هه‌ینی, تشرینی یه‌كه‌م 4, 2024
frku

كولتوور

ئاهەنگ و ئازادی، هونەرمەند ڕۆژین حاجی حوسێن

بەیان سەلمان هونەری ئەبستراکت بەوە پێناسە دەکرێت ”بزووتنەوەیەکی جیهانییە کە بەسەر تەواوی سەدەی بیستەمدا زاڵە. دابڕانێکە لەگەڵ چەمکێکی نەریتی هونەر وەک لاساییکردنەوەی سروشت، وێناکردنی بابەت و شتگەلێکە کە لە جیهانی سروشتییەوە نییە، بەڵکو شێوە و ڕەنگەکان دەبنە نوێنەری خودی خۆیان.” لێرەوە هونەری ئەبستراکت لە بنەڕەتدا نوێنەرایەتی هیچ شتێکی ئاشکرا ناکات. …

درێژه‌

بایەخی ستراتیجی سینەما و فیلمسازی ستراتیجی

نەوزاد جەمال پوختە سینەما و بەرهەمهێنانی فیلم، بەپلەی یەکەم کارێکی هونەرییە و پێویسته‌ بە پێوەر و بەها هونەرییەکانی سینەما هەڵبسەنگێنرێت. بەڵام، بەدیوێکیتردا پیشەسازی سینەما وەک ‘هێزێکی نەرم’ بەشێکە لە ستراتیجییەتی نیشتمانی و دیپلۆماسی هونەریی/کولتووریی وڵاتان. هه‌روه‌ك بەکارهێنانی سیاسییانەی هونەر، ئەدەب و زانست، راستییەکی مێژووییە. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئەرکی سینەما لە ستراتیجییەتی …

درێژه‌

شکسپیر لە شانۆی پۆڵەندیدا

نیهاد جامی نیهاد جامی شانۆنامەکانی شکسپیر پێگەیەکی گرنگیان هەیە بۆ ئاستی پێشڤەچوونی نمایشی شانۆیی، کە دەتوانرێت لەدوو لایەن گرنگیان دەست نیشان بکەین ئەوانیش، سەرەتا لەڕووی بونیادی درامی و تێگەیشتن لەئاستە دەروونی و کۆمەڵایەتیەکانی کارەکتەر و پەیوەندی مرۆڤ بەڕووداو، چۆنیەتی سەرهەڵدانی تراژیدیا، کە کۆمەکی ئەکتەرو دەرهێنەر دەکات بتوانێت دنیابینی شانۆیی بباتە …

درێژه‌

چێخۆڤ لە شانۆی پۆڵەندیدا

نیهاد جامی ئیکس ئەن پرۆڤانس/ فەرەنسا شانۆنامەکانی چێخۆڤ لەسەر تەختەی شانۆکانی پۆڵۆنیدا توانیویەتی کاریگەری لەسەر ئاستی بەرەو پێشچوونی ئەو شانۆیە دابنێت، بەهۆی تێگەیشتنی ئەو نووسەرە لە واقعی کۆمەڵایەتی، کە ژیانی کارەکتەرەکانی هەستکراوە نزیکییەک هەیە لەگەڵ ژیانی ئەو کۆمەڵگایەدا. بۆیە تائەمڕۆش چێخۆڤ یەکێکە لەو نووسەرانەی بەردەوام شانۆنامەکانی لەسەر تەختەی شانۆکانی ئەم …

درێژه‌

کەسایەتی دارتینیان لە نێوان خەیاڵ و ڕاستیدا

بەیان سەلمان زۆرن ئەوانەی ڕۆمانی ”سێ موسکیتێر”ی Les Trois Mousquetaires ئەلکسەندەر دومایان خوێندۆتەوە. هەمیشە گومانێکمان لەلا دروست دەبوو لە نێوان ئەوەی چەند ئەم کەسایەتیە مێژوویە لە ژیانی ڕاستی ئەو سەردەمەدا هەبوو و خەیاڵی نووسەر ئەلکسەندەر دومای وروژاندووە هەتا شاکارێکی لێ داهێنا. لە قشڵەی ڤانسێن  Câteau De Vincennesلە پاریس، لە باڵی …

