رامان عوسمان
به بروای من مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆر جدی هه‌یه چی بۆ كورد چی بۆ رۆژئاواییه‌كان و ئه‌وانی تر… ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی زیندووكردنه‌وه‌ی سوپای یێنیچێری (إنكشارية) عوسمانییه له به‌رگێكی نوێ‌دا، له‌لایه‌ن تورك و ئه‌ردۆگانه‌وه.
به‌پێی شه‌رعی ئیسلام 5 له‌سه‌دی هه‌موو ئه‌و تاڵانی و
راوڕووته‌ی له شه‌ڕه‌كاندا به‌ده‌ست دێت 5 له‌سه‌دی بۆ ئه‌میر و سوڵتانه‌كان ده‌بێ.
به‌م هۆیه سوڵتان مورادی یه‌كه‌می عوسمانی به‌هۆی شه‌ڕه‌كان جگه له تاڵانی
ماددی ژماره‌یه‌كی زۆر منداڵی مه‌سیحی و رۆمی و جوله‌كه‌و دینه‌كانی تری وه‌ك
كۆیله‌و ده‌ستكه‌وتی شه‌ڕ ده‌ستكه‌وتبوو. بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌ی بۆهات مێشكی ئه‌م
مندڵانه بشواته‌وه‌و مەشقیان پێ بكات و وه‌ك شه‌ڕكه‌ر له‌شه‌ڕه‌كانیدا به‌كاریان
بهێنێته‌وه. به‌مه‌ش به‌ردی بناغه‌ی سوپای یێنیچێری دانا كه دوای ئه‌م سوپایه
بووه هۆكاری یه‌كه‌می داگیركارییه‌كانی عوسمانیەکان.
سوپای یێنیچێری له‌و منداڵانه دروست كرابوو كه دایك و باوكیان موسڵمان نه‌بوون
و كه له ته‌مه‌نێكی كه‌مدا له‌لایه‌ن عوسمانییه‌كانه‌وه رفێندرابوون. ئه‌م
مندڵانه له‌سه‌ره‌تا و له‌ته‌مه‌نی 6 ساڵی له‌لایه‌ن خێزانه توركه‌كانه‌وه به‌خێوده‌كران
تا فێری توركی و بنه‌ماكانی ئیسلام ببن؛ پاشان ده‌برانه سەربازگەی تایبه‌ت به‌چه‌ندین
ساڵ له‌سه‌ر شه‌ڕو رووبه‌روونه‌وه راده‌هێندران. ئه‌مانه هیچ شتێكێان نه‌ده‌زانی
جگه‌له شه‌ڕو كوشتار، شه‌و رۆژ له كه‌مپ و سەربازگه‌كاندا ده‌مانه‌وه.
شه‌ڕخواز و شه‌لاتی بوون، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له كه‌سوكاریان
دابڕێنرابوون و به‌منداڵی مێشكیان شۆرابۆوه، دڵسۆزی سوڵتانه‌كان بوون و
توندوتیژبوون و ئاره‌زوویان له شه‌ڕو په‌لاماردان بوو، ته‌نانه‌ت وایان لێ هاتبوو
رقیان له‌و سوڵتانانه ده‌بووه‌وه كه كه‌متر په‌لاماری وڵاتانیان ده‌دا و ئه‌و
سوڵتانه‌یان خۆشده‌ویست كه شه‌ڕفرۆش بوون.
ئه‌م سوپایه به یه‌كێك لە دڕندەترین سوپای مێژوو ده‌ناسرێن و رۆڵی سه‌ره‌كییان
هه‌بووه له‌وه‌ی عوسمانییه‌كان بتوانن زۆر ناوچه‌ی جیهان داگیر بكه‌ن! ته‌نانه‌ت
باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌مانه به‌جۆرێك ئاوێنه‌ی شه‌ڕوشۆڕ بوون كه له‌كاتی نه‌بوونی
شه‌ڕدا ئاژاوه‌و شه‌ڕیان له‌ناوخۆدا ناوه‌ته‌وه بۆیه سوڵتانی عوسمانی ناچاربووه
هه‌میشه سه‌رقاڵیان بكات به‌شه‌ڕو په‌لاماردانی شوێنه‌كانی تروه.
به‌هۆی پێویستی عوسمانییه‌كانیش به شه‌ڕكه‌ری زیاتر، له‌ساڵانی 1606 به‌دواوه نیزامی دوشیرمه‌یان داهێناوه، كه ئه‌مه‌یان پێچه‌وانه‌ی شه‌رعی ئیسلامیش بووه، كه بریتیی بووه له رفاندنی منداڵی ئه‌و خێزانه غه‌یره موسڵمانانه‌ی له‌ناو قه‌ڵه‌مڕه‌وی عوسمانی‌دا بوون و بردنیان بۆ كه‌مپ و سه‌ربازگەکانی یێنچیری.
ئه‌گه‌ر كه‌سێك وردبێته‌وه له هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌ردۆگان و تورك له پشتیوانیكردنی گروپه تیرۆریسته‌كانی وه‌ك داعش و ئه‌و گروپه چه‌تانه‌ی ناویان نراوه سوپای نیشتیمانی سوریا، هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ی كه ئه‌و گروپانه زۆر لێكچوونیان هه‌یه له‌گه‌ڵ سوپای یێنچیری: كه‌سانێكی نه‌خوێنده‌وارو دڕندە كه ته‌نیا شه‌ڕ به‌لایه‌نه‌وه گرنگه‌و ژیانیان بریتیه له‌شه‌ڕی به‌رده‌وام… كه‌سانی بێ سه‌ره‌وبه‌رو بێ بنه‌ماڵه‌و ماڵ و منداڵن و ئیلتیزامی كۆمه‌ڵایه‌تیان نییه‌و مردن و كوژرانیان به‌هایه‌كی ئه‌وتۆی نییه. هه‌ست و سۆزی مرۆڤانه‌یان نییه‌و وه‌ك كۆیله فه‌رمانی گه‌وره‌كانیان جێ به‌جێ ده‌كه‌ن و هیچ ئامانجێكی روون له شه‌ڕكردنیاندا نییه، جگه له جێ به‌جێ كردنی فه‌رمانی سه‌روی خۆیان. له شه‌ڕدا بێ مۆراڵ و دزو تاڵانچین و گوێیان به‌وه نییه به‌هۆی ئه‌و كارانه‌وه ئابڕویان بچێ.
من له‌و بڕوایه‌دام کە تورك ئه‌م گروپانه له‌سه‌ر هه‌مان تیۆری یێنیچێرییه‌كان و به‌شێوه‌یه‌كی نوێ به‌كارده‌هێنێت و یه‌كه‌مین مه‌ترسی ئه‌م گروپانه‌ش رووبه‌ڕووی كورد بووه‌ته‌وه. کێشەش لەوەدایە کە ئه‌مانه لێره‌دا ناوه‌ستن و له پاشه‌ڕۆژدا ده‌كرێن به‌گژ هه‌ر وڵاتێكی ئه‌وروپی و رۆژئاوایدا كه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی توركدا نه‌یه‌نه‌وه.