ناسیۆنالیزم و دەرهاویشتە خراپەکانی لە سەدەی بیست و یەکەمدا

دڵشاد کاوانی


ئەگەر مرۆڤایەتی سەر بە تاکە کولتوورێک بێت ئەویش مرۆڤبوونە، کە پشکی شێری لە سەختی و دەردە هاوبەشەکانی لە سروشتەوە وەرگرتبێت، ئەی بۆچی نەتەوەکان بەگشتی و نەتەوە سەردەستەکانی وەک ئینگلیز و ئەمریکی و چین و ڕووسی و چەندین نەتەوەی دیکە مەیل و حەز و ئارەزووی ناسیۆنالیستی بەهێزیان هەیە؟ ئایا ناسیۆنالیزم دەتوانێ چارەسەرێک بێت بۆ ئەو سەختی و گرفتە بێ وێنانەی مێژووی مرۆڤایەتی تووشی هاتووە، یان تەنیا مەیلێکە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو واقیعە تاڵەی کە مرۆڤایەتی بەدەستییەوە دەناڵێنێت و خەریکە هەموو بایۆسفێرەکە دەخاتە خوارەوە؟!

بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسە، مرۆڤ سەرەتا دەبێت خورافاتێک پووچەڵ بکاتەوە، بە پێچەوانەی باوەڕی باو لە جیهاندا، ناسیۆنالیزم بە جۆرێک لە جۆرەکان بەشێکی سروشتی و ئەبەدی نییە لە دەروونی مرۆڤدا، هەروەها لە تایبەتمەندییە بایۆلۆژییەکانی مرۆڤیشەوە سەرچاوەی نەگرتووە. ناسیۆنالیزم دیاردەیەکی تەواو کۆمەڵایەتییە، واتە هەستی دڵسۆزی مرۆڤە بۆ گرووپێکی کۆمەڵایەتی دیاریکراو، تەواوی ڕەفتارەکانی و تەنانەت جینەکانیشی دەگرێتەوە. مرۆڤ سەدان ساڵە وەک گروپی کۆمەڵایەتی بچووک ژیاوە کە ئەندامێکی زۆر کەمی هەیە و هەستێکی بەهێزی ئینتیمایان هەیە. مرۆڤەکان بە ئاسانی دەتوانن دڵسۆز بن بۆ گروپە بچووکە نزیکەکان وەک هۆز، خێڵ، یان کۆمەڵە خێزانییەکان. دڵسۆزی بۆ بوونێکی کۆمەڵایەتی کە لە ملیۆنان کەس پێکهاتووە کە بە مرۆڤایەتی تەواو نامۆن، لەگەڵ سادەیی و سروشتی مرۆڤدا ناگونجێت. دڵسۆزی بۆ جەستەیەکی کۆمەڵایەتی کە لە ملیۆنان کەس پێکهاتووە، ماوەیەکی زۆرە وەک دیاردەیەکی نوێ دەرکەوتووە، بە سەیرکردنی کێشەکە لە یاساکانی پەرەسەندنەوە، ناسیۆنالیزم دیاردەیەکی نوێیە، وەک ئەوەی دوێنێ بووە. چونکە بەڕاستی لە ڕوانگەی کۆمەڵایەتییەوە ئەستەمە بتوانین ئەمە بەدەست بهێنین.

مرۆڤەکان مەیلیان هەیە یەکە نەتەوەییەکان پێکبهێنن، چونکە تاکە خێڵێک ڕووبەڕووی کێشە و گرفت دەبنەوە کە زۆر لاوازن و ناتوانن بە شێوەیەکی سەربەخۆ مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن. بۆ ئەوەی زیاتر تێبگەین، با سەرنجمان لەسەر ئەو هۆزانە بێت کە هەزاران ساڵ لەمەوبەر لە دەوروبەری ڕووباری نیلدا ژیاون: بژێوی ئەم هۆزانە تەنیا ڕووباری نیلە، بەرهەمەکانیان بە ئاوی ئەم ڕووبارە ئاودێری دەکەن، بەرهەمەکانیان بۆ شوێنەکانی دیکە دەگوازنەوە لە ڕێگەی نیلەوە، بەڵام نیل هاوپەیمانێکی متمانەپێکراو نەبوو. ئەگەر کەمتر باران ببارێت، خەڵک بەدەست برسێتیەوە دەناڵێنن، یان ئەگەر زیاتر باران ببارێت، ڕووباری نیل هەڵەچێت و لە ناوچەکە لافاوهەڵدەستێت، زەرەو زیانیان پێ دەگەیێنێت، سەیر دەکەین کە هەر هۆزێک تەنها بەشێکی کەمی ڕووباری نیل خاوەندارییەتی دەکات و لە هەر هۆزێکیش دا تەنها چەند سەد ئەندامێک لە هۆزەکە کۆدەبنەوە و دەتوانرێت لە دۆخە سەختەکانی وەک ڕووباری نیلدا پرسەکەیان کۆبکرێتەوە، تاکە ڕێگە بۆ خۆپاراستن و سوودبینین لە کۆنترۆڵکردنی ڕووباری بەهێزی نیل دروستکردنی کۆگایەک و هەڵکەندنی بوو قووڵایی سەدان کیلۆمەتر. ئەمەش یەکێکە لەو هۆکارانەی کە هۆزەکان وردە وردە کۆببنەوە بۆ دروستکردنی گڵدانەوە و بەنداو بۆ کۆنترۆڵکردنی ڕۆیشتنی ڕووبارەکان، بۆ دروستکردنی کۆگای خۆراک بۆ ساڵانێک لە برسێتی، هەروەها دروستکردنی تۆڕێکی گواستنەوە و پەیوەندیکردن کە بتوانێت هەموو بەشەکانی وڵات بەیەکەوە ببەستێتەوە بۆ دروستکردنی میللەتێکی یەک جەستەیی.

سەرەڕای ئەم سوودانە، یەکخستنی خێڵ و خێڵەکان بۆ یەک دەوڵەت، چ لە ڕابردوو و چ لە ئێستادا ئاسان نەبووە. بۆ ئەوەی درک بە سەختی تێکەڵاوبوون لەگەڵ میللەتێکی لەو جۆرە بکەیت، لە خۆت بپرسە “ئایا من ئەم کەسانە دەناسم کە هاوبەشین؟ ” تەنها پرسیارەکە بەسە بۆئەوەی دەمتوانی ڕۆژێکی تەواو بەسەر بەرم بە ناوهێنانی سەدان ئەندامی بنەماڵەکەم و وردەکاری کەسایەتی و شتە چەقبەستووەکانیان و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ یەکتردا بخەمەڕوو، لەبەرامبەر دا دۆخەکە دەکەینە هەنووکەیی بۆ نموونە مەحاڵە من ناوی ئەو ٨ ملیۆن کەسە بهێنم کە هاوڵاتی ئیسرائیلین وەک من هەڵگری یەک خواست و سیفەتن، سەرەڕای ئەم دۆخە، هەست دەکەم سەر بەو گرووپە مەجازییەم، بە جۆرێک لە جۆرەکان لە باوباپیرانم لە کۆمەڵگەی سەرەتاییدا میراتم نەگرتووە، ڕەنگە ئەوە هێزی ڕابردووی ئەم دواییە بووبێت، زانایانی بایۆلۆجی کە زانیارییەکی ئەناتۆمیان لەسەر مرۆڤ هەبوو، هەرگیز پێشبینی ئەوەیان نەدەکرد کە مرۆڤ توانای پەیوەندی کۆمەڵایەتی لەگەڵ ملیۆنان کەسی نامۆدا هەبێت. بۆ ئەوەی من قەناعەت بەوە بکەم کە دڵسۆز بم بۆ  “ئیسرائیل” و ٨ ملیۆن هاووڵاتییەکەی، زایۆنیزم و دامەزراندنی سیستەمی پەروەردەی دەوڵەتی ئیسرائیل، دەزگاکانی تەبلیغی و میکانیزمی ئاڵا هەڵدان، ئاسایشی نەتەوەیی، سیستەمی تەندروستی و خۆشگوزەرانی پێویست بوو.

