سێشەممە, تشرینی یه‌كه‌م 14, 2025
frku

فیكر

 ستەمکاریی، دیوێکی تری گووتاری مانەوە

د. نەوزاد جەمال *“ستەمکاری جۆرێکە لە کوفر” **“شۆڕش ناکرێ تا بە ئاگانەیەن، بە ئاگاش نایەین تا شۆڕش هەڵنەگیرسێت” دەستپێک لەم بەشەدا پەیوەندی ستەمکاریی بە گووتاری مانەوە شرۆڤە دەکەم. لەگەڵ ئەوەی گووتاری مانەوە لە خۆدووبارەکردنەوە و چەندبارەبوونەوەی کێشەکەکان دا دەردەکەوێت، زانراویشە کە درێژخایەنی کێشەکان هەر بەسوودی مانەوەی دەسەڵاتە. خەسڵەتێکی ستەمکاری بریتییە …

درێژه‌

زیرەکیی مرۆیی و هەڵەکانی بیرکردنەوە

بەیان سەلمان لەم سەردەمەی کە بووەتە مۆدێل بۆ قسەکردن لە بارەی زیرەکی دەستکرد، بە گرنگم زانی چەند سەرنجێک سەبارەت بە زیرەکیی مرۆیی بخەمە ڕوو. لە پێش هەر سەرنجێک، پیویستە بڵێین کە زیرەکی وەسفی توانای مەعریفیمان دەکات، بەڵام بیرکردنەوە لێکۆڵینەوە لەوە دەکات کە چۆن لە ڕاستیدا ئەو توانایە بەکاردەهێنین. زیرەکیی مرۆیی …

درێژه‌

مرداربوونەوە لە سایەی ‘گووتاری مانەوە’دا

بیرکردنەوەیەک لەگەڵ بەختیار عەلی “هەمیشە بەلەمەکان لە کەناراودا سەلامەتن، بەڵام دروستنەکراون بۆ ئەوەی لەوێدا لەنگەبگرن”. “زۆنی ئاسوودەیی، بەهەشتێکە تائەو کاتەی تێدەگەی کە هیچ رووەکێکی تیادا گەشەناکات”. نەوزاد جەمال سەرەتا  لەم بەشەی نووسینەکەدا گوتاری مانەوە شرۆڤەدەکەم و هەوڵیش ئەدەم لەگەڵ بۆچوونەکانی بەختیار عەلی سەبارەت بە ”گوتاری مانەوە”[i] بیربکەمەوە و بەدیاریکراوی لەسەر …

درێژه‌

بۆچی لەسەردەمی گۆڕانکارییەکاندا دۆخی هەرێم چەقیووە؟

نەوزاد جەمال دەستپێک بارودۆخی ‘هەرێم’ بەرهەمی کۆمەڵە فاکتەرێکی مێژووی و خۆیی و بابەتییە. لە ماوەی سی ساڵی پاش راپەڕیندا، جگە لە گۆڕانکارییە رواڵەتییەکان، لە هزر و کولتووری و کۆمەڵایەتییدا وەرچەرخانێکی ئەوتۆ رووینەداوە. سەرەڕای بەردەستی سەکۆی تۆڕەکانی دەیەی دوایی، جارێکیتر سیستەمێکی هزری کۆمەڵایەتی کۆنباو خۆی بە پاساوی مانەوە بنیاتناوەتەوە. ئایا زۆنی …

درێژه‌

گفتوگۆی نێوان مرۆڤ و ژیری دەستکرد

د. نەوزاد جەمال پ: پێناسەی فەیلەسوفی دەستکرد چییە؟ و: باشترین پێناسە، بەندە بەوەی وەسفی چیدەکەین: ژ.د. وەک فەیلەسوف؛ سیستمێکی دەستکردە کە سەرقاڵی فەلسەفەیە.  ژ.د. بابەتێکە لەلایەن فەیلەسوفەکانەوە توێژینەوەی لە بارەوە دەکرێت. ئەو فەیلەسوفانەن کە توێژینەوە لە بارەی ژ.د. دەکەن. ژ.د. سیستمێکە کە سەرۆکاری لەگەڵ فەلسەفاندن و بەڵگەسازییدا هەیە، چەمکەکان شرۆڤەدەکات، …

درێژه‌

فێرکردنی ئەدگارەکانی بیرکردنەوە- لە خوێندنگاکانەوە تا زانکۆکان

دکتۆر نەوازد جەمال وەکچۆن لای ئێمە باسی گرفت و قەیرانی پەروەردەوفێرکردن دەکرێ، لە وڵاتە پێشکەوتووەکانیش پەروەردە لە قەیراندایە. بەڵام، بەردەوام لەوێ رەخنەی زانستیی دەکرێت، ئەلتەرناتیڤی فەلسەفی نوێ دەخرێتەڕوو. من پسپۆڕیی پێداگۆجیی نیم، بەڵام لەبەرئەوەی چمکێکی پەروەردە لە فەلسەفەوە هاتۆتەدەر، بایەخی پێدەدەم و لەبارەیەوە ئەنووسم. گرفتی من، لەگەڵ “هزر و گوتاری …

درێژه‌

بیرکردنەوەی ستراتیجی لە نێوان ‘رێوی’ و ‘ژیشک’دا

د. نەوزاد جەمال ***** فەیلەسوفی روسی-ئینگلیزی ‘ئایزیا بەرلین[1] لە وتارێکی((1953 شێوازی بیرکردنەوەی ‘ژیژکئاسا’ و ‘رێویئاسا’ لای فەیلەسوف و نووسەرەکان پۆلێندەکات. میتافۆر/خوازەی بیرکردنەوەی ‘ژیشک’ و ‘رێوی’ لە شیعرێکی دێرینی یۆنانی ‘ئەرشیلۆکوس’ وەرگرتووە. ئەگەرچی، ‘بەرلین’ ئەو خوازەیەی تەنها وەک گەمەیەکی زمانەوانی خستووەتەڕوو، بەڵام دواتر بەجیدی باسی لێکراوە[2]. بیرۆکەکەی ‘بەرلین’ بەسادەیی بریتییە لە …

درێژه‌

مەرگی واقیع یان واقیعی ساختە: لە نێوان فیلمی ‘ترومان شۆ’ و خەونە راستەکەی دیکارت

نەوزاد جەمال جیاکردنەوەی ‘واقیع’ لە ناواقیع و راستی لە ‘خەون’ لە هەموو کاتێک پێویسترە. ژیانکردنی نێو تۆڕەکان ژیانێکی تەریب بەوەی کە “هەیە”، هەر ئەوەشە کە وامان لێ بکات بپرسین: واقیع چییە؟  پێش هەڵبژاردن- هەرێم- بە وتارێک دووپاتم کردەوە کە هەرچییەک رووبدات و ببێت، چیتر ئێمە داناچڵەکێنێت. ئینجا، ئەوە بەهۆی مردنی-هزری/هۆشەکی …

درێژه‌

بایەخی ستراتیجی سینەما و فیلمسازی ستراتیجی

نەوزاد جەمال پوختە سینەما و بەرهەمهێنانی فیلم، بەپلەی یەکەم کارێکی هونەرییە و پێویسته‌ بە پێوەر و بەها هونەرییەکانی سینەما هەڵبسەنگێنرێت. بەڵام، بەدیوێکیتردا پیشەسازی سینەما وەک ‘هێزێکی نەرم’ بەشێکە لە ستراتیجییەتی نیشتمانی و دیپلۆماسی هونەریی/کولتووریی وڵاتان. هه‌روه‌ك بەکارهێنانی سیاسییانەی هونەر، ئەدەب و زانست، راستییەکی مێژووییە. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئەرکی سینەما لە ستراتیجییەتی …

درێژه‌

لە بانگەوازکردن بۆ ڕزگاریخوازییەوە بۆ فەرمانڕەوای ستەمکار وەک فریاڕەسی جیهان

سەرنج لەسەر بابەتەکەی د. هاشم ساڵح نەوزاد جەمال لە وتارەکەیدا سەبارەت بە ئیمانوێل کانت؛ ”ئەو کتێبانەی کە نەخشەی بیری مرۆڤیان گۆڕی” کە (١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤) لە رۆژنامەی ‘شەرق ئەوسەت’، نووسەر و وەرگێڕی ناسراو ‘هاشم ساڵح’ لە رێی ئەو وتارەوە ڕۆڵی فەلسەفەی ڕەخنەیی کانت’ هەوڵدەدات چارەسەرکردنی واقیعێکی سیاسی نالەباری جیهانی ئیسلامی …

درێژه‌