دۆخی ئیپستینی دەسەڵات

د. نەوزاد جەمال

دکتۆرا لە فەلسەفەی رەخنەگەرایی کانت




دۆخی ئیپستینی دەسەڵات
چۆن راستیی ئەو پەروەندانەی دزە دەکرێن پەردەپۆشدەکرێن و لەگەڵ وەهمدا ئاوێتە دەبن؟
 
”هەمیشە دەسەڵاتدارەکان بە کۆشکە رازاوەکانیان، کەلاوەکانی ناخیان دەشارنەوە. لە پشت دیکۆرە سیحراویەکەی باڵەخانە بەهەشتیەکانیانەوە دۆزەخێکیان هەیە.” نەوزاد جەمال
سەرەتا
فایلەکانی ئیپستین لە چاپتەرێکی تری -بێئەدەبی-ئابڕووچوون کە بە ژانرێکی ئەدەبیی دەچێت! ئەو ئەدەبەی پەردە لەسەر ناوچە قەدەغەکراوەکانی کۆمەڵگا هەڵدەماڵێت. راستی گوتاری سیاسی و ئایینی و کۆمەڵایەتی دەخاتەڕوو. باسی گەلەگانێ-بۆرتێل- و شەرابخواردنەوە و شەوانی سووری هەوەسبازی کەشی ناو رۆمانەکانی (مارکیز دوساد) ناکەین! هەروەها، باسی فیلمە نایابەکەی ستانلی کوبریکیش[1]  کە نمایشی هاوژینێکی دەوڵەمەندی دەسەڵاتدار لە دیوی پشتەوە، ژیانێکی پشتپەردەی هەیە لەگەڵ سیاسیەکان ناکەین.
دیمەکان، کتێبی ”ئۆقیانوسێک لە تاوان” و نۆڤڵێتی ”ملازم موحسین و شتیتریش” وەبیرمان دەهێنێتەوە. بەزمی گرتووخانەی ئەبوغرێب و رووتکردنەوەی گیراوەکانی بوژاندەوە. یان چاپتەرێکی تری سیناریۆی بەڕێز (ترەمپ)ە لە گرتنی مادۆرۆ.
گەندەڵی لادانێک-ئەنامۆڵی- نییە، بەڵکو خۆی دەسەڵاتێکە، جۆرێکی رەهایەتی سیاسەتە. لەپشتیەوە گەمەکە بریتییە لە بەکارهێنانی سیاسەتی گەندەڵی بۆ ئامانجێکی سەرتر. پێشتر ئیدوارد سنۆدن جیهانی بە دزەپێکردنی هەزاران فایل راچڵەکاندنێکی کرد.
1- پۆڵەتیکی سکانداڵ یان سکانداڵی پۆڵەتیک؟
زۆرێک ئەمڕۆ بەلایەک دڵخۆشن، بەلایەکیترەوە نیگەران و توڕەن. دیمەنەکان لە کۆنەستی ئێمە (گەلانی خۆرهەڵات و ڵاتەئسیلامیەکان)دا، چیرۆکەکانی دەرباری گەشاندەوە. بەسەرهاتەکانی شەهرەزاد، رابووردنسەراکەی وەلیدی کوری مەروانی ئەمەوی، دەرباری عەباسیەکان کە لەگەرمەی رابووردندا بوون کاتێ سوپای مەغۆڵ پەلاماریدان هێنایەوەیادمان. چیرۆکی باڵوڵ و هارون الڕەشید، کتێبەکانی ”الاغانی” ئەسفەهانی، ”العقد الفرید” ئەوانەی جاحز و عەلی وەردی هتد، هاوشێوەی بەزمی حەرەمسەرای عوسمانیەکان تادەگاتە شای ئێران، سەددام و واوەترەکانن.
ئاخر، بە ئەندازەی سێ ملیۆن دۆکیۆمێنت، هەزاران فیلم و وێنە[2] سێ هێندە هەڵوێستی مۆراڵی و بۆچوونی پروپووچیش لەبارەیەوە دەووترێت. وەک ئەوەی مرۆڤە خاڵیەکان لەو دیمەنانە تێرنەبن، بیانەوێت بەجۆرێک بەرهەمیبهێننەوە کە پۆخڵەواتییانی پێبسڕنەوە! وەکئەوەی تینویەتی خەڵکانێکی بێزار لە جیهانی ئەمڕۆدا، بە ئالودەبوون بە چیرۆکی ئابڕووبەر بشکێت.
بەشێک لە فایلەکان تێکەڵاون بە پڕوپاگەندە، یان بە ژیری دەستکرد درووستکراون. ئاخر، دەبەنگی ”ژ. د.” لەوەدایە کە هەرگیز خۆی پێشبینی نەدەکرد مرۆڤ ئەوەندە گەمژەبێ متمانەی پێبکات و باوەڕ بە هەرچییەک بکات.
ئابڕووچوونی ئیپستینی جگەلەوەی دەرخەری سیستمەکەیە، خەسڵەتی دەسەڵاتە. ئەنگیزەنەخۆشەکانی دەستڕۆیشتووەکان، حەزە سەرشێت و خواستە نائاساکانیان بە مافێکی سەروویاسایی تێرکراون. دەسەڵات نەک هەر پانتاییەکی سەرچاوەکانی ژیان قۆرخدەکات، بەڵکو پەلدەهاوێژێت بۆ هەست و ناخ و جەستە و سروشت وەک مافی رەوای لە قەڵەمڕەوەکەی.
سامان، تۆڕی پەیوەندی، پێگەی دامەزراویی دەبنە دەمامک. چاوسوورکردنەوە، دەمچوەرکردن، شاردنەوە، دیزەبەدەرخۆنەکردنی فاکتەکان و هتد. ئامرازی بەردەستین. ئیپستن کەسێکە، بەڵام هێمای لۆجیکی دەسەڵاتێکە کە خۆی لەسەروو لێپرسینەوە دەبینێت. سێکسی وەک چەک و ئامرازی کۆنترۆڵکردن بەکارهێناوە.
بەهەمان ئەگەریش، زەقکردنەوەی ئیپستن و سکرتێرەکەی وەک تاکە بکەری تاوانەکە، هەوڵێکی شاردنەوەی بکەرەکانی نێو تۆڕەکە بێت. بەکارهێنانی گرتەکان، بۆ توڕەکردنی رای گشتی، قۆستنەوەیان بە ئاڕاستیەکی تردا.
توندوتیژی سێکسی و جەستەیی، جەوهەری سیاسەتی زەبروزەنگە. جەستە هەر ئامرازی دامرکاندنەوەی توڕەیی و وەرگرتنی چێژی ئازاردان نییە، بەڵکو دەسەڵات نواندنیشە. ئیپستن هێمای سروشتی دەسەڵات و تەونەکانی هێزە. هێز هەمیشە بازنەیەکی لە دەستوپێوەند، نزیک و دۆست و هاوپەیمان هەیە. بازنەی متمانە، پاوانی سیخوڕ و دەستوپێوەندە (راویژکار و دەرگاوان و پاسەوان هتد)کانیشە.
لە دیمنەکاندا پارە و دەسەڵات ئاورایەکی دروستکردووە هاوکاربووە لەوەی ئیپستین دزەبکاتەنێو زۆنی دەستڕۆیشتووەکانەوە. سامانی تەنها بۆ خۆدەوڵەمەندکردن نەبووە، بەڵکو هەژموونی سیاسییش بووە. بەهۆیەوە کاتی کڕیوە، لێپرسینەوەی دواخستووە. پارەو سامان قەڵغانێکی بەڕووی لێپرسینەوەی دادگادا بووە. متمانە و پێگەی پێ وەرگرتووە. هاوپەیمانێتی هێز و پارە، یەکسانە بە دەسەڵات لۆبیکردن.
2- زانیاری هۆکارێکیتر چێواشەکاری
وەکچۆن نەبوونی زانیاری رێگرە لە ئازادی(وەک ‘تیمۆتی سنایدەر’ دەڵێت)، بڵاوکردنەوەی زانیاری بێبنەما و پشتڕاستنەکراوەش کارەساتە. سەرەڕای لێشاوی زانیاری لە تۆڕەکاندا، ئەو راستییە لەبیردەکەین کە زانیاریەکان ئاستی جیایان هەیە. ئەوانەی کە ستراتیجی و هەستیار و کاریگەرن، بۆ هەموو بەردەست نین.
زانیاری هێز و سامانە و لە سیاسەت و جەنگدا بەکاردێت. بڵاوکردنەوەی ئەو فایلانەش، لە گەمەی جەنگ و ململانێ بەدەر نیە. مادام، سیاسەت گەمەیە، هەموو کەسێک لە رێسای گەمەکە تێناگات. بیستوومانە کە دەسەڵات پیسە، مرۆڤ گەندەڵ دەکات. بەڵام، راوکردن لە ئاوی لێڵی زانیارییەکاندا، دەستەکان باشتر دەشاردرێنەوە. دوورگەکەی ئیبستین بە گێڕانەوەی خورافەی سەرئاو کەوتووە!