ئەمەش بەو مانایە نییە کە پەیوەندییە نەتەوەییەکان لاوازن، سیستەمەکانی قەبارەی یەکجار زۆر ناتوانن بەبێ خۆشەویستی یان دڵسۆزی تەواوی نەتەوەیەک کاربکەن، شێوازە میانڕەوەکانی نیشتمانپەروەری لە گرنگترین دروستکراوەکانی مرۆڤن. ئەگەر من باوەڕم بەوە هەیە کە میللەتەکەمان میللەتێکی شەرافەتمەند و ڕەسەنە، بۆیە شایستەی دڵسۆزییە و بەرپرسیارێتی دیاریکراوم هەیە بەرامبەر بە ئەندامانی میللەتەکەم، ئەوا دەبێت ڕێز لە ئەندامانی ئەم میللەتە بگرم و قوربانییان بۆ بدەم. زۆر هەڵەیە کە وا بیر بکەینەوە کە ئێمە لە کۆمەڵگەیەکی لیبڕاڵدا دەژین کاتێک ناسیۆنالیزم کۆتایی دێت، ئەگەر بەم شێوەیە بیر بکەینەوە، کەواتە سیستەمی خێڵەکیمان دەوێت. لە کاتێک دا هێشتا وڵاتانی نەرم و دەوڵەمەند و پێشکەوتوو و لیبڕاڵی وەک سوید و ئەڵمانیا و سویسرا هەموویان وڵاتێکن کە هەستێکی بەهێزی ناسیۆنالیزمیان هەیە.

کێشەی جددی کاتێک سەرهەڵدەدات کە نیشتمانپەروەری میانڕەو بگۆڕێت بۆ ناسیۆنالیزمی توندڕەو و تەنانەت ڕەگەزپەرستی. لەبری ئەوەی باوەڕم بەوە هەبێت کە میللەتەکەم وەک گەلانی تر باشە، باوەڕم وایە کە نەتەوەکەم باڵاترە، تەنیا دەبێ دڵسۆز بم بۆ نەتەوەی خۆم و لەبەرامبەردا هیچ بەرپرسیارێتییەکم نییە بەرامبەر گەلانی تر جگە لە نەتەوەکانی خۆم. هەر کە نەتەوەیەک نەتەوەی خۆی بە باڵادەست و باڵاتر دەبینێت و بە چاوی سووک لە نەتەوەکانی تر دەڕوانێت، ئەمە سەردەکیشێت بۆ توندوتیژی  و دواتر پێکدادان ڕوودەدات. لە سەرەتای زەمانەوە، ناسیۆنالیزم وەک هۆکارێکی سەرەکی شەڕ ڕەخنەی لێ گیراوە، پەیوەندی نێوان ناسیۆنالیزم و توندوتیژی بە هیچ شێوەیەک کاری نەکردووە بۆ سنووردارکردنی ناسیۆنالیزمی توندڕەو و لەڕاستیدا هەر نەتەوەیەک دەڵێت دەبێت سەربازی خۆی بەهێزتر بکات بۆ ئەوەی لە تەڵەی خیانەتکارانەی گەلانی دراوسێ دوور بکەوێتەوە. کاتێک زۆرینەی هاووڵاتیانی میللەتێک هەست بە ئارامی و سەقامگیری لە ژیاندا دەکەن، خەڵک ئامادەیە بە خوێنی باجەکەی مانەوەی بدات.

لە کۆتایی سەدەی نۆزدەهەم و سەرەتای سەدەی بیستەمدا ئەم پەیماننامەیەی نێوان دەوڵەت و گەل بەڕاستی سەرنجڕاکێش بوو. هەرچەندە ناسیۆنالیزم بووە هۆی دروستبوونی ململانێی بێ وێنە و خوێناوی، بەڵام دەوڵەتە نەتەوەییەکان شارەزا بوون لە بنیاتنانی سیستەمی گشتگیری بەرفراوانی تەندروستی و پەروەردە و هاوکاری کۆمەڵایەتی و خزمەتگوزارییە تەندروستییە گشتییە نیشتمانییەکان ئازارەکانی پاسشێندایل و یورگنیان لەبیرکرد.

لە ساڵی ١٩٤٥دا هەموو شتێک گۆڕا و چەکی ئەتۆمی پرسی نەتەوەیی لە بەرنامەی کار دەرهێنا، دوای ڕووداوی هیرۆشیما خەڵک هەستیان دەستیان بە نیگەرانی کرد لەوەی کە ناسیۆنالیزم دەبێتە هۆی شەڕی ئەتۆمی نەک شەڕی ئاسایی. ترسی لەناوچوونی تەواوەتی نەتەوەیەک بە چەکی ئەتۆمی مێشکی مرۆڤی کردەوە و شتێک ڕوویدا کە بە بۆمبی ئەتۆمی نەدەکرا ڕووبدات: ناسیۆنالیزم گەڕابووەوە ناو قەپێڵکی خۆی، چۆن لە کۆندا خەڵکی بیابان کە لە حەوزی نیلدا دەژیان، دڵسۆز بوون بۆ هۆزەکەیان و هەروەها هەوڵیان دەدا بۆ گەورەترکردنی شانشینەکەیان، چونکە خەڵکی بیابانیش پێیان وابوو کە بەم کارە لە مەترسییەکانی ڕووباری نیل ڕزگاریان دەبێت.

بەکاربردنی هەستی ناسیۆنالیزمی بۆ بەناوبانگترین بانگهێشەی  هەڵبژاردنی سیاسی لە میژوودا.

لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ساڵی ١٩٦٤ی لیۆنار بی جۆنسن، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، ڕیکلامی بەناوبانگی “بالۆن” کە یەکێک بوو لە هەڵمەتە سەرکەوتووەکانی هەڵبژاردن کە بۆ یەکەم جار لە مێژووی تەلەفزیۆنی پەخش کرا. لە سەرەتای ڕیکلامەکەدا، کچێکی بچووک خەریکی ژماردنی گەڵاکانی سوسنێکی دۆڵە، بەڵام لە ژماردنی 10دا گوێی لە دەنگی پیاوێک دەبێت، کچەکەش لە 10ەوە دەست دەکات بە ژماردنەوەی بۆ خوارەوە وەک ئەوەی گوێی لە دەنگی ناوکی بێت بۆمبێک کە دەخرێتە خوارەوە، کاتێک کچەکە دەگاتە  ژمارەی سفر زەویش سفر دەبێتەوە، شاشەکە درەوشاوەیی بۆمبێکی ئەتۆمی دەردەخات و جۆنسۆن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دەردەکەوێت قسە بۆ گەلی ئەمریکا دەکات و دەڵێت: دوو بژاردەمان هەیە: یان جیهانێکی تاریکی دروست دەکەین کە هەموو منداڵەکانی خودا ناتوانن بژین، یان خۆشمان دەوێن، یان ئێمە دەمرین.

بەهۆی ئەمەوە ناسیۆنالیزم لە سەردەمی جەنگی سارددا زاڵ نەبوو بەسەر سیاسەتی نێودەوڵەتیدا و جیهانگیری وەک ڕەوتی باڵادەست لە کۆتایی جەنگی سارددا سەیر دەکرا. لە بەرامبەردا ناسیۆنالیزم باس لەوە کراوە کە وڵاتانی لاواز لە دانیشتووانەکەیان بێ ئاگا دەمێننەوە، یان تەنانەت دەبنە پاشماوەی سەردەمی سەرەتایی. بەڵام ڕووداوەکانی ئەم چەند ساڵەی دوایی ئەوە دەردەخەن کە ناسیۆنالیزم نەک تەنها لە لای ڕووسیا و چین و فارس و عروبە و هیندستانییەکان هەیە. بەڵکو لە نێو هاووڵاتیانی ئەوروپی و ئەمریکیدا کاریگەری خۆی لەدەست نەداوە. نامۆبوون بە کاریگەرییە نامرۆڤانەکردنی سەرمایەداری و نیگەرانی ئایندەی سیستەمی تەندروستی و پەروەردە و چاودێری کۆمەڵایەتی، مرۆڤەکان لە سەرانسەری جیهاندا بەدوای دڵنەوایی لە ناسیۆنالیزمدا دەگەڕێن. بەڵام ئەو پرسیارەی کە جۆنسۆن لە ڕیکلامی ڕۆزدا کردوویەتی، ئەمڕۆ لە ساڵی ١٩٦٤دا ڕەواترە.  ئایا دەتوانین جیهانێک دروست بکەین کە مرۆڤەکان لە ئارامیدا بژین یان جیهانێکی تاریکی؟ ئایا جۆن بایدن، ڕیشی سوناکە ، ڤلادیمێر پوتین، ئولاف شولتز و ئەندامانی کابینەکان دەتوانن بە بەئاگاهێنانەوەی هەست و هۆشی نەتەوەییمان جیهان ڕزگار بکەن؟ یان ناسیۆنالیزمی سەرهەڵدانەوە تاکە چارەسەرە بۆ ئەو کێشە جیهانیانەی کە ڕووبەڕوومان دەبێتەوە؟

هاوسەنگی ئەتۆمی بۆ مانەوەی ناسیۆنالیزم

سەرەتا با سەرنجمان لەسەر شەڕی ئەتۆمی بێت، ئەو دوژمنەی مرۆڤایەتی بە تەواوی لێی ئاگادارە، کاتێک ڕیکلامی”بالۆن” لە ساڵی ١٩٦٤ بڵاوکرایەوە، دوو ساڵ دوای قەیرانی ئەتۆمی کوبا، شەڕی ئەتۆمی بە هەڕەشەیەکی گەورە دادەنرا. هەم شارەزا و هەم مرۆڤی ئاسایی لە دڵەڕاوکێیەکی قووڵدا دەژیان، چونکە دەسەڵاتیان نەبووە ڕێگری لە لەناوچوونی مرۆڤایەتی بکەن،  پێیانوابوو شەڕی سارد دەبێتە هۆی لەناوچوونی جیهان. بە تێپەڕبوونی کات مرۆڤایەتی تا ڕادەیەکی دیاریکراو کێشەی ئەتۆمی یەکلایی کردەوە و یەکێتی سۆڤیەت و ئەوروپییەکان و چین بۆ ماوەی هەزار ساڵ پراکتیزە جیۆپۆلەتیکییەکانیان گۆڕی و بەبێ خوێنڕشتنی زۆر کۆتاییان بە جەنگی سارد هێنا و لە ئەنجامدا سیستەمێکی نوێی نێودەوڵەتی و… سەرەتای سەردەمێکی ئاشتی. نەک هەر شەڕی ئەتۆمی نەهێڵدرا، بەڵکو ڕێژەی هەموو جۆرە شەڕێک بە یەک دابەزی. لە ساڵی ١٩٤٥ەوە لە ئەنجامی دەستدرێژی ئاشکرادا سنوورەکان کێشرانەوە و زۆرێک لە وڵاتان وازیان لە بەکارهێنانی شەڕ وەک ئامرازێکی سیاسی فەرمی هێنا. بە پێچەوانەی شەڕە بەردەوامەکانی سوریا و ئۆکرانیا و ناوچە پڕ لە کێشەکانی دیکە، لە ساڵی ٢٠١٦دا، کەمترین کەس بەهۆی توندوتیژی و ململانێی دروستکراوی مرۆڤەوە گیانیان لەدەستداوە بە بەراورد بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە و قەڵەوی و ڕووداوی هاتوچۆ و خۆکوشتن. کەواتە زیادەڕەوی نابێت ئەگەر بە گەورەترین دەستکەوتی سیاسی و ئەخلاقی سەردەمی ئێمە ناوی بهێنین.

بەداخەوە ئێمە ئەم سەرکەوتنەمان بە شتێکی ئاسایی وەرگرتووە، تەنانەت خوومان پێیەوە گرتووە. هەر ئەمەشە وایکردووە مرۆڤ یاری بە ئاگر بکات، لە ئێستادا ڕووسیا و ئەمریکا سەرقاڵی پێشبڕکێیەکی نوێی چەکی ئەتۆمین، ئامێری نوێی قیامەت دادەڕێژن کە ساڵانێک سەرکەوتنی بەزەحمەت بەدەست هێنراومان هەڵدەوەشێنێتەوە و دەمانکێشێتەوە بۆ لێواری چەکداماڵینی ئەتۆمی. لە پرۆسەکەدا مرۆڤەکان یان نیگەرانیەکانیان لەدەستدا و دەستیان کرد بە خۆشەویستی بۆمب، یان لەبیریان چووە کە  ئالنگارییە مرۆڤایەتییەکان بوونیان هەیە.

هەر لە بەرنامەی ئەتۆمیەوە تا دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا، زۆر بابەتی گەورە لە دەوری ئابووری و کۆچکردن مشتومڕیان لەسەر دەکرێت، بەڵام ڕۆڵی یەکێتی ئەوروپا لە ئاشتی جیهانیدا تا ڕادەیەکی زۆر پشتگوێ خراوە. دواجار فەرەنسی و ئەڵمان و ئیتاڵی و ئینگلیز دوای سەد ساڵ کۆمەڵکوژییەکی دڕندانە، میکانیزمێکی گەورەیان بۆ خەڵکی کیشوەرەکە دروست کرد تا بە ئارامی و یەکگرتوویی بژین، بەڵام گەلی بەریتانیا دژایەتی ئەو میکانیزمەیان کرد و بەدوای ڕێگایەکدا دەگەڕان بۆ ئەوەی بچنە دەرەوە.

زۆر قورس بوو ڕژێمێکی نێودەوڵەتی دروست بکرێت کە ڕێگری لە شەڕی ئەتۆمی بکات و ئاشتی جیهانی بپارێزێت. ئەم ڕژێمە دەبوو لەگەڵ گۆڕانی بارودۆخی جیهاندا بگونجێندرێت، وەک کەمتر پشتیوانی ئەمریکا و ڕۆڵی زیاتر بۆ وڵاتانی دەرەوەی بلۆکی ڕۆژئاوایی وەک هیندستان و چین.  بەڵام ڕووخاندنی ئەم دەسەڵاتە و گەڕانەوە بۆ ڕژێمێکی ناسیۆنالیستی وەک قومارێکی نابەرپرسانە وایە. گەلان لە سەدەی نۆزدەهەمدا بە سەرکەوتوویی گەمەی ناسیۆنالیزمیان ئەنجامدا پێش ئەوەی شارستانیەتی مرۆڤایەتی، سەردەمی پێش هێرۆشیما لەناوببەن. لەو کاتەوە چەکی ئەتۆمی بە تەواوی سروشتی شەڕ و سیاسەتی گۆڕی. مانەوەی مرۆڤ لە ئەگەری زانینی چۆنیەتی بەرزکردنەوەی یۆرانیۆم و پلۆتۆنیۆم پەیوەستە بە گرنگیدان بە ڕێگریکردن لە شەڕی ئەتۆمی، نەوەک بە بەرژەوەندی هەر نەتەوەیەک. پێویستە لە هەموو شوێنێک لە ناسیۆنالیستە هەستیارەکان بپرسین کە هاوار دەکەن “نیشتمانمان باشترینە” کەچی وڵاتەکەیان بەبێ هاوکارییەکی بەهێزی نێودەوڵەتی نەتوانێت خۆی لە مەترسییەکانی چەکی ئەتۆمی بپارێزێت.

