جوان عیزەت
چۆن کۆمەڵگاکان هەڵسەنگێندراون؟
سەرەتا، كومه‌ڵگاى كۆن جۆرە كومه‌ڵگایەکی دروستكردنى ئه‌ندیشه‌یەكى ئه‌فسانه‌ییە، بەڵام كۆمه‌ڵگاى نوێ كۆمه‌ڵگایەكى چه‌قبه‌ستووه به بوارى هزرى نوێ و میتودى نوێی جیا جیاوه، بۆیه له نێوان بونیادنانى كومه‌ڵگاى پێشكه‌وتوو و نا بونیادنانى كومه‌ڵگاى پاشكه‌وتوو كێشه‌یەک لە ئارادایە، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه بناغه‌ى ئه‌م كۆمه‌ڵگایانه لەسه‌ر بنه‌ماى كراوه و مه‌عریفى هاتوونه كایه‌وه، به‌ڵام بناغه‌ى كۆمه‌ڵگاى پاشكه‌وتوو پێچه‌وانه‌یه. له‌لایەكى تر، كۆمه‌ڵگاى مۆدێرن هه‌میشه كار له سه‌ر تایبەتمەندی و بنه‌ماى مۆدێرن ده‌كه‌ن، بەڵام كۆمه‌ڵگاى نامۆدێرن ته‌نها كار له سه‌ر مانەوە و به‌رینكردنى بنه‌مایى خۆرسکى ده‌كه‌ن و تا ئێستاش نەیانتوانیوه له فۆرمى سرۆشت و فۆرمى كلاسیك خودى خۆیان رزگار بکەن. به‌داخه‌وه لە بۆچوونی ئه‌م كۆمه‌ڵگایانه شۆڕش وه‌كو زمان و نه‌ته‌وە و شارستانییه‌ت به هێڵى جۆگرافیه‌وه گرێدراوه و زه‌مینه بۆ ئه‌وه دروستى نه‌كردووه شارستانییه‌ت له جوانى هزروبیرى مرۆڤدا ببێته ئه‌ندیشه‌یه‌كى سه‌نته‌ر. بۆیه مۆڕاڵیش وه‌كو شتێكى پێویست نه‌هاتۆته بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شۆڕ‌شیش وه‌كو شۆر‌ش نه‌بووه، ئه‌نجامى به‌رهه‌مهێنانى داهێنان و ئافراندنە. لیرەوە، له دەقێكى خۆیدا، على وه‌ردى ده‌ڵێت: ”جوانناسى له شارستانییه‌تدا خاوه‌ن ماف و سنووره. پێكهێنانى ئه‌و له هێڵى ده‌وڵه‌تدا هه‌وڵى ڕامان و سه‌ره‌ڕاستكردنەوەى مافه، بۆیه مرۆڤ به زه‌حمه‌ت دەتوانێت ده‌ستی بدا‌تێ، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه جوانناسى له هێڵى كۆچه‌رى/ ناشارستانیدا به ته‌واویى جیاوازه. كه‌واته، ئه‌مه ئه‌نجامێكه بۆ به‌لاوبوونى داگیركارى و ترساندن و هێرش و تاڵانكردن به‌رامبه‌ر نه‌هێشتنى پرۆسه‌ى ده‌وڵه‌تدارى”.
ئاشكه‌رایه هه‌ر ملله‌تێكى فكرى روشنگه‌رى تیادا بێت، ژن گۆڕانكارى به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، چونكه له بیرى ئازاد دا رۆڵی ئه‌و سه‌ره‌تایەكه بۆ دروستكردنى بناغەى كۆمه‌ڵایه‌تى و شارستانى و دامه‌زراندنى پێشكه‌وتنێكى نوێ بە ناسینى ژینگه‌ى مرۆڤناسى، دیسان روڵێكى هاوسه‌نگ و یه‌كسانه. له‌لایەكى تر، بیركردنه‌وه‌ى ئه‌و له‌م پەیڤه‌دا بیركردنه‌وه‌یەكى نمایشکارانەیە. وه‌ها ئاشكراى ده‌كات كه ئه‌و نمایشگەراییەی جاران له بونیاتى كۆمه‌ڵایه‌تى دا شاردراوەتەوە، دووباره جارێكى تر هه‌وڵ بدات بۆ ئه‌مڕۆ زه‌مینه‌یه‌كى تر له ژێر ناوى ئازادى و دادپه‌روه‌رى بینێته به‌رهه‌م. به‌ڵام ئه‌گه‌ر پرسیارێك بكه‌ین و بلێن، پەیڤى شارستانى له سه‌ر بیركردنه‌وه‌ى ژن، بۆ له‌ناو هه‌ندێك میله‌تدا پێشكه‌وتن به‌رجه‌ستەكراوه و له‌هه‌ندێك میله‌تى تریش پاشكه‌وتنی پێوه دیاره؟
ده‌بێت دوو ئه‌گه‌ر هه‌بن، ئه‌گه‌رى یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه، میله‌تى پێشكه‌وتوو خاوه‌ن ئه‌زموون و تێركردنى مه‌عریفه‌یه و له‌گه‌ل هه‌ر پرسێك چاره‌سه‌رى دی ده‌دوزێته‌وه، نەمازة له بوارى جوگرافى، سیاسى، ئابوورى دا جیاوازى هه‌یه و كه‌م كێشه‌یه. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌رێكى تریش هه‌یه ئه‌و میله‌تانه له ئاستى هزرى و مه‌عریفى، ئازادى، دیموكراسى، مافى مرۆڤیش‌دا هه‌تا ڕاده‌یه‌ك توانیوێتی ڕوناكبیرى تایبه‌تی خۆی هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن كار له سه‌ر پرۆسه‌ى ئەقڵییەت و گه‌شه‌كردنى هزر و دوزى ژن، تاك به تایبه‌تى چه‌مكى رۆشنبیرى جڤاك بكرێت. له‌وڕا شتێكى سه‌یر نییه ئه‌گه‌ر میله‌تانى پێشكه‌وتوو بەهەمان چەشنی میله‌تانى پاشكه‌وتوو نه‌بن، چونكه هه‌ر شتێكى ئه‌وان له‌گه‌ل ئەوانی دیكه جیاوازى خوى هه‌یه. له‌به‌ر ئه‌مه، هه‌ژارى كومه‌ڵگاى كلاسیك له‌مەڕ سیاقى مێژووى جیهانى ئالته‌رناتیڤێكى ناڕێكخستى له سه‌ر ئاست و ئه‌نجامدانى كارى خویى مۆدێرن به‌تایبه‌تى شاردنه‌وه‌ى دۆزى ژن هەیە. له‌وڕا، ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه كۆنە له‌گه‌ڵ بیركردنه‌وه‌ی نوێ‌دا، بیركردنه‌وه‌یەكى تازه نییه، بۆیه به‌بڕوای من ده‌بێت هه‌رچ ئالته‌رناتیڤێکش نه‌بێت پویسته به ئاماده‌كارییەكى تازه‌وه هه‌وڵى ره‌خساندنى ده‌رفه‌تى نوێگه‌رایى بدرێت له‌سه‌ر دۆزی خۆ رێكخستنى ژن به پرۆژه‌كردنى زانست و زانین له بوارى فكرى شارستانی، دەبێت به فه‌لسه‌فه‌كارى بكرێت.