بنەماکانی مێژووی زارەکی لە ئیتالیا

رۆبێرتا فۆساتی- وەرگێران لە فەرەنسیەوە: نارین محه‌مه‌دی

Photo: Jeffrey Czum

لە ئیتالیا نەریتێکی لێکۆڵینەوەی میژووی زارەکی هەیە کە پێش لەدایکبوونی راستی “مێژووی ژنان[1]” دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی پاش شەڕی جیهانی دووهەم. بە زۆری ئەم نەریتە لە لایەن چالاکانی چەپەوە ڕیبەرایەتی دەکرا، بۆ زۆربەی پیاوان و رۆشنبیران بەستراوەییەک بە رێکخراوە ئاکادمیکیەکانەوە نەبوو. ئەم شێوە لیکۆڵینەوە لە لایەن ئەو زانکۆگەلەی کە ئەم جۆرە لێکۆڵینەوەیان ڕەت دەکردوە ناو نرابوو “پۆپۆلیزمی منداڵانە”ی مێژووی زارەکی. ئەم رێکخراوە لێکۆڵەرانە لایەنگری مێژووی تاکەکان- ژنان و پیاوان- لە پەراوێزی گرووپە کۆمەڵایەتیەکان و دونیای سیاست بوون. ئەوان بە روانینێکی ئانترۆپۆلۆژیانەوە، نەریتە کۆمەڵایەتیەکان لە رێگای تۆمارکردنی گۆرانیە فۆلکلۆرەکان، مەتەڵۆکەکان، ئەفسانەکان یان چیرۆکەکان کۆ دەکەنەوە[2]

وتووێژەکان و ماتریالە کۆکراوەکان سەبارەت بە وڵاتێک قسە دەکەن، واتە ئیتالیا، کە خەریکە بەرەو مۆدێرنیزم دەڕوات. لەم ساڵانەدا، ئێمە هەروەها کۆمەڵیک دەنگی ژنانمان لە نێو لیکۆڵینەوە “تێکەڵەکان” کۆکردوەتەوە، بەڵام هەموویان تەنیا سەبارەت بە ژنان نین. بۆ نموونە لەم بەرهەمە بەناوبانگەی دانیلۆ مۆنتالدی[i]  Autobiographie della leggera (پەراوێزی بچووک) بریتیە لە دوو چرکە لە ژیانی ژنێک بە ناوی ” چی چی”[ii]، کە هاوکات لەگەڵ ئەوەی کەیبانوو بووە، سۆزانیش بووە. دەتوانین هێشتا دەقیMilano, Corea. Inchiesta sugli immigrati (1960)  ئەم نووسەرە لەگەڵ فرانکۆ ئالاسیا[iii] بە تامەزرۆئیەوە بخوێنینەوە لەو شوێنەی نووسەران چیرۆکی ژیانی پەنابەران لە میلان کۆدەکەنەوە. بەڵام هێشتا باس لە رزگاری ژنان ناکەن، شایەتی ژنان کە وەک ئەمەکی بەیدەستی دێتە بەرچاو، بەڵام جارجاریش تەقینەوەی راستەکی شۆڕشی لێ دەبێتەوە.[3]

پارانۆمای با­خواردووە لە ساڵانی ١٩٧٠ لەگەڵ پتربوونی چەندیەتی لێکۆڵینەوەکان پەرەی سەندوە. دەورووبەری ١٩٦٨ و تا نیوەی دەیەی پاشی،  هەروەها کە  سێزار بێرمانی[iv] دەڵێت، “مێژووی زارەکی لە ناو گروپە بچووکە رەخنەییەکان، لابراتوارەکانی ئەزموونی نموونەیی، لێکۆڵینەوە بۆ بەرهەمهێنانی فۆرمە نوێکانی زانستی و ئەکتی سیاسی”، بەرهەم هاتووە.

لە ساڵی ١٩٧٢ـەوە، هەڵگیرسانی بزووتنەوەی ئازادی ژنانی بەتین، رٶڵێ چالاکانەی تاک لە مێژوو، لەوەدانی بایەخی سیاسی دەبێتە هۆی وەدانی شانۆی سیاسی بە ژنانی چەوسێنراو کە مەودایەکیان بۆ دەربڕینی خۆیان دۆزیوەتەوە. ئەمانە “ژنانی گەشەکردوو” بوون، کە لە ئێلیتی فەرهەنگی و سیاسی بوون، بەڵام زۆربەیان کە پیشاهەنگی “دەربڕین” (وشەی باوی سەردەم) بوون، لە زانکۆ  دوور بوون، ئەمانە لە بەر خۆشکانی چەوساوەی خۆیان، کۆتاییان بە بێدەنگی هێنا. ئەوان بە دوای بنیاتنانی ئاڵوگۆڕ لە نێوان لێکۆلەران و بابەتی لێکٶڵینەوەکانی خۆیانن، بۆ برەودان بە راستی رووبەڕووبوونەوەی نێوان دوو بابەت. دەربڕینی ژنانە بەتین و “سەربەخۆی”ـە و  جیایە لە ژنان و زمانی بایەخ پیدراویان. وشەکان ژنان بانگ دەکەن بۆ شکاندنی بیدەنگی، بۆ وێڵکردنی دەنگۆ بێ بنەماکان، بۆ “هەڵبژاردنی دەربڕین”، بۆ لیدوانێک کە گرنگ دەبێت.

ئەم گەشەکردنە سێ جۆر بنەمای بەرهەمهێنانی سەرچاوەی دەربڕینەکانی هەیە. زۆرینە، یەکەم تێگەیشتن لەو سەرچاوانەی کە لە کۆنتێکستێ لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ یان سەقامگیر دێتە دونیا، وە تێۆری فێمینیستی ئاسیمیلە کردووە: سەرچاوە مێژووییەکان، گەڕانەوەی ژیاننامە، وتووێژ، رۆمان، شێعرە. رابردووبینی (گەڕانەوە بۆ رابردوو)، ئەم روەتە ناونراوە “مۆنوومێنتال”، چونکو  هەوڵ دەدات بۆ گەڕاندنەوەی ئەو بیرەوەریەی کە لە بیرکراوە. لێکۆڵەران سەبارەت بە ژنانێک دەدوێن لە نێوان دوو شەڕی جیهانی، وەرزێڕانی رابردوو، پارتیزانان لە ناو بەرخۆدان و ژنان لە دوورەوە، ژنانی هەژار یان پەراویزخراو، (بە تایبەت لە ناو ناوچە نا-پیشەسازیەکانی باشوور و دۆڵەکانی ئالپ)، ژنانی کەوێڵ نشین و ژنانی لێڤە لە ئاسایشگای رەوانی کە هێشتا هەر هەژارن[4].

هەروەها “ماتریاڵی خام”یش هەیە کە ناتوانین پێوەرێکی تایبەت بۆ دەستەبەنیکردیان دیاری بکەین. بەرهەمی دۆکیومێنتی کاری بزووتنەوەی ژنان، بە پێێ پێویست دەوڵەمەند و چەند لایەنە، بەڵام ناتەواوە، زیاتر خەریکبوون بە لەبەرکردنی پراتیکی دەربڕین وەک خۆناسینەوەی ژنانە، یان دەربڕینی- کەوانەیی پێکڕای گرووپەکانی ژنانن. بەشێکی ئەم ماتریالە زارەکیە رەشنووس نەکراوە، بەڵام زۆربەی ژنانی بزووتنەوە لە ناو ئەرشیڤە تایبەتیاکانیان تۆمارکراوی سەرسوڕهێنەریان وەدەست هێناوە، بەڵام تا ئێستا سەبارەت بە هیچ کارێکی کۆلێکتیڤ روونووس یان بەراوردێکیان تێدا نەهاتوەتە ئاراوە.

پرسیاری مێتۆدۆلۆژیک ئۆبژەی بێ هەژماری رەنگدانەوە و تاووتوێکرد درووست دەکات. ئێمە بیر لە “نووسینیکی ژنانە”دەکەینەوە کە دەبێت هێزی دەربڕینی ئەو ژنانە کە دەدوێن بپارێزێت. ئەمەش لە رێگای راستیەکەوە لەدایک دەبێت کە “ئەدەبیاتی کەمایەتییە” و کار لە سەر سەرچاوە زارەکیەکان لە ناو بابەتێکی ئەدەبیدا دەکات[5].  ژنانی ناسراو و پێزانراو وەک ئارماندا گویدووچی[v] یان داچا مارائینی[vi]، پشتیوانی هەڵبژاەدنی “ئەدەبیاتی زارەکی”ـن. ئەمانە بریتین لە باشترین بەرهەمەکانی ئەم رەوتە[6]، وتووێژ-رۆمانی “ژن رەگەز نییە”[vii] یان مۆنۆلۆگەکانی “هەڵهاتنی دوو ژن”[viii] لە ئارماندا گویدووچی، و رۆمانی “بیرەوەریکانی دزێک”[ix] یان کۆمەڵە شێعرەکانی “ژنانی من”[x].

ساڵانی هەشتاکان

ئەم پارانۆمایە لە ساڵانی ١٩٨٠ گۆڕانی بە سەردا دێت، سەردەمێک کە بە بزووتنەوەی ژنانی ئیتالیایی ناسراوە وەک “فمێنیزمی بەربڵاو” لە کۆمەڵگای مۆدێرنیتەدا، خۆیان پێی دەڵێن “فێمینیزمی کارسیکۆ[xi]“. مێژووزانان دەستیان کرد بە بیرۆکەی سەقامگیرکردنی لێکۆڵینەوەکانیان و لە ئاکامدا راگەیاندن بە دەسەڵات[7]. لەم بزووتنەوە گشتیەوە بە هۆی لەدایکبوونی فێمینیزمێک کە پاڵی داوە بە سەنتەرە نوێکانی بەڵگەکانی لێکۆڵینەوە کە لە زۆربەی شارەکانی ئیتالیا کرانەوە، هەروەها لە رووی گۆڤارەکان و کتێبخانە تایبەتیەکان، دێتە ئاراوە. زۆرێک لە لێکۆڵینەوەکان لە ناو ئەم کۆنتێکستە دێنە دونیا یان لە ناو ئەنستیتۆکانی کەلتووریەکانی دیکە، بۆ نموونە، Instituti per la storia della resistenza[xii]هەروەها ساڵانی وتووێژە نێونەتەوەییەکانی میژووی زارەکی لەو شوێنەی کۆبوونەوە تایبەتیەکان دیاری کراون بۆ ئەزموونەکانی ژنان کە زیاتر بریتین لە ژنانی ئیتالیایی، خەڵکانی ئاکادێمی و نا-ئاکادێمی.

ئەمە پرسیارێکی مێتۆدۆلۆژیکی بە دواوەیە وەک چۆنیەتی گێڕانەوەی زارەکی: بە تایبەت چۆنیەتی وڵامدانەوە بە روایەتی ژنانە، کلێشەکانی چیرۆک و بە شێوەی گشتی­تر پلەی راستیەکانی. مێژووزانان کەموکۆڕی سەرچاوە نووسراوەکان کە لە رووی سەرچاوە زارەکیەکان تۆمارکراون دەخەنە ژێر پرسیارەوە. ئێمە دەمانەوێت “کار بکەین بۆ نووسینێک کە لە لەگەڵ زمانی ئاخافتن دانەنرابێت، بەڵام پابەند بێت بەو سەرچاوە زارەکیانەی کە کەڵکیان لێ وەرگیراوە[8]“. بۆ نموونە ئایدیای  داهێنانی “نووسینێکی زارەکی”مان هەیە کە لەگەڵ مۆدێلەکانی پۆختەکراوی سەرچاوە زارەکیەکان تەبایە[9]. مەبەستی “دەربڕین” ئەوەیە کە بە شێوەگەلی جۆراوجۆر پەراوێز خستنی ژنان کەم بکرێتەوە. ئەمەیە کاتی راوەستا، رەنگدانەوەی تیۆریەک و هاوسەنگنامەیەک بۆ مێژووی زارەکی. پائۆلا ناڤا[xiii] لە ساڵی ١٩٨٧ لە بولتەنی Fonti orali. Studi e ricerche: نووسیوە: “ئەمڕۆکە لێکۆڵینەوکانم زیاتر بوونە، بەدەر لە ئۆتۆریتەی ئایدۆلۆژیا کە پیویستیە لە مێژوویەکی رەخنەیی ـدا زیندوو بمێنێت.

لە ١٩٨٧، ناوەڕاستی ئەم دەیە، یەکەم دروستبوونی بەرچاوی مێژووی بزووتنەوەی ژنانە لە میلان و لۆمباردیە، لە بزووتنەوەی فێمینیستی تا فێمینیزمی بەربڵاو[xiv]  ئاناریتاکالابرۆ[xv] و لۆرا گراسۆ[xvi]، ئەم دوو نووسەرە لە پێشەکی بەرهەمەکەیاندا ئەم پاکانە بۆ هەڵبژاردن لە رێگای سەرچاوە زارەکیەکان بە دوو شێوەی تایبەت دێننەوە: یەکەم، پێویستی باشتر تێگەیشتن لە دۆکیومێنتە نووسراوەکان، بە زۆری ئەوانەی نەناسراون و رێکەوتەکەیان دیار نییە؛ دووهەم، خواستی “دەربڕین”ی سوبژێکتیڤ و تاکەکەسی گرووپەکانی ژنان. لە ئاکامدا ئەوان بڕیاریان دا رێگە خۆش بکەن  بۆ راسیۆنالیزم، لە هەمان کاتدا بۆ دەربڕینی هەستەکان، بە لەش، هەروەهاش بە زەین. لە هەموو دۆخێکدا، لە پاڵ رەنگدانەوەی تیۆری و مێتۆدۆلۆژی کە لەم دەیەدا دیاری کراوە، بەم جۆرە بەرهەم هێنانی مێژووی زارەکی لە ئیتالیا بە شێوەیەکی بنچینەدارتر ئاشکرا دەبێت. سەرچاوە گرنگەکان لەم سەردەمەدا چاپ و بڵاو دەکرێنەوە، بۆ نموونە کتێبەکەی لویسا پاسێرینی[xvii]، Torino operaia e fascism, (1984)، کە پێوەندی هەیە بە شاری تورین[xviii]  و ژنانی کرێکار لە ماوەی فاشیزمدا، دەیتای لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ بیرکردنەوەی تیۆری و مێتۆدۆلۆژی بەهێز سەبارەت بە مۆدەکان و کلێشەی گێراندنەوە یەک دەگرنەوە. سەمپۆزیۆمی توێژینەوەی فێمینیستی لە ئیتالیا[10] کە لە ١٩٨٧ لە مۆدێن[xix] دێتە ئاراوە، ورووژانەوەیەک دەدات بە مشت و مڕ کردن. پسپۆڕان تێکڕا دەکەونە قسە کردن لە سەر فەلسەفە، ئابووری، پسیکۆلۆژی، ئانترۆپۆلۆژی و کۆمەڵناسی و لە هەمانکاتیشدا لە سەر فێمینیزم؛ بەڵام قسەش لە سەر مێژووی گشتی و بە تایبەتی مێژووی زارەکی دەکەن.

گەڕان بە دوای کەتێگۆریەکی نوێ

دەیەی ١٩٩٠ لەگەڵ تێکستێک دەست پێدەکات کە لەم توێژینەوەدا دێتە بەر باس: بە نووسینێک لە لویسا پاسێرینی بە ناوی مێژووی ژن و فێمینیزم (١٩٩١) [xx]. دەتوانین بە شێوەی کورت لەم ئاماڵە بدوێێن. لە یەکەم شوێندا کارکردی گشتی سەرچاوە زارەکیەکان دەبینین کە بۆ لێکۆڵینەوە سەبارەت بە ژنان لە ناو زانستە جیاوازەکانی مرۆڤ بەکاردەبرێن: لە ناو کۆمەڵناسی[11]، پەروەردە، پسیکۆلۆژی کۆمەڵایەتی و ئانترۆپۆلۆژی بە تەنیا و ئێتنۆلۆژیش لەو شوێنەی کە باوە. لەمەوبەدوا ژنانی کۆمەڵناس کار لە سەر “چیرۆکەکانی ژیان” دەکەن بۆ وەدانی ریزبەندی زەمانی وتووێژەکانیان.

مێتۆدی خودژیاننامە بە هەمان پرۆسەدا تێدەپەڕێت کە مێتۆدی توێژینەوە و ناسین لە هەموو زانستی مرۆڤایەتی و لەوانەشە بە گەشتی لە زانستەکانی­تردا. بۆ چیرۆک بە تایبەتی، بۆ مێژووی سیاسی و کۆمەڵایەتی، سەرهەڵدانی هێپۆتێزێ تێپەڕێن لە دەقی ئەرشیڤەکان بۆ دەستەیەک لە ئەرشیڤەکان لە “من” دێتە بەرباس کە خودی ئەمە سووژەی تاکەکانە کە خەریکی دەربڕینی خۆیانن. رۆژنامەنووسێک بە ناوی ساڤێریۆ تووتینۆ[xxi]  لە ئۆکتۆبری ١٩٩١  لە پیەڤ سانتۆ ستێفانۆ[xxii]  ئەرشیڤێکی لە تۆسکان[xxiii] بنیات نا بە ناوی l’archivio Diaristico Nazionale (ئەرشێڤی نەتەوەیی بیرەوەری رۆژانە). ئەم دەفتەرانە نووسراوەن، بەڵام ئێمە دەزانین کە ئەم نووسراوانە زۆرجار بە زمانی زارەکی نزیکن. نزیکەی نیوەی ئەم نووسراوانە تایبەتیانە نووسینی ژنانە (١٥٦٦ کەس لە نێوان ٣٢٤٠ کەس). ئەمەش قەرزاری ساڤێریۆ تووتینۆیە کە دەبێت وەک بنیاتنەری ئەم جۆرە نووسینە لە ساڵی ١٩٩٨ بیناسین، هەروەها لەگەڵ مامۆستای پەروەردە، دووچۆ دێمێتریۆ[xxiv]  لە Libera università dell’Autobiografia، لە ناوچەی ئانگیاری[xxv] لە تۆسکان.

زیاتر لە سێ سەمپۆزیۆمی مێژووی زارەکی لە ڤێنیز هەبووە، کە کۆمەڵەی موتۆ سکۆرسۆ ئێرنێستۆ دێ مارتینۆ بەڕیوەی بردووە و لە ساڵی ١٩٩٦ دامەزراوە و ژمارەیەک توێژەری لە خۆیدا جێ کردوەتەوە. یەکەم سەمپۆزیۆم لە ١٩٩٧ لە سەر کێشە مێتۆدۆلۆژیکیەکان و پاراستنی سەرچاوەکان بەڕیوە چووە. لە ١٩٩٨، لە دووهەمین بەڕیوەچوونی ئەم بەرنامە سەرنج خراوەتە  سەر پرسیار لە بیرەوەریەکان و ناتەبایەکانیان و دەرخستنی بەشە سانسۆرکراوەکان. سێهەمین سەمپۆزیۆمیش لە ١٩٩٩، تایبەتە بە سەرچاوە دەنگ و رەنگیەکانی ساڵانی پاش-شەر. ئەم سەمپۆزیۆمانە دیسان پرسیارە تیۆری و ئەزموونیەکانی ئەم دیسیپلینە زیندوو دەکەنەوە، و پاش چەند ساڵ بێدەنگی رێژەیی، رێگە بە ئاڵوگۆڕی بووچوونەکان لە نێوان توێژەران دەدات.