کێشە ئیکۆلۆژییەکان

لە ساڵانی داهاتوودا مرۆڤایەتی ڕووبەڕووی کێشەیەکی تری وجودی دەبێتەوە کە جگە لە شەڕی ئەتۆمی، لە ساڵی ١٩٦٤دا لە هەگبەی سیاسیدا نەبووە، ئەویش قەیرانی ئیکۆلۆژییە.  مرۆڤ هەموو هەوڵێک دەدات بۆ تێکدانی هاوسەنگی ئیکۆلۆژی جیهان، بە تێپەڕبوونی کات سەرچاوەی زیاتر و زیاتر لە سروشت دەردەهێنێت، بەڵام بڕێکی زۆر پاشماوە و ژەهر لە سروشتدا بەجێدەهێڵێت، پێکهاتەی زەوی و ئاو و بەرگەهەوا لەناو دەبات. ئێمە هیچ بیرۆکەیەکمان نییە کە چەندە خراپ ئەو هاوسەنگییە ئیکۆلۆژییە ناسکەمان تێکداوە کە لە ماوەی ملیارەها ساڵدا کۆبووەتەوە. بۆ نموونە فسفۆر لە پیتاندندا بەکاردێت، فسفۆر پێویستە بۆ گەشەکردنی ڕووەکەکە، بەڵام ئەگەر زیادەڕۆیی بەکاربهێنرێت دەتوانێت ببێتە ژەهراویبوونی. ئەمڕۆ کێڵگە چێنراوەکان بە شێوەیەکی دەستکرد پیتێنراون و بڕێکی زۆر لە فسفۆر بەکاردەهێنن، کشتوکاڵی پیشەسازیش لەسەر بنەمای پیتاندنی دەستکرد دامەزراوە. بۆ نموونە جووتیارێک کە لە ناوچە نزمەکاندا گەنمەشامی دەچێنێت، ڕەنگە بەبێ ئەوەی بزانێت ببێتە هۆی کوشتنی ماسی لە کەنداوی مەکسیک.

لە ئەنجامی ئەم چالاکییە کشتوکاڵیانەدا زەوییە کشتوکاڵییەکان لەناو دەچن و جۆرەکانی ئاژەڵ و ڕووەک نامێنن و ئیکۆسیستەمی بەرفراوانی وەک خەمۆکی گەورەی ئوسترالیا و دارستانەکانی ئەمازۆن مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە، هەزاران ساڵە مرۆڤ زیانی گەورە بە ئیکۆلۆژی دەگەیەنێت، بە واتایەکی تر مرۆڤ بکوژی ئیکۆلۆژیایە، لە ڕابردوودا مرۆڤ زیانێکی کەمی بە ئیکۆلۆژیا گەیاندووە، بەڵام ئێستا خەریکە زیانێکی بەرفراوان و جددی دەگەیەنێت. ئەگەر مرۆڤایەتی بەم ڕێگایەدا بڕوات، نەک هەر جۆرییەتی لەدەست دەدات، بەڵکو مێژووی کولتووری ئێستاش لەناو دەبات.

ئەو دیاردەیەی زۆرتر ئێمە نیگەران دەکات گۆڕانی کەشوهەوایە. مرۆڤ سەدان هەزار ساڵە بوونی هەیە و لە پرۆسەکەدا چەندین سەردەمی سەهۆڵین و قۆناغی گەرمی تێپەڕاندووە. بەڵام کشتوکاڵ و شار و کۆمەڵگا ئاڵۆزەکان زۆر درێژەیان نەکێشاوە،  زیاتر لە ١٠ هەزار ساڵ لەمەوبەر، ناوی ئەو قۆناغە هۆلۆسینە، لەم ماوەیەدا کەشوهەوای جیهان جێگیر بوو، تەنانەت گۆڕانکارییەکی بچووک لە سەردەمی هۆلۆسیندا دەبێتە هۆی کێشە و گرفتی بێ وێنە، هەرچەندە مرۆڤ ڕۆژێک توانای دروستکردنی شارستانیەتی گەورەی دەبێت، بەڵام حەتمییە کە زۆر کەس لە پرۆسەی بنیاتنانی شارستانیەتدا دەمرن.

ناکرێت بێ خەم بین و بڵێین شەڕی ئەتۆمی کە هەموومان بۆ دۆزەخ ڕادەکێشێت لە داهاتوودا ڕوونادات، بەڵام لە ئێستادا لەوە خراپتر ڕووبەڕووی دیاردەیەکی ترسناکی گۆڕانی کەشوهەوا دەبینەوە. بەباشی دەزانرێت کە چالاکییەکانی مرۆڤ بەتایبەتی دەردانی گازە ژەهراویەکانی وەک دووەم ئۆکسیدی کاربۆن بە خێرایی کەشوهەوای جیهانی دەگۆڕێت. هێشتا نازانرێت پێش ئەوەی داڕمانێکی نەگەڕاوە ڕووبدات، چەندە گازی ژەهراوی زیاتر دەتوانرێت بۆ بەرگەهەوا  ئازاد بکرێت. بەڵام بەپێی متمانەپێکراوترین بەڵگەی زانستی کە لەبەردەستماندایە، لە ٢٠ ساڵی داهاتوودا ئەگەر بڕی ئەو گازە ژەهراویانەی کە دەدرێنە بەرگەهەواوە کەم نەکرێتەوە، تێکڕای پلەی گەرمی جیهانی ٢ پلە بەرز دەبێتەوە، بیابانەکان فراوان دەبن، هەروەها سەهۆڵبەندانەکان فراوانتر دەبێت.
نەبوونی دەبێتە هۆی کارەساتی سروشتی سەخت وەک بەرزبوونەوەی ئاستی دەریا و زریان و زریانی تایپینگ. لە ئەنجامی ئەم گۆڕانکاریانەدا کێڵگە کشتوکاڵییەکان وێران دەبن و شارەکان لافاو دەچن و بەشێکی زۆری جیهان دەبێتە شوێنی نیشتەجێبوون و سەدان هەزار کۆچبەر ناچار دەبن بەدوای ماڵی نوێدا بگەڕێن.

بە کورتی ئێمە لە زۆر ڕووەوە تا دێت بێدەسەڵاتتر دەبین، تەنانەت ئەگەر ڕێژەی دەردانی گازی ژەهراوی بۆ ناو بەرگەهەوا دوای ئەو گۆڕانکاریانەی کە لە سەرەوە باسمان کرد تا ڕادەیەک کەم بکرێتەوە، ئەوا ناتوانرێت کەشوهەوا بگەڕێنرێتەوە بۆ دۆخەکەی خۆی. بۆ نموونە لەگەڵ گەرمبوونی زەوی، سەرپۆشە سەهۆڵییەکانی جەمسەرەکان دەتوێنەوە و کەمتر تیشکی خۆر لە ڕووی زەویەوە بۆ بەرگەهەوا ڕەنگ دەداتەوە، لە ئەنجامدا هەسارەکە گەرمی کەمتر هەڵدەمژێت، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی زیاتر و سەهۆڵبەندانەکان خێراتر دەتوێنەوە. ئەگەر ئەم دۆخە بگاتە قۆناخێکی خراپتر، ئەوە ناتوانرێت بوەستێنرێت و هەموو سەهۆڵبەندانەکانی ناوچە جەمسەرییەکان تەنانەت بەبێ بەکارهێنانی وزەی مرۆڤ وەک خەڵوز و گازی سروشتیش دەتوێتەوە. بۆیە نابێت تەنها مرۆڤایەتی مژوولی توێژینەوە و لێکدانەوە بێت بۆ ئەوەی بە قووڵی لە کێشەکە تێبگەین، بەلکو دەبێت کاری کردەیی بکەین، ئەگینا مرۆڤایەتی لە ئەگەری داڕمانی ژیانگە دا دەمێنێتەوە.

بەداخەوە لە ساڵی ٢٠١٨ەوە ڕێژەی بەرچاو گازە ژەهراویەکان بۆ ناو بەرگەهەوا لە زیادبووندایە. دەبێت مرۆڤایەتی دەستبەجێ واز لە بەکارهێنانی سووتەمەنی بەردینی بهێنێت، ئەمەش کارەساتی قورسی لێدەکەوێتەوە ئەگەر بەردەوام بێت لە بەکارهێنانی. لەکاتێک دا مرۆڤایەتی ناتوانین لە ئێستادا بە جۆرێک لە جۆرەکان دەستبەرداری  سووتەمەنی بەردینی ببێت، نەوەک چەند ساڵ داهاتوو یان سەدەیەکی دیکە. بەداخەوە: بە هۆی دابەشبوونی هەژموونی ناسیۆنالیستییەوە وڵاتەکان بۆ پێشبڕکێی سەردارییەتی و پێشخستنیان “مرۆڤەکان لە ئێستاوە ئالوودەی سووتەمەنی بەردینی بوون.”  سەرباری زانینی مەترسییەکان ئاسان نەبووە بۆی وازی لێبهێنێت.

