چوارشەممە, كانونی یه‌كه‌م 24, 2025
frku

transcultures

گۆڕانی دیمۆگرافی بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە

د. مەدیحە سۆفی لە دوای شەڕی جیهانی یەکەم و دروستبوونی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی، شێوازێكی گشتی و نوێ لە ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی کێشەکانی جیهان هاتە کایەوە، یەکێک لەو کێشانە کێشەی پەناهەندە و ئاوارەکان بوو، بۆیە لە ڕێککەوتنی جنێف بۆ پەناهەندە؛ کە لەساڵی ١٩٥١دا ساز کرا، بڕیار لەسەر مافی پەناهەندەیی درا. بەپێی ئەم …

درێژه‌

 ستەمکاریی، دیوێکی تری گووتاری مانەوە

د. نەوزاد جەمال *“ستەمکاری جۆرێکە لە کوفر” **“شۆڕش ناکرێ تا بە ئاگانەیەن، بە ئاگاش نایەین تا شۆڕش هەڵنەگیرسێت” دەستپێک لەم بەشەدا پەیوەندی ستەمکاریی بە گووتاری مانەوە شرۆڤە دەکەم. لەگەڵ ئەوەی گووتاری مانەوە لە خۆدووبارەکردنەوە و چەندبارەبوونەوەی کێشەکەکان دا دەردەکەوێت، زانراویشە کە درێژخایەنی کێشەکان هەر بەسوودی مانەوەی دەسەڵاتە. خەسڵەتێکی ستەمکاری بریتییە …

درێژه‌

زیرەکیی مرۆیی و هەڵەکانی بیرکردنەوە

بەیان سەلمان لەم سەردەمەی کە بووەتە مۆدێل بۆ قسەکردن لە بارەی زیرەکی دەستکرد، بە گرنگم زانی چەند سەرنجێک سەبارەت بە زیرەکیی مرۆیی بخەمە ڕوو. لە پێش هەر سەرنجێک، پیویستە بڵێین کە زیرەکی وەسفی توانای مەعریفیمان دەکات، بەڵام بیرکردنەوە لێکۆڵینەوە لەوە دەکات کە چۆن لە ڕاستیدا ئەو توانایە بەکاردەهێنین. زیرەکیی مرۆیی …

درێژه‌

زمانی شیرینی کوردی بە هیچ کەسێک قەدەغە ناکرێت

د. سارا زه‌ید ئەوانەی هەوڵی قەدەغەکردنی زمان دەدەن، دەیانەوێت ڕەگی مێژوومان وشک بکەن، دەیانەوێت یادەوەرییەکانمان بسڕنەوە و لە مێژوودا بمانخنکێنن. ئەوان دەیانەوێت ئەو دەنگە کپ بکەن کە سەدان ساڵە لەناو دڵماندا دەزرنگێتەوە و بە شانازییەوە دەڵێت: “من زمانم کوردیە! “ بەڵام ئەوان ناتوانن، چونکە زمانی کوردی تەنها لەناو دەفتەر و …

درێژه‌

سیاسەتی پاراستنی شوناس و زمان : مەترسی بە عەڕەببوونی هەرێمی کودستان

محەمەد ڕەحمان ئەحمەد لە زۆربەی دەوڵەتە فیدرالییەکان، ئەوانەی کە لەسەر بنەمای جیاوازی کولتووری و ئیتنیی و نەتەوەیی پێکهاتوون، نەتەوەی باڵادەست و زۆرینە، هەمیشە لە هەوڵی باڵادەستی و هەژموونی نەتەوەیی و کولتووری خۆیەتی بەسەر نەتەوە کەمینە و ژێردەستەکان. هەمیشە هەوڵی توانەوەی کولتوور و زمان و ناسنامەی نەتەوەی کەمینەن لەنێو کولتوور و …

