خۆشەویستی خودناسی

بەهێیە بارام


گرینگیەکی تری ناسینی خود بریتیە لە خۆشەویستی بۆ خۆت. واتا مرۆڤ کاتێک ئاشنا دەبێت بە خودی خۆی، خۆی خۆشدەوێت و هەستی خۆ بەکەم زانینی بەرامبەر بەخۆی نییە، جونکە خۆی خۆشدەوێت، ئەو کەسانەی خۆیان خۆشدەوێت ئەگەر لە ژینگە کۆمەڵایەتیەکەی تووشی خۆشەویستی ڕەگەزی بەرامبەر بوو  لە دڵەڕاوکێ و نائارامی ناژی، جونکە وا بیرناکاتەوە گەر ئەو کەسەی خۆشی دەوێت بەجێیبێڵێت ئەم تووشی شکست و ڕوخان دەبێتەوە، بە پێچەوانەی ئەوەی کە لەئەمڕۆدا بەداخەوە دەیبینین کاتێک دوو ڕەگەز دەکەونە پەیوەندی خۆشەویستی بەوازهێنانی یەکێکیان ئەویتر زۆر دەروخێت، جونکە هەموو هەستی خۆشەویستی بۆ ئەو بووە و هیچ خۆشەویستیەکی بۆ خودی خۆی نەبووە. بەڵام ئەگەر مرۆڤ ژیر بێت و خودی خۆی خۆشبوێت ئەوکات دەزانێت ئەو شایەنی خۆشەویستی و ڕێزی زیاترە، و شایەنی کەسێکی باشترە. لە دوای دابڕان زۆر دان بەخۆداگرە و توانای ڕووبەروبوونەوەی هەیە و دەتوانێت بەرامبەر ئەوکەسەی بە جێیهێشتووە بەرگری لەخۆی بکات. هەروەها ئەو کەسانەی خۆناسینیان نیە لەو کاتەی لەم پەیوەندیەدان بەردەوام لە خەم و دڵەڕاوکێ و خەمۆکیدا دەژین، جونکە دەترسن ڕۆژێک بێت لێک دابڕێن، لە کاتێکدا زۆر گرینگە بۆ داهاتووی هەموو تاکێک کە لەپەیوەندی خۆشەویستیدا هەست بە ئارامی بکات.

 گرینگیەکی تری خۆناسین بۆ ئەرێنی بوونی مرۆڤ:

واتا کاتێک کەسێک خۆی خۆشدەوێت وا بیرناکاتەوە ئەگەر بە فڵانە ئامانج نەگات، یاخود نەگاتە فڵانە کەس و فڵانە شت و…. هتد ئەوا کەسێکی بێ توانا و بێ هێزە، نەخێر کەسێک کە خودی خۆی بناسێت و هەمیشە خاڵە بەهێزەکانی خۆی دەناسێت و هەمیشە خۆی بە شایەنی باشترین دەزانێت. بیرکردنەوەی ئەرێنی دەبێت بەرامبەر بەخۆی، مرۆڤ بەوشێوەیە لە خۆی دەڕوانێت کە بیری لێدەکاتەوە، ئەو مرۆڤە لە مێشکی خۆی وای بیرکردوەتەوە کە کەسێکی بەهێزە و بەتوانایە و شایەنی باشترینە، ئەمەش خۆناسینە و وا لە مرۆڤ دەکات ئەرێنی بێت بەرامبەر خۆی و بارودۆخەکانی ژیانی چۆک داناناو بەردەوام بڵێ من شایەنی باشترینم.

Images: https://pixabay.com/fr/

vinsky2002

geralt

sasint

Check Also

بۆ پلەی گەرمی لە ئەوروپا لە چاو کیشوەرەکانیتر  زیاتر بەرز دەبێتەوە؟

د. مەدیحە سۆفی شارەزاکانی بواری میتیۆرۆلۆژی ئاماژە بەوە دەدەن؛ کە ئیتر لەمەودوا، کەشوهەوای گشتی لە …