئایینی دەبەن. بۆ ئەم مەبەستە یەکێک لە شازادەکان. بەمەبەستی گێڕانەوەی دەسەڵاتی پادشایەتی ئایینێکی سیاسی ڕادەگەیێنێت، دوو لە منداڵانی ماڵباتەکەی منداڵێکی غوڵامکارەی دەرباری پادشایەتی دەخەتە نێو گەمەیەکی ئایینی و سیاسییەوە.

پاڵەوانەکانی ڕۆمانەکە:.

پاڵەوانی سەرەکی ڕۆمانەکە بەهادوور و سوبحلئەزەل، دوو برای جمکەی ناکامن، یەکیان سەری لە جەستەی بچووکترە و ئەوەی دیکەیان سەری لەجەستەی گەورەترە، لەگەڵ ئاپۆپی هاوڕێیان. دواتر هەرسێکیان دەبن بە سێ سەرکردە و و ڕابەری مەزن و دەکەونە ململانێ. ئاماژەیە بۆ سێ کەسایەتی مێژووی ئایینی حەزرەتی موحمەد و عیسا و موسا. بەهااللە و سوبحلئەزەل. هەروەها سێ سەرکردەی کوردن، ئاماژەیە بۆ رۆح، ماتریال، سیستەم.  

لە هەر بەشێکی ناو ڕۆمانەکان ڕووداوکان جیان و گۆشەنیگاکانی جودان، وەک ئەنفال و هەژاری دەردەسەری و چاکە و خراپەکاری، بە ئامانج گرتووە. گێڕەوەی سەرەکی ڕۆماننووسێکە لەناو ڕۆمانەکەدا کە پیشەی ڕۆژانەی پاقڵە فرۆشییە، تا کۆتایی ڕۆمانەکە دەرناکەوێت. بۆ هەربەشە و زمان و گێڕەوە و بۆ گێڕەوە دەگۆڕێت.

شوێنی ڕووداوەکان:.

ڕووداوەکان لە چەند شارێکی جیاواز ڕوودەدەن، وەک شاری عەکا و شاری خوزستان، بیابانی نەقەب، لۆقەنتەخانە، شارى شیلەی هەنگ، شاری پردەکان، دەریا خەمگیر، شاری شادی و پێکەنین، کارخانەی لە کارکەوتوو، حەقخانە و خانەی کەوشەن.

بیرۆکەی ڕۆمانەکە:.

ڕۆماننووس بۆ بیرۆکەی ڕۆمانەکەی سوودی لە فەلسەفەکانی ستۆکی و ئەڕستۆ  و بوونگەرایی هایدگەر و ژان پۆڵ سارتەر و هیرسیل و داروین و فرۆید  یۆنگ و ئەریک فرۆم و فریدیش نیچە و کتێبی مەکنونە و مێژووی ئایینی بەهایی و بزووتنەوەی حەقە و یارسان و سابیئە و مەندائی و تەقیەی عیرفانی ئیسلامییەوە وەرگرتووە.

ناوی ڕۆمانەکە:.

ناوی ڕۆمانەکە فڕینی پردەکان، پردەکان لە ناوی شارێکی وەهمی ناو ڕۆمانەکە وەرگیراوە کە ئەم شارە هەزاران پردی تێدایە، بۆ هەر پردێکیان ناوێکیان هەیە، لای خەڵکەکە هەرپردە و بۆ مەبەستێکی دیاری کراو بە کاردێت. دوای دروستبوونی ئاشوب و پەشێوی لە شارەکەدا، خەڵکەکە پردەکان دەروخێنن.

فڕینی پردەکان بەدیاری کراوی وێنای دوو برای جمکە دەکات، کە لای سیلۆنی پیری مامیان وەک پردێک بۆ گەیشتنە دەسەڵات بەکاردێن هەریەکەیان دەکات بە ڕابەرێکی گەورەی ئایینی، دواتر گەمەکە بەسەر خۆیدا پێچەوانە دەبێتەوە و لەدەستی دەرچن. بە کورتی فڕینی پردەکان تەعبیر لە نەمانی لێبوردن و بەخشندەیی مرۆڤایەتی دەکات.

ئامانجی ڕۆمانەکە:.

ئامانج لە نووسینەوەی ڕۆمانەکە، نیشاندانی دەردەکانی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتییە، بەمەبەستی کەم کردنەوەی تاوان و نەهێشتنی خراپەکاری و ڕۆحی یەکتر قبوڵکردن و جیاوازی ئایینی و بیر و بۆچوون و برەودانە بە زاینین مەعریفە و باشترکردنی ژیانی مرۆڤەکانە.

Check Also

کتێبی فەلسەفەی ئازادی

لێپێچینەوەی: دڵشاد کاوانی بەم زووانە چاپ و بڵاو دەکرێتەوە کتێبی “ئازادی لێپێچینەوە”، لە فەلسەفەی ژان …