3- شرۆڤە کۆڵەوارەکانی ئەمڕۆ
ئەگەرچێ بەدوواچوونەکانی رۆژنامەنووس[3]جولی براون وایکرد ئپستین لە ٢٠١٩ دا دەستگیربکرێت، بەڵام رووماڵکردنی بابەتەکە دەرگای بەڕووی سادەکردنەوە و وروژاندنی رای گشتیدا کردەوە. رێیخۆشکرد شرۆڤەی ئایدیۆلۆجیانەی لە قوتونراو لە تۆڕەکاندا دەنگبدنەوە. کەناڵە عەرەبی/ ئیسلامیەکان(جەزیرە و تۆڕەکان) کەیسەکەیان بە نیشانە و بەڵگەی بێڕەوشتی و مایەپووچی خۆرئاوا خستەڕوو.
بێئەوەی بچنە نێوەڕۆکی سیستمی نیولبرالی ئەمریکی، لە سروشتی دەسەڵات و پێگەی دەستڕۆیشتووەکان تێبگەن، هەڵمەتێکی پەڕگیریان کرد کە لە پەردەپۆشکردنی گەندەڵی، ستەمکاری لەوڵاتانی ئیسلامی پەرێزپاکردنەوە بەدەرنییە.
ئیپستین نێوانبەری رێکەوتنی ئیسرائیل/ قەتەری مەڵبەندی ئیخوان و یەکێتی زانایانی ئیسلام و حەماسیەکانە[4]! خانمەبزنسکارێکی سەعودی پەردەڕەشەکەی کابە کە جێدەستی ملیۆنەها حاجیە بە ئیپستین دەبەخشێت [5] یان بەرپرسێکی ئیماراتی دەبێتە هاولفی گەمەکانی ئیپستین!
ئیتر، بۆ لادانی سەرنج، هەندێک بۆچوونەکانی د.عەبدولوەهاب مەسیری سەبارەت بە لادانی سێکسی[6] وەک نەخۆشیەکی خۆرئاوایی کە ئەنجامی تێرنەبوونە لە سێکس دووبارەکردەوە. لای ئەو سێکس تەنها ئارەزوویەک نییە، بەڵکو بنەمایەکی مەعریفی فەلسەفی خۆرئاوای لەپشتەوەیە.
ئەم شرۆڤە ئایدۆلۆجیانە لەسەر دووانەی چاکە/ خراپە، پاک و گڵاو، هتد. جیهان و رووداو و مرۆڤەکان و سەردەمەکانیشیان دابەشکردووە. جگەلەوەی کێشەکان دادەخزێنێتە قاڵبێکی چەقیوی ئایدۆلۆجیەوە، بۆ هەر دیاردەیەک وەڵامێکی خێرا ئامادەی پێیە. بێئەوەی رەچاوی ووردەکاری و پاشخانی زانیاری پێویستی شرۆڤەی دیاردەکە بکات، بڕیار ئەدات.
جەزیرەکان پڕن لە وتاری ئایدۆلۆجی دژەخۆرئاوایی، کەس ناپرسێت چۆن میرەکان رێکەوتنی ئبیراهیمیان کرد؟ ئاخر، چڵێسی سێکسی، چاوچنۆکی سامان و دەسەڵات لە مێژووی یۆنان، رۆمان، ساسانی، عەرەبی، تورکی و ئینگلزی و ئەمریکی و کەنداو تەنانەت لای خۆشمان هاوشێوەن.
4- شتێک لە راستی و دەریایەک لە ناڕوونی
بۆچی سیحری وەهم و خورافە و بیردۆزی پیلانگێڕی بازاڕیان گەرمە؟ رەنگە هیچ شتێک هێندەی بیرۆکەی پیلانگیری لەگەڵ هەستوسۆز، ئەندێشەی مرۆڤی سەردەمەکەدا کارلێک نەکات. ئەو شاشی و کەلێنانەی لە گێڕانەوەکاندا هەیە، دەبنە شوێنێکی بەپیتی هەستوسۆز و خەیاڵ و خولیاکانی مرۆڤ. ئیتر، ئەو کارلێکەی بیرۆکەی پیلانگێڕی دەیڕەخسێنێت وادەکات مرۆڤ بە خەیاڵی چیرۆکەکە تەواوبکات و بۆشاییەکانی پڕبکاتەوە.
گەمەکە ئەوەیە، وەرگر لە هۆنینەوەدا وەک بکەرێکی چالاک نەک تەنها وەرگرێک بەشداردەبێت. بەڵام ناشزانێت بەکارهاتووە. دەنگۆی شەیتانپەرستی، خوێنمژینی مناڵ، یان بەکارهێنانی ناو و کۆد لە ئیمەڵ و سایتەکانی تۆڕەکەی ئیپستین(لوسەفیر، گۆیا و هتد) لە ئەفسانە دێرینەکان و ئایینەکانەوە هاتوون.
بە گۆترە دانەنراون، بەڵکو تەکنیکێکی شفرەکردنی نامەگۆڕینەوەیە و دروستکردنی وەهمی چالاکی رێوڕەسمی بانمرۆییە. قوربانیکردن بەمنداڵ(لاسایکردنەوەی ئیبراهیم)، پەرستنی شەیتان وایکرد بابەتەکە سەردێڕی رۆژەڤ بێت، بەڵکو ببێتەوە بە گێڕانەوەی جیاواز.
لەکاتێکدا سەرچاوەی ئەو شتانە نەسەلمێنراون، تەنها لە وەرگرتنی ووتە-ئیفادە- شایەتەکانەوە هاتوون. راستی و درووستیشیان یەکلانەبۆتەوە. ئیفادە بەڵگەیەکی یاسایی نییە، بەڵکو لەکاتی لێکۆلینەوە تۆماردەرکرێت.
5- بیرکردنەوەی رەخنەییانە و میدیا
پێش ٢٠١٩ ئیپستین بەساڵێک حوکمدرا کەچی بەڵگە تاوانباکردنی هەبوو. لە ترسی کردنەوەی دەرگایەک کە هەرگیز داخستنەوەی ئاسان نەبیت، سیسمتەکە سەرقاپەکەی نایەوە. تۆڕێک لە دەستڕۆیشتووەکانی نێو دەوڵەت و دەرەوەش تێوەگلاوبوون. لە پێناوی سەقامگیری و مانەوەییدا، سیستم قوربانی بە قوربانیەکانی بەردەستی ئیپستین دایەوە. ئیتر بۆچی وورژێنرایەوە؟
هیچ گەرەنتیەک نییە کە وەزارەتی داد کۆی فایلەکانی ئیپستین بڵاوبکاتەوە. ئەوەی بە پاساوی شەفافیەتی پرسەکە بڵاوکراوەتەوە، بەبێ دەستنیشانکردن و سزادانی بکەرە تێوەگلاوەکانە. پێدەچێت فایلەکان هەوڵێکیتری شاردنەوەی دەستەکانیتربن[7]. چونکە، بینەر تەنها پارچەی بچووکی زانیاری لەبارەی تیکت، هۆتیل، هتد دەبینێت. ئەوەش شەفافیەت نییە، کاتێک تێوەگلاوەکە سەرەکییەکە نادیارە. هەروەها، کۆنتیکیستی زانیار و داتاکان دەرناخرێت کە کەی و چۆن و کێ و بۆچی بووە. نەبوونی وەڵامەکان، پرۆسەکەی لێڵتر و ناڕوونتر کردووە. کەواتە، ئامانجەکە فرویدانیانە[8].
ئەگەرچی راشکاوانە بەرگری لە دەستڕۆیشتووەکان ناکرێت و فایلەکان ناسڕێنرێنەوە، بەڵام دزەپێکردنی فایلێک و دووان بۆ رای گشتی لەپێناوی ئەوەی سەرەدەداوە سەرەکیەکە بخرێتەدواوە و زانیارەکان ناتەواوبگەن. لە گەمەیکی شارلۆک هۆڵمزی دەچێت.
خەڵکیش بەبێ پاشخانی تەواو لەوەی بڵاوکراوەتەوە، شەڕە دەنوکی لەسەردەکەن! تا نە پەرژێنە سەر کرۆکی راستییەکان، سەرنجیان بەرەو بابەتیتر ببرێت. زانیارییە گرنگە و یەکلاکەرەوەش، بە شاراوەیی دەمێنێتەوە[9].
باشە پاش ئەوەندەساڵ لە لێکۆڵینەوە هەر ناوی یەکدوو تاوانبار دێتە بەرباس؟ کەواتە، دەرخستنی راستی دەسەڵات و فەرمانڕەواکان ئامانجەکە نییە، بەڵکو لابردنی سەرنجەکانە لەسەر قەیرانی قوڵتر. رەنگە تەمێکردنی دژبەرەکانی دەسەڵاتی ئێستا و خۆڵکردنە چاوی خەڵک مەبەستێکیتر بێت، لە ئاستی نێودەوڵەتیش شاردنەوەی پلانێکی ژێربەژێربێت. رەنگە داهاتووی نزیک وەڵامەکان بەردەستبخات.
[1] Stanley Kubrick: Eyes Wide Shut
[2] https://www.bbc.com/arabic/articles/c99k8yx02yeo
[3] Julie K Brown
[4] https://reason.com/2026/02/03/jeffrey-epstein-brokered-secret-meeting-between-qatari-and-israeli-leaders/
[5]
@_wwnews
 
WWN on Instagram: “Pieces of the Kaaba covering found in Jeffre…
،AzizaAlAhmadi
[6] sexual deviance
[7]
https://stevelazarusbooks.com/
[8]
@steve_lazarus_books
 
Steve Lazarus on Instagram: “Don’t be fooled. This DOJ will NEV…
[9]
@epyu.s
 
 
© 2026 Nawzad Jamal
548 Market Street PMB 72296, San Francisco, CA 94104
Unsubscribe


 
دۆخی ئیپستینی دەسەڵات چۆن راستیی ئەو پەروەندانەی دزە دەکرێن پەردەپۆشدەکرێن و لەگەڵ وەهمدا ئاوێتە دەبن؟   ”هەمیشە دەسەڵاتدارەکان بە کۆشکە رازاوەکانیان، کەلاوەکانی ناخیان دەشارنەوە. لە پشت دیکۆرە سیحراویەکەی باڵەخانە بەهەشتیەکانیانەوە دۆزەخێکیان هەیە.” نەوزاد جەمال سەرەتا فایلەکانی ئیپستین لە چاپتەرێکی تری -بێئەدەبی-ئابڕووچوون کە بە ژانرێکی ئەدەبیی دەچێت! ئەو ئەدەبەی پەردە لەسەر ناوچە قەدەغەکراوەکانی کۆمەڵگا هەڵدەماڵێت. راستی گوتاری سیاسی و ئایینی و کۆمەڵایەتی دەخاتەڕوو. باسی گەلەگانێ-بۆرتێل- و شەرابخواردنەوە و شەوانی سووری هەوەسبازی کەشی ناو رۆمانەکانی (مارکیز دوساد) ناکەین! هەروەها، باسی فیلمە نایابەکەی ستانلی کوبریکیش[1]  کە نمایشی هاوژینێکی دەوڵەمەندی دەسەڵاتدار لە دیوی پشتەوە، ژیانێکی پشتپەردەی هەیە لەگەڵ سیاسیەکان ناکەین. دیمەکان، کتێبی ”ئۆقیانوسێک لە تاوان” و نۆڤڵێتی ”ملازم موحسین و شتیتریش” وەبیرمان دەهێنێتەوە. بەزمی گرتووخانەی ئەبوغرێب و رووتکردنەوەی گیراوەکانی بوژاندەوە. یان چاپتەرێکی تری سیناریۆی بەڕێز (ترەمپ)ە لە گرتنی مادۆرۆ. گەندەڵی لادانێک-ئەنامۆڵی- نییە، بەڵکو خۆی دەسەڵاتێکە، جۆرێکی رەهایەتی سیاسەتە. لەپشتیەوە گەمەکە بریتییە لە بەکارهێنانی سیاسەتی گەندەڵی بۆ ئامانجێکی سەرتر. پێشتر ئیدوارد سنۆدن جیهانی بە دزەپێکردنی هەزاران فایل راچڵەکاندنێکی کرد. 1- پۆڵەتیکی سکانداڵ یان سکانداڵی پۆڵەتیک؟ زۆرێک ئەمڕۆ بەلایەک دڵخۆشن، بەلایەکیترەوە نیگەران و توڕەن. دیمەنەکان لە کۆنەستی ئێمە (گەلانی خۆرهەڵات و ڵاتەئسیلامیەکان)دا، چیرۆکەکانی دەرباری گەشاندەوە. بەسەرهاتەکانی شەهرەزاد، رابووردنسەراکەی وەلیدی کوری مەروانی ئەمەوی، دەرباری عەباسیەکان کە لەگەرمەی رابووردندا بوون کاتێ سوپای مەغۆڵ پەلاماریدان هێنایەوەیادمان. چیرۆکی باڵوڵ و هارون الڕەشید، کتێبەکانی ”الاغانی” ئەسفەهانی، ”العقد الفرید” ئەوانەی جاحز و عەلی وەردی هتد، هاوشێوەی بەزمی حەرەمسەرای عوسمانیەکان تادەگاتە شای ئێران، سەددام و واوەترەکانن. ئاخر، بە ئەندازەی سێ ملیۆن دۆکیۆمێنت، هەزاران فیلم و وێنە[2] سێ هێندە هەڵوێستی مۆراڵی و بۆچوونی پروپووچیش لەبارەیەوە دەووترێت. وەک ئەوەی مرۆڤە خاڵیەکان لەو دیمەنانە تێرنەبن، بیانەوێت بەجۆرێک بەرهەمیبهێننەوە کە پۆخڵەواتییانی پێبسڕنەوە! وەکئەوەی