وێنە و شرۆڤە

ئەحمەد نەبەز


لە ساڵی ١٥٠٢ لە کاتی کارکردنی وەک ئەندازیاری سەربازی بۆ سیزار بۆرجیا لە شاری ئیمۆلا لە ئیتاڵیا، لیۆناردۆ داڤینچی نەخشەیەکی شارەکەی دروستکرد کە بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش داهێنەر بوو بۆ سەردەمی خۆی. لەبری ئەوەی شێوازی وێنەکێشانی تەلارسازی نەریتیی بەکاربهێنێت کە شارەکان لە دیمەنێکی لاوەکی و دیکۆراتییەوە وێنا بکات، داڤینچی نەخشەکەی لە ڕوانگەی سەرەوە بۆ خوارەوە کێشا، کە زۆر هاوشێوەی ئەو نەخشانەی ئەمڕۆیە کە لە وێنەی مانگی دەستکرددا دەیبینین.

داڤینچی بە ئەنجامدانی سەردانی مەیدانی و بەکارهێنانی ئامێری پێوانە، بە بەکارهێنانی تەکنیکێک کە پێی دەوترێت “پێوانەکردنی یەک لە دوای یەک” بۆ حیسابی مەودا و گۆشەکان. بە سوودوەرگرتن لە زانیارییەکانی لە بیرکاری و ئەندازەیی، نەخشەیەکی وردی بەرهەمهێنا کە جیاواز بوو لە ڕێبازی تەقلیدی، کە لێهاتوویی خۆی لە تێکەڵکردنی زانست و هونەردا نیشان دا.

ئەحمەد نەبەز

هونەرمەندی شێوەکار

Check Also

شۆڕشگێڕی بێدەنگی و نیگاركێشی ڕوحە فەرامۆشکراوەکانی خاك

لەلای هونەرمەند قەرەنی جەمیل ئەحمەد نەبەز  (قەرەنی جەمیل) تەنیا هونەرمەندێک نەبوو، بەڵكو ئەو دیاردەیەك بوو …