نهێنی ماوە لەسەردەمی تۆڕی کۆمەڵایەتی؟

ئاکام ئیبراهیم

Image: parrawpixel

سۆشیال میدیا ئامڕازێکە بۆ ناساندنی کەسایەتی و پاشخانێکی ماوەییە لە نێو ناخی مرۆڤ لەبەرامبەر کۆمەڵگا جیاوازەکاندا. سۆشیال میدیا وەک ئامڕازێکی ساغکردنەوەی سەپاندنی دۆخە ئاڵۆزو دەروونییەکانی نێو ژیانی تاک لەبەرامبەر کۆمەڵگادا چۆن تەماشا دەکرێت؟

تۆڕی کۆمەڵایەتی، وەک هەر پاشخانەیەکی نهێنی ماوەی مرۆڤایەتی ماوەتەوە. لە ئیستادا، کە بەشێکی زۆر لە تاکەکانی کۆمەڵگای قەتیس کردووە، سۆشیال میدیا بۆتە ئامڕازێکی ناساندنی مرۆڤ لە تۆڕێکی داخراوەوە بۆ تۆڕێکی فراوانی جیهانی! ئەم تۆڕە جیهانییە مرۆڤ ئاشنای ناشادی و نادادی دەکاتەوە کە ڕێڕەوێکی نوێی ژیانە، هەڵگری ناسنامەی تاکەکانە لە پاش بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، ئەوەی مرۆڤ لە ڕابردوودا جێی شانازی و تایبەت بوو و لەلای دەمایەوە، ئیستا تەواوی ئەم تۆڕانە پێچەوانەی ئەو شوێن پێیەیی هەڵگرتووە. بەوە ئاشنا بووین کە ڕێژەیەکی زۆر بەکارهێنەر لە جیهاندا هەن. کەم کەس هەن بەکارهێنەری تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان نەبن. گرفتێکی ئاڵۆزو دژوار لەم ڕێڕەوی تۆڕەدا بڵاو دەکرێتەوە بەراوردێکی ڕادیکاڵییە کە تەواوی بەشەرییەت ئازار و نائاسوودەیە لەگەڵ ئەم شێوە بەرەنگارییەی مرۆڤەکانی بەرەو داڕمانی دەروونی و ئینسانی پەلکێش دەکات.

زۆر لە بەکارهێنەران لەم تۆڕانەدا هەنگاوێکی خراپی ڕادیکاڵی پەلکێشیان دەکات. بەو واتایە، ئەم هەنگاوە شێواندنی دیوی ناوەوەی مرۆڤە، واتە لەگەڵ هەموو بەشە خراپەکانی تۆڕەکۆمەڵایتیەکان هەڵدەکەن و هێدی هێدی ئەخلاقێکی نوێ دادێت کە لەوەدوا ئەوەیان سەروەر دەبێت. دەشی بینینێکی ئاسای بێت و زوو تێپەڕێت، بەڵام دەشکرێ ئەو دۆخی گۆڕانکارییە ببێتەوە هۆی گۆڕانکاری لە کەسایەتی تاکێک. ئەمەش ڕووبەڕووبوونەوەیەکی نوێیە. ئەم شێوە ڕووداوانە دەبێتە هۆکاری دژوارکردن و ئاڵۆزکردنی ژیانی ڕاستەقینەی مرۆڤ و بوونەوەر؛ لە ئیستادا تەواوی ڕووداوە سەختەکان سۆشیال میدیاکان هەنگاوی یەکەم دەبڕن لە دەربڕین و گەیاندنی پەیام بە کۆمەڵگا و بە گشتیش جیهان. ئەمەش هۆکاری سەرەکییە لە نەهێشتنەوەی نهێنییەکانی ژیانی تاکەکەس کە سۆشیال میدیا وەک درکاندنی هەموو نهێنیەکی تایبەتی کۆمەڵگا هەمیشە ڕۆڵی سەرەکی هەبووە. لەهەمان کاتیشدا تەواوی مرۆڤایەتی ئەوەی لە دوێنێدا پێی شەرم بوو، ئەمڕۆ لەم چوارچێوەیەدا شانازییەک دەیگەڕێنێتەوە بۆ باڵابوونی کەسەکە، بەڵام لەهەمان کاتدا خەوێکی ئارام و بێ ئاگاییە مرۆڤ دەکەوێتە ناوی. ئەم خەوە مرۆڤ بەرەو وێرانکاری و نادادی پەڵکێش دەکات، سۆشیال میدیا بەهای مرۆڤی کەم کردووەتەوە وەک ئەوەی پێشتر مرۆڤ هیچ بەهایەکی نەبووبێت لە کۆمەڵگادا، چونکە بەم هۆکارەوە بەشێکی زۆر لە ئێمە وەک جاسوسێک لەم تۆڕەدا دەخولێینەوە بە ژیانی کەسەکانی بەرامبەرماندا، وەک ئەو هەنگەی گومان لە شیرینی گوڵەکان زیاترو زیاتر هانی دەدا لەو گوڵە بڕوانێت…





ئاکام ئیبراهیم

Check Also

کورتە گفتوگۆیەک سەبارەت بە چەمکی جێندەر

د. شه‌ونم یه‌حیا و ناسك سعید ناسك سعید: هه‌ركاتێك چه‌مك و زاراوه‌یه‌كی نوێ دێته‌ ناو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *