چوار شه‌ممه‌, حوزه‌یران 7, 2023
frku

ژینگە

چۆن ئاو شەڕ هەڵدەگیرسێنێت و چۆن دەیکوژێنێتەوە

د. مەدیحە سۆفی گۆی زەوی بە هەردوو نیوەکەیەوە، چ نیوەی خوارەوەی و ج نیوەی سەرەوەی بە کێشە و ئەستەنگی جۆراوجۆری ئەم سەردەمە تەنراوە، سەرچاوەی سەرەکی کێشەکانیش خۆی لە سەپاندنی دەسەڵاتی ئابووری و پاشان سیاسی دەبینێتەوە. تاڵانکردنی سامانی سروشتی بەتایبەتی وزە و ئاکامە دژوارەکانی؛ کاردانەوەی نەرێنی بەسەر ژینگەی هەموو جیهاندا هەیە، …

درێژه‌

هێزی سروشت و هێزی زانست

د. مەدیحە سۆفی زانا و شارەزایانی بواری جیۆلۆژی دەمێکە گەیشتوونەتە ئەو ڕاستییەی، کە گۆی زەوی بە گشتی بریتی نییە لە یەک پارچە، بەڵکۆ چەند پارچەیەکی جیاوازن پێیان دەگوترێ (پلێتی تێکتۆنی)، بەریەککەوتنی کۆتایی ئەو پارچانە و لێخشاندنیان لەگەڵ یەکتردا وزەیەک دروست دەکات؛ ئەو وزەیە بەشێوەی ماتەوزە لە چینەکاندا کۆدەبتەوە و دەمێنێتەوە[[1]] …

درێژه‌

بڕیاری سیاسی یا ڕۆڵی بڕیارەکانی کۆنفڕانسی کەشوهەوا؟

د. مەدیحە سۆفی جیهان بە گشتی لە بەرامبەر ئاڵنگارییەکی گەورەدایە، لە بواری ئابووری، سیاسی، کێشەی کەشوهەوا و ژینگە بە گشتی، پەتا و درم، زۆربوونی دانیشتوان، تێکچوونی ئاسایشی خۆراک  و هەروەها شەڕ و نائارامی ئەم دواییەی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا، بەجۆرێک کە جەمسەرەکان تێکەڵ بەیەک بوونە و پێشبینییەکانی بۆ مرۆڤی سادە …

درێژه‌

وزەی سەوز و درەختی سەوز

د. مەدیحە سۆفی د. مەدیحە سۆفی زانست هەمیشە لە پێگەیەکدایە کە گومان دەخوڵقێنێ؛ خوڵقاندنی گومان سەرەداوی گەڕانە بەدوای ڕاستییەکی شارراوەتردا، ڕاستییە شارراوەکانی بواری زانستیش نە بنبڕ دەبن و نە دەکوژێنەوە، هەر بەو گومان لێکردنەش، ئەگەرەکانی تازەگەری چەکەرە دەکەن و لە میانەی توێژینەوە و تاقیکردنەوە و دووبارە کردنەوەی پراکتیزەکردنی تیوورییەکان، حاڵەتێکی …

درێژه‌

تەوەری ئاو، وەکو کێشەیەکی گلۆبال

د. مەدیحە سۆفی/ ئەڵمانیا نادادپەروەری کۆمەڵایەتی و وەبەرهەمهێنانی بێ سنوور، چاوچنۆکی سەرمایەداری، نیولیبیرالیزم، گۆڕانی کەشوهەوا و ماکەکانی، پەتای کۆڕۆنا، شەڕی ئۆکرانیا و کێشەی دانەوێڵە و پەینی کیمیایی، پلانە شاراوەکانی ئەودیوی دیوارە ئەستورەکان؛ کە پارێزەری بەرژەوەندی زلهێزەکانن و هەر خۆیانیش پێشبینییەکان بە پێی خواستی بەرنامەکانیان دادەڕێژن، هەموو ئەم پێشهاتانە بە گشتی …

