پەیامێکی ڕاستەوخۆ

ئاکام ئیبراهیم

ئایا مرۆڤ خۆپەرستە؟

        سەلامەتی تەندروستی بۆ هەر تاکێکی نێو کۆمەڵگاکان گرنگە خۆ پارێزی لە پێناو پاراستنی بەرامبەردا هەنگاوێکی گەورەی مرۆڤانەیە. سوود و جوانی و مانەوەی ئەم خۆ پاراستنە لە مۆڕاڵدایە، بۆیە هەر یەکێک لە ئێمە پێویستە مۆڕاڵێکی باڵای مرۆڤانە لە ناوەوەی خۆماندا پەروەردە بکەین. لە ڕاستیدا هەنگاونان بەرەو گەشەپێدانی مۆڕاڵی، هەنگاونانە بەرەو ژیانێکی نوێ، لەسەروبەندی ناخۆشی و ناڕەحەتییەکانی، دەبێت هەر یەکێک لە ئێمە ئەوەمان لە یاد نەچێت: خۆشەویستی بنەمای پێکەوە ژیانە. دەشێ ئاڕاستەی ژیان بەتەواوی لەگەڵ خۆشەویستیماندا بۆ پێکەوە ژیان بگۆڕێت، کە ئەمە سەدایەکی نێو سەری هەموومانە، بەڵام خەفەکراوە.

Image: Ahmad Ardity

لەم ڕۆژانەدا ئاڵنگاری نێوان ڤایرۆس و مرۆڤ بەردەوام لە هەڵکشاندایە و بنەمای دۆستایەتی مرۆڤ و مرۆڤبوونمان لە پاراستنی بەرامبەرەکەماندا ئاشکرا دەبێت، نەوەک خۆ پارێزیمان لە ڤایرۆس، بەڵکو پاراستنی بەرامبەرەکەمان لەو. بیرکردنەوەی هۆشیارانە گومانی سەرەتا لە خودەوە بۆ خەڵک دەستپێدەکات، نەوەک لە خەڵکەوە بۆ خود، ئەمەش بەرهەمی فەلسەفەی مرۆڤە چۆن لە نهێنییەکاندا سەدایەک لە نێوخۆتدا فەراهەم دەهێنیت، نەوەکو مەتەڵەکانی ژیان لەسەر بەرامبەر ئاشکرا بکەیت. فەلسەفەی مرۆڤ لەوەدایە چۆن تێگەیشتن بکات، نەک چۆن تێگەیشتنی لەسەر بکرێت. مرۆڤ نابێت خۆپەرست بێت، لەو بارودۆخانەدا باوەشی موحیبەتی لە حەزو ویستی نابەجێ بنیات بنێت. مرۆڤ شایەنی ویستە ئاڵۆزو خراپەکان نییە، بەڵکو گەشەدانە بە ئامڕازی پێکەوەژیانمان. لە کۆتاییدا هەمووان تێدەگەین پێکەوە ژیان بەهای مرۆڤایەتی بەرزدەنرخێنێت، ناکرێ ئێمە ئەرزشی مرۆڤایەتی لەنێوببەین بەهۆکاری خۆپەرستیمان لەبەرامبەر پاراستنی ژیانی بەرامبەرەکەمان لە ڤایرۆس.

Check Also

کورتە گفتوگۆیەک سەبارەت بە چەمکی جێندەر

د. شه‌ونم یه‌حیا و ناسك سعید ناسك سعید: هه‌ركاتێك چه‌مك و زاراوه‌یه‌كی نوێ دێته‌ ناو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *