– بیست ساڵ دوای یانزەی سێبتەمبەر –

شوان ئەحمەد
(ئەم کتێبەم لەیادی دە ساڵەی یانزەی سێبتەمبەردا نووسی و هەر دە بەشەکەیم بە زنجیرە لە ڕۆژنامەی -هاوڵاتی -، لە مانگەکانی ئەیلول و تشرینی یەکەمی ٢٠١١ بڵاوکردەوە. ئەوەی لێردەدا دامگرتووە ، چەند پەرەگرافێکە لە بەشێک لە بەشەکانی کتێبکە، لە ئێستادا کە جیهان و ئەمریکاییەکان یادی بیست ساڵەی ئەو ڕووداوە ترسناکە دەکەنەوە.)
***
ئه‌مریكاییه‌كان وان، ئه‌وروپیه‌كان ئیره‌ییان پێده‌به‌ن، خۆرهه‌ڵاتیه‌كان خانهگومانن لێیان. ماركسیسته‌كان هه‌جویان ده‌كه‌ن و له‌هه‌ركوێ بێ، وه‌ك گه‌وره هێزی ئیمپریالیستی ناویان دێنن. ئیسلامیسته‌كانیش په‌لاماریان ده‌ده‌ن و وه‌ك شه‌یتانی گه‌وره سه‌یریان ده‌كه‌ن. ئه‌مریكاییه‌كان ئه‌و راستیانه ده‌زانن، به‌ڵام هیچ كات وه‌ك دوای روداوه‌كانی یانزه‌ی سێپته‌مبه‌ر، له‌سه‌ر ئه‌و پرسه نه‌وه‌ستاون و پرسیاری (بۆچی رقیان لێمانه؟) یان به‌جدی نه‌گرتووه.
دوای یانزه‌ی سێپته‌مبه‌ر، رۆشنبیره دیاره‌كانی ئه‌مریكا و ناوه‌نده ستراتیژیه‌كان و سه‌نته‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌و راپرسیكردن، ده‌كه‌ونه تیۆریزه‌كردنی ئه‌و رقه‌و سۆراخ كردنی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه ”بۆچی رقیان لێمانه؟”.
كه‌س ئه‌مریكای خۆش ناوێت! میلله‌تان و هێز و كۆمه‌ڵه و گروپه ئایدیۆلۆژی و دینیه‌كان… ته‌نانه‌ت زۆرێك له هونه‌رمه‌ندان و بیریاران و رۆشنبیران و رۆژنامه‌نوسانیش. ره‌فتار و سیاسه‌تی ئه‌مریكا خۆی بێت، یان هه‌وڵی به‌رده‌وامی هێزه ماركسیه‌كان بێت له رابردوودا و ئیسلامیه ئسوڵیه‌كان بێت له ئێستادا، هیچ له‌و راستیه ناگۆڕێت كه كه‌مترین كه‌س ئهمریكایهكانیان خۆش ناوێت… به‌ده‌ر له پارت و هێز و گروپه ئایدۆلۆژیه‌كان، نوسهرگهلێكیش هه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ باكگراوندێكی ئایدیۆلۆژی و سیاسیان هه‌بێت و ته‌عبیر له به‌رنامه‌و گوتاری هیچ هێز و لایه‌نێك بكه‌ن، ئه‌مریكا وه‌ك مه‌ڵبه‌ندی شه‌ڕانگێزی و وه‌ك دۆزه‌خێك وێنا ده‌كه‌ن…
شاری نیویۆرك كه ته‌عبیره له ژیاری مۆدێرن و له خه‌ونی ئه‌مریكی، (ئه‌دۆنیس) لهقهسیدهیهكیدا به‌ناوی (قبر من اجل نیویورك) بهشارستانێتێكی چوار پێ وه‌سفی ده‌كات و سی ساڵ به‌ر له پهلارمارهكهی (قاعیده)و قوتابیه‌كانی (بن لادن)، باس له‌وه ده‌كات كه ره‌شه‌بایه‌ك له خۆرهه‌ڵاته‌وه هه‌ڵده‌كات و په‌یكه‌ری ئازادی ئه‌و شاره لول ده‌دات.
(سوهرابی سوپهه‌ری)یش له نامه‌یه‌كیدا ده‌نووسێت (نیویۆرك توخمی سه‌گه). ره‌نگه ئه‌ده‌بیاتی گه‌لانی دیكه‌ش، پڕی بێت له نمونه‌ی ئه‌م بۆچونانه له‌سه‌ر وڵاتی (مام سام).