درێژه‌

گۆی زەوی وڵاتی هەموومانە

د. ساماڵ مانیی تا کەی حکومەتەکان هیچ پلانێکی جیدی پیادە ناکەن سەبارەت بە پاراستنی ژینگە لەسەر ڕووی زەویدا؟ دارستانەکانی سەرزەوی ڕۆڵی ساردکەرەوەیان هەیە، کە دەسووتێن و کەم دەبنەوە، بلۆک و خشت و بەرد و خاک و لم و کۆنکریت و قیرتاوەکان بە تەنیا بەجێدێڵن، ئەوانیش دەبنە هیتەر و گەرمکەرەوەی سەرزەوی. …

درێژه‌

شەڕی ئاو بکەین یا شەڕی خاک؟

د. مەدیحە سۆفی لە دوا تویژینەوەی ناوەندی Notre Dame Global Adaption Initiative ، کە دەربارەی کاریگەری گۆڕانی کەشوهەوا و ئامادەکاری وڵاتەکان بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ئەو گۆڕانەی قەیرانی ئاو دەبێتە یەکێک لە دەرئەنجامە سەختەکانی؛ دەرکەوتووە کە زۆربەی ئەو وڵاتانەی دەستبەکار بوونە بۆ ئەو خۆئامادەکردنە، وڵاتە پێشکەوتوو و پیشەسازییەکانن، یا ئەو وڵاتانەی لە …

درێژه‌

ژینگە و ژیان

پرۆژەی (ڕێکخراوی سەوزی ئەوروپی – کوردستانی ) بەبۆنەی ڕۆژی ژینگەی جیهانەوە لە ٦/٥ نامیلکەی (ژینگە و ژیان) پرۆژەیەکی پەروەردەییە بۆ گەشەکردنی هزری تاکی کۆمەڵگا لە بواری ژینگەدا، یەکێکە لە بەرهەمەکانی (بەشی توێژینەوەی ڕێکخراوی سەوزی ئەوروپی- کوردستانی)، ئەم بەرهەمە بە هەرسێ دیالێکتی (سۆرانی، بادینانی،لاتینی) چاپ کراوە تاکو زۆرترین کەس بتوانن لێی …

درێژه‌

توێژینەوەکانی  بواری گۆڕانی کەشوهەوا چی دەڵێن؟

د. مەدیحە سۆفی/ ئەڵمانیا ناوەندی زانستی ماکس – پلانک لە ئەڵمانیا یەکێکە لە ناوەندە زانستییە سەرکەوتوو و گرنگەکانی توێژینەوە لە ئاستی جیهاندا، ئەم ناوەندە لە ساڵی ١٩٤٨وە دامەزراوە و زاناکانی نێو ئەم ناوەندە زانستییە خاوەنی چەندەها خەڵاتی نۆبلن. توێژینەوەکانی ئەم دواییەی ئەم ناوەندە زانستییە لە بارەی گۆڕانی کەشوهەواوە و بەتایبەت …

درێژه‌

کێشەکانی ژینگەی دەستکرد و ژینگەی کۆمەڵایەتی

مەدیحە سۆفی/ ئەڵمانیا لەم سەردەمەدا ژینگەی دەستکرد گرنگترین ناوەندی گەشەکردنی ئابووری و سەرهەڵدانی شارستانییەتە، جگە لەوەی بە هەنگاوێکی گرنگی بووژانەوە و پێشکەوتنیش ئەژمار دەکرێ، ژینگەی دەستکرد بریتییە لە تەواوی دامەزراوە، یەکەکانی بەرهەمهێنان و نیشتەجێبوون، کاکردن و فێربوون، کە ڕەنگدانەوەی زۆری لەسەر ئاست و چۆنییەتی گەشەکردنی تاکدا دەبێت. بە دڵنیاییەوەش بوونی …

درێژه‌