وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: توانا حەمەنووری
عادل ئیمام ئەکتەری بەناوبانگی میسری له دیدارێكیدا باسی له‌وه كرد؛ له‌سه‌ره‌دمی ئه‌نوه‌ر ساداتدا سەرۆک کۆماری پێشووتری میسر، پێیان وتین، كه ئیدی هونه‌رمه‌نده‌كان ئازادی ته‌واویان پێده‌درێت بۆ كاره‌كانیان، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر جنێویش به حكومه‌ت بده‌ن، هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵدا ناكرێت. ئێمه‌ش بڕوامان به‌و قسانه كرد و شانۆگه‌ریه‌كمان كرد به‌ناوی (حی الغربی)، له‌و شانۆیه‌دا به‌ئاره‌زووی خۆمان جنێومان ده‌دا و قسه‌مان به حكومه‌ت كرد دواتر هاوسه‌ره‌كه‌م پێی وتم: “خه‌ڵك قسه‌وباسی شانۆگه‌ریه‌كه‌یان گه‌یاندووه‌ته سه‌رۆكایه‌تی و هاتن بۆ ماڵ پرسیاری تۆیان كرد”. منیش وتم: “ئای چۆن تێكه‌وتین، ئه‌و قسانه راست نه‌بوون كه له‌باره‌ی ئازادییه‌وه ده‌كران”.
بێ گومان زوو گه‌رامه‌وه بۆ ماڵ، هێنده‌ی پێ نه‌چوو، ته‌له‌فۆنمان بۆ كرا و پێیان وتین: “ئێمه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی كۆماره‌وه قسه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین، ئێستا دێین بۆ لات، له‌ماڵ ده‌رمه‌چۆ”،
منیش وتم: “دۆخه‌كه به‌ته‌واوه‌تی خۆش بوو”. به هاوسه‌ره‌كه‌مم وت: “جانتا و جلوبه‌رگه‌كه‌مم بۆ ئاماده بکە، بۆ ئه‌وه‌ی خۆم بۆ زیندان ئاماده بكه‌م”. ئیدی هه‌رجار ناجارێك له په‌نجه‌ره‌كه‌وه سه‌یرم ده‌كرد و ئارامم لێ بڕابوو. له‌ناكاو ئۆتۆمبێلێكی رەش له‌به‌رده‌م ماڵمان وه‌ستا، چواركه‌سی لێوه دابه‌زی، هه‌موو جله‌كانیان سپی بوون، منیش وتم “كارله‌كاران ترازاوه، هاتون و ده‌مبه‌ن بۆ شێتخانه”، له‌ناكاو له زه‌نگی ده‌رگه‌كه‌یان دا، به هاوسه‌ره‌كه‌مم وت: “بڕۆ بزانه كێیە له‌به‌رده‌رگه‌كه؟”، هاوسه‌ره‌كه‌م وتی: “ئه‌ی خۆت بۆ ناڕۆی بزانی كێیه؟ من بۆ بڕۆم”. ناچار خۆم ده‌رگه‌كه‌م كرده‌وه، یه‌كێكیان پێی وتم:
ـ به‌ڕێزت مامۆستا عادل ئیمامی؟
ـ به‌ڵێ فه‌رموون
ـ سه‌رۆك سادات…
ـ خودا ته‌مه‌نی درێژ بكات و بیپارێزێت و بۆمان بمێنێته‌وه، سه‌رۆكێكی زۆر مه‌زنه، سه‌رۆكمان چیه‌تی؟
ـ سه‌رۆك ئه‌م سه‌گه‌ی به‌دیاری بۆت ناردووه.
سه‌گێكی بچووكی جۆری (بلاك جاك) بوو. به‌چوار كه‌س و به ئۆتۆمبێلێكه‌وه بۆیان هێنام. ئه‌م سه‌گه بوه كێشه‌یه‌كی گه‌وره بۆم. راسته پێشتر من وتبووم كه ئاژه‌ڵم خۆشده‌وێت، به‌ڵام من هه‌رگیز سه‌گم به‌خێو نه‌كردووه، ئه‌م سه‌گه‌ش بۆ پاسه‌وانی له‌باخچه‌دا داده‌نرێت.
هه‌ر به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه سه‌گی سه‌رۆك بوو، رێزێكی زۆرمان لێیده‌گرت. دواتر گه‌شتێكم بۆ ده‌رچوو، ده‌بوایه خۆم و هاوسه‌ره‌كه‌م سه‌فه‌ر بكه‌ین. بۆیه چوم بۆ لای باوكم، باوكیشم مۆزه‌ف بوو و نوێژی ده‌كرد و زۆریش له‌سه‌گ ده‌ترسا.
پێم وت: “باوكه با ئه‌م سه‌گه‌ت له‌لا بمێنێته‌وه، ئه‌مه سه‌گی سه‌رۆك ساداته”، باوكیشم له‌ترسا وتی: “یاخوا ئه‌م سه‌گه به‌خێر بێت به‌سه‌رچاو، گەو‌ره‌ی كردین”.
سه‌گه‌كه‌ی برد، له به‌له‌كۆنه‌كه به‌ستییه‌وه. دوای ئه‌وه‌ی سه‌فه‌ره‌كه‌مم كرد و گه‌ڕامه‌وه، چوم سه‌گه‌كه بێنمه‌وه، بینیم باوكم ته‌واو لاواز بوه و ڕه‌نگی زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاوه، پێی وت: “كوڕه‌كه‌م بیكه بۆ خاتری خودا، ئه‌و سه‌گه به‌ره‌وه”.
جا ئه‌و جۆره سه‌گانه زوو گه‌وره ده‌بن، هه‌تا سه‌فه‌ره‌كه‌مان كرد و گه‌ڕاینه‌وه، زۆر گه‌وره ببوو، بۆیه سه‌گه‌كه‌م هێنایه‌وه. یه‌كێك پێی وتم؛ ئه‌م سه‌گه پێویستی به‌ڕاهێنه‌ره، ده‌بێ یه‌كێك له سوپا یان پۆلیسی بۆ بێنی تاكو ڕاهێنانی بۆ بكات ئه‌وه‌ش مه‌سره‌فێكی بۆ زیادكردم.
ته‌نانه‌ت هاوڕێكانم زۆر له سه‌گه‌كه ده‌ترسان، پێیانوابوو، ئه‌م سه‌گه له هه‌واڵگرییه و ئه‌گه‌ری هه‌یه ئامێری و شتی وایان تێدا چاندبێت، بۆیه هێنده‌ی سه‌رۆكێك رێزیان لێ ده‌گرت. ئه‌وه سه‌گه ببووه كێشه‌یه‌كی زۆر گه‌وره بۆمان. نه‌مده‌زانی چی لێ بكه‌م. ئه‌گه‌ر بیبه‌خشم به هاوڕێیه‌كم، ده‌ترسام هه‌واڵه‌كه بگاته سه‌رۆك، ئیدی سه‌گه‌كه ته‌واو گه‌وره بوو. ڕۆژێكیان گازی له منداڵی یه‌كێك له‌دراوسێكانمانی گرت. ئه‌و دراوسێیه‌ش پزیشكێكی گه‌وره بوو، بۆیه چوه پۆلیس و شكاتی لێ كردم. پۆلیسیش ناردیان به‌شوێنمدا و منیش چوم. هه‌ر كه گه‌یشتمه ئه‌وێ پێیان وتم: “ئه‌و سه‌گه‌ی تۆ…”، رێك قسه‌كه‌م پێیان بڕی و پێیانم وت: “ئه‌م سه‌گه دیاری ئه‌نوه‌ر ساداتی سه‌رۆك كۆماری میسره”. بۆ ئه‌وه‌ی زۆر یه‌ك و دووم له‌گه‌ڵ نه‌كه‌ن. بۆیه به غه‌رامه‌یه‌كی ده جونه‌یهی خۆیان له‌كۆڵ كرده‌وه.
هه‌ر كه گه‌یشتمه‌وه ماڵ، هاوسه‌ره‌كه‌م هاتوهاواری بوو، وتم چییه؟ وتی: “سه‌گه‌كه‌یان دزی”، وتم: “هه‌زار شوكور بۆ خودا رزگارم بوو..”.