لەژێر ئەو ناونیشانە تەوەرێکمان کردۆتەوە و بانگەشەی نووسەران و هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە لە خۆیاندا ڕادەبینن تەنانەت چەند دێڕێک لەو بارەوە بنووسن.
فاتیمە کەریمی
سه‌باره‌ت به‌م پرسیاره‌ی كه بۆ چی ژنان وه به تایبه‌ت ژنان له رۆژهه‌ڵات كه‌متر ده‌نووسن:
به‌ڕای من وه‌ڵامی پرسیاره‌كه پێوه‌ندیی هه‌یه به پێگه‌ی ژنانه‌وه له كۆمه‌ڵگادا، هه‌روه‌ها به شێوه‌ی په‌روه‌رده‌یان له لایه‌ن بنه‌ماڵه، مه‌كته‌ب، میدیا، دین و كۆی كایه كۆمه‌لایه‌تیه‌كانه‌وه. بۆ نووسین ده‌بێ فێری بیركردنه‌وه و بڕیاردان بیت، ئه‌مه‌ش شتێكه ژنان له نێو كۆمه‌ڵگا به‌تایبه‌ت له‌نێو كۆمه‌ڵگای پیاوسالاریدا كه‌متر فێری ده‌بن. هه‌ر له كاتی له‌دایكبوونه‌وه كه‌سانی دیكه بۆ ژن بڕیار ده‌ده‌ن و ئه‌وان خۆیان، هیچ كات ده‌رفه‌تیان پێ نادرێت بیر له بوونی خۆیان و چۆنیه‌تیی بوونیان بكه‌نه‌وه. هه‌موو شتێك به سه‌ریاندا ده‌سه‌پێنرێت. بیركردنه‌وه و خولقاندن كراوه‌ته شتێكی پیاوانه. ئه‌وه‌ی كه كراوه‌ته به‌شی ژنان، گرنگ ئه‌وه‌یه كه له چوارچێوه‌ی دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵگا لانه‌ده‌ن و شه‌ره‌ف و نامووسی خۆیان بپارێزن و دواییش مێردێكی باش بدۆزنه‌وه و دواتریش دایكایه‌تی و…
سه‌ركه‌وتنی ژنان بێ ئه‌وه‌ی كه شووی كردبێت یان منداڵی هه‌بێت له لایه‌ن كۆمه‌ڵگاوه هیچ بایه‌خێكی نییه. ژنان هه‌موو كات له لایه‌ن كۆمه‌ڵگاوه له ژێر چاودێریدان و بۆیه ژنانیش خۆیان نین. به‌ڵكوو به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌ده‌ن خۆیان له قسه و باس بپارێزن. بۆیه له كۆمه‌ڵگایه‌كی وه‌هادا خۆت-نه-بوون و گێڕانی ده‌ور ده‌بێته ئه‌ركی سه‌ره‌كیی ژنان. من وه‌ك خۆم حه‌زم كردووه وئه‌وه‌ی له ژیانمدا كردوومه بینووسمه‌وه. به‌ڵام قه‌ت ترسی كۆمه‌ڵگا ناهێڵێت كه هه‌موو ئه‌وانه بنووسمه‌وه، بۆیه نووسه‌ری پڕ له سانسۆر قه‌ت نابێته نووسه‌رێكی باش و ئیتر هه‌وڵ ده‌دیت رێگه‌یه‌كی دیكه بگریته به‌ر. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه، پیاوێك، با سانسۆریشی له‌سه‌ر بێت، راشكاوانه‌تر ده‌نووسێت. ترسی كه‌متره له كۆمه‌ڵگا و بگره ده‌ست خۆشیشی لێ ده‌كرێت. ترس له داوه‌ریی خه‌ڵك هۆیه‌كی دیكه‌یه بۆ نه‌نووسین. ژنێك كه هه‌ر له منداڵییه‌وه فێر كراوه دڵی خه‌ڵك رابگرێت و له هیچ داب و نه‌ریتێك لا نه‌دات و هه‌موو جارێكیش ده‌وروپشت و باوك و برا بڕیاریان بۆ دابێت، چۆن ده‌توانێت بیربكاته‌وه و دواتر بنوسێت. من بۆ خۆم، تا نه‌چوومه زانكۆ له شاره‌كانی دیكه، ده‌رفه‌ت و ئازادیم بۆ هه‌بوونی كتێب و هاتۆچۆ و باس و خواس له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی دیكه‌مدا بۆ مسۆگه‌ر نه‌بووه. تا به‌ر له زانكۆ، دابونه‌ریتی بنه‌ماڵه و ده‌وروبه‌رەكانم ته‌نیا سەرچاوی زانینی من بووه، كه له زانكۆ بۆم ده‌ركه‌وت كه زۆربه‌یان هه‌ڵه بوون. فێری باس و قسه‌كردن نه‌بووم. ئه‌وه‌ی كه ده‌وترا وه‌كوو راستیه‌كه‌ی ره‌ها چاوی لێده‌كرا و بیری ره‌خنه‌گرانه بوونی نه‌بوو. ژیانی فكریی من تازه له زانكۆ، ئه‌ویش دوای چه‌ند ساڵ ده‌ستی پێكرد. چونكوو له ساڵانی سه‌ره‌تادا ته‌نیا حه‌زم ده‌كرد چێژ له ئازادییه بچووكه‌كان وه‌ربگرم و له هه‌موو ده‌رفه‌تێك كه‌ڵك وه‌ربگرم، بۆیه ماوه و كاتی فێربوون، خولیای بیركردنه‌وه و ره‌خنه‌گرتن، له كۆمه‌ڵگای ئێمه و به تایبه‌ت بۆ ژنانی رۆژهه‌لاتی كه‌متره.
ئه‌گه‌رچی ئه‌مڕۆ كه بارودۆخی كۆمه‌ڵگا به‌ڕواڵه‌ت گۆڕاوه، به‌ڵام زۆربه‌ی داب و نه‌ریته‌كان خۆیان دووباره ده‌كه‌نه‌وه‌و گۆڕانێكی ئه‌وتۆیان به‌سه‌ردا نه‌هاتووه. ئه‌و ژنانه‌ی هه‌نووكه ناتوانن خاوه‌نی بیر و له‌ش و ئازادیه‌كانی خۆیان بن، چۆن ده‌توانن بنووسن و بۆ خه‌ڵكانی دیكه‌ش بخولقێنن؟
کامەران حەسەن
لە ڕاستیدا پرسیارەکە جەهوهەرییە، دەبێت بەوردی باس بکرێت و بە دڵنیاییەوە کۆمەڵێک هۆکاری هەیە.
ڕەنگە گەشەنەکردنی گشتگیری فیکر و بیرکردنەوە لەناو تاکی کورد و هاوڵاتی کورد کاریگەری زۆری هەبێت. بەم واتایە، کە من وەک پیاوێک ئایا لەو ئاستەی هاوڵاتییەک هەم یان هێشتا کەم وکوڕییم تێدایە؟ بە گشتی تاکی سەربەخۆ لەناو کۆمەڵگای ئێمە بوونی نییە، ئێمە زۆرتر هەوڵدەدەین بەگرووپ بیربکەینەوە، مەبەستم ئەوەیە کە من ناتوانم بڕیار لەسەر شتێک بدەم و چاو لە دیگەران دەکەم، ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ نەخوێندەواری تاکی کورد، دیارە ئەوەش هەر بابتێکی گشتگیرە و هەم ژن لە خۆی دەگرێتەوە و هەم پیاو. لەلایەکی ترەوە، هێشتا ژنی کورد پێناسەیەکی دروستی لە خۆی نییە، هەرچەندە بەدرێژایی میژوو ژنانی گەورەمان هەبووە، بەڵام بەداخەوە ئەمڕۆکە کەمتر باسیان لێ دەکرێت. گەورە ژنانی کوردستان نەبوونەتە سەرمەشقی ژن و کچی ئەمڕۆمان؛ ژن چ وەک دایک بێت، یان خۆشک، بەبەردەوامی بنیاتنەر بووە بەڵام لای ژنی کوردی ئەمڕۆ ئەم چەمکە کاڵ بووەتەوە. باوەڕ بەخۆنەبوون وایکردووە ببێتە پاشکۆ، هەرچەندە وای بۆ دەچم کە ئەو پاشکۆیەتییە لە داهاتوودا کەمتر دەبێت. بەڕای من، باوەر بەخۆ نەبوون هۆکارێکە لە هۆکارەکان. نەبوونی پاڵنەر دەکرێت لە هۆکارەکان بێت