چۆن یاداشتەکانم بنووسمەوە؟

د. ساماڵ مانیی

د. ساماڵ مانیی

دوو ساڵ و یادی سلەیمانی ساڵێک لەمەوبەر لەم ڕۆژەدا من یادی سلەیمانی-م لە هەولێر کرد و بە کەسم نەووت. وتم ئەم جارەیان گرنگ نیە. من وا نیو سەدەی ژیانم بەسەربرد لە خزمەتی ‘کورد’ و ‘خەڵک’ و “ئەوانیتر و ‘هەژاران’ و ‘ژنان’ و ‘مافی مرۆڤ’ و ‘پەنابەران’ و ‘هەموو کۆمەڵگە’، دڵنیام تا ساڵێکی تر ئەمکاتە ئەوانیش خزمەتێک بە من دەکەنەوە و وەکو هەموویان بە یەکجاری جێگیر دەبمەوە. ئەوکات یاداشتەکانم لە سلەیمانی دەنووسمەوە و بڵاویان دەکەمەوە.  ڕآستیەکەی؛ ئەمە دە ساڵە لەگەڵ یەکەم هەوڵمدا بۆ جێگیر بوونەوەم، من وا بە خۆم دەڵێم، نەک یەک ساڵ، بەڵام یەک ساڵە کە چوومە لای ‘تۆپ تۆپ مانەکان’ و ئەوانەش کە دەکرا بڵێن ”ئێمە ئاگامان لێێ نیە”، یان ‘ ‘کەیسی وا نەهاتووە بۆ لای ئێمە” و هەڤاڵانە و هاوڕێیانە چرپانم بە گوێیاندا غەدر و نادادپەروەریتان لەگەڵ کردووم ئەم ماوەیە نەک هەر سەبارەت بە سیاسیکاریم و ‘پ م’ بوونم بەڵکوو لە ئیشکردنم لە زانکۆ و بواری فەلسەفەشدا و دووسێ پەڕەی سکاڵاو زانیاری و دۆکیمەنتم دانێ و وتم: فەرموون سکاڵاکەم وەربگرن و چاکی بکەن، ‘چاکسازان’. پێویست دەکات بڵێم نەکرا و نەیانکرد و وا نەبوو؟ پێویست دەکات بڵێم تەنانەت نامەیەکی فەرمیشیان ئاڕاستە نەکردووم بە شایانیان نەزانیوە وەکو وەڵام، یان هەموو دەیزانن؟ ئەم کەیسەی من لە هەناوی مێژووی کۆمەڵگەی کوردی باشووردایە و پەیوەندیدارە بە ڕۆشنبیران و فێمینیستان و پ م دێرینەکان و حیزبەکان و حکومەت و جێندەرناسان و نووسەران و بەڕێوەبەرانی کۆمەڵگەکە لەهەموو پێگەیەکیاندا، هەر هەموو ئەم خاوەن پێگە و بەڕێوەبەرانەی کۆمەڵگەکە دەیزانن و هیچ ناکەن و هیچ ناڵێن: ئەندامانی سەرکردایەتیەکانی هەموو حیزبە کوردیەکان ( بێگومان ژن و پیاویان و دەرکراو دەرکردیان و نوێ و دێرینیان و ئۆپۆزۆسیۆنی و حکومەتیان) و نوێنەرانی حیزبەکان لەناو دەزگا پەیوەندیدارەکانی کۆمەڵەی پ م دێرینەکان و وەزارەتی پ م و هێزە جیاکراوەکانی پ م (بێگومان باش و خراپیان) و مودیر مەکتەب و سکرتێرەکانی (هەرسێ سەرۆکایەتیەکان و ڕاوێژکارانی جێندەرییان )و چەند سەدان کەسێکیتر لە ڕاوێژکاران ( بێگومان لە تازە و کۆنیان و ژن و پیاویان و خزمی هەموو مەسولە حیزبیەکان و سەر بە هەموو باڵ و ئەوانە) ، هەموو پ م دێرینەکان، ئەمە جگە لەوەی کە هەموو جێندەرناسان ی کوردستان دەیزانن و هەموو دەزگاکان و ڕێکخراوەکانی ژنان و ئافرەتان و خانمان دەیزانن و هیچیان هیچ ناڵێن، ئەمە جگە لە هەموو ڕۆژنامەنوسان و مەئمورانی حکومەت و دەزگاکانیتر، ئەمە جگە لە هەموو وەزیرەکان و ئەنجومەنی وەزیران لە مۆزەفی ئاساییەوە هەتا خاوەن پێگەی زۆر بەرز بۆ خۆیان، ئەمە جگە لە هەموو فێمینستەکان(ژن و پیاویان) و هەموو ئەکادیمیستەکان (ژن و پیاویان) و ڕۆشنبیران و شاعیران و ڕۆماننوسان (ژن و پیاویان) ، ئەمەجگە لە هەر هەموو جەماعەتی فەلسەفە و هتد لەناو کۆمەڵگەی کوردیدا لە کوردستان. هەرئەوەندەن. دەردی کابرا کوردەکە لە دەمانێکی کۆنەوە وتی:  تەق تەق، پیاوتان لە ماڵە؟ من وا ناڵێم، بەڵام ئەڵێم:  لە ژن و پیاوتان، کەستان دەبیستێت؟

وێنە سەر سایتەکە:

automobile- Peter H de Pixabay

Check Also

مرۆڤی ساختە

 عەلی حەسەن  دەموچاوەکان ئاشنانین، پێکەنینەکان، حەژمەتەکان، کەس ئاشنای کەس نییە. خێرە ئەم هەموو نائاشناییە! کەسم …