تینویەتی خەڵکانێکی بێزار لە جیهانی ئەمڕۆدا، بە ئالودەبوون بە چیرۆکی ئابڕووبەر بشکێت. بەشێک لە فایلەکان تێکەڵاون بە پڕوپاگەندە، یان بە ژیری دەستکرد درووستکراون. ئاخر، دەبەنگی ”ژ. د.” لەوەدایە کە هەرگیز خۆی پێشبینی نەدەکرد مرۆڤ ئەوەندە گەمژەبێ متمانەی پێبکات و باوەڕ بە هەرچییەک بکات. ئابڕووچوونی ئیپستینی جگەلەوەی دەرخەری سیستمەکەیە، خەسڵەتی دەسەڵاتە. ئەنگیزەنەخۆشەکانی دەستڕۆیشتووەکان، حەزە سەرشێت و خواستە نائاساکانیان بە مافێکی سەروویاسایی تێرکراون. دەسەڵات نەک هەر پانتاییەکی سەرچاوەکانی ژیان قۆرخدەکات، بەڵکو پەلدەهاوێژێت بۆ هەست و ناخ و جەستە و سروشت وەک مافی رەوای لە قەڵەمڕەوەکەی. سامان، تۆڕی پەیوەندی، پێگەی دامەزراویی دەبنە دەمامک. چاوسوورکردنەوە، دەمچوەرکردن، شاردنەوە، دیزەبەدەرخۆنەکردنی فاکتەکان و هتد. ئامرازی بەردەستین. ئیپستن کەسێکە، بەڵام هێمای لۆجیکی دەسەڵاتێکە کە خۆی لەسەروو لێپرسینەوە دەبینێت. سێکسی وەک چەک و ئامرازی کۆنترۆڵکردن بەکارهێناوە. بەهەمان ئەگەریش، زەقکردنەوەی ئیپستن و سکرتێرەکەی وەک تاکە بکەری تاوانەکە، هەوڵێکی شاردنەوەی بکەرەکانی نێو تۆڕەکە بێت. بەکارهێنانی گرتەکان، بۆ توڕەکردنی رای گشتی، قۆستنەوەیان بە ئاڕاستیەکی تردا. توندوتیژی سێکسی و جەستەیی، جەوهەری سیاسەتی زەبروزەنگە. جەستە هەر ئامرازی دامرکاندنەوەی توڕەیی و وەرگرتنی چێژی ئازاردان نییە، بەڵکو دەسەڵات نواندنیشە. ئیپستن هێمای سروشتی دەسەڵات و تەونەکانی هێزە. هێز هەمیشە بازنەیەکی لە دەستوپێوەند، نزیک و دۆست و هاوپەیمان هەیە. بازنەی متمانە، پاوانی سیخوڕ و دەستوپێوەندە (راویژکار و دەرگاوان و پاسەوان هتد)کانیشە. لە دیمنەکاندا پارە و دەسەڵات ئاورایەکی دروستکردووە هاوکاربووە لەوەی ئیپستین دزەبکاتەنێو زۆنی دەستڕۆیشتووەکانەوە. سامانی تەنها بۆ خۆدەوڵەمەندکردن نەبووە، بەڵکو هەژموونی سیاسییش بووە. بەهۆیەوە کاتی کڕیوە، لێپرسینەوەی دواخستووە. پارەو سامان قەڵغانێکی بەڕووی لێپرسینەوەی دادگادا بووە. متمانە و پێگەی پێ وەرگرتووە. هاوپەیمانێتی هێز و پارە، یەکسانە بە دەسەڵات لۆبیکردن. 2- زانیاری هۆکارێکیتر چێواشەکاری وەکچۆن نەبوونی زانیاری رێگرە لە ئازادی(وەک ‘تیمۆتی سنایدەر’ دەڵێت)، بڵاوکردنەوەی زانیاری بێبنەما و پشتڕاستنەکراوەش کارەساتە. سەرەڕای لێشاوی زانیاری لە تۆڕەکاندا، ئەو راستییە لەبیردەکەین کە زانیاریەکان ئاستی جیایان هەیە. ئەوانەی کە ستراتیجی و هەستیار و کاریگەرن، بۆ هەموو بەردەست نین. زانیاری هێز و سامانە و لە سیاسەت و جەنگدا بەکاردێت. بڵاوکردنەوەی ئەو فایلانەش، لە گەمەی جەنگ و ململانێ بەدەر نیە. مادام، سیاسەت گەمەیە، هەموو کەسێک لە رێسای گەمەکە تێناگات. بیستوومانە کە دەسەڵات پیسە، مرۆڤ گەندەڵ دەکات. بەڵام، راوکردن لە ئاوی لێڵی زانیارییەکاندا، دەستەکان باشتر دەشاردرێنەوە. دوورگەکەی ئیبستین بە گێڕانەوەی خورافەی سەرئاو کەوتووە! 