د. موحسین ئه‌حمه‌د عومه‌ر
له مێژووى كوردیش، كه بێگومان له‌م ناونیشانه به په‌له‌ى یه‌كه‌م مه‌به‌ستمان مێژووى كولتوورى كوردییه نه‌ك كێشه و فاكته سیاسییه‌كان، كه ئه‌وانیش به‌لاى خۆیانه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌مان سه‌رچاوه‌ى كولتوورى، وه‌ك هه‌موو میلله‌تانى دنیا، ژنى رۆشنگه‌ر و ئه‌دیب و بگره مێژوونووسیشى هه‌بووه. ئه‌م مێژووه نوێیه‌ى كوردیش به یه‌كێ له فیگه‌ره هه‌ره گرینگ و مه‌زنه‌كان ده‌ست پێده‌كات، ئه‌ویش (ماه شه‌ره‌ف خانى ئه‌رده‌لانیی)ه (1804- 1848) كه زیاتر به (مه‌ستووره‌ى كوردستانى) ناسراوه.
مێژووى كولتوورى نوێى كوردى، زمانى نوێى كوردى، نوێبوونه‌وه‌ى ئه‌ده‌ب و زمانى كوردى له‌گه‌ڵ ئه‌م ژنه مه‌زنه و هاوڕێ پیاوه هاوسه‌رده‌مه‌كانى ده‌ست پێده‌كات، وه‌ك نالى و كوردى و سالم و زۆرى تر. هه‌ڵكه‌وتنى ژنێكى رۆشنگه‌ر له خێزانێكى ئه‌ریستۆكراتى و خوێنده‌وارى شارێكى كوردى وه‌ك سنه كه دواتر سلێمانیش ده‌بێته هاوخوشكى و به هه‌مان ستاتو، كه هه‌ر ئه‌و سه‌رده‌مه دوو میترۆپۆلى سیاسى و كولتوورى كوردی مه‌زن بوونه سه‌رچاوه‌ى ئه‌و مۆده كولتوورییه و ئه‌و به‌رهه‌مهێنانه به‌راییانه‌ى كولتوورى بوونه كه خۆى له ئه‌ده‌ب و زمان و مێژوو ده‌رخستووه. له شێوه‌ى كه‌سایه‌تییه رۆشنگه‌ره‌كانى هه‌مان سه‌رده‌م له رۆژئاوا، كه به سه‌رده‌مى رۆشنگه‌رى و نوێبوونه‌وه ناسراوه، رۆشنگه‌ره‌كان: ئه‌دیب و فه‌یله‌سوف و زمان‌ناس و زانستخواز و رابه‌رى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى بوونه، وه‌ك ڤۆلتێر و رووسۆ و دیدرۆ و زۆرى تر… مه‌ستوره‌ى كوردستانیش به هه‌مان شێوه هه‌مان هه‌ڵكه‌وت و ستاتوى هه‌بووه، ئه‌و بۆ خۆى یه‌كێ له ئه‌ندامانى ماڵباتى فه‌رمانڕه‌واى ناسراوى ئه‌رده‌لانییه‌كان بووه كه سه‌ركردایه‌تى ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى كوردیان كردووه، پاشان ئه‌و شاعیر و وتارنووس و مێژوونووسیش بووه. مێژووى بنه‌مه‌ڵه و وڵاته‌كه‌ى كوردستانى نووسیوه‌ته‌وه، له زۆربه‌ى شاعیر و ئه‌دیب و نووسه‌ره ژن و پیاوه‌كانى سه‌رده‌مه‌كه‌ى چالاک‌تر بووه، كه‌سایه‌تییه‌ك بووه زۆر تێكه‌ڵاوى ژیانى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى كوردى بووه. به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كانیشى بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه و بۆ ژنێكى رۆشنبیر له مێژووى ئه‌ده‌ب و كولتوورى كوردى به سه‌رچاوه‌یه‌كى ناوێزه و بێهاوتا له قه‌ڵه‌م ده‌درێ. ئه‌وه‌ش كه وا ده‌كا ئه‌م ژنه رۆشنگه‌ره ئه‌م هه‌ڵكه‌وته‌ى هه‌بێ، دووركه‌وتنه‌وه یان دروستتر دوورخستنه‌وه‌ی بووه له زێدى خۆى شارى سنه، كه له‌و سه‌رده‌مه زۆر گه‌شاوه بووه و خاوه‌ن وزه‌یه‌كى كولتوورى و سیاسى زۆر بووه، كه بێگومان بوون و فیكر و به‌شداریى ئه‌و له ژیانى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى، هه‌ر بۆ خۆى ته‌حه‌دایه‌كى گه‌وره بووه بۆ فه‌رمانڕه‌وایانى دواى خۆى، دواجاریش هه‌ر له ئاواره‌یى دوور له شاره شیرینه‌كه‌ى خۆى، له سلێمانى سه‌رده‌نێته‌وه. له‌ولاشه‌وه وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كى جوان و ژنێكى شۆخ و شه‌نگ، له لاى زۆر له شاعیرانى سه‌رده‌مى خۆى سه‌رچاوه‌ى ئیلهام و خه‌ونى زۆر بووه، به‌ڵام هیچ كام له شاعیره‌كان وه‌ك نالى مه‌زن پێیه‌وه كاریگه‌ر نه‌بووه. ئه‌م خه‌ون و ئیلهامه بۆته به‌رهه‌مهێنانى قه‌سیده‌یه‌كى نایاب و بێهاوتا له مێژووى ئه‌ده‌بى كوردى، كه ژن تێیدا، به تایبه‌تیش وێنه‌ى مه‌ستوره‌ى كوردستانى وێنایه‌كى مه‌زن و ناوێزه و ئێگزۆتیكه، غه‌زه‌لێك كه به دروستى مه‌زنى ژن له وێناى مه‌ستووره و مه‌زنى خه‌ونى شاعیر نالى پیشان ده‌دا.
لێره‌وه جێگه‌ى خۆیه‌تى باس له‌و دیارده‌یه بكه‌م كه له‌ناو كارى رێكخراوه‌یى ژنان، بوارى جێنده‌ر، بوارى به‌شدارى ژنان له رێگه‌ى دامه‌زراوه‌كانى خۆیان، ئه‌وانه‌ى دامه‌زراوه‌ى كولتووری یان كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌كه‌ن، یان له بوارى به‌هاناوه‌هاتنى ژنان و پاراستنیان له توندوتیژى چالاكیان هه‌یه، ئه‌و فیگه‌ره ژنه مه‌زنانه له مێژووى خۆیان و مێژووى هاوچه‌رخى كورد وه‌ك به‌شداریى و ئاماده‌گى ژنان له یاد ده‌كه‌ن، به تایبه‌تى ژنانى وه‌ك ماه شه‌ره‌ف خانى ئه‌رده‌لانى، حه‌فسه‌خانى نه‌قیب و ژنه پێشه‌نگه‌كانى ئه‌مڕۆ كه خاوه‌ن كار و ئایدیا و به‌شداریى زۆرن، كه ئه‌مانه‌ش بێگومان له ژماره نایه‌ن. به‌وهیوایه‌ن له ئایینده‌ى نزیك ئه‌م رێكخراوانه كه‌سێكى رۆشنگه‌رى مه‌زنى كوردى وه‌ك ماه شه‌ره‌ف خانى ئه‌رده‌لانى (مه‌ستوره‌ى كوردستانى) بكه‌ن به رابه‌ر و ئیلهامبه‌خش و رێنوێنى ئایینده‌یان.