یەکشەممە, كانونی یه‌كه‌م 7, 2025
frku

ململانێ لە چیرۆکی ”ئیمپڕاتۆڕیای ژن”

هێڤی عومەر یاسین


کتیبی ململانێ نووسەر و كۆمەڵناس هێڤی عومەر یاسین چاپی یەكەمی بۆیەكەمجار لە دەزگای چاپ و وەشانی مێخەك بۆ ساڵی 2025 كەوتە بەردیدی خوێنەران. كتێبەكە توێژینەوەیەکی کۆمەڵناسیانەیە لەژێر ناوی ململانێی پیاوسالاری و ژنسالاری لە “چیرۆکی ئیمڕاتۆریای ژن” ی دڵشاد کاوانی، توێژینەوەکە لە ساڵی ٢٠٢١-٢٠٢٢ پێشکەش بە زانکۆی سۆران کراوە، ئێستا وەک کتێبێک بەناونیشان و ناوەڕۆکی جیاواز، لە ناوەندی مێخەک چاپ و بڵاوکراوەتەوە.

كتێبی ململانێ كتێبكیی زانستیی كۆمەلناسییە لە سێ بەشی سەرەكیی و هەشت بەشی لاوەكی پێكهاتووە، پێشكەیی و تیرۆیی و پراكتیكیی و دەرئەنجامی توێژینەوەكە خراونەتەڕوو. هاوشان لیستی سەرچاوەكان كە (بیست و دوو) كتێب و چوار لێكۆڵینەوە و دوو سەرچاوەی فەرهەنگیی و یانزە وتار و ماڵپەڕ بۆ توێژینەوەكە سوودی لێ وەرگیراوە.

لە کتێبەکەدا هاتووە کە ململانێی پیاوسالاری و ژنسالاری لە کورتە چیرۆکی “ئیمپراتۆریای ژن” لە نووسینی (دڵشاد کاوانی)یە. ئەم چیرۆکە پڕ لە ڕووداو و گێڕانەوەی ململانێی ژنسالاری و پیاوسالارییە، ژنان و پیاوانی دەسەڵاتخواز لە ململانێدان، بە ئاراستەیەکی نەرێنی پڕ لە گرێی دەروونی و لە ڕووداوە یەک لە دوای یەکەکانی ناو چیرۆکە کەدا، بە دوای هەستی توڵەسەندنەوەن. تا دەگاتە ئاستی شۆڕش و ڕاپەرینەکانی ژن، چەندین جۆری ململانێ لەنێوان ژنان و پیاوان لە ”ئیمپراتۆریای ژندا” ڕەنگی داوەتەوە کە بریتین لە ململانێی دەروونی و کۆمەڵایەتی.

هێڤی عومەر یاسین نووسەری كتێبەكە ڕایگەیاند: كە ئەدەب ڕۆڵێكی گرنگی لە ڕێكخستن و بە دواداچوونی كۆمەڵناسی بینوە، بەتایبەتی لە كۆمەڵە چیرۆكی نۆبەرەی مەرگم دیت و چیرۆكی ئیمپڕاتۆریای ژن، وەك دیدێكی كۆمەڵناسیی ئەم چیرۆكە بایەخیكی زۆری هەیە، بۆیە توێژینەوەی لەبارەوە كردووە.

کتێبی نۆبەرەی مەرگم دیت لەساڵی ٢٠٢٠ چاپ و بڵاوکراوەتە. لە ٢٣ چیرۆک پێکهاتووە و ”ئیمپراتۆریای ژن” هەشتەمین چیرۆکی نێو کتێبەکەی دڵشاد کاوانییە و پێشووتریش ئەم چیرۆکە براوەی خەڵاتێکی ئەدەبی بووە. كتێبی ”ململانێ” یەكەم بەرهەمی هێڤی یاسینە و لە ناوەندی زانستیی و ئەدەبی و كۆمەڵناسیدا سەرنجی توێژەران و خوێنەرانی كوردیی ڕاکێشاوە.

هێڤی عومەر یاسین

توێژەری ئەدەبی

Check Also

قەیرانی مانا لە كارە هونەرییەكانی ئێستادا

ئەحمەد نەبەز یەکێک لە کێشە زەقەکانی جیهانی هونەری (شێوەكاری) ئەمڕۆ، دروستبوونی ئەو بەرهەمانەیە کە بەبێ …