خەڵات عومەر، لەدەستدانێکی زۆر گەورە

بێجگە لەوەی بڵێم کۆچی ناوەختی هاوڕێیەکی دێرین، لەدەستدانێکی ئێجگار گەورەیە، هیچی ترم نییە بیڵێم. خەڵات عومەر تەنیا نووسەرێک و ڕۆشنبیرێک نەبوو، لەلای ئەوانەی دەیانناسی، لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی دێرینی تر، ڕۆژانێکی خۆشی و سوێریمان بەسەر برد. ئەو ژیانە پڕ نەهامەتییەی کورد تیایەتی هەر ڕۆژێک بە کۆچێکی وەها دڵتەزێن داماندەچڵەکێنێت. ئەوەی بۆمان دەمێنێتەوە یادگاری جوان و ژیانێکی پێشووە، بە هەموو ساتە خۆش و پڕ ئازارەکانی، ئەو هاوڕێیەتییە دێرینەیە کە بەیەکەوە دەمانبەستێتەوە.

Check Also

پارچەی قەفەس

ئەحمەد نەبەز كاری نمایشی هونەرمەند “تەهچینگ هسیه-Tehching Hsieh” بەناوی “پارچەی قەفەس-Cage Piece” كە ساڵێكی تەواوی …