پێنج شه‌ممه‌, ئازار 28, 2024
frku

ژینگە

شەڕی ئاو بکەین یا شەڕی خاک؟

د. مەدیحە سۆفی لە دوا تویژینەوەی ناوەندی Notre Dame Global Adaption Initiative ، کە دەربارەی کاریگەری گۆڕانی کەشوهەوا و ئامادەکاری وڵاتەکان بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ئەو گۆڕانەی قەیرانی ئاو دەبێتە یەکێک لە دەرئەنجامە سەختەکانی؛ دەرکەوتووە کە زۆربەی ئەو وڵاتانەی دەستبەکار بوونە بۆ ئەو خۆئامادەکردنە، وڵاتە پێشکەوتوو و پیشەسازییەکانن، یا ئەو وڵاتانەی لە …

درێژه‌

ژینگە و ژیان

پرۆژەی (ڕێکخراوی سەوزی ئەوروپی – کوردستانی ) بەبۆنەی ڕۆژی ژینگەی جیهانەوە لە ٦/٥ نامیلکەی (ژینگە و ژیان) پرۆژەیەکی پەروەردەییە بۆ گەشەکردنی هزری تاکی کۆمەڵگا لە بواری ژینگەدا، یەکێکە لە بەرهەمەکانی (بەشی توێژینەوەی ڕێکخراوی سەوزی ئەوروپی- کوردستانی)، ئەم بەرهەمە بە هەرسێ دیالێکتی (سۆرانی، بادینانی،لاتینی) چاپ کراوە تاکو زۆرترین کەس بتوانن لێی …

درێژه‌

توێژینەوەکانی  بواری گۆڕانی کەشوهەوا چی دەڵێن؟

د. مەدیحە سۆفی/ ئەڵمانیا ناوەندی زانستی ماکس – پلانک لە ئەڵمانیا یەکێکە لە ناوەندە زانستییە سەرکەوتوو و گرنگەکانی توێژینەوە لە ئاستی جیهاندا، ئەم ناوەندە لە ساڵی ١٩٤٨وە دامەزراوە و زاناکانی نێو ئەم ناوەندە زانستییە خاوەنی چەندەها خەڵاتی نۆبلن. توێژینەوەکانی ئەم دواییەی ئەم ناوەندە زانستییە لە بارەی گۆڕانی کەشوهەواوە و بەتایبەت …

درێژه‌

کێشەکانی ژینگەی دەستکرد و ژینگەی کۆمەڵایەتی

مەدیحە سۆفی/ ئەڵمانیا لەم سەردەمەدا ژینگەی دەستکرد گرنگترین ناوەندی گەشەکردنی ئابووری و سەرهەڵدانی شارستانییەتە، جگە لەوەی بە هەنگاوێکی گرنگی بووژانەوە و پێشکەوتنیش ئەژمار دەکرێ، ژینگەی دەستکرد بریتییە لە تەواوی دامەزراوە، یەکەکانی بەرهەمهێنان و نیشتەجێبوون، کاکردن و فێربوون، کە ڕەنگدانەوەی زۆری لەسەر ئاست و چۆنییەتی گەشەکردنی تاکدا دەبێت. بە دڵنیاییەوەش بوونی …

درێژه‌

لێکەوتەکانی شەڕ لەسەر ئاسایشی خۆراک لە جیهاندا

مەدیحە سۆفی/ ئەڵمانیا شەڕ لە هەر کوێ بێت، جگە لە قوربانییەکی زۆر، دواجار ماڵوێرانی و کاولکاری زۆرتری بەدوا دێت، هەرچەند مەودای شەڕەکە درێژتر بێت و چەندە وڵاتی دیکەی تێوە بگلێت، ئەوەندە زیانی بۆ ئێستا و داهاتووی مرۆڤایەتی و ژینگە دەبێت، هێرشی ڕوسیاش بۆ سەر ئۆکرانیا، کە لەلایەکەوە خۆی لە شەڕێکی …

