یەکشەممە, كانونی یه‌كه‌م 7, 2025
frku

كولتوور

پارچەی قەفەس

ئەحمەد نەبەز كاری نمایشی هونەرمەند “تەهچینگ هسیه-Tehching Hsieh” بەناوی “پارچەی قەفەس-Cage Piece” كە ساڵێكی تەواوی خەیاند لە ساڵێ ١٩٧٨ تا ساڵی ١٩٧٩ . لەم بەرهەمەدا هونەرمەند “هسیە” کات دەگۆڕێت “نەک شتەکان” بۆ ئەزموونێكی ناوەکی زمانی هونەری خۆی. بە پاڵپێوەنانی ساڵێکی تەواو بۆ یەک کردەی زیندانیکردن، ئاشکرای دەکات کە کات چەندە …

درێژه‌

قەیرانی مانا لە كارە هونەرییەكانی ئێستادا

ئەحمەد نەبەز یەکێک لە کێشە زەقەکانی جیهانی هونەری (شێوەكاری) ئەمڕۆ، دروستبوونی ئەو بەرهەمانەیە کە بەبێ هیچ بناغەیەکی چەمکی و فیکری بوونیان هەیە. زۆرێک لە هونەرمەندان بەرهەمگەلێک بەرهەم دەهێنن کە لە ڕووی بینراوەوە سەرنجڕاکێشن بەڵام لە ڕووی چەمکییەوە بەتاڵن، کارگەلێکن کە لەناو کایەی ڕازاندنەوەدا گیریان خواردووە، بێ ڕۆح و بێ بیرۆکە، …

درێژه‌

هەڵکەوت حەکیم،گفتوگۆی دارە زیندووەکان لەگەڵ زەوی

 بەیان سەلمان لە پێشانگایەک، یاخود نمایشێک بە ناونیشانێکی هەڵبژێردراو ”ژیانەوە”، کە لەگەڵ خودی نمایشی دارەکان دەگونجێت، هەڵکەوت حەکیم بۆ ماوەی دوو ڕۆژ (٢٧ و ٢٨) ئەم ئەلول/ سپتەمبەر، دووبارە گیانی بە دارەکان بەخشییەوە و خستیانیە بەر دیالۆگێکی سەیر لە پەیوەندی نێوان هونەر وکەرەستەی بەرهەمهێنان. هەڵکەوت حەکیم، مامۆستا و پسپۆڕی کوردۆلۆجیا لە زانکۆی ئینالکۆ لە پاریس، …

درێژه‌

شۆڕشگێڕی بێدەنگی و نیگاركێشی ڕوحە فەرامۆشکراوەکانی خاك

لەلای هونەرمەند قەرەنی جەمیل ئەحمەد نەبەز  (قەرەنی جەمیل) تەنیا هونەرمەندێک نەبوو، بەڵكو ئەو دیاردەیەك بوو لە دونیای هونەری شێوەكاری ناوچەكە بەگشتی و كوردستان بە تایبەتی. ئەو شۆڕشگێڕی بێدەنگی و زمانی بینراوی کوردییە. یەکێکە لەو خوڵقێنەرە دەگمەنانەی کە تەواوی بوونی له‌ (كەسایەتی و هونەرەكەی) مێژوویەكە ئێجگار قووڵ؛ قووڵتر لەوەی من بتوانم …

درێژه‌

ئەپوکالیپس، دوێنێ و سبەینێ

بەیان سەلمان پێشەکیی ”ئەپوکالیپس، دوێنێ و سبەینێ” پێشانگایەکە کە لە کتێبخانەی نەتەوەیی فەڕەنسا (BnF) لە ٤ی شوبات تا ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ لە بەشی فرانسوا-میتران بەڕێوە دەچێت. بوارێکە بۆ خوێندکارانی کورد لە فەرەنسا لە نزیکەوە بیبینن و خوێنەرانی کورد بە نێوەندی ئەم نووسینەوە ئاشنای بن. ئەم پێشانگایە تێڕوانینی ئەپوکالیپس دەکات، هەم …

درێژه‌

گرتنی چرکەکان، لە بەرهەمەکانی شەهد شێروانی

بەیان سەلمان شەهد شێروانی خوێندکاری باڵای هونەری دیزاین و تەلارسازییە لە پاریس. لە ساڵی ٢٠٠٥ لە شاری (لوبێک) لە ئەڵمانیا لەدایکبووە، لە دایک و باوکێکی کورد، تاقانەیە و تا تەمەنی ١٦ ساڵی هەر لەوێ ژیاوە. لەو تەمەنەدا، چووەتە وڵاتی (دوبەی) لە کەنداو، لەوێ دوو ساڵ پێش ئەوەی بڕوانامەی دەرچوونی بەدەست …

درێژه‌

ئاهەنگ و ئازادی، هونەرمەند ڕۆژین حاجی حوسێن

بەیان سەلمان هونەری ئەبستراکت بەوە پێناسە دەکرێت ”بزووتنەوەیەکی جیهانییە کە بەسەر تەواوی سەدەی بیستەمدا زاڵە. دابڕانێکە لەگەڵ چەمکێکی نەریتی هونەر وەک لاساییکردنەوەی سروشت، وێناکردنی بابەت و شتگەلێکە کە لە جیهانی سروشتییەوە نییە، بەڵکو شێوە و ڕەنگەکان دەبنە نوێنەری خودی خۆیان.” لێرەوە هونەری ئەبستراکت لە بنەڕەتدا نوێنەرایەتی هیچ شتێکی ئاشکرا ناکات. …

درێژه‌

بایەخی ستراتیجی سینەما و فیلمسازی ستراتیجی

نەوزاد جەمال پوختە سینەما و بەرهەمهێنانی فیلم، بەپلەی یەکەم کارێکی هونەرییە و پێویسته‌ بە پێوەر و بەها هونەرییەکانی سینەما هەڵبسەنگێنرێت. بەڵام، بەدیوێکیتردا پیشەسازی سینەما وەک ‘هێزێکی نەرم’ بەشێکە لە ستراتیجییەتی نیشتمانی و دیپلۆماسی هونەریی/کولتووریی وڵاتان. هه‌روه‌ك بەکارهێنانی سیاسییانەی هونەر، ئەدەب و زانست، راستییەکی مێژووییە. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئەرکی سینەما لە ستراتیجییەتی …

درێژه‌

شکسپیر لە شانۆی پۆڵەندیدا

نیهاد جامی نیهاد جامی شانۆنامەکانی شکسپیر پێگەیەکی گرنگیان هەیە بۆ ئاستی پێشڤەچوونی نمایشی شانۆیی، کە دەتوانرێت لەدوو لایەن گرنگیان دەست نیشان بکەین ئەوانیش، سەرەتا لەڕووی بونیادی درامی و تێگەیشتن لەئاستە دەروونی و کۆمەڵایەتیەکانی کارەکتەر و پەیوەندی مرۆڤ بەڕووداو، چۆنیەتی سەرهەڵدانی تراژیدیا، کە کۆمەکی ئەکتەرو دەرهێنەر دەکات بتوانێت دنیابینی شانۆیی بباتە …

درێژه‌

چێخۆڤ لە شانۆی پۆڵەندیدا

نیهاد جامی ئیکس ئەن پرۆڤانس/ فەرەنسا شانۆنامەکانی چێخۆڤ لەسەر تەختەی شانۆکانی پۆڵۆنیدا توانیویەتی کاریگەری لەسەر ئاستی بەرەو پێشچوونی ئەو شانۆیە دابنێت، بەهۆی تێگەیشتنی ئەو نووسەرە لە واقعی کۆمەڵایەتی، کە ژیانی کارەکتەرەکانی هەستکراوە نزیکییەک هەیە لەگەڵ ژیانی ئەو کۆمەڵگایەدا. بۆیە تائەمڕۆش چێخۆڤ یەکێکە لەو نووسەرانەی بەردەوام شانۆنامەکانی لەسەر تەختەی شانۆکانی ئەم …

درێژه‌