لێرەوە زانیمان ناسیۆنالیزم تا چەند مەترسیدارە؟ ئایا ناسیۆنالیزم دەتوانێت مەترسییە ئیکۆلۆژییەکان لەناو ببات؟ ئایا نەتەوەیەکی زلهێز دەتوانێت بە تەنیا مامەڵە لەگەڵ گەرمبوونی جیهان بکات؟ سەیر نییە هەندێک وڵات زنجیرەیەک سیاسەتی سەوزایی جێبەجێ دەکەن کە پەرە بە ئابووری و هەروەها ژینگە دەدات، بۆچی ئەگەر حکومەتەکانیش باج و سزا لەسەر ئەو کەسانە دانانێن کە گازی ژەهراوی بۆ بەرگەهەواوە دەردەکەن؟ غاز پێویستە گرنگی بە جێبەجێکردنی یاساکانی ژینگە بدەین لەبری سیستەمی پیشەسازی کە ژینگە پیس دەکات وزەی نوێبووەوە پێویستە سیستەمی پیشەسازی گونجاو دابنرێت.

پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا دەتوانێت سوودێکی گەورەی هەبێت لە بوارەکانی تر جگە لە وزە، وەک بەرهەمهێنانی دانەوێڵە و برنج و ڕۆن و “گۆشتی پاک”، کە ئەمڕۆ یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی گەرمبوونی جیهان جگە لەوەی زیان بە ملیارەها ئاژەڵ دەگەیەنێت، بەپێی ڕاپۆرتێکی کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ٢٠١٣ لە ئەندازیارانی میکانیکی.، 15 هەزار لیتر ئاوی دەوێت بۆ بەرهەمهێنانی یەک کیلۆ گۆشتی مانگا. بۆ بەرهەمهێنانی یەک کیلۆ پەتاتە پێویستی بە ٢٨٧ لیتر ئاو هەیە.
ئەگەر هاوڵاتیانی وڵاتانی تازەپێگەیشتووی وەک چین و بەرازیل واز لە خواردنی پەتاتە بهێنن و بگۆڕدرێن بۆ خواردنی گۆشت، ئەوا فشارەکان لەسەر ژینگە زیاتر دەبن. زۆر ئەستەمە ڕۆژهەڵاتییەکان و چینی و بەڕازیلیەکان دەستبەرداری گۆشتی مانگا و هەمبەرگەر و پیتزا بن و لەوەش قورسترە ئەمریکییەکان و ئەڵمانییەکان دەستبەرداری بن. چی دەبوو ئەگەر ئەندازیاران ئەو تەکنەلۆژیایەیان دۆزیبێتەوە کە گۆشت لە خانەکانەوە بەرهەم دەهێنێت؟ ئەگەر دەتەوێت هەمبەرگەر بخۆیت، دەتوانیت هەمبەرگەر بەرهەمبهێنیت لەبری ئەوەی ماوەیەکی زۆر بەسەر بەخێوکردنی مانگایەکی گەورە و جوڵاندنی هەزاران کیلۆمەتردا بەسەر بەریت. ڕەنگە شتێک لە فیلمێکی زانستی خەیاڵی دەربچێت، بەڵام وا نییە، یەکەم هەمبەرگەری پاک لە جیهاندا لە ساڵی ٢٠١٣ بەرهەم هێنرا و تاقیکرایەوە، کە نرخی ٣٣٠ هەزار دۆلار بوو. چوار ساڵ لێکۆڵینەوە و کارکردن تێچووی بۆ هەر هەمبەرگەرێک بۆ 11 دۆلار دابەزاندووە و دە ساڵ لەمەودوا پێشبینی دەکرێت گۆشتی خاوێن بەرهەمهێنراوی پیشەسازی کەمتر بێت لە گۆشتی خاو. ئەگەر ئەم تەکنەلۆجیایە پەرەی پێبدرێت، لەوانەیە ملیارەها ئاژەڵ لە سەربڕین ڕزگار بکات و بە ملیارەها کەسی لە بەدخۆراکییەوە خۆراک بدات، هەروەها ڕێگری لە زیانەکانی ئیکۆلۆژی بکات، وەلێ ئەمە ڕوون نییە کە سروشت گرفتێکی دیکەی دێتە پێشەوە یان نا.

لە کاتێک دا حکومەت و کۆمپانیا و تاکەکان ناتوانن هیچ کارێک بکەن بۆ ڕێگریکردن لە گۆڕانی کەشوهەوا. گۆڕانی کەشوهەوا بە جۆرێک تەنها کێشەی وڵاتێک نییە، بەڵکو کێشەیەکی جیهانییە. بەداخەوە چارەنووسی کەشوهەوامان بە هەڵەکانی کەسێک دیاری دەکرێت کە لە بەشێکی تری جیهان دەژیێت. تەنانەت ئەگەر کۆماری کیریباتی کە وڵاتێکی دوورگەییە لە زەریای هێمن، دەردانی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن بۆ سفر کەم بکاتەوە، ئەوا کێشەکە چارەسەر نابێت ئەگەر وڵاتانی دیکەش هەمان کار نەکەن، هەرچەندە هەموو خانوویەک لە چاد پانێڵی خۆری لەسەر سەقفەکەی دانراوە، بەڵام هێشتا چاد بیابانێکە بەهۆی سیاسەتی ژینگەپارێزی نائاگا و نابەرپرسانەی خەڵکی دیکە.

کردەوەی سەربەخۆی وڵاتان سەبارەت بە گۆڕانی کەشوهەوا زۆر مەترسیدارترە لە مەترسی شەڕی ئەتۆمی، چونکە شەڕی ئەتۆمی گشتی هەموو گەلان لەناو دەبات، دەوترێت هەموو گەلان پێویستە سەرنجیان لەسەر ڕێگریکردن لەم مەترسییە بێت. لە کاتێکدا گەرمبوونی جیهان کاریگەری جیاوازی دەبێت لە وڵاتانی جیاوازدا، بەڵام ڕەنگە هەندێک وڵاتی وەک ڕووسیا سوود لەم دۆخە وەربگرن، ڕووسیا تاڕادەیەک شارەکانی کەنار دەریای کەمی هەیە و کەمتر نیگەرانی بەرزبوونەوەی ئاستی دەریایە بە بەراورد بە چین و کیریباتی. بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەتوانێت چاد بەجێبهێڵێت و سیبیریا بکاتە کۆگای گەنمی جیهان.

بە هەمان شێوە ڕەنگە هەندێک وڵات زیاتر سەرنجیان لەسەر سەرچاوەی وزەی نوێبووەوە بێت لەبری سووتەمەنی بەردینی، وڵاتانی وەک چین و ژاپۆن و کۆریای باشوور بڕێکی زۆر نەوت و گازی سروشتی لە دەرەوەی وڵاتەوە هاوردە دەکەن و ئەم وڵاتانە تا ڕادەیەک وابەستەی سەرچاوەی وزەی بیانی ماونەتەوە، ئەگەر ئەم وڵاتانە سەرنجیان لەسەر وزەی نوێبووەوە بێت، ئەوا لە پشتبەستن بە وزەی دەرەکی ڕزگاریان دەبێت، ئابووری ڕووسیا، عێراق و ئێران و کویەت و سعودیە پشت بە هەناردەکردنی نەوت و گاز دەبەستێت. ئەگەر وڵاتانی هاوردەکاری وزە لەم وڵاتانەوە بگۆڕدرێن بۆ وزەی نوێبووەوە، ئابووری ئەم سێ وڵاتە دەڕووخێت.

هەر لەبەر ئەم هۆکارە، وڵاتانی وەک چین، ژاپۆن و کیریباتی نیگەرانن لە کەمکردنەوەی دەردانی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن، لە کاتێکدا ڕەنگە وڵاتانی وەک ڕووسیا، ئێران و سعودیە دوودڵ بن لەو کارە، تەنانەت لە وڵاتانی وەک ئەمریکا کە بەهۆی گەرمبوونی جیهانەوە زیانێکی زۆریان پێدەگات، چەندین تاک و ڕەوت هەن کە مەترسییەکانی پشتگوێ دەخەن، بۆ نموونە لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٨ ئەمریکا باجی ٣٠%ی دیکەی خستە سەر پانێڵە خۆر و ئامێرە خۆرەکانی هاوردەکراو بۆ پشتگیریکردن لە خاوەنکارە خۆرەکانی ئەمریکا لە بەرامبەر بەکارهێنانی وزەی نوێبووەوە.
بۆمبی ئەتۆمی شتێکی زۆر مەترسیدارە و ناتوانرێت پشتگوێ بخرێت، ڕاستە مەترسییەکانی بۆمبی ئەتۆمی ئاشکرا و ئاسانن بۆ بینین، بەڵام مەترسی گەرمبوونی گۆی زەوی شاراوەیە، دەرئەنجامەکانیش زۆر جددی دەبن و ماوەیەکی زۆری دەوێت تا کاریگەرییەکانی نەهێڵرێت. هەر لەبەر ئەم هۆکارە، کاتێک گرنگی چارەسەرکردنی کێشە ژینگەییەکان دێتە بەرنامەی کار، یەکسەر ناسیۆنالیستەکان دژایەتی دەکەن و دەڵێن کە ماوەیەکی زۆری دەوێت، بۆیە بابەتی گرنگی دیکە هەیە کە دەبێت چارەسەر بکرێن. تەنانەت ڕەنگە هەندێک لە ناسیۆنالیستە توندڕەوەکان چاویان لە دیاردەیەکی مەترسیداری وەک گەرمبوونی جیهان دابخەن. بەڕێکەوت نییە کە چینە کۆمەڵایەتییەکان کە زۆرترین گومانیان لە گەرمبوونی جیهان هەیە، ڕاستی ناسیۆنالیستین. ناتوانیت شایەتحاڵی کۆمۆنیستێک بیت کە پەیامێک بەو شێوەیە بڵاو بکاتەوە کە “گۆڕانی کەشوهەوا داهێنانێکی چینییە”.  لەبەرئەوەی دیاردەی گەرمبوونی گۆی زەوی کێشەیەکی جیهانییە، مەحاڵە میللەتێک یان وڵاتێک لەسەر خۆی چارەسەرێک بدۆزێتەوە، بۆیە هەندێک نەتەوە یان وڵاتان تەنانەت دان بە بوونی دیاردەیەکی لەو شێوەیەدا نانێن.

کێشەی تەکنەلۆژی

ڕەنگە هەمان داینامیکی و فاکتەرەکان ناسیۆنالیزم لە گەورەترین هەڕەشە و مەترسییەکانی سەدەی بیست و یەک بێبەش بکەن، هەروەها دژە ژەهری پێشکەوتنی تەکنەلۆژی. وەک لە بەشەکانی پێشوودا ئاماژەمان پێدا، تەکنەلۆجیای زانیاری و بایۆتەکنەلۆژیا سیناریۆی کارەساتبارەکانی وەک دیکتاتۆری دیجیتاڵی و ناکارامەیی گشتیی لێدەکەوێتەوە، کەواتە ئایا ناسیۆنالیزم دەتوانێت چارەسەر هەبێت، یان چارەسەرێک بێت بۆ ئەو کێشانە؟

لە ڕاستی دا نەوەک ناسیۆنالیزم چارەسەرێک نییە. دەوڵەتی نەتەوەیی زۆر لاوازە بۆ ئەوەی کێشەیەکی جیهانی وەک گۆڕانی کەشوهەوا چارەسەر بکات. چونکە ئەمە کاری توێژینەوە و پەرەپێدان لە دەستی یەک وڵاتدا نییە، تەنانەت وڵاتێکی فرانتەیشناڵی وەک ئەمریکاش ناتوانێت بە تەنیا چارەسەری بکات. ئەگەر حکومەتی ئەمریکا کۆرپەلە مرۆڤەکان قەدەغە بکات کە لە بواری ئەندازیاری بۆماوەیدا دروستکراون، ئەم قەدەغەکردنە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر ژیریارانی بایلۆجی چینی نابێت، ئەگەر چین دەستکەوتی گەورە لە بواری ئەندازیاری جیناتیدا بەدەستبهێنێت و چین بۆ بەهێزکردنی خۆی لەم بوارەدا بەکاریبهێنێت، ئەوا ئەمریکا دەستبەجێ ئەم سنووردارکردنە لادەبات و هەنگاو دەنێت بۆ بەهێزکردنی ئەم بوارە. پەسەندکردنی تێگەیشتنێکی تەکنەلۆژی لەلایەن تاکە وڵاتێکەوە کە بە سیستەمێکی دیاری کراو مەترسی گەورە و کاردانەوەی گەورەوەتری لەداوە دەڕژێت، بە شێوەیەکی سروشتی وڵاتەکانی دیکە ناچار دەکات هەمان ڕێگا بگرنەبەر، چونکە کەس نایەوێت لەدواوە بمێنێتەوە. مرۆڤایەتی بۆ ئەوەی ئەم کێبڕکێ توند و دڕندانە بەرەو پەرەسەندن و لێکەوتەی جددی نەچێت، پێویستی بە ناسنامەیەکی جیهانی و دڵسۆزی جیهانی هەیە. شەڕی ئەتۆمی و گۆڕانی کەشوهەوا نەک هەر هەڕەشە لە بوونی فیزیکی مرۆڤایەتی دەکات، بەڵکو پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکان هێزی گۆڕینی سروشتی مرۆڤایەتییان هەیە و لەم ڕۆژانەدا بە شێوەیەکی دانەبڕاو پەیوەستە بە عەقڵانیترین بیروباوەڕ و ئەخلاقی ئایینی مرۆڤایەتییەوە. هەمووان لەسەر شەڕی ئەتۆمی و پێویستی چارەسەرکردنی کێشە ئیکۆلۆژییەکان هاوڕان، بەڵام بۆچوونی جیاواز هەیە لەسەر بەکارهێنانی ئەندازیاری بایۆلۆجی و زیرەکی دەستکرد بۆ پێشخستنی مرۆڤ و دروستکردنی فۆڕمی نوێی ژیان. ئەگەر مرۆڤایەتی قەدەر بێت یاسا ئەخلاقییە گشتگیرەکانی هەبێت و جێبەجێیان نەکات، ئەوا ڕەنگە جیهان پڕ بێت لە نموونەکانی دکتۆر فرانکنشتاین.

کاتێک باس لە دانانی ئەو جۆرە پێوەرە ئەخلاقییانە دەکرێت، ناسیۆنالیزم بیری تەسک و ڕووکەشیانەیە. چونکە ناسیۆنالیزم مەیلی بیرکردنەوە لە دەوری سەدەکانی ململانێی هەیە، بەڵام پێشکەوتن و سەختییەکانی سەدەی بیست و یەک دەبێت چارەسەرێکی جیهانی بدۆزنەوە، دوای چوار ملیار ساڵ لە ژیانی ئۆرگانیک، مەعریفە سووڕێکی ژیانی نائۆرگانیک دروست دەکات کە بە دیزاینە زیرەکەکان لە قاڵب دەدرێت.

کەڵەکەبوونی گرفتەکانی جیهانی و ناسیۆنالیزم

هەریەکێک لەم سێ ڕووداوە گەورەیە- شەڕی ئەتۆمی، داڕمانی ئیکۆلۆژی و پێشکەوتنی تەکنەلۆژی- توانای ئەوەیان هەیە کە مەترسی لەسەر داهاتووی شارستانیەتی دروستکراوی مرۆڤ دروست بکەن. ئەگەر ئەم سێ چەمکە هاوپەیمانی بکەن، دەرئەنجامە خراپەکانی بە خەیاڵدا نایەت و بوونی مرۆڤایەتی ڕووبەڕووی قەیرانێکی جددی دەبێتەوە.

