ئاڵوودەبوون بە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان

بەهیە بارام


ئالودەبوون واتا خووگرتنی کەسێک بە شتێکی دیاریکراو وەک ماددە هۆشبەرەکان، یارییە ئەلیکترۆنییەکان، فیلمەکانی پۆڕن، ئینتەرنێت، یاخود هەر شتێکیتر بێت کەوا ئەو کەسە زۆربەی کاتەکانی بەو کارە و بەوشتەوە خەریک بکات و نەتوانێت وازی لێبهێنێت و کاتێکی زۆری پێوە بەسەر بەرێت و نەتوانێت لێی داببڕێت. دەوترێت ئاڵوودە بوون جۆرێکە لە نەخۆشی دەروونی کۆمەڵایەتی، وا لە تاکی تووشبوو دەکات کە لە کۆمەڵ داببڕێت.

هەموو ئەوانەی ئەم تۆڕەکۆمەڵایەتیانەیان داناوە کەسانی زیرەکن و دەروونی مرۆڤیان خوێندووەتەوە و باش زانیویانە چۆن مرۆڤەکان کۆنتڕۆڵ بکەن.

تۆڕی کۆمەڵایەتی چیە و لەڕێگەی چیەوە بەکاردێت؟

تۆڕی کۆمەڵایەتی بریتین لە شێوازێک لە تەکنەلۆژیا کە چەند بەرنامەیەکە  لەڕێیەوە دەتوانی پەیوەندی بە کەسەکان بکەیت لە هەر کوێیەک بن دوور یان نزیک و دەتوانی گفتوگۆیان لەگەڵ بکەین، تەنانەت لەڕێگەی کردنەوەی ڤیدیۆ بیانبینیت. تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەڕێگەی ئامێرەکانی وەک موبایل و کۆمپیوتەر دەتوانیت بەکاریان بهێنیت. جۆرەکانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان وەک فەیسبووک و تیڵیگرام و سناپ و تویتەر و چەندینی دیکە کە ساڵانە ڕوو لە زیادبوون دەکەن.

گرینگی ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتیانە لەم سەردەمەدا یەکجار زۆرە و تەنانەت ئەو کەسانەشی کە خاوەن سەرمایە و بازرگانن لەڕێگەی ئەم تۆڕانەوە ڕیکلام بۆ کاڵاکانیان دەکەن، و ئاشنای دەکەن بە بازاڕەکان و بەکارهێنەران. ئەم تەکنەلۆژیایە وادەکات کەوا کەسە نزیکەکان ئاگایان لەیەک بێت گەرچی مەودای نیشتەجێبوونیان دوور بێت. یەکێک لە گرینگیەکانی تری ئاڵوگۆڕکردنی بیرو ڕاو بۆچوون و زانیارییە لە نێوان تاکەکانی کە بەکاری دەهێنن. هەموو ئەم سوودانە و چەندین سوودی تری هەیە، کە ئەمانە ناتوانن ئەو ڕاستیە بشارنەوە کە چەندین زیان و کوشتن و خراپەکاری و گۆڕینەوەی پەیوەندی شەڕ و پێکدادانی لێکەوتووەتەوە. و هەروەها بووەتە هۆی یەکێک لە نەخۆشیە دەروونیە کۆمەڵایەتیەکان، کە ئەویش بریتیە لە ئاڵوودەبوون، هەروەک لەسەرەتادا ئاماژەمان پێکرد.

ئەم جۆرە ئاڵوودەبوونە وا لە تاکی بەکارهێنەر دەکات زۆربەی کاتەکانی لەم تۆڕە کۆمەڵایەتیانە بەسەر بەرێت و ژیان و ئەرکی ڕۆژانەی پشتگوێ بخات. ئەم ئاڵوودەبوون و بەکارهێنەرانەش لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر و لە کۆمەڵگایەکەوە بۆ کۆمەڵگایەکی تر جیاوازیەکی زۆری هەیە، ئێمە لێرەدا مەبەستمان کۆمەڵگای کوردیە.

Images: https://pixabay.com/fr/

Thomas Ulrich

Gerd Altmann

https://pixabay.com/fr/

Check Also

کامێرا، ئامێرێک بۆ دەربڕین

بەیان سەلمان بەرلەوەی لایەکانی کامێرا تاوتوێ بکەین، لەسەر ڕۆڵی وێنە دەوەستین و کەمێک شی دەکەینەوە. …