نه‌وزاد جه‌مال
سەرەتا
ئەم نووسینە تاوتوێکردنی دۆخی پاشکۆییە لە روناکبیریی کوردیداو پەردەلادانە لەسەر ئەو خودە روناکبیرو خوێندەوارەی کە لەبەردەم بەرهەم و دەقەکانی گەلانی تردا دووچاری خۆبەکەمزانی و خۆڕەتکردنەوە بووە. ئەم بوونەوەرە، لەجیاتی بیر لە هەڵساندنەوەی رۆشنبیریی و هۆشیاری شارستانی بدات، زۆرتر کار لەسەر خۆشکاندنەوەو داچەمین بەڕووی ئەویتردا دەکات.
کولتور‌و هزر وەک ئاڵۆگۆڕی نێوشارستانییەکان
دیارە، ئاڵوگۆڕکردنی زانین و زانیاری له‌نێوان شارستانیه‌ت و گه‌لاندا، نه‌ک هه‌ر ئاساییه به‌ڵکو پێویستیشه. له‌کاتێکدا گه‌له‌سه‌رده‌سته‌کان به‌هۆی ده‌وڵه‌تێکی به‌هێزه‌وه، یان به‌هۆی ئایینێکی زاڵه‌وه یان ئایدۆلۆجیاکی گشتیره‌وه، یان به‌هۆی زانست و ته‌کنۆلۆجیا، یان له‌ڕێی ئابورییه‌کی به‌هێزه‌وه، توانیوانه هه‌ژمونیان به‌سه‌ر گه‌له‌بنده‌سته‌کاندا بسه‌پێنن. بۆیه، زمان، کولتور‌و نویسن و کتێبیش له‌و باڵاده‌ستییه به‌ده‌رنه‌بووه‌و به‌باوه‌ربه‌خۆبوونه‌وه گوتاری کولتوری خۆیان سه‌پاندووه. به‌رده‌وام کولتوری خۆیان به‌سه‌رچاوه‌ی هونه‌ر، زمان، بیر‌و زانست داناوه. له‌گێڕانه‌وه‌کانی خۆیاندا گه‌له‌بنده‌سته‌کانیان به‌هه‌ژاری کولتوری، نه‌فامی و نه‌زانی و پاشکه‌وتوویی وێناکردووه.
ئاسۆی کوردیش له ئاڵوگۆڕی کولتوریی و شار‌ستانیدا، ئه‌گه‌ر خاڵیش نه‌بێت له رۆڵی کارا، ئه‌وا راسته‌وخۆ له‌ژێر کاریگه‌ری گه‌لانی سه‌رده‌ستدایه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی، نکوڵی له رۆڵی هه‌ندێ زانای ناسراوی کورد له‌نێو شارسته‌نیه‌تی ئیسلامی‌دا ناکرێت. وه‌لێ کورد نه‌ک هه‌ر لەڕووی خاک و جوگرافیا‌و ئایین و سیاسه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌بووه، به‌ڵکو له‌ڕووی هزریی، هه‌ست و مه‌یلیشه‌وه داگیرکراوبووه. ئێسته‌شی له‌گه‌ڵدابێ، نه‌یتوانیوه له‌ڕووی هزرو روناکبیرییه‌وه سه‌ربه‌خۆیی رابگرێت. چه‌نده ئه‌مه بۆ باڵاده‌ستی و خۆسه‌پێنه‌ریی ئه‌ویتر بگه‌ڕێته‌وه، هێنده‌ش کزی متمانه به‌خۆبوون هۆکاره. داگیرکردنی کوردستان به‌داگیرکردنی بیروهه‌ستی گه‌له‌که‌یدا ره‌تبووه.
لە وەرگرتنەوە بۆ خۆرادەستکردن
ئه‌گه‌ر بوار‌ی روناکبیری و رۆشنبیری نووسین و خوێندنه‌وه وه‌رگرین، ده‌بینی زه‌بوونی، وابه‌سته‌یی و خۆڕاده‌ستکردنی بیروهزری ئه‌ویتری باڵاده‌ست (کولتوری عه‌ره‌بی/ ئیسلامی، فارسی و تورکی به‌وپێیه‌ی ئه‌ویتره زه‌وتکه‌ره‌که‌ی زاتی کوردن) به‌زه‌قی دیاره. دیارده‌ی به‌رخۆریی رۆشنبیری و وه‌رگرتن له ده‌ستی سێوودووی زمانی عه‌ره‌بی( به‌م دواییانه‌ش فارسی)، سه‌لمێنه‌ره‌که‌یه. زاتی که‌مده‌ست و زه‌بوونی کورد له‌خوێنده‌وارو نووسه‌ره‌کانیدا، خۆی له‌راگوێزانه‌وه‌و وه‌رگرتنێکی هه‌ژارانه‌ی نووسه‌ره‌عه‌ره‌به‌کاندا ده‌بینێته‌وه.
خۆبه‌که‌مزانی وه‌ک گرێیه‌کی کولتووری و شارستانی، ره‌گێکی ئاینی هه‌یه. له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌درێژایی هه‌زاران ساڵ مرۆڤی ئێمه ده‌سه‌نگه‌و گوێڕایه‌ڵی ئایدۆلۆجیای ئایین بووه. هه‌رچییه‌ک له زمان و گوتاری عه‌ره‌بیدایه، به‌چاوی مه‌زنایه‌تی و پیرۆزییه‌وه په‌سه‌ندیکردووه. ئیدی، نوسه‌رو رۆشنبیرانیش، له‌کۆپیکردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له‌و زمانه‌دا وتراوه چڕبۆته‌وه. ئه‌م زاته کوردییه-نوسه‌ر/ رۆشنبیر- که خۆی ئه‌وه‌نده به‌که‌م و بچووک ده‌زانێ، تاپێیبکرێ به‌چاویی مه‌زنێتته‌وه له نووسه‌رێکی عه‌ره‌ب بڕوانێ، ده‌ئه‌وه‌نده‌ش نوسه‌رێکی هاوزمانی به‌سوک ده‌بینێت. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ویتره‌که‌یدا، وه‌ک سێبه‌رو گه‌دایه‌کی چه‌ماوه، به‌ڵام وه‌ک ئاغایه‌ک هاوزمانه‌که‌ی به‌که‌مزان و ئاستنزم پێناسه‌ده‌کات.
لێره‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی گشتی و سیاسی ناهه‌قی به نووسه‌ر و روناکبیران کردووه، ده‌هێنده هاونووسه‌رو قه‌ڵه‌مبه‌ده‌ست و خوێنده‌واره‌کانی، نوسه‌ری کوردیان به‌بوده‌ڵه‌و به‌هیچ زانییوه. سووکایه‌تی، یه‌کترشکاندنه‌وه ئه‌نجامی ئێره‌یی، گیانی تۆڵه‌خوازی و هیچ له‌بارانه‌بوونێکه که ناسنامه‌ی نووسین و نوسه‌رانی تاڕاده‌ی که‌مبایه‌خکردن بردووه. دواجار ئه‌مه، ئه‌نجامی خۆبه‌که‌مزانی ئه‌و زاته کوردیه‌یه.
لای ئێمه، روناکبیرو به‌توانا ئه‌وه‌یه که هه‌رچی له زمانی عه‌ره‌بیدایه، بۆ کوردی راگوزاێت. وه‌کئه‌وه‌ی تاکه ده‌رچه‌و ده‌روازه‌ی روناکبیری هه‌ر ئه‌و تاقه‌زمانه‌بێ که “ئه‌و” ده‌یزانێ. یا لێزانی هه‌ر دووباره‌کردنه‌وه‌یه‌کی فوودراوی وته‌و بۆچوونه‌کانی ده‌ستی دووسێیه. ئه‌و تایپه نوسه‌رو خوێنه‌ره، له‌ئاسۆی توانای زمانیی و باگڕاوندی به‌رته‌سکی خۆیه‌وه، پێیوایه هه‌رچی له عه‌ره‌بییدایه، باش و به‌رزه. ئیتر، ئێمه قه‌رزاربارین و بۆیه ده‌بێت بێسێودوو وه‌ریبگرین. به‌ڵام، هه‌رگیز بیر له‌دانه‌وه‌و به‌خششی خۆمان بۆ ناوه‌ندی عه‌ره‌بی یان فارسی ناکه‌ینه‌وه.
ئه‌مه، واناگه‌یه‌نێ که زمانی عه‌ره‌بی به‌به‌راورد به زمانی کوردی(نه‌ک زمانێکی ئه‌ورپی ئینگلیزی، فه‌ره‌نسی) ده‌وڵه‌مه‌ندنییه. به‌ڵام، من به‌سه‌رچاوه‌ی فه‌لسه‌فه‌و زانستی نازانم. بێگومان، زمانی ئه‌ده‌به، زمانی ئایین و زانسته‌شه‌رعیه‌کانه. بۆیه، ئه‌گه‌ر روناکبیرو نوسه‌رێک، خۆی به‌و زمانه‌دا هه‌ڵبواسێ، دواتر هه‌موومان له تێگیشتن و شرۆڤه‌ی فه‌لسه‌فه‌و زانست‌دا به قه‌رزاربار دابنێ، ئه‌وه هه‌ژاریی خۆیه‌تی به زما‌نه جیهانیه‌کان.
له‌ڕووی مێژووییه‌وه، نه‌وه خوێنده‌واره‌کانی کورد تاپێش راپه‌ڕین، عه‌ره‌بی دره‌وازی دونیای ئه‌ده‌ب و روناکبیرو ته‌نانه‌ت خویندنیش بووه له زانکۆکانیشدا. ئه‌مه وه‌ک پرۆسه‌یه‌کی ئاڵوگۆڕی شارستانی ئاساییه. به‌ڵام، دانانی زمان و ده‌قی عه‌ره‌بی به‌پێوری روناکبیری و زانست و فه‌لسه‌فه، سته‌مه له‌خودی ئه‌و بوارانه‌و جۆره ته‌سلیمبوونێکه به هه‌ژموونی بیری عه‌ره‌بی له‌ژێر په‌رده‌ی روناکبیرییدا.
کو‌لتوور بەدەرنییە لە هەژموون و دەسەڵات
ئاشکرایە ده‌و‌ڵه‌ته‌کان، ته‌نها له‌ڕێی سیاسه‌ت و سه‌ربازییه‌وه هه‌ژموونیان به‌سه‌ر گه‌لانی تردا نه‌بووه، به‌ڵکو زمان و ئه‌ده‌ب و راگه‌یاندنیان وه‌ک دیوێکی تری ئامرازی داگیرکردنی بیر‌و پوکاندنه‌وه‌ی باوه‌ڕبه‌خۆبوونیان لای خوێنده‌وارانی کورد به‌هێزکردووه. ئه‌وانه‌ی شاره‌زایی زما‌نه ئه‌ورپییه به‌رفراوه‌نه‌کانیان هەیە، وەک( ئینگلیزی، ئه‌ڵمانی، فه‌ره‌نسی و ئیسپانی)، ده‌زانن به‌شێکی زۆری ئه‌وه‌ی له بوار‌ی فیکر‌و فه‌لسه‌فه‌و زانست‌دا به زمانی عه‌ره‌بین (فارسی) دووباره‌کردنه‌وه‌ی خراپ یان باشی به‌رهه‌می شارستانیه‌تی ئه‌ورپیی بن. هه‌ڵبه‌ت، مه‌به‌ستم له‌وه‌ش نییه که به‌رهه‌می زما‌نه زیندووه‌کان چه‌نده پێشکه‌وتوون، ئیتر بێخه‌وشن. به‌ڵام، به‌رهه‌می نوسه‌ره ناسراوه عه‌ره‌به‌کان (دیاره هه‌موویان نا) وه‌رگرتنی ئاشکرای پێوه دیاره.
ره‌نگه هه‌ندێ نوسه‌رو وه‌رگێڕ، قه‌رزارباری تێکیستی عه‌ره‌بی ناوداربن. وه‌لێ، هه‌رگیز کایه‌ی روناکبیریی کوردی قه‌رزارباره‌که نییه. چونکه، ئه‌و نووسه‌رو وه‌رگێڕانه زمانی روناکبیرییان به ده‌قی عه‌ره‌بی پژاوه، که ده‌کرا هه‌مان شت بۆ فارسی، تورکی یان زمانێکی ئه‌ورپیش راستبایه. وه‌کچۆن سه‌روه‌ختێ به‌شێکی مارکسیسته کورده‌کان، هێنده‌ی خۆیان به قه‌رزارباری (ئیحسان ته‌به‌ر)ی ده‌زانی، ئه‌وه‌نده خۆیان به قه‌رزارباری مارکس نه‌ده‌زانی. چونکه، تاکه ده‌روازه‌ی ناسینی مارکسیزم (نه‌ک مارکس خۆی) ته‌به‌ری یان هه‌رنووسه‌ریکی کارای فارسی یان عه‌ربی بووه.
سه‌ده‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر، له نووسه‌رو روناکبیرو خوێنده‌واره‌کان نه‌ده‌گیرام ئه‌گه‌ر له‌ژێر کاریگه‌ری فارسی و عه‌ره‌بیدابوون. به‌ڵام، ئه‌مڕۆ به‌نه‌نگی و نیشانی که‌مڕۆشنبیریی داده‌نرێ. چونکه، چیتر له‌مپه‌ری ده‌ستگه‌یشتن به زما‌نه جیهانی و زیندووه‌کان له بوار‌ی زانست (کۆمه‌ڵایه‌تی/ مرۆیی)، ته‌کنۆلۆجیاو فه‌لسه‌فه‌و روناکبیرییدا نه‌ماوه. سه‌لماندنی ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ناوێت و به‌گه‌ڕانێکی ناو ئینته‌رنێت، ده‌توانیت بۆ هه‌ر بابه‌تێک، هه‌زاران ژێده‌ری به ئینگلیزی و هتد… ده‌ستبکه‌وێ. جگه‌له‌وه‌ی، بابه‌تگه‌لێکی فه‌لسه‌فیی و زانستی و هز‌ری نوێ ده‌دۆزیته‌وه که هێشتا نوسه‌رانی ئه‌و زما‌نه هاوسێیانه پێیڕانه‌گه‌یشتوون.
پێویسته نووسه‌رو توێژه‌ر بۆ ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی به زمانی ره‌سه‌ن نووسراون بگه‌ڕێنه‌وه. سه‌یره له زمانی کوردی‌دا، وه‌رگێڕانی تێکستی جیهانی له زمانی نه‌ک دووه‌مه‌وه، به‌ڵکو سێهه‌میشه‌وه‌یه. راسته، وه‌رگێڕه‌کان توانایه‌کی دیاریکراویان هه‌یه‌و وه‌رگێڕانیش پێویسته. به‌ڵام، چیتر پاساوێکی گونجاو نییه. جگه‌له، ده‌ستخۆشی به که‌موکورتیکانیشانه‌وه، ده‌بێ ده‌قی دایک و شاکارو سه‌رچاوه‌کان له زمانی ره‌سه‌نی خۆیانه‌وه وه‌ربگێڕدرێن(مه‌گه‌ر لاتینی، یا یۆنانی کۆن بێت).
قوتاربوون لە پاشکۆیی هزریی
داهێنانی روناکبیریی لەهەر بوارێکی ئەدەبی یان هونەری و فەلسەفیی، لەسەر بنەمای سەربەستی و سەربەخۆیی بیرکردنەوە دامەزراوە. خۆڕزگارکردن لە هەژموونی زمانە هاوسێکان، خۆرزگارکردنە لەو گوتارە سەنتەرخوازو دەسەڵاتخوازەی بەناوی فەرهەنگ و کولتوورەوە دزەدەکاتە نێو وەرگێڕان و وەرگرتنەکانەوە. نووسەرو وەرگێڕی ئێمە لەسۆنگەی سەرسامی بە بەرهەمی ئەویترەوە، وریای ئەو هەژموونە نییە کە لەنێو زمانی لێوەرگێڕدراو و لێوەرگیراودایە.
چیتر، نابێ وه‌رگێڕان پاشکۆی فارسی و عه‌ره‌بی بێت. چونکه، هه‌موو زمانێک و وه‌رگێڕانێک لێوه‌ی، ملکه‌چی گوتاری بێناشوناسی کولتووری و سانسۆری وه‌رگێڕان و پێوه‌ره کۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی و سیاسیه‌کانی کۆمه‌ڵگای خۆیه‌تی. بۆیه، گومان ده‌خرێته‌سه‌ر ئه‌و ده‌قه هه‌ستیارو ره‌خنه‌ییانه‌ی له‌بواری هزرو فه‌لسه‌فه‌و زانستدان، ئاخۆ چه‌نده له وه‌رگێڕاندا شێوێنراون، ده‌نا له ساسنسۆری چاپ تێنا‌په‌ڕن. له تویژینه‌وه‌یه‌کمدا سه‌باره‌ت به ”میر”ی (ماکیاڤیلی)ی به عه‌ره‌بی و فارسی، یان کتێبی “چیرۆکی فەلسەفە”ی (وێڵ دیۆرانت) بە عه‌ره‌بی، بۆم ده‌رکه‌وت که به‌مه‌به‌ست بێت یان نا ده‌ستکاری کراون.
ره‌نگه، که‌سێک واتێبگات به‌رخۆری هز‌ری خۆرئاواوییم له‌هی فارسی و عه‌ره‌بی پێ باشتره. نه‌خێر، مه‌به‌سته‌که زاتی بیرکه‌ره‌وه‌ی کورده که ده‌بێت، سه‌ربه‌خۆیی له زانست، فه‌لسه‌فه‌و بیروهزرو ئه‌ده‌ب و بواره‌کانی تردا به ئامانجێکی شارستانی و روناکبیری (نه‌ک هز‌ری نه‌ته‌وه‌ی به‌رته‌سه‌ک) سه‌رڕێخات. نه‌شیاوه له سه‌رده‌مێکدا که جیهان له‌نێو تۆڕی ئینته‌رنێتدا واڵایه، نه‌توانین خاوه‌نی بیر‌و هزرو جیهانبینییه‌کی خۆمانه‌یی بین. ئیدی، له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌مارگیری گوتاری نه‌ته‌وه‌ییه‌وه باس له سه‌ربه‌خۆیی ئاگایی و به‌رهه‌می هز‌ری ده‌که‌م، نه‌ک شه‌ڕه‌نه‌ته‌وه. له‌به‌رئه‌وه، ته‌ماشاکردنی نووسه‌رو توێژه‌رێکی خۆمانه، به‌چاوی نه‌وییه‌وه، گرێیه‌ک له که‌سێتی ئێمه‌دا ده‌رده‌خات.
نووسین داهێنانێکی سەربەخۆیە
دیارده‌یه‌کی تر له‌ناوه‌ندی نووسیندا هه‌یه، ئەوە له نووسه‌ر چاوه‌ڕوان ده‌کرێ کە ئه‌وەی خه‌ڵکی حه‌زی لێیه‌و پێی په‌سه‌نده بنووسێت. واته، هه‌مان هه‌ڵوێست و میزاجی سیاسی و ناوچه‌گه‌ری و خێڵی هه‌بێت، نه‌ک پراکتیزه‌کردنی ئازادی بیر خۆی بکات. بۆیه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌نووسێ که خوێنه‌ر پێیخۆشه بیبیستێ، ئیتر نووسینه‌که‌ی چه‌نده قوڵ و به‌پێزیش بێت، بێنرخه.
له‌م بۆچوونه‌وه، باشترین ده‌رفه‌ت بۆ نووسینی رۆژنامه‌یی و لێوان‌لێو له هه‌ڵوێستی رۆژانه‌و وتنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی بازاڕیان گه‌رمه هاتۆته‌پێش. ئیتر جۆرە نووسه‌رێک دروستبووە: ده‌ربڕی ئه‌وه‌ی کە خوێنه‌ر پێیباشه لەپێناو رازیکردن مه‌یلییان، نه‌ک ره‌سه‌نێتی بیری خۆی. ئەم جۆرە نووسینانە بۆته پێوه‌ری نووسەرێتی، بەڵام کوشتنی سەرچاوەی ئازادی نووسینە!
سەرەڕای ئەمەش، ئه‌وه‌ی به‌ناوی ره‌خنه‌وه ئاراسته‌ی هه‌ر نووسینێک ده‌کرێ، نه‌ک هه‌ر ره‌خنه نییه، به‌ڵکو په‌لاماردان و سوکایه‌تیکردنه پێی. چونکه، ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌بایه ده‌بوو ئه‌لته‌رناتیڤی بۆچوونه‌که له نووسینێکدا بخرێته‌ڕ‌وو، نه‌ک پرته‌وبۆڵه به‌ده‌م فڕکردنی پێک و چایه‌ک سه‌روپۆته‌ڵاکی نووسه‌رێک بکوترێته‌وه. نووسین و ره‌خنه دیالۆگی جیدییه، نه‌ک هاشوهووش. بەڵام، بەداخەوە چارەنووسی بابەتی باش هەمان چارەنووسی نووسینە پەڕپووت و ئەوانەی خاڵییە لە شرۆڤەو بیرکردنەوەیە. دەیەها نووسینی گرنگ دەچنە سێبەری لەبیرچوونەوەو فەرامۆشکردنەوە. چونکە، رێژەی خوێنەری جیدی و رەسەنیش لەداکشان
نەوزاد جەماڵ
توێژەرو پڕۆفیسۆری یاریدەدەر لە بەشی فەلسەفەی زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر