ئۆرکێسترای جەنگ و تابلۆی دووایین ئێوارەخوانی عیسا

د. نەوزاد جەمال

د. نەوزاد جەمال

دکتۆرا لە فەلسەفەی رەخنەگەرایی کانت


یەکێک لە شاکارەکانی نیگارکێشی ئیتالی لیۆناردۆ داڤینچی(1494-1498) تابلۆی’دوواین ئێوارەخوان’ی عیسا لەگەڵ دوانزە یارەکانی. تابلۆکە دیمەنی کۆمەڵێک نمایشدەکات کە لەسەر خوانێک کۆبوونەتەوە کە بەدوواین خوانی ئێوارە دادەنرێت. چونکە ئیتر دوای ئەوە عیسا دەگیرێت و لەخاچدەدرێت.

لە تابلۆکەدا کەرتە نان و شەراب -وەک نۆشینی دوواین پەرداخەکە ژەهرەکەی سۆکرات- هەیە. شەراب وەک هێمایەک بۆ ئاگایی و بێئاگایی.

بەپێی گێڕانەوە ئایینیەکان، لەو ساتەدا عیسا جلەکانی دادەکەنێت و پێی هەریەک لە دوانزە یارەکەی دەشۆرێت کە وانەیەکە بۆ خاکەڕایی مرۆڤ. پاشان دوواین رێنماییەکانی پێیاندەدات.

لە تابلۆکەدا ئەو رازەش درکێنراوە کە یەکێک لە یارەکان خیانەت لە عیسا دەکات و بەگرتی ئەدات. بۆیە، کاتێک عیسا بە هاوەڵەکانی دەڵێت یەکێک لەئێوە ئەو ناپاکی دەکات، باشتربوو دایکی ئەو نەهێنابایە ژیانەەوە.

بۆیە، هەموویان سەیری یەکتر دەکەن و دۆشدادەمێنن. وەک لە تابلۆکەدایە یەهوزاش ئەو کەسە دەمشڕیە کە بە گورگان خوارد کرد. کیسەیەک زیووی لە بندەستدایە وەک پاداشتی شکاتکردن و ناپاکییەکەی. لەبەردەمیشدا خوێڕژاوە وەک نمەکحەرام و سپڵەیی یان وەک شومیەتی خراوەتەڕوو.

ئەگەر بە دەم ووردبوونەوە و تەماشاکردنی تابلۆکەوە، گوێ لە ئۆپێرای ئاڤێ ماریا(مەریم پاکیزە و پیرۆز)[1] بگریت یان ووتنەکەی پاڤارۆتی ‘هیچکەس نەخەوێت’ ئاخۆ هەستت چۆن دەبێت؟[2].

ئەی ئەگەر گوێ لە سەمفۆنیای ماتیاسی[3] ساباستیان باخ بگریت، چۆن دەکەوێتەوە و لە تابلۆکە تێدەگەیت؟

ئەوەی جارێکتر سەرنجی راکێشام، ووشەی دوواین جارە لە تابلۆکە و گێڕانەوەکاندا. چونکە، دووای نجار ئیتر واڵابوونی ئەگەرە نەزانراوەکانە. سەرەتایەکیترە لە نادیارەکان.

هەمیشە مرۆڤ ساتی دوواین جار بەجۆرێک لە جۆرەکان لە خەیاڵی خۆیدا وێنادەکات. وەکچۆن لە سینەما و وێنەدا یان لە ئۆپێراکاندا دوواین جار لەبەر گوێماندا دەزرنێگێتەوە و دێتەبەرچاومان. چونکە، مرۆڤ بەجۆرێک مرۆڤ جەژنی کۆتایی گێڕاوە.

بەڵام، نەمزانی ئەم دوواین خوانە، دوواین جارە باشتر لەگەڵ فیلمی ‘دوواین تانگۆ لە پاریس’ یەکدێتەوە یان بە ‘دوواین سەمای زۆربای یۆنانی’ بچوێنم کە هەموو شتێک لە تیاچووندا، رێڕەوێکیتر دەگرێتەبەر[4]؟

Check Also

ئەو شارەزایانەی فەلسەفە کە بەگوێدەسەڵاتدارەکان دا دەخوێنن

د. نەوزاد جەمال پێشتر سەبارەت بە ئەرک و رۆڵی فەیلەسوف باسی تێزەکەی ‘ئەفلاتون’م کرد[1] کە پێیوابوو …