“بیرکردنەوەی بابەتییانە و پێویستییەکانی بیری فەلسەفی” دڵشاد کاوانی، شەقڵاوە کورد ئەو گەلەی بیرناکاتەوە” فەلسەفە و سەردەمی نوێ بیرۆکەی سەرەکی نووسینەکەم و تێڕامانە لە فەلسەفەی بابەتیی و بیرکردنەوە بابەتییانەیە یاخود پێچەوانەکەی بیرکردنەوەی بەپەلەکاری لەسەردەمی ئێستا دا. لەوانەیە هەمووان پرسیار بکەن، چۆن بیرکردنەوە لە ئێستادا بەپەلە دەبێت؟ چونکە بیرکردنەوەمان لە هیچدا ناوەستێت. …
درێژهبڕیاری سیاسی یا ڕۆڵی بڕیارەکانی کۆنفڕانسی کەشوهەوا؟
د. مەدیحە سۆفی جیهان بە گشتی لە بەرامبەر ئاڵنگارییەکی گەورەدایە، لە بواری ئابووری، سیاسی، کێشەی کەشوهەوا و ژینگە بە گشتی، پەتا و درم، زۆربوونی دانیشتوان، تێکچوونی ئاسایشی خۆراک و هەروەها شەڕ و نائارامی ئەم دواییەی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا، بەجۆرێک کە جەمسەرەکان تێکەڵ بەیەک بوونە و پێشبینییەکانی بۆ مرۆڤی سادە …
درێژهکاریگەری میژووی بنەماڵە لە سەر ژیانی نەوەی نوێ
فریدا نارین: هونەر تیڕاپێست، فەرەنسا هەموو مرۆڤێک لە ژیانیدا لەگەڵ چەمەدانیک گرێی دەروونیدا رووبەڕوو دەبێت. ئەم چەمەدانە پڕە لە درام، لە خەم و لە کیشە چارەسەر نەکراوەکانی نەوەکانی پێشوو. دایپیرەکانمان و باپیرانمان و دایک و باوکانمان لەگەڵ روودا و کێشەگەلێک ژیاون کە کات و شوێن و کولتوور و قەدەغەکانی ئەو …
درێژهتیۆری ”پەیژەی خۆشەیستی” دیۆتیما
“سەمپۆزیۆم” کرانەوەی ئەفلاتون بەڕووی (ژن)دا “قسەکردن لەباری خۆشەویستییەوە، خۆشەویستییە” هاوڕێ خالد پەیژەی خۆشەویستی دیۆتیما[1] کە بە پەیژەی (خۆشەویستی ئەفلاتون) یان (ئیرۆسی ئەفلاتون) ناسراوە، فەلسەفەی جۆرە جیاوازەکانی خۆشەویستیی (دیۆتیما- سوکراتی ئەفلاتون) پێکدەهێنێت. لە دەوروبەری (٤١٦)ی پ.ز، ئەگاسۆن Agathon[2]بە بۆنەی سەرکەوتنی لە یەکەم دەقی نووسیندا، ئێوارە خوانێکی بۆ هەموو پیاوە دیارەکانی ئەسینا …
درێژهسوقرات پیاوە مەزنەکەی فەلسەفە
دڵشاد کاوانی، شەقڵاوە ئێوارەیەکی مانگی حوزەیرانی ساڵی ٣٩٩ پێش زایین، پیرە پیاوێکی تەمەن حەفتاکان لە زیندانێکی ئەسینا خەریک بوو لە سێدارە بدرێت. بە جلێکی کۆنی شاقەڵ و بەپێی پەتییەوە، کەچی لە ڕووخسار ئارام و ئاسوودە بوو. دوای ئەوەی هاوسەرەکەی بۆسەلامەتی و پارێزگاری لە سوقرات لە کارەکەی دووری خستەوە، مژوولی ئەوەبوو …
درێژهڕۆیشتن بەدەم (با) لە ڕەنگەکانی هونەرمەند (حەمە هاشم)
حەمە هاشم نووسینی: بەیان سەلمان بەیەکەم تەماشای تابلۆکانی هونەرمەند حەمەهاشم، وەک دەرکەوتەکانی ساتەوەختێکی پڕ دەربڕین سەرنجمان ڕادەکێشن. لەم تابلۆیانە لەنێوان ڕەنگ و جیهانێکی ئەبستراکتدا هونەرمەند توانیوێتی هەمائاهەنگیەکی گونجاو دروست بکات. هەستی پێ دەکەین وەک ئەوەی خۆی فڕێدابێتە نێو قووڵایی خۆی، هاوکات بۆ ئەوەیەتی ناخی مرۆڤەکان بوروژێنێت و بەتایبەتی هەستەکانمان چالاک …
درێژههاوپۆڵەکەم
سوهاد عەبدوڵا لە قۆناغی بنەڕەتیی دابووین. من دۆستی چەند کچێک بووم، کە کەس و کاریان، وابزانم پەکەکە بوون، یان لەوانەشە لایەنگری پەکەکە بووبن. بە گشتی ئەوان چەپ بوون. حەزی زۆرم بۆ خوێندنەوە، منی پتر لەوان نزیک دەکردەوە. هەرچیەکیان لە کتێب و بڵاوکراوە دەست دەکەوت بۆمیان دەهێنا. گوڵزار لەناویاندا زۆرتر چالاک …
درێژهسەرپۆشەکەی نەنکم
دلێر محەمەد نوری سەرپۆشەکەی نەنکم، سەرپۆشێکی، سپی و جوان بوو. هێندەی دڵی هەموو پەپوولەکانی دونیا پاک بوو. نەنکم ئایندارییەکی ئەکرد، هێندەی ئایینداری فریشتەکانی خودا، بێ غەل و غەش بوو. ئەرکی سەرەکی سەرپۆشەکەی، داپۆشینی پرچ و کەزیە سپییەکەی بوو. بەڵام هەندێ ئەرکی دیکەشی هەبوو. نەنکم هێندە خودای خۆش ئەویست، پێویستی …
درێژهنهساخیا ستهمكاریێ و ترس ژ ئازادیێ
نووسەر: جوان عزهت ئهو مللهتێن بهرى ئهقلێ ئازاد و كهلتوورێ ئازاد دژین، ئهو مللهتێن بهرى دیرۆك و بوونا دیرۆكێ نه. مللهتێن ب ڤى رهنگى زوى ب زوى نهشێن تراژیدیێن خوه ژى بخوینن و ئهزموونێ ژ سهربوور و تراژیدێن گهلێن دى تر ژى وهربگرن، چۆنكو بهرههمێ درۆستكرنا ئهقلێ ستهمكاریێ گههشتنه ب …
درێژهگەشتێک، کۆکەرەوەی دوو تەمەن
چیرۆک ئەفسانە مستەفا لەناو ئۆتۆمبێلداین و دەڕۆین! بەردەوام سەیری ڕێگاکە و ئەو تابلۆیانە دەکەم کە پێتدەڵێن ئێرە کوێیە و بەرەوکوێ دەڕۆیت. ئەم سەرنجدانە، خووی منداڵیمە. چاو دەگێڕم، سروشتی شار، جوانییەکانی ڕێگا ببینم، بەڵام جوانییەکانی تێپەڕن. ڕێگایەکی ڕێکوپێکی قیرتاوکراو، دار سنەوبەرەکان دەبینیت، هەوایەکی فێنک بەر پێستت دەکەوێت و هەست بە فێنکیی …
درێژه
transcultures ترانسكولتوور