درێژه‌

ئاڵوودەبوون بە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان

بەهیە بارام ئالودەبوون واتا خووگرتنی کەسێک بە شتێکی دیاریکراو وەک ماددە هۆشبەرەکان، یارییە ئەلیکترۆنییەکان، فیلمەکانی پۆڕن، ئینتەرنێت، یاخود هەر شتێکیتر بێت کەوا ئەو کەسە زۆربەی کاتەکانی بەو کارە و بەوشتەوە خەریک بکات و نەتوانێت وازی لێبهێنێت و کاتێکی زۆری پێوە بەسەر بەرێت و نەتوانێت لێی داببڕێت. دەوترێت ئاڵوودە بوون جۆرێکە …

درێژه‌

ئایندەی مرۆڤ و تەکنەلۆژیا لە زنجیرەی ”ئاوێنەی ڕەش”

ڕزگار کاوانی (١) ئەم زنجیرەیە، کە بە زمانی ئینگلیزی ناونیشانەکەی black mirror، باسی کاریگەریی تەکنەلۆژیا لەسەر مرۆڤ دەکات. بەپێی چیرۆکەکانی هەر زنجیریەکی، دەکرێت لە داهاتوودا ڕووبدات، بەشێکیش ئێستای مرۆڤایەتی لەناویدا دەژین. دەمەوێت بە کورتی بۆچونی خۆم لەسەر یەکە یەکە لە زنجیرەکان لێرەدا بنووسم، چونکە پێم وایە سوودی دەبێت بۆ ئەوانەی …

درێژه‌

ســـــینەمای ئێـــــرانی و دیـــوەکـــــەی تـــری مــــرۆڤ

خەلیل زێوەیی ئەگەرچی سینەمای ئێرانی بەدەرنیە لە کاریگەریی سیستەمی سیاسی، وەک هەر سینەمایەکی تری وڵاتانی سێیەم، ئەمەش بۆتە حاڵەتێکی سروشتی لە تەواوی دونیا، کە هونەری سینەما جیاواز لە هونەرەکانی تر کەوتۆتەژێر فۆکەسی سیاسی و تەنانەت بەشێک لە سیستەمە سیاسیەکان، وەک پڕۆژەیەکی سیاسی بەکاری دێنن لە ململانێکانیاندا، بەڵام یەکێک لە خەسڵەت …

درێژه‌

کامێرا، ئامێرێک بۆ دەربڕین

بەیان سەلمان بەرلەوەی لایەکانی کامێرا تاوتوێ بکەین، لەسەر ڕۆڵی وێنە دەوەستین و کەمێک شی دەکەینەوە. لەپێشاندا با بپرسین: تەماشای چی دەکرێت؟ واتە ئەو بابەتەی سەیر دەکرێت بریتییە لە سروشت؟ لە مرۆڤ؟ لە گیان لەبەرەکان؟ یاخود هەرچ بابەتێکی تر…؟ بێجگە لەوەی زۆر گرنگە بزانین شوینی ئەو وێنەیە کوێیە؟ کێ گرتویەتی؟ لە …

درێژه‌

عەلمانییەت لە فەڕەنسا La Laïcité en France

کاروان بازیان عەلمانییەت بە فەڕەنسی پێی دەوترێت la laïcité، زۆرجار بە شێوەیەکی شێواو بە تاکی کورد گەیەندراوە، لەم بوارەیشدا، هەریەکە لە ئیسلامی و سەلەفییەکان لەلایەک و ئەوانەشی کە ناوی خۆیان ناوە عەلمانی لەلایەکی تر، بە هەڵە شیدەکەنەوە. هەردوولا عەلمانییەتیان وەک عەقیدە و بیروباوەڕ پێناسە کردووە، ئەمە لەکاتێکدا عەلمانییەت نە عەقیدەیە، …

درێژه‌