لە 6ی حوزەیرانی ساڵی 1944 چی ڕوویدا؟

بەیان سەلمان

نووسینی سەر وێنەکە/ کورد: نامەوێ شەڕ بکەم

هێزە ئەمریکییەکان بۆ یارمەتیدانی هێزە فەرەنسییەکان گەیشتنە شاری نۆرماندی لە فەرەنسا.

تەلەفوونێک، (sms)، لەوانەیشە (لایکێکی) فەیسبووک بووبێ کە هەردوو سەرگەورەی- نەوەی عوسماییەکان (ئەردوگان) و نەوەی زلهێزەکان (دۆناڵد ترەمپ) ڕیککەوتوون لەسەرئەوەی چۆن دەستی چەکهەڵگری کورد ببڕن.

ئەو وێنەیە باس لەوە دەکات. با بڵێین گاڵتەجاڕییە بە (ترەمپ)، بەهانەی ئەوە دەهێنێتەوە کە دەستهەڵگرتن لە یارمەتیدانی کورد بۆئەوە دەگەڕێتەوە گوایە لە کاتی شەڕی نۆرماندی 1944 کورد یارمەتی هێزە ئەمریکییەکانی نەداوە! خودی ئەو گاڵتەکردنە بێ بنەما نییە کاتێ لەوە تێدەگەین، کە هەر نەدەبوو لەو سەردەمانە ناوی کورد بهێندرێت!

لە ڕۆژنامەی (ڕای جیهانی)  opinion internanionaleلە ژێر ناونیشانی ”ئەردوگان، ترەمپ، ئەوروپا و کوردەکان، تۆپی دووڕووەکان”

 Erdoğan, Trump, l’Europe et les kurdes : le bal des faux culs

بەڕیوبەری ڕۆژنامەکە (میشێل تیوب)  Michel Taubeجەغت لەسەر دووڕوویی ئەمریکا و ئەوروپا دەکات. گاڵتە بە گوتارە نەزۆکەکانیان دەکات کە لە کاتێکدا ئەنجامی دەدەن تورکیا سەرقاڵی تێکشکانی کوردە. (میشێل تیوب) دەلێ ”(…)چ گاڵتەجاڕییەکە پشت لەو کوردانە بکەین کە دژی داعش یارمەتیان داین… شەرمەزارییە بۆ ئەوانەی پشتیان لێ کردن، لەپێش هەموویانەوە ئەمریکا.”1.

(میشێل تیوب) هەروەها دەڵێ ”(…) دەبێ هۆشداریی بدرێتە تورکیا کە هێرشەکانی ڕاگرێت و لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا هێزەکانی بکشێنەوە، بەخرێتە بەر  مەرجی لادان لە (ناتۆ) و لە مەجلیسی ئەوروپا. بەوجۆرە کۆتایی بە هەموو جۆرە پەیوەندییەکی ئابووری و دیپلۆماسی لەگەڵ جیهانی ڕۆژئاوادا بهێندرێت. ئیدی، ئایا دیسان ڕوودەکاتەوە ڕووسیا هەرچۆن پێشتر ڕووی لێکرد بۆ کڕینی موشەکی S-400 دژە-فڕۆکە لەکاتێکدا ئەندامی ناتۆیە؟ بەڵام هەرگیز ئەو جۆرە هاوپەیمانییە، قەرەبووی پچڕانی پەیوەندییەکانی ناکاتەوە لەگەڵ ئەوروپا و ئەمریکا، چونکە تورکیا بەرەو قەیرانێکی ئابووری و کۆمەڵایەتی وەها سەخت دەبات کە (رەجەب تەیب ئەردوگان) هەتا ماوە لێی هەڵناسێتەوە.”2.

پەرواێز

 (1, 2)-Opinion Internanionale, Michel Taube : Erdoğan, Trump, l’Europe et les kurdes : le bal des faux culs, 11 octobre 2019.

Check Also

٨ی ئازار، بەرەو ڕۆژێکی نوێ

ڕۆژێکی نوێ بۆ پاراستنی مافی هەموو مرۆڤێک بۆ داکۆکی لە گشت ئازادییەک بۆ نوێکردنەوەی پەیمانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *