شەممە, تشرینی دووه‌م 1, 2025
frku

transcultures

بانگخواز و کچە مۆدێل

دلێر محەمەد نوری بانگخواز ئەو پیاوە ڕیشنە ڕێکپۆشەیە، کە جبەیەکی عەرەبی، پەتی، ئیسلامی بە عەمامەیەکەوە ئەپۆشێ، یان بە ڕیش و سمێڵێکی تەنک و جلی کوردی و مشکی و جامانەوە، یاخود بەبێ ڕیش و سمێڵ و قات و بۆینباغەوە، لە شاشەکانەوە دەردەکەوێت. ئامانج لە وتەکانی بانگخواز ڕەشباوەڕی و  ئایینین بەڵام هەمیشە …

درێژه‌

زیندان و کۆڕەو

دۆستۆیڤسكی، بەیان سەلمان   رەفیق سەعید بەراوردێك لە نێوان دوو كتێب كە جیاوازی نوسینیان سەدەیەكە لە زەمەن دەبێت. یەكێكیان ڕۆمانە و ئەوی تریان ژیاننامەیە. نوسەرەكان:  دۆستۆیڤسكی ”گەورە ڕۆمانووسی ڕووسی و جیهانییە” مرۆڤ دۆست و ژیان دۆستێكە بێ جیاوازی بوونەوەرەكان. دۆستۆیڤسكی ی بروای وایە دادوەرەكانیش بەدەرنین لە تاوان، وەك خۆی دەڵێت: …

درێژه‌

مەعریفەی فێربوون لە نێوان زانین و نەزانین دا

دڵشاد کاوانی پێشەکی پرسیاری سەرەکی کە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە دیاریکردنی سروشتی مەعریفە بریتییە لە “بۆچی فێردەبم، بۆچی پێویستم بە فێربوونە؟” پرسیارێکە کە ڕەنگە زۆربەی خەڵک لە خۆیان کردبێت. دەیانەوێت بزانن بۆچی فێربوون گرنگە ئایا تەنها بۆ چێژبینیە، یان لەبەر پێویستییە، یان ڕوونتر بڵێین ناچاری زانینی زانستین. بەها و مانای هەموو …

درێژه‌

ناسیۆنالیزم و دەرهاویشتە خراپەکانی لە سەدەی بیست و یەکەمدا

دڵشاد کاوانی ئەگەر مرۆڤایەتی سەر بە تاکە کولتوورێک بێت ئەویش مرۆڤبوونە، کە پشکی شێری لە سەختی و دەردە هاوبەشەکانی لە سروشتەوە وەرگرتبێت، ئەی بۆچی نەتەوەکان بەگشتی و نەتەوە سەردەستەکانی وەک ئینگلیز و ئەمریکی و چین و ڕووسی و چەندین نەتەوەی دیکە مەیل و حەز و ئارەزووی ناسیۆنالیستی بەهێزیان هەیە؟ ئایا ناسیۆنالیزم …

درێژه‌

ئاڵوودەبوون بە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان

بەهیە بارام ئالودەبوون واتا خووگرتنی کەسێک بە شتێکی دیاریکراو وەک ماددە هۆشبەرەکان، یارییە ئەلیکترۆنییەکان، فیلمەکانی پۆڕن، ئینتەرنێت، یاخود هەر شتێکیتر بێت کەوا ئەو کەسە زۆربەی کاتەکانی بەو کارە و بەوشتەوە خەریک بکات و نەتوانێت وازی لێبهێنێت و کاتێکی زۆری پێوە بەسەر بەرێت و نەتوانێت لێی داببڕێت. دەوترێت ئاڵوودە بوون جۆرێکە …

درێژه‌

ژیان لەنێو قاوەیەکی تاڵدا

یوسف اسماعیل کورتە چیڕۆک بە پەیژەکەدا هاتمە خوارەوە، بینم پەنجەرەی ژووری بەڕێوەبەرەکەم شکاوە، بەخێرای بێ گوێدان بە دەستەکانم خەریکی کۆکردنەوەی شوشە شکاوەکانی پەنجەرەکە بووم. لەوکاتدا بەڕێوبەر خۆی کرد بەژوورەوە، بێ سڵاو کردن دەستی کرد بە قسەی نەشیاو، پێنەدەچوو حاڵی باش بێت، بلوزە درێژەکەی لە پانتۆڵەکەیەوە دەرهاتبوو، سەرو قژی زۆر ناڕێک …

درێژه‌

ڕۆڵی ئافرەتانن دوای شۆڕشی پیشەسازی

بەهیە بارام لەگەڵ سەرهەڵدانی پیشەسازیدا ژنان هاوشێوەی پیاوان بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیان و منداڵیان هانایان بۆ کارکردن لە دەرەوەی ماڵ بردبوو. کاتێکی زۆر کە لە دە کاتژمێر زیاتربوو کاریان دەکرد، بەرامبەر بڕە پارەیەکی کەم، بێجگە لەوەی هەڵسوکەتی ناشیاو و وتەی ناشیرینیان بەرامبەر بەکاردەهێنرا لەلایەن خاوەن کار، یاخود بەڕێوبەرو سەرپەرشتیار، ئەمەش …

درێژه‌

٨ی ئازار، بەرەو ڕۆژێکی نوێ

ڕۆژێکی نوێ بۆ پاراستنی مافی هەموو مرۆڤێک بۆ داکۆکی لە گشت ئازادییەک بۆ نوێکردنەوەی پەیمانی مرۆڤ لەگەڵ مرۆڤ بۆ بەرەوپێشچوونی ژیان Images: https://pixabay.com/fr/ Gerd Altmann Mohamad Hassan

درێژه‌

کتێبی ڕەخنەیی ئاست و ئاستەنگ

لەبەردەم ڕۆمان و چیرۆکی نوێی کوردی کتێبی ”ئاست و ئاستەنگ” کتێبێکی ڕەخنەیی ئەدەبییە، کە خوێندنەوە و سەرنجی ڕەخنەیی دەخاتە سەر ژمارەیەک ڕۆمان و چیرۆکی نوێی کوردی و بە دیدگایەکی ڕەخنەییەوە لێیان دەڕوانێت. ئەم کتێبە لە نووسینی نووسەر و ڕەخنەگر (دڵشاد کاوانی)یە و بۆ یەکەم جار لە لەلاین ناوەندی ڕۆشنبیری مەموزین …

درێژه‌

توند و تیژیی بێدەنگیی

بەیان سەلمان لە نێوان بەگشتیکردنی خوو و سروشتی ژن، وێنەی دایکایەتی، وێنەی ژنێتی، وێنەی فریودەر، وێنەی تێکۆشەر و جەنگاوەر و هتد. چۆن ژن لەنێو بەکەتەلۆگکردنی ئەو وێنانەی بەسەر کەسایەتیدا سەپێندراوە خۆی بدۆزێتەوە؟ ئەمڕۆ مرۆڤەکانی نێو چوارگۆشەی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەرەوڕووی توندوتیژییەکی بێوێنە بوونەتەوە، ژنان لەنێوانیاندا پشکی شێریان بەر کەوتووە. لەلایەکەوە وەکو …

درێژه‌