وێرای ئەوە، ئەو شتەی کە زیاتر بە لامانەوە گرنگە، گەشەی پەرەداری کەڵک وەرگرتن لە سەرچاوە زارەکیەکانە بۆ توێژینەوە، بە تایبەت بۆ مێژووی ژنان، کە زیاتر بە هۆی مێژوونووسانەوە بە دی هاتووە. سەرژمێریەک سەبارەت بە کارکردی سەرچاوە زارەکیەکان لە ئیتالیا، لە لایەن Ufficio central per I beni archivistici لە ساڵی ١٩٩٣ بڵاو کرایەوە، دەرکەوت کە لە سەدا چواری سەرچاوە زارەکیەکان تایبەت بوون بە چیرۆکەکانی ژنان. ئەمە نیشاندەری ئەوەیە کە لە لە داتاکاندا لە هەر پێنج کەتەگۆری یەک دانەی تایبەتە بە مێژووی ژنان، (تەنانەت ئەگەریش وەک ئاخرین کەتەگۆری هاتبێت)، بە هۆی “گرنگیەکی تایبەت کە رەوتی ئەم خووێندنەوە داویە بە سەرچاوە زارەکیەکان.” کاتەگۆریە هەڵبژێردراوەکانی دیکە ئەمانە بوون: “بیرەوەری” (٣٥.٢%)؛ “کولتووری وەرزێڕی” (٢٧.٥%)؛ “کولتووری کرێکاری” (٢٣.٧%)؛ “پەروەردە و سەمپۆزیۆم” (٥.٦%)؛ “شتی دیکەش” (٤.٢%). ئەو سەرژمێریە کە لە شارەکان کراوە، بریتیە لە ١٥٠٠ کاتژمێر تۆمارکراوی پاشەکەوتکراو لە لایەن Centro di studi storici sul mouvimento di liberazione della donna in Italia (کە ئێستا بووە بە Fondazione Elvira Badaracco) لە میلان و ١٣٠٠ کاتژمێر (و ٦٠ کاتژمێر ڤیدیۆ) لە Centro di documentazione, ricerca e iniziativa della donne لە بۆلۆن[xxvi]. لەم کۆنتێکستەدا، کۆکەرەوەی بیرەوەریە ژنانەکان (ژنان و پیاوان) لە ناو ژمارەیەک ئەنستیتۆی ئەکتیڤ لە بواری مێژووی لۆکال کار دەکەن. دەبێت هەروەها بە دڵنیایەوە ئاماژە بکرێت کە کۆمەڵێک ئەرشیڤی تایبەتیش هەیە کە نەناسراون و مەتریالی تۆمارکراوی پاشەکەوت کردووە، بە تایبەتی سەبارەت بە مێژووی بزووتنەوەی ژنان لە هەموو ناوچەکانی ئیتالیا.

ئەمڕۆ

ئەو شتەی پێوەندی هەیە بەم ساڵانەی دواییەوە، دەتوانین بڵێین کە پانۆرامای توێژینەوە خۆی جۆراوجۆر کردووە، وەک ئەوەی جاران بەرهەم هاتووە لە نیوەی ساڵەکانی ١٩٧٠. شتێک زیاتر لە گەشەیەکی ڕواڵەتی، تێکەڵاوی سەرچاوە سروشتیە جۆراجۆرەکان کە زۆر گرنگ دێنە بەرچاو: تێکەڵکردنی دۆکیومێنتە فەرمیەکان، بیرەوەریەکان، وتووێژەکان، وێنەکان، ڤیدیۆکان (ڤیدیۆ-وتووێژی تەلەڤیزیۆنی تایبەتی)، فیلم. بە زۆری مێژووزانان بەرهەمهێنانی سەرچاوە ڤیدیۆییەکان لە باتی سەرچاوە تۆمارکراوە دەنگیەکانیان جێ خستووە. ئەم سەرچاوە لە هەمان کاتدا هەم زارەکیە هەم وێنەیی، ئێنجا ئەمە پرسیاری یەکجۆر و جۆراوجۆر سەبارەت بەو پرسیارانەی کە لەبارەی سەرچاوە زارەکیەکانەوە دێتە پێش، دەبزوێنێت، وەکو پێوەندی نێوان ئەو ئۆبژە و سووژانەی کە رووبەڕوون لەگەڵ دەنگ و رەنگ، کە ئەمەش خۆی مەوداکە بەروە شانۆیی بوونی گەڕاندنەوەکان لە وتووێژ دەبات.