بۆ نموونە لە کاتێکدا قەیرانی ئیکۆلۆژی هەڕەشە لە بوونی شارستانییەت دەکات، بەڵام مەحاڵە گەشەسەندنی زیرەکی دەستکرد و ئەندازیاری بایۆلۆجی بوەستێنرێت. بەرزبوونەوەی ئاستی زەریاکان، کەمبوونەوەی سەرچاوەی خۆراک و ڕووداوەکانی کۆچی بەکۆمەڵ ناتوانێت سەرقاڵمان بکات لە پێشخستنی ئەلگۆریتم و جینەکان. لەگەڵ توندبوونەوەی قەیرانی ئیکۆلۆژی، ئەو تەکنەلۆژیایانەی کە مەترسی زۆر و گەڕانەوەی زۆریان هەیە، زیاتر پەرەیان پێدەدرێت. تەنانەت گۆڕانی کەشوهەوا جیاوازی نییە لەگەڵ جەنگە جیهانییەکان لە ڕووی پاڵنانی جیهان بۆ ناو ئاژاوەیەکی تر. ساڵانی ١٩١٤-١٩١٨ و ١٩٣٩-١٩٤٥ پێشکەوتنی گەورەی لە بواری تەکنەلۆژیادا بەخۆیەوە بینی، چونکە گەلانی شەڕکەر بوێرانە مامەڵەیان کرد و وەبەرهێنانێکی زۆریان لە پڕۆژە خەیاڵنەکراوەکاندا کرد. هەرچەندە زۆربەی ئەم پڕۆژانە بە شکست کۆتاییان هات، بەڵام لە ئەنجامدا تانک و سیستەمی ڕادار و گازی ژەهراوی و فڕۆکەی خێرای ڕەشەبا و مووشەکی بالیستیکی نێوان کیشوەرەکان و بۆمبی ئەتۆمی پەرەپێدا. کێ دەزانێت ئایا ئەو گەلانەی ڕووبەڕووی گۆڕانی کەشوهەوا دەبنەوە، سەرنج و کات و سەرچاوەکانیان بۆ ئامرازگەلێک تەرخان دەکەن کە لێکەوتەی دوور مەودایان دەبێت. ئاساییە مرۆڤایەتی لە خەمی پێشهاتەکانی زیرەکی دەستکرد و ئەندازیاری بایۆلۆجیدا بێت، بەڵام بەداخەوە مرۆڤەکان لە کاتی ئاریشە و قەیرانەکاندا مەیلیی زۆرتریان هەیە بە شێوەیەکی مەترسیدار مامەڵە بکەن.

ناتوانرێت بگوترێ پێشهاتە تەکنەلۆژییەکان بە گەورەکردنی خۆلێدانەکانی نێوان وڵاتان و تێکدانی هاوسەنگی هێزی ئەتۆمی، شەڕێکی ئاپۆکالیپتیکی لێناکەوێتەوە. زلهێزەکان لە ساڵانی ١٩٥٠ەوە خۆیان لە ململانێی ڕاستەوخۆ لەگەڵ یەکتر بەدوور گرتووە، چونکە بە تەواوی و  باش دەیانزانی کە لە ئەگەری شەڕدا هەم خۆیان و هەم ئەوی دیکە لەناو دەچن، بەڵام لەگەڵ پەرەپێدانی چەکی هێرشبەری و بەرگریی نوێ، زلهێزێکی بەهێزی تەکنەلۆژیا توانای خۆی دەبینێت.  لەوانەیە باوەڕی بەوە هەبێت کە دەتوانێت نەیارەکانی لەناو ببات بەبێ ئەوەی مەترسی لەسەری دروست بکات، لەم دۆخەدا وڵاتێک کە هەیمەنە و دەسەڵاتی خۆی لەدەست دەدات، لەوانەیە وا بیر بکاتەوە کە “بەم زووانە چەکی ئەتۆمی لە دەستدا بێ کەڵک دەبێت، باشتر وایە تا دەتوانێت بەکاری بهێنێت”. لە بنەڕەتدا کێبڕکێی ئەتۆمی وەک یاری شەترەنج وایە، کەواتە چی ڕوودەدات کاتێک یاریزانەکان لە ڕێگەی هێرشی ئەلیکترۆنیەوە دەست بەسەر پارچەکانی بەرامبەرەکەیاندا دەگرن، کاتێک لایەنی دووەم پارچەیەک بە دزییەوە دەباتە پێشەوە، یان کاتێک یارییەکی ئەلگۆریتم بە ناوی ئاتاس یان ئەلپازیرۆ واز لە شەترەنج دەهێنێت و دەست دەکات بە یاری شەترەنجی ئەتۆمی.

هەوڵدان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ یەک کێشەدا دەتوانێت بەهۆی کێشەکانی شوێنەکانی دیکەوە تێکبچێت، هەروەک چۆن کێشە جیاوازەکان دەتوانن یەکتر گەورەتر بکەن و دۆخەکە ئاڵۆزتر بکەن. پێناچێت ئەو وڵاتانەی کە سەرنجیان لەسەر پێشبڕکێی چەکدارییە، لەسەر سنووردارکردنی پەرەپێدانی زیرەکی دەستکرد ڕێکبکەون و لەوەش قورسترە بۆ ئەو وڵاتانەی کە هەوڵدەدەن لە دەستکەوتە تەکنەلۆژییەکانی ڕکابەرەکانیان تێپەڕن، لەسەر پلانێکی هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا ڕێکبکەون. لە دونیای ئەمڕۆدا کە دابەش بووە بەسەر گەلانی ڕکابەردا، بەڕاستی ئەستەمە لە یەک کاتدا مامەڵە لەگەڵ ئەو سێ ڕووداوەی سەرەوەدا بکەین.
بەکورتی شەپۆلی ناسیۆنالیزم لە جیهاندا وەک ساڵانی ١٩١٤ و ١٩٣٩ کارەساتی لێناکەوێتەوە. تەکنەلۆژیا لە بنەڕەتدا هەموو شتێکی گۆڕیوە، بە جۆرێک مەترسی لەسەر بوونی مرۆڤ دروست کردووە کە هیچ نەتەوەیەک ناتوانێت بە تەنیا چارەسەری بکات. کاریگەرترین کاتالیست بۆ دروستکردنی ناسنامەیەکی هاوبەش، دوژمنێکی هاوبەشە، کە سێ دوژمنی مرۆڤایەتییە: شەڕی ئەتۆمی، گۆڕانی کەشوهەوا و گەشەسەندنی تەکنەلۆژی نایەکسان. ئەگەر خەڵک لە بەرامبەر ئەم هەڕەشە هاوبەشانەدا وڵات و نەتەوەی خۆیان لە پێش هەموو شتێکەوە هەڵبژێرن، دەرئەنجامەکانی لە ساڵانی ١٩١٤ و ١٩٣٩ بۆ مرۆڤایەتی کارەساتباربوون.

لە دەستووری یەکێتیی ئەورووپادا هاتووە: “ئەورووپاییەکان شانازی بە ناسنامەی نەتەوەیی و مێژووی خۆیانەوە دەکەن، هەروەها بڕیاریان داوە بەسەر جیاوازی و دووبەرەکییەکانی ڕابردوودا زاڵبن و ڕێگایەکی هاوبەش لە ژێر پەیوەندییە پتەوترەکاندا بنیات بنێن”. ئەمە بەو مانایە نییە کە هەموو ناسنامە نەتەوەییەکان بە جۆرێک بسڕدرێنەوە و مرۆڤایەتی ببێتە یەک ڕەنگ، هەروەها بە مانای دەستبەرداربوون لە دەستەواژە بەهێزەکانی نیشتمانپەروەرانەش نییە. بەڵکو یەکێتی ئەوروپا دیوارێکی سەربازی و ئابووری بۆ پاراستنی ئەوروپا دروستکردووە، ئەمەش سووتەمەنی ناسیۆنالیزم و نیشتمانپەروەری ناوخۆیی لە ناوچەکانی وەک لۆمباردی، کەتەلۆنیا، فلاندەرز و سکۆتلەندا بووە. بۆیە نابێ ناسیونالیستە ئەوروپیەکان زۆر نیگەران بن، بەپێچەوانەی ئەو هەموو قسە و باسانەی کە باس لە باڵادەستی نەتەوەیی دەکەن، ئەگەری مردنی زۆر کەمی ئەوروپی هەیە یان خەبات بۆ نەتەوەکەیان بکات. لەو سەردەمەدا و لە سەردەمی ویلیام واڵاس و ڕۆبەرت بروس گروپێک کە دەیانویست لە خۆڵەکانی لەندەن ڕزگاریان بێت، دەبوو سوپایەکی گەورە ڕێکبخەن. بەڵام لە تاقیکردنەوەی ریفراندۆمی ساڵی ٢٠١٤ لە سکۆتلەندا، کێشەکە بەبێ هیچ خوێنڕشتنێک چارەسەر کرا، ئەگەر سکۆتلەندا لە تاقیکردنەوەی ریفراندۆمی داهاتوودا سەربەخۆیی بەدەستبهێنێت، ئەوا شەڕی بانۆکبێرن دووبارە نابێتەوە. هەوڵەکانی سەربەخۆیی کەتەلۆنیا هەندێک ڕووداوی توندوتیژی لێکەوتەوە، بەڵام هەرگیز ناتوانرێت ئەم ڕووداوانە بەراورد بکرێت بە کۆمەڵکوژییەکانی بەرشەلۆنە لە ساڵی ١٧١٤ یان ١٩٣٩.

ڕەنگە وڵاتانی دیکەی جیهان نموونەی ئەو شتانە بگرنە بەر کە لە ئەوروپا ڕوویدا.  ڕۆحی نیشتمانپەروەری بەرز، کە مرۆڤ شکۆمەندی وڵاتەکەی دەکات و ژیانی خۆی لە پێناو وڵاتەکەیدا بەخت دەکات، تەنانەت جیهانگیری ئەمڕۆشدا نامێنێت. بەڵام ئەگەر بمانەوێت بەردەوام بین و گەشە بکەین، دەبێت ڕۆحی نیشتمانپەروەری لەگەڵ بەرپرسیارێتی خۆمان بەرامبەر کۆمەڵگەی جیهانی تێکەڵ بکەین. مرۆڤ دەتوانێت و پێویستە لە یەک کاتدا دڵسۆز بێت بۆ خێزان و دراوسێ و کار و وڵاتەکەی. ئەگەر کەسێک کە بتوانێت دڵسۆز بێت بۆ ئەم شتانە دڵسۆز بێت بۆ هەموو مرۆڤایەتی و جیهانیش. ئەگەر دڵسۆزی زیاتر لە شتێک بیت لە یەک کاتدا بە دڵنیاییەوە هەندێک کات هەست بە ونبوون و سەرلێشێواوی دەکەیت، ژیان وایە بە دڵنیاییەوە پڕە لە ئاڵۆز و پێچ و پەنا، بەڵام ناتوانین خۆمان لە زاڵبوون بەسەر ئەو سەختییانە بپارێزین کە ڕووبەڕوومان دەبنەوە.
لە سەدەکانی پێشووتردا هۆکاری سەرەکی بونیادنانی ناسنامەی نەتەوەیی ئەوە بوو کە مرۆڤەکان ڕووبەڕووی کێشە و گرفت دەبنەوە کە دەتوانرا بە هاوکاری لە ئاستی نیشتمانیدا لە دەرەوەی خێڵە ناوخۆییەکان چارەسەر بکرێن. نەتەوەکانی سەدەی بیست و یەک هیچ جیاوازییەکیان لەگەڵ عەشیرەتەکانی ڕابردوودا نییە، تەنیا بۆ گروپی گەورەتری کۆمەڵایەتیی لە ناو قەوارەی وڵات و ناوچەکەیەدا گۆڕاون، دەتوانرێت کێشە جیهانییەکانی ئێستاش چارەسەر بکرێت. بە مەرجێک پێویستمان بە ناسنامەیەکی نوێی جیهانییە، چونکە دامەزراوە نیشتمانییەکان، واتە دامەزراوەکانی دەوڵەت، لە چارەسەرکردنی کێشە جیهانییەکان تا دێت لاوازتر دەبن. ئەمڕۆ مەعریفە و ئابووری و کێشە ئیکۆلۆژییەکان بەجیهانی بوون، بەڵام ئێمە هێشتا سەرقاڵی سیاسەتی ناسیۆنالیستین. ئەم دژایەتییە کاریگەری لەسەر سیستمی سیاسی هەیە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی کاریگەر کێشەکانمان چارەسەر بکەین، بۆ ئەوەی سیاسەتی کاریگەر دابنێین، پێویستە کێشەی مەعریفە و ئابووری و ئیکۆلۆژی لە بازنەی نەتەوەکان لەکە کێشە جیهانییەکان دوور بخەینەوە، یان بەجیهانیکردنی سیاسەتەکەمان بۆ ڕزگارکردنی لۆکاڵی و ناسیۆنالیزم ناوبنێین بەڕاستی زەحمەتە. ئەگەر مەحاڵیش نەبێت، گەر بمانەوێت لە بازنەی کێشە جیهانییە ئابووری و ئیکۆلۆژییەکان دەربچین. ڕەنگە تەنیا ئابووری چارەسەری بێت، بۆیە باشتر وایە سیاسەتی وڵاتان بە جیهانگیری بکرێت، نەوەک نەتەوەپەرستی.   بانگەشە بۆ دامەزراندنی “حکومەتێکی جیهانی” لە شێوەی مارکس و نیلینیزمی ناکەم. بە جۆرێک، حکومەتێکی  تاک جیهانی سیستەمێکی خەیاڵییە کە دوورە لە واقیع.  بە جیهانگیرکردنی سیاسەتی تەنها مرۆڤبوون ئاماژەیە بۆ گرنگیدانێکی زیاتر بە پرسە جیهانییەکان و بەرژەوەندییە گشتییەکان دەبێت لە میکانیزمە سیاسییەکانی وڵاتان بکرێت، لە خزمەتی نەتەوەکانیش دایە. بەڵام لەبەرامبەر ئەوەدا بۆچوونە ناسیۆنالیستیەکان بەتەنیا سوودی بۆ پرس و بەرژەوەندییە جیهانییەکانەوە نییە.

سەرچاوەکان

فارسی

– کتاب نظریه‌ جهانی شدن. نویسنده:دیوید هلدآنتونی مگ گرو. مترجم:مسعود کرباسیان. انتشارات:نشر چشمهدسته‌بندی: جامعه‌شناسیعلوم سیاسی و روابط بین‌الملل.

– کتاب جهانی شدن و حاکمیت دولتی. مترجم: محسن رستمی، سجاد کریمی، علیرضا رحیمی. ناشر: انتشارات دانشگاه عالی دفاع ملی تهران.

– مردم شناسی اجتماعی. نويسنده: هاشم رضي. ناشر: آسيا. زبان كتاب: فارسي. تعداد صفحه 735- . سال انتشار: 1355 – دوره چاپ.1

– کتاب مردم جهان بیایید. اثر: س.ن.گویانکا ، با ترجمه گروه مترجمین ، در بازار نشر ایران، توزیع شده است. این محصول در سال 1383 توسط انتشارات مثلث ، به چاپ رسیده است.

عەرەبی

– كتاب لعبة الأمم ــ مايلز كوبلاند. صدر 1970م عن دار الكتاب العربي.

– حقيقة آدم سميث هي تفسير حديث لكتاب اقتصادي كلاسيكي. المؤلف: كارين ماكريدي. تاريخ النشر:٢٠١٦ترتيب الكتاب: الناشر: مكتبة جرير.

– الأمم المتحدة: مظمة تبقى ونظام يرحل تفاصيل. مؤلف: فؤاد البطاينة. الناشر: المؤسسة العربية للدراسات والنشر. تاريخ النشر٢٠٠٠.  : ISBN-10: 3047478000009

ئینگلیزی

– Nationalism: A Religion. Carlton J. H. Hayes · 2016. This classic volume tells the story of nationalism, the fusion of patriotism with ethnic consciousnes.

– The Case for Nationalism. How It Made Us Powerful, United, and Free. By Rich Lowry · 2019.

Images: https://pixabay.com/fr/

Nikki Luijpers

David Schwarzenberg

Robert Cheaib

piviso

Barbara Bonanno

0fjd125gk87

obert Owen-Wahl

Check Also

ئەگەر لە بازنەیەکی سەرووی خۆمانەوە لە جیهان بڕوانین/ بەشی یەکەم

د.مەدیحە سۆفی گۆی زەوی لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی سەختی کێشەی جۆراوجۆردایە، کە ئیدی دەستی مرۆڤ ناتوانێت بە …