درێژه‌

ماکەکانی گۆڕانی کەشوهەوا دەمێکە گەیشتووەتە بەردەرگامان

بەشی دووەم د. مەدیحە سۆفی شارەزا و پسپۆرەکانی بواری ژینگە بە خستنەڕووی دەرئەنجامی توێژینەوە و لێکۆڵینەوەکانیان ئەو ڕاستییە دووپات دەکەنەوە؛ کە گۆڕانی کەشوهەوا لە ئەنجامی چالاکییەکانی مرۆڤەوەیە، ئابووری کلاسیک و بەکاربردنی وزەی بەردین (خەڵوز، نەوت، گازی سروشتی) پشکی سەرەکی لە کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوای بەردەکەوێت. دوا ڕاپۆرتی IPCC بەڵگەی تەواوی ئەم …

درێژه‌

ماکەکانی گۆڕانی کەشوهەوا دەمێکە گەیشتووەتە بەردەرگامان

noahs-ark-Gordon Johnson de Pixabay

د. مەدیحە سۆفی بەشی یەکەم دواجار گۆڕانی کەشوهەوا ڕاستییەکی ئەوەندە ڕەها و تاڵە کە باجی ڕووبەڕوبوونەوەی قوربانییەکی زۆر و داڕمانێکی بێوێنەی ژینگەی ژیان بەدوای خۆیدا دەهێنێت، هیچ کەلەبەرێک و هیچ گۆشەیەکی جیهان لێی بێبەش نابێت. بە پێی توێژینەوەکان، دەرکەوتووە کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێژەیەکی کاریگەرتر دەکەوێتە بەر کاردانەوە نەرینییەکانی گۆڕانی کەشوهەواوە، …

درێژه‌

پیسبوونی ژینگە، بە دیوە تاریکەکەی ڕوناکی

د. مەدیحە سۆفی لە کۆتایی سەدەی نۆزدەهەمەوە و دوای داهێنانی وزەی کارەبا لە لایەن ئەدیسۆنەوە، بۆ یەکەم جار بەکارهێنانی چرا بۆ ڕوناککردنەوەی ماڵ و شوێنی کارکردن و بەرهەمهێنان بەکارهات، دوابەدوای ئەم داهێنانە گرنگە، چەندەها داهێنانی دی بۆ پاشەکەوتکردنی وزەی کارەبا، یان (کەم و زۆر) کردنی ڕادەی تیشک و هێزی تیشکدانەوەی …

درێژه‌

شەڕی ئاو لە میزۆپۆتامیاوە دەست پێدەکات

د. مەدیحە سۆفی، ئەڵمانیا دەستپێکی ئاوەدانکردنەوە و بنیاتنانی شارستانییەت لە جیهاندا، هەمیشە لەو دەڤەرەوە سەریهەڵداوە، کە خاوەن سامانی ئاو و سەرچاوەکانی ئاو بووە، کۆنترین شارستانییەتیش هەر بەبوونی ئاو و دواتر دروستکردنی بەنداو، چاندنی دانەویڵە، دابینکردنی خۆراک و پاشان نیشتەجێبوون و جێگیربوون لەو ناوچانەدا ئاوەدان بووەتەوە، شارستانییەتی میزۆپۆتامیاش، کە کۆنترین شارستانییەتی …

درێژه‌

ڕاپۆرتی ئەنجومەنی نێودەوڵەتی کەشوهەوا IPCC چ هۆشدارییەک بە جیهان دەدات؟

د. مەدیحە سۆفی/ ئەڵمانیا لەدوای کۆنفڕانسی یەکەمی ژینگەوە کە لە ساڵی 1972دا لە ستۆکهۆڵم، لەلایەن ڕێکخراوی نێونەتەوەییەوە ساز کرا، سەرەتای دەستپێکێکی زانستی بۆ توێژینەوە و لێکۆڵینەوە لە بارودۆخی ژینگە هاتە کایەوە، هەروەها سەرەتای سیاسەتێکی نوێی ژینگە داڕێژررا، کە بتوانرێ لە پەیڕەوکردنیدا ژینگە بپارێزێت و ئەو کێشانەش دەستنیشان بکات کە دەبنە …

درێژه‌