رووداوی تراژیکی ١٩٩٠، بەر لە هەموو شەڕەکانی خلیج، شەڕەکانی یۆگۆسلاڤی پێشوو و پەنجاهەمین ساڵیادی ئازادبوون لە نازیسم و فاشیزم، لە هەمان کاتدا بنەمای زۆربوونی ئەو توێژینەوانە بوو کە لە ژێر کاریگەری مێژووی ژنان و مێژووی زارەکی دا بوون، بە زۆری لە پیوەندی لەگەڵ ئەوی پێشتر باس کرا. قووڵبوونەوە لە لێکۆڵینەوە سەبارەت بە مژارەکانی “شەڕ، بەرخۆدان، توندوتیژی” هەروەها وڵامی ژنانە بەو ترۆماتیزمەی[xxvii] کە بە هۆی کۆتایی “ئاشتی کەش و هەوا” لە ئەورووپا هاتە ئارا و بە ماوەی نزیکەی پەنجا ساڵ. ئەم ترۆماتیزمە بە ئاشکرا باسی لێ دەکرێت، بۆ نموونە، لە لایەن ئاننا براڤۆ[xxviii] و ئاننا ماریا بروتسۆنێ (١٩٩٥) لە In Guerra senza armi. Storia di donne, 1940-1945، کتێبێک کە دەیانویست “بایەخ بدەن بە ئەزموونی ژنان”. کۆنسێپتی “بەرخۆدانی مەدەنی”،  کە لە پێشدا پێوەست بە دینامیزمێکی ژیانی ڕۆژانەیە، کە ڕێگە دەدات بەوەی توێژینەوەکانیان لە کۆنسێپتە کۆنەکان تێپەڕن بۆ “بەشی ژنان لە بەرخۆدان”،  “بەشداری ژنان لە بەرخۆدان”، هەروەها ئیدعای رۆلێک و قەرەبووکردنەوە بۆ فەرامۆشکردنی زام، کە لە باشترین خوێندنەوەکانی ساڵانی ١٩٧٠دا دەبینرێن.

مشتومڕی نێوان “مێژووی ژنان” و “مێژووی جێندەر”، مەودایەکی زۆرمان بۆ دەرەخسێنن بۆ شیکردنەوە و راڤەکردنی ژیاننامەکان و بە شیوەی گشتی، گێڕانەوە زارەکیەکان. ئەمە ئیتر بە مانای “دووبارە بەرهەمهێنانی” رابردووی ژنان نیە، بەڵام دیاریکردنی کاتیگۆریە تازەکانی راڤەکردنی ژیانی ژنانە. بۆ نموونە ناوی دەنێن “تایبەتمەندیەکانی ژیانی رۆژانە”ی ژنان لە بەرخۆداندا. کەوایە ئێمە بۆ چرکەیەک خۆمان لە شوێنی تێرامانی تێماتیک، تێئۆریک و مێتۆدۆلۆژیک دەدۆزینەوە کە هەڵاواردەی یەکتر نین.

سوپاس بۆ خاتوو بەیان سەلمان کە کاتی دانا بۆ پێداچوونەوەیلەگەڵ دەقە فەرەنسییەکەی.


[1] – بۆ تابلۆیەک لە مێژووی ژنان و مێژووی جێندەر لە ئیتالیا، بڕوانە بۆ Di Cori Paola (éd.), Altere storie. La critica feminist alla storia, Bologne, CLUBE. 1996

[2] – بۆ تابلۆیەکی گشتی لە مێژووی زارەکی لە ئیتالیا، بڕوانە بۆ BERMANI Cesare (éd.), Intrudozione alla storia arala: Storia, conservazione della fonti e problem di metodo, vol, I, Rome, Odradek, 1999; Espirenze di ricerca, vol.II, Rome, Odradek, 2001

[3] -ALASIA Franco, MONTALDI Danilo, Milano CoreaIchiesta sugli immigrati, Milan, Feltrinelli, 1960, Autobiografie della leggera, Turin, Einaudi, 1961.                     بۆ خولەکانی خوێندنی توێژینەوە لە بواری ژنان ىروانە بۆ:

FOSSATI Roberta, “ La donne et la storia orale”, Storie et storia, ژمارە 3, 1980, ل28-34و  PASSERINI Luisa, Stotie di donne et feministTurin, Rosenberg & Sellier, 1991

[4] – BRUZZONE Anna maria, ci chiamavano, Turin, Finaudi, 1979 ; BRUZZONE Anna maria et SERRA RACHELE Aarina, La Resistenza tacuita. Dodici vite di partigiane piomontesi, Milan, La pietra, 1976 ; GUIDETTI Bianca Campagne, Turin, Einaudi, 1977; REVELLI Nuto, Il mondo dei vintiTestimoniaze di vita catadina, Turin, Einaudi, 1977.