3- شرۆڤە کۆڵەوارەکانی ئەمڕۆ ئەگەرچێ بەدوواچوونەکانی رۆژنامەنووس[3]جولی براون وایکرد ئپستین لە ٢٠١٩ دا دەستگیربکرێت، بەڵام رووماڵکردنی بابەتەکە دەرگای بەڕووی سادەکردنەوە و وروژاندنی رای گشتیدا کردەوە. رێیخۆشکرد شرۆڤەی ئایدیۆلۆجیانەی لە قوتونراو لە تۆڕەکاندا دەنگبدنەوە. کەناڵە عەرەبی/ ئیسلامیەکان(جەزیرە و تۆڕەکان) کەیسەکەیان بە نیشانە و بەڵگەی بێڕەوشتی و مایەپووچی خۆرئاوا خستەڕوو. بێئەوەی بچنە نێوەڕۆکی سیستمی نیولبرالی ئەمریکی، لە سروشتی دەسەڵات و پێگەی دەستڕۆیشتووەکان تێبگەن، هەڵمەتێکی پەڕگیریان کرد کە لە پەردەپۆشکردنی گەندەڵی، ستەمکاری لەوڵاتانی ئیسلامی پەرێزپاکردنەوە بەدەرنییە. ئیپستین نێوانبەری رێکەوتنی ئیسرائیل/ قەتەری مەڵبەندی ئیخوان و یەکێتی زانایانی ئیسلام و حەماسیەکانە[4]! خانمەبزنسکارێکی سەعودی پەردەڕەشەکەی کابە کە جێدەستی ملیۆنەها حاجیە بە ئیپستین دەبەخشێت [5] یان بەرپرسێکی ئیماراتی دەبێتە هاولفی گەمەکانی ئیپستین! ئیتر، بۆ لادانی سەرنج، هەندێک بۆچوونەکانی د.عەبدولوەهاب مەسیری سەبارەت بە لادانی سێکسی[6] وەک نەخۆشیەکی خۆرئاوایی کە ئەنجامی تێرنەبوونە لە سێکس دووبارەکردەوە. لای ئەو سێکس تەنها ئارەزوویەک نییە، بەڵکو بنەمایەکی مەعریفی فەلسەفی خۆرئاوای لەپشتەوەیە. ئەم شرۆڤە ئایدۆلۆجیانە لەسەر دووانەی چاکە/ خراپە، پاک و گڵاو، هتد. جیهان و رووداو و مرۆڤەکان و سەردەمەکانیشیان دابەشکردووە. جگەلەوەی کێشەکان دادەخزێنێتە قاڵبێکی چەقیوی ئایدۆلۆجیەوە، بۆ هەر دیاردەیەک وەڵامێکی خێرا ئامادەی پێیە. بێئەوەی رەچاوی ووردەکاری و پاشخانی زانیاری پێویستی شرۆڤەی دیاردەکە بکات، بڕیار ئەدات. جەزیرەکان پڕن لە وتاری ئایدۆلۆجی دژەخۆرئاوایی، کەس ناپرسێت چۆن میرەکان رێکەوتنی ئبیراهیمیان کرد؟ ئاخر، چڵێسی سێکسی، چاوچنۆکی سامان و دەسەڵات لە مێژووی یۆنان، رۆمان، ساسانی، عەرەبی، تورکی و ئینگلزی و ئەمریکی و کەنداو تەنانەت لای خۆشمان هاوشێوەن. 4- شتێک لە راستی و دەریایەک لە ناڕوونی بۆچی سیحری وەهم و خورافە و بیردۆزی پیلانگێڕی بازاڕیان گەرمە؟ رەنگە هیچ شتێک هێندەی بیرۆکەی پیلانگیری لەگەڵ هەستوسۆز، ئەندێشەی مرۆڤی سەردەمەکەدا کارلێک نەکات. ئەو شاشی و کەلێنانەی لە گێڕانەوەکاندا هەیە، دەبنە شوێنێکی بەپیتی هەستوسۆز و خەیاڵ و خولیاکانی مرۆڤ. ئیتر، ئەو کارلێکەی بیرۆکەی پیلانگێڕی دەیڕەخسێنێت وادەکات مرۆڤ بە خەیاڵی چیرۆکەکە تەواوبکات و بۆشاییەکانی پڕبکاتەوە. گەمەکە ئەوەیە، وەرگر لە هۆنینەوەدا وەک بکەرێکی چالاک نەک تەنها وەرگرێک بەشداردەبێت. بەڵام ناشزانێت بەکارهاتووە. دەنگۆی شەیتانپەرستی، خوێنمژینی مناڵ، یان بەکارهێنانی ناو و کۆد لە ئیمەڵ و سایتەکانی تۆڕەکەی ئیپستین(لوسەفیر، گۆیا و هتد) لە ئەفسانە دێرینەکان و ئایینەکانەوە هاتوون. بە گۆترە دانەنراون، بەڵکو تەکنیکێکی شفرەکردنی نامەگۆڕینەوەیە و دروستکردنی وەهمی چالاکی رێوڕەسمی بانمرۆییە. قوربانیکردن بەمنداڵ(لاسایکردنەوەی ئیبراهیم)، پەرستنی شەیتان وایکرد بابەتەکە سەردێڕی رۆژەڤ بێت، بەڵکو ببێتەوە بە گێڕانەوەی جیاواز. لەکاتێکدا سەرچاوەی ئەو شتانە نەسەلمێنراون، تەنها لە وەرگرتنی ووتە-ئیفادە- شایەتەکانەوە هاتوون. راستی و درووستیشیان یەکلانەبۆتەوە. ئیفادە بەڵگەیەکی یاسایی نییە، بەڵکو لەکاتی لێکۆلینەوە تۆماردەرکرێت. 5- بیرکردنەوەی رەخنەییانە و میدیا پێش ٢٠١٩ ئیپستین بەساڵێک حوکمدرا کەچی بەڵگە تاوانباکردنی هەبوو. لە ترسی کردنەوەی دەرگایەک کە هەرگیز داخستنەوەی ئاسان نەبیت، سیسمتەکە سەرقاپەکەی نایەوە. تۆڕێک لە دەستڕۆیشتووەکانی نێو دەوڵەت و دەرەوەش تێوەگلاوبوون. لە پێناوی سەقامگیری و مانەوەییدا، سیستم قوربانی بە قوربانیەکانی بەردەستی ئیپستین دایەوە. ئیتر بۆچی وورژێنرایەوە؟ هیچ گەرەنتیەک نییە کە وەزارەتی داد کۆی فایلەکانی ئیپستین بڵاوبکاتەوە. ئەوەی بە پاساوی شەفافیەتی پرسەکە بڵاوکراوەتەوە، بەبێ دەستنیشانکردن و سزادانی بکەرە تێوەگلاوەکانە. پێدەچێت فایلەکان هەوڵێکیتری شاردنەوەی دەستەکانیتربن[7]. چونکە، بینەر تەنها پارچەی بچووکی زانیاری لەبارەی تیکت، هۆتیل، هتد دەبینێت. ئەوەش شەفافیەت نییە، کاتێک تێوەگلاوەکە سەرەکییەکە نادیارە. هەروەها، کۆنتیکیستی زانیار و داتاکان دەرناخرێت کە کەی و چۆن و کێ و بۆچی بووە. نەبوونی وەڵامەکان، پرۆسەکەی لێڵتر و ناڕوونتر کردووە. کەواتە، ئامانجەکە فرویدانیانە[8]. ئەگەرچی راشکاوانە بەرگری لە دەستڕۆیشتووەکان ناکرێت و فایلەکان ناسڕێنرێنەوە، بەڵام دزەپێکردنی فایلێک و دووان بۆ رای گشتی لەپێناوی ئەوەی سەرەدەداوە سەرەکیەکە بخرێتەدواوە و زانیارەکان ناتەواوبگەن. لە گەمەیکی شارلۆک هۆڵمزی دەچێت. خەڵکیش بەبێ پاشخانی تەواو لەوەی بڵاوکراوەتەوە، شەڕە دەنوکی لەسەردەکەن! تا نە پەرژێنە سەر کرۆکی راستییەکان، سەرنجیان بەرەو بابەتیتر ببرێت. زانیارییە گرنگە و یەکلاکەرەوەش، بە شاراوەیی دەمێنێتەوە[9]. باشە پاش ئەوەندەساڵ لە لێکۆڵینەوە هەر ناوی یەکدوو تاوانبار دێتە بەرباس؟ کەواتە، دەرخستنی راستی دەسەڵات و فەرمانڕەواکان ئامانجەکە نییە، بەڵکو لابردنی سەرنجەکانە لەسەر قەیرانی قوڵتر. رەنگە تەمێکردنی دژبەرەکانی دەسەڵاتی ئێستا و خۆڵکردنە چاوی خەڵک مەبەستێکیتر بێت، لە ئاستی نێودەوڵەتیش شاردنەوەی پلانێکی ژێربەژێربێت. رەنگە داهاتووی نزیک وەڵامەکان بەردەستبخات. [1] Stanley Kubrick: Eyes Wide Shut [2] https://www.bbc.com/arabic/articles/c99k8yx02yeo [3] Julie K Brown [4] https://reason.com/2026/02/03/jeffrey-epstein-brokered-secret-meeting-between-qatari-and-israeli-leaders/ [5] @_wwnews   WWN on Instagram: “Pieces of the Kaaba covering found in Jeffre… ،AzizaAlAhmadi [6] sexual deviance [7] https://stevelazarusbooks.com/ [8] @steve_lazarus_books   Steve Lazarus on Instagram: “Don’t be fooled. This DOJ will NEV… [9] @epyu.s     © 2026 Nawzad Jamal
548 Market Street PMB 72296, San Francisco, CA 94104
Unsubscribe

Check Also

چۆن ئەستێرەی فەیلەسوفی مەزن کوژایەوە؟

رازێک بە بۆنەی رۆژی جیهانی فەلسەفەوە د. نەوزاد جەمال پێشەکی سەرەڕای پێشکەوتنی پرۆگرامی خوێندن و …