بەیان سەلمان
(بلۆگ) Blog، ئه‌م وشه‌یه له چیه‌وه هاتووه؟
بلۆگ وشه‌یه‌کی نوێیه، دەکرێ لە فەرەنسیدا بەBlogue بناسرێت. وشەکە بە پێی (ویکیپیدیا) سه‌ر به جیهانی ماڵپه‌ڕه‌کانی ئینتەرنێته. به‌و شێوه‌یه زنجیره بابه‌تێک ده‌نووسرێ پێی ده‌وترێ گوتار، یاخود تێبینی. به‌رواری رۆژ یاخود کاتێکی دیاریکراویشی بۆ ده‌ستنیشان ده‌کرێ، به‌ڵام زۆربه‌ی كات به پێی زنجیره ڕێک ناخرێن، به‌ڵکو دوا بلۆگی نووسراو له سه‌روو سه‌ره‌وه دادەنرێت، یان ئەوەتا له پێش هه‌موو گوتاره‌کانی دیکه‌وه ڕێکدەخرێت. یه‌که‌م بلۆگ له جیهاندا له ساڵی 1990 له کەنەدا نووسرا و خوێنه‌ران چاویان پێکه‌وت. پاشان لە ساڵی 1999 لە ئەمریکا و وڵاتانی تر گەشەی کرد. ئەگەر بچینەوە بنچینەی ڕاستەقینەش، ئەوە فەرەنسا دەستپێشخەریی لە دروستکردنیدا هەبوو، بە نێوەندی سیستەمی (مینیتێل) Minitel کە لە ساڵی 1989 لەلایەن دوو کەس بەناوی (ژیل پرۆبست) و (ئیڤان لو گیوزیگ) (Gilles Probst) ،(Evan Le Guillouzic) هەڵسان بەڕیخستنی ناوی کەسەکە و پێناسەیەکی کورت تاکو لە هاوپەیوەندی بێت لەگەڵ سیستەمی بەڕێوبەرایەتیەکانی دەوڵەت و خۆ تۆمارکردن لە زانکۆکان.
چۆن بلۆگێک ده‌دۆزرێته‌وه؟ یاخود ئه‌گه‌ر وێنه و فیلمێک بێت چۆن ته‌ماشای ده‌که‌ی؟
زۆربه‌ی کات ئه‌م کاره به نووسینی وشه‌یه‌ک ئه‌نجام ده‌درێ که که‌سه‌که خولیای بابه‌تێکی له‌سه‌ره؛ یاخود به پێی به‌روار له شوێنی خانه‌ی ماڵپه‌ڕێکدا ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن. ته‌مه‌نی جوراوجۆر هه‌یه بۆ بلۆگه‌ره‌کان، وه‌لێ به گشتی له چوارچێوه‌ی 21 بۆ 35 ته‌منیانه و ژماره‌ی ژن و پیاو نزیکن له یه‌که‌وه. بلۆگ هه‌موو جۆره چینێکی کۆه‌مه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئاینی ده‌گرێته‌وه، له دوا ئاماری جیهانیدا له ساڵی 2011 دا به‌لانی که‌مه‌وه 156 ملیۆن بلۆگ هه‌یه. هه‌ندێکیان پاره‌یان له‌دوا ده‌ستده‌که‌وێ.
بلۆگ ماڵپه‌ڕه‌یه‌کی ئینترنێتیشه که که‌سی ‘بلۆگه‌ر’ به خواستی خۆی ره‌نگ و ده‌رهێنانی تێدا دروست ده‌کات، به‌ڵام زۆربه‌ی کات له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره نووسینانه به خۆڕاییه، بلۆگ به شێوه‌یه‌کی زۆر خاکیی ئه‌نجام دراوه. بلۆگ جگه له که‌سی ئاسایی که‌سانی سیاسیش ده‌ینووسنه‌وه، ئه‌م نه‌ریته له زۆربه‌ی وڵاتانی رۆژئاوا باوه، به تایبه‌تی له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تیدا ده‌بێته سه‌کۆیه‌کی دیموکراسی بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا له نێوان که‌سی سیاسی و هاوڵاتیان. هه‌ندێجار ئه‌مه ماڵپه‌ڕه‌یه‌کی سه‌ندیکایه‌کی کاره، یاخود منداڵێکه حه‌ز ده‌کات بیر‌و بۆچوونی خۆی له‌گه‌ڵ هاوڕێیەکانی بگۆڕیته‌وه.
بلۆگ ده‌کرێ زۆر کۆمێدی بێت، یاخود له پاش ڕۆداوێکی وه‌به‌رچاو بێت که هه‌موو کۆمه‌ڵ ده‌هه‌ژێنێ، وه‌ک کێشه‌ی بانکی ”سۆسیه‌تی ژه‌نه‌ڕاڵ” لە فەرەنسا. جاری وایشه بلۆگ لایه‌کی تراژێدی کۆمه‌ڵێکی په‌راوێزکراو و سه‌رکووتکراو نیشان ده‌دات، وه‌ک کۆمڵی ئێرانی، عه‌ره‌بی، چینی… بلۆگیش هه‌یه به شێوه‌ی گۆرانی ڕاپ و کلێپی جوراوجۆر ئاماده‌کراوه که ڕووداوێک ده‌گێڕێته‌وه، وه‌ک گه‌نجه ئه‌فریقیه‌کان که به مێژووی کۆیلایه‌تی خۆیاندا ده‌چنه‌وه، یاخود ژنان که باسی هه‌لومه‌رجی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان ده‌که‌ن. زۆربه‌ی کات ئه‌م دوا جۆره بلۆگانه به هۆی باری ئابووری و نه‌بوونی ته‌کنه‌لۆژیای پێشکه‌وتوو له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی دایک ئه‌نجام ده‌درێن.
ئه‌م گوتارانه، یاخود ئه‌م تێبینیانه بریتین له گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ت و به‌سه‌رهاتانه‌ی که په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان به که‌سێک یان ڕووداوێکه‌وه هه‌یه. زۆربه‌ی کاتیش کێشه‌ی ئه‌ڤین، دابڕان، باری ته‌ندروستی و ده‌روونی و ته‌نانه‌ت ئابووری و سیاسیش ده‌گێڕنه‌وه. بلۆگش هه‌ن رۆژانه‌ی که‌سێکه وه‌ک بۆچوونی رۆژنامه‌وانێک، دایکێک باسی خۆی و منداڵه نوێیەکه‌ی ده‌کات، یاخود ڕۆماننووسێک به زنجیره ڕووداوه‌کان ده‌گێڕێته‌وه. بلۆگی وه‌هاش هه‌یه که تایبه‌ته به که‌سێكی وێنه‌کێش و ێنه‌گر و شاعیر، ئه‌و لاپه‌ڕه‌ی بلۆگه بوارێکه بۆ نمایشی کاره‌کانی، ده‌رفه‌تێکی بۆ ده‌ره‌خسێنێ له‌بری چاپ به‌رهه‌مه‌کانی نمایش بکات. بۆیه ده‌کرێ بلۆگ ده‌نگ و ره‌نگیش بێت، وه‌ک ئه‌و سایته به‌ناوبانگانه‌ی که به‌رهه‌می ڤیدیۆی که‌سه‌که ده‌گرنه خۆیان و بڵاوی ده‌که‌نه‌وه و پاشان ئه‌م ده‌یخاته سه‌ر سایتی بلۆگی خۆی.
که‌سی نووسه‌ر به (بلۆگه‌ر) ناسراوه، واته خاوه‌ن بلۆگی تایبه‌تی که به ڕووداوێکی دیاریکراو ده‌وڵه‌مه‌ندی کردوه. ئه‌گرچی بلۆگ ڕاسته‌وخۆ ناچێته سه‌ر لاپه‌ره‌که‌ی به‌هۆی نه‌ناسراویی که‌سه‌که، وه‌لێ که‌سانی دیکه‌یش مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه که بچنه سه‌ر بلۆگی ئه‌و و بێ ئه‌وه‌ی بزانن کێیه بیخوێننه‌وه. یاخود که‌سی بلۆگه‌ر خۆی ناونیشانی بلۆگه‌که‌ی ده‌دا به هه‌ندێ هاوڕێ و که‌سی ناسیاوی تا به نووسینه‌کانی یان به‌رهه‌مه‌کانی ئاشنا بن و لە بارەیەوە ڕای خۆیانی بۆ ده‌ربڕن. لێڕه‌شدا خاوه‌ن بلۆگه‌که ئه‌گه‌ر ئاره‌زووی بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌ندێ پێشنیار و وڵامی نه‌بێ ئه‌وه سانسۆر ده‌خاته سه‌ریان و ناهێڵێ بڵاوبێته‌وه و وه‌ک کارێکی تایبه‌تی ته‌نها خۆی ده‌یخوێنێته‌وه. ئه‌م جۆره بلۆگه ئه‌گه‌رچی به‌رهه‌مێک بڵاوده‌کاته‌وه که‌چی نازانێ له‌ژێر کام ناونیشاندا پۆلێنی بکات.
گرنگی بلۆگ له‌وه‌وه هاتووه که به‌رهه‌می نووسینه‌کان به ئاسانی بڵاو ده‌کرێنه‌وه. جگه له سه‌ربه‌ستی و ئازادیی بۆچوونی که‌سه‌که به‌رامبه‌ر به ڕووداوێک، کارێک، که‌سێک، یاخود گروپێک که به بێ سانسۆر بڵاوی ده‌کاته‌وه. ئه‌مه‌ش پێوەستە به‌وه‌ی به ته‌واویی و وه‌ک خۆی بڵاوی ده‌کاته‌وه و کەسانی دی ده‌یخویننه‌وه بێ ئه‌وه‌ی که‌س بتوانێ سانسۆر بخاته سه‌ری. هه‌ر له‌و کاته‌ی بلۆگه‌که ده‌نووسرێت یه‌کسه‌ر ده‌توانێ بیخاته سه‌ر ماڵپه‌ڕی بلۆگه‌که‌ی و چاوه‌ڕوانی خانه‌ی چاپه‌مه‌نی نه‌کات بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی. له‌م خاڵه‌دا لایه‌کی ئاسانی تێدا به‌دی ده‌کرێ به‌وه‌ی ناوه‌ڕۆکی بلۆگ هه‌رچۆنێک بێت هه‌ر بڵاو ده‌کرێته‌وه. له کاتێکدا ئه‌مه له‌گه‌ڵ خانه‌ی چاپه‌مه‌نی ناکرێ. ئه‌وجا چ به هۆی جۆری بلۆگه‌که‌وه بێت که ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی بۆ نموونه لاواز بێ، یاخود ته‌نها په‌یوه‌ندی به دواکه‌وتنی چاپکردنه‌وه بێت ئه‌گه‌ر له خانه‌ی چاپدا بێت، یاخود لایه‌نی بازرگانی تێدا ڕه‌چاو بکرێ، چونکو بەرابەر بڵاوکردنه‌وه‌ی بلۆگێک نرخێک دانەنراوە، به‌ڵام خانه‌ی چاپه‌مه‌نی ناچاره بیر له داهاتی ئه‌و کتێبە بکاته‌وە که چاپی ده‌کات. خاڵێکی دی په‌یوه‌ندی به خوێنه‌ره‌وه هه‌یه، ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی کتێبێک ده‌خوێننه‌وه له‌گه‌ڵ ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی بلۆگێک ده‌خوێننه‌وه جودایه. دیاره خێرایی ئینته‌رنێت له‌لایه‌که‌وه و ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌کەش له ڕووی به‌هێزیه‌وه، حوکمی زۆری ژماره‌ی خوێنه‌ران و بینه‌رانی بلۆگه‌که ده‌کات.
نووسینی بلۆگ له ڕووداوی ڕاستییه‌وه هاتووه، یاخود دروستکراوه؟ ئایا ئەوەی کە دەنووسرێت که‌سه‌که له ژیان و به‌سه‌رهاتی خۆی سەرچاوەی وەرگرتووە یاخود به خه‌یاڵ دایهێناوه؟
له بلۆگدا، شێوه‌و ده‌قی بڵاوکراوه پێویستیی به زانینی ته‌کنیکی چۆنێتی کارکردنی ئینته‌رنێت ناکا. دروستکردنی بلۆگ به‌ڕاده‌یه‌ک ئاسانه که ته‌نانه‌ت ئه‌رشیفی بلۆگه‌کان بێ ئاڵۆزیی ئه‌نجام ده‌ده‌رێن. بلۆگ جیهانێکه په‌یوه‌ندی له نێوان که‌سانێکدا دروستده‌کات که بوونی خۆیان به که‌سانی تره‌وه ده‌بستنه‌وه. ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی له پانتایی بلۆگدا پێکده‌هێندرێن هیچ جۆره شه‌رم و نهێنی تێدا نیه. ئه‌گه‌ر بلۆگه‌ر به خواستی خۆی ناونیشانی بلۆگه‌که‌ی په‌خش نه‌کردبێ زۆربه‌ی که‌س نایناسن، لێره‌وه به‌هێزی و لاوازی ئه‌م جۆره نووسینه ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
نووسینی ئه‌و بلۆگانه‌ی مه‌رجی ده‌قیان تێدا به‌دی ده‌کرێ، به‌ڵام به‌هه‌چ هۆیه‌که‌وه بێت ناتوانێ له خانه‌ی چاپه‌مه‌نی بڵاوی بکاته‌وه، ئیدی له ماڵپه‌ڕه‌یه‌کی بلۆگدا ئه‌و بواره‌ی بۆ ره‌خساوه و ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌یخوێننه‌وه به پێوانه‌ی نووسینی به‌پێز و به‌توانا له قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن، یاخود پەسەندی ناکەن. له کاتێکدا به‌شێکی زۆری ئه‌و نووسینانه وێنه‌یه‌که له ره‌نگدانه‌وه‌ی خودی که‌سه‌که، ئه‌مه‌ش دیسان دووره له سه‌رنجی بابه‌تییانە، به‌ڵکو به‌و لایه‌دا شکاوه که‌سه‌که حه‌ز و قین و نهێنی و هه‌ندێجار هه‌ڕه‌شه و تۆڵه‌سه‌ندن و ئابڕۆبردنیشیان به‌ناوی پانتایی نووسینی ئازاده‌وه تێدایه.
لەوانەیه جیهانی بلۆگ به هه‌مەڕه‌نگی و فره‌جۆری و فره خوێنه‌ره‌کانیه‌وه نموونه‌یه‌کمان له‌ئه‌ودیو په‌رده‌ی یان ژوورێکی بچووکی کلێسه‌یه‌کدا بخاته به‌رچاو کاتێ که‌سه‌کان ڕاز‌و نیاز و گوناهه‌کانی خۆیان به نهێنی و شاراوه له‌لای قه‌شه‌یه‌کی نه‌بیندراو ده‌درکێنن. ئه‌وجا بۆئه‌وه‌ی له‌م سه‌رده‌مه‌دا که‌سه‌که نه‌چیته لای قه‌شه (له‌بیرمان نه‌چێت، یه‌که‌م داهێنه‌ری بلۆگ وه‌ک ئاماژه‌م پێ‌کرد ئه‌مریکیه، کۆمه‌ڵه‌گه‌ی ئه‌مریکیش وێڕای پێشکه‌وتن زۆر باوه‌ڕی ئاینییان بەهێزە)، ئه‌وه تاکێتی خۆی له پانتایی بلۆگ ده‌دۆزێته‌وه. ئه‌مه روویه‌کی تری بلۆگمان بۆ ده‌خاته روو، که بلۆگ ئه‌گه‌رچی دیارده‌یه‌کی کولتووری نوێیه وه‌لێ ریشه‌ی له ئاینی مه‌سیحیدا هه‌یه. که‌سی مه‌سیحی ده‌چێته لای قه‌شه‌یه‌ک تاکو باری قورسی (لە گوناهە) سووککاته‌وه، له‌م سه‌رده‌مه ئاڵۆزهش پزیشکی ده‌روونی جێی قه‌شه‌که ده‌گرێته‌وه و بلۆگیش زۆر چاک جێی هه‌ردووکیانی گرتۆته‌وه.
سەرچاوە: https://fr.wikipedia.org/wiki/Blog