درێژه‌

مرداربوونەوە لە سایەی ‘گووتاری مانەوە’دا

بیرکردنەوەیەک لەگەڵ بەختیار عەلی “هەمیشە بەلەمەکان لە کەناراودا سەلامەتن، بەڵام دروستنەکراون بۆ ئەوەی لەوێدا لەنگەبگرن”. “زۆنی ئاسوودەیی، بەهەشتێکە تائەو کاتەی تێدەگەی کە هیچ رووەکێکی تیادا گەشەناکات”. نەوزاد جەمال سەرەتا  لەم بەشەی نووسینەکەدا گوتاری مانەوە شرۆڤەدەکەم و هەوڵیش ئەدەم لەگەڵ بۆچوونەکانی بەختیار عەلی سەبارەت بە ”گوتاری مانەوە”[i] بیربکەمەوە و بەدیاریکراوی لەسەر …

درێژه‌

ململانێ لە چیرۆکی ”ئیمپڕاتۆڕیای ژن”

هێڤی عومەر یاسین کتیبی ململانێ نووسەر و كۆمەڵناس هێڤی عومەر یاسین چاپی یەكەمی بۆیەكەمجار لە دەزگای چاپ و وەشانی مێخەك بۆ ساڵی 2025 كەوتە بەردیدی خوێنەران. كتێبەكە توێژینەوەیەکی کۆمەڵناسیانەیە لەژێر ناوی ململانێی پیاوسالاری و ژنسالاری لە “چیرۆکی ئیمڕاتۆریای ژن” ی دڵشاد کاوانی، توێژینەوەکە لە ساڵی ٢٠٢١-٢٠٢٢ پێشکەش بە زانکۆی سۆران …

درێژه‌

سروودی “ئاو و ئاوەدانی” لە سەردەمی قەیرانەکاندا

د. سارا زەید لەو کاتانەی کە قەیرانە دەستکردەکانی عیراق، سێبەری ڕەشیيان بەسەر ئاسۆدا کشابوو، دەنگەکان تەنها ناڵەیان دەزرکاند، هیوا وەک گوڵێکی بەهار سەری هەڵدا و ڕووی لە ئاوەدانی کرد. لەو سەردەمە دژوارەدا، کە هەموو هێزە کوردنەویستەکان دژی وەستابوون، پڕۆژەیەکی مەزن وەک چراخانێک درەوشایەوە. ئەم پڕۆژەیە تەنها دابینکردنی ئاو نەبوو، بەڵکوو …

درێژه‌

بۆچی لەسەردەمی گۆڕانکارییەکاندا دۆخی هەرێم چەقیووە؟

نەوزاد جەمال دەستپێک بارودۆخی ‘هەرێم’ بەرهەمی کۆمەڵە فاکتەرێکی مێژووی و خۆیی و بابەتییە. لە ماوەی سی ساڵی پاش راپەڕیندا، جگە لە گۆڕانکارییە رواڵەتییەکان، لە هزر و کولتووری و کۆمەڵایەتییدا وەرچەرخانێکی ئەوتۆ رووینەداوە. سەرەڕای بەردەستی سەکۆی تۆڕەکانی دەیەی دوایی، جارێکیتر سیستەمێکی هزری کۆمەڵایەتی کۆنباو خۆی بە پاساوی مانەوە بنیاتناوەتەوە. ئایا زۆنی …

درێژه‌

وشه‌ وه‌ك فریادڕه‌س له‌ ڕۆمانی به‌سه‌رهاته‌كانی خه‌زنه‌ مه‌ملووكدا

سارا فه‌قێ‌ خدر “به‌سه‌رهاته‌كانی خه‌زنه‌ مه‌ملووك” یەکێکە لە رۆمانەکان ژنه‌ڕۆماننووسی كورد (به‌یان سه‌لمان)‌ كه‌ له‌ ساڵی ٢٠١٢ دا چاپكراوه‌ و لە ساڵی ٢٠٢٤ لەلایەن دەزگای ڕەهەند چاپکراوەتەوە. به‌داخه‌وه‌ رۆمانه‌كانی پێشووتری ئه‌و نووسه‌ره‌م نه‌خوێندونه‌ته‌وه‌ و له‌م دواییانه‌دا به‌به‌رهه‌مه‌كانی ئاشنابووم. له‌وانه‌یه‌ هۆكاره‌كه‌ی، دووره‌ده‌ستی خۆم یان دووره‌ وڵاتی ئه‌و، یان وه‌ك به‌ڕێزی له‌ …

درێژه‌