[5] – POSSATI Roberta, « Sources Orales, entre Histoire ed Literature des femmes », IVe ­Colloque International d’histoire Orale, Aix-en-Provence, 24-26 septembre 1982, p.640-652.

[6] -GUIDUCCI Armanda, Due dome da buttare, Milan, rizzoli, 1976 et La Donna non è gente, Milan, Rizzoli, 1977; Maraini Dacia, Memoirie di una ladra, Milan, Bompiani, 1973 et Donne mie, Turin, Einaudi, 1974.

[7] – CALABRO Annarita et GRASSO Laura (ed), Dal movimento femminista al femminismo diffuso, Ricera e documentazione nell’area lombarda, Milan: Angeli, 1985.

[8] – FOSSATI Roberta, « Pouvoir de la parole et pouvoir de l’écriture dans les textes féministes à partir dùune source orale : recherche sur la revue Sottosopara », Ve Collpquei Internacional d ; Historia Oral « El Poder a la societat », Barcelone, 29-31 Mars 1985, p. 195-201.

[9] – Amesterdam 1980, Aix-en-Provence 1982, Barcelone 1985, Oxford 1987.

[10] – BRAVO Anna et SCARAFFIA Lucetta, « Roulo femminile e identita sociale nelle contadine delle Langhe : un’ipotesi di storia orale », Rivista di storia contemporanea, N 1, 1979, p.21-55 ; BRAVO, « Roulo familiare e sociale delle donne contadine all’inzio del secolo », Fonti orali. Studi e ricerche, n 2/3, 1881, p.7-11.

[11] – GASCO Anna et MATTEUCCI Laura, « Riflessioni intorono ad una ricerca di storia orale. Il matrimonio nella vita delle donne di una communita contandina tra Otto e Novecento », Memoria, n 2, 1981, p.103-111.


[i] -Danilo Montaldi

[ii] -Cicci

[iii] -Franco alasia

[iv] -Cesar Bermani

[v] -Armenda Guiducci

[vi] -Dacia Maraini

[vii] -La donna non è gente

[viii] -Due donne da buttare

[ix] – Memorie di una ladra

[x] –  Donne mie, ]Dacia Maraini[

[xi] – Carsico، واتە ڕزدی ئەو کێوانەی لە شوێنێک دخزێنە ژێر زەوی و پاش ماوەیەک بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو لەگەڵ هەڵقوڵانی وزە لە نیشتمانە نوێکان سەر هەڵدێننەوە.سەرچاوە: https://www.redpepper.org.uk/the-f-word-from-68-to-08/

[xii] – ئەنستیۆی میژووی بەرخۆدان

[xiii] – Paola Nava

[xiv] – Dal movimento femminista al femminismo diffuso

[xv] – Annrita Calabrò

[xvi] – Laura Grasso

[xvii] – Luisa Passerini

[xviii] – Turin

[xix] – Modène

[xx] -Luisa Passerini, Storie di donne e femministe (1991)

[xxi] – Sarverio Tutino

[xxii] – Pieve Santo Stefano

[xxiii] – Toscana، ناوچەیەک لە باکووری ئیتالیا

[xxiv] – Duccio Demetrio

[xxv] – anghiari

[xxvi] – Bologne، شارێک لە باکووری ئیتالیا

[xxvii] – Troma، ترۆما واتە ئەو ئازارەی کە هیچ کات لە بیر ناچێتەوە و شوێنەواری دەروونی جێدەهێڵێت. ترۆما هەندێ جاریش بۆ حاڵەتی پێچەوانەی ئازار بە کار دێت واتە رووداوێکی خۆش کە هەمیشە لە مێشک دا دەمێنێتەوە.

[xxviii] -Anna Bravoو  Anna Maria bruzzone





نارین محه‌مه‌دی

شاعیر – وه‌رگێڕ – هونه‌رمه‌ند

Check Also

فێمینیزم و  زانستە مرۆڤایەتییەکان

دیالۆگ لەگەڵ خانمە فەیلەسوفی ئەمریکی مارتا نوسباوم ئەنجامدانی: فاتیمە الشملان و: هاوڕێ خالید پێشەکی پڕۆفیسۆر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *