بڵند ڕۆستەم باجەلان
دابڕان
هه‌ستی به نائومێدی ده‌كرد. هه‌ركه به‌یانییان له خه‌و هه‌ڵده‌ستا، چه‌شنی مشتێك شه‌كری وردە ده‌پرژا به‌سه‌ر قه‌راغی په‌نجه‌ره‌كه. دوێنێ له پیاوێكیان ماره كردبوو، حه‌زی نه‌ده‌كرد شووی پێ‌بكا. ئه‌و بۆچوونه‌ی په‌سه‌ند كرد، كه شه‌راب و ئیمان له‌سه‌ر یه‌ك خوان كۆنابنه‌وه. بڕیاریدا ئاوی (زمزم) و هه‌نار هه‌ڵبژێرێت و واز له ترێ و شه‌راب بهێنێت. ته‌له‌فۆنی بۆ ده‌ستگیرانه‌كه‌ی كرد: ”بوتڵی شه‌رابه‌كانت بوون به هیچ! تازه نێوانی من و تۆ هیچ.” جیابوونه‌وه.
لۆری
خۆی به گه‌وره ده‌هاته به‌ر چاو كه به‌سه‌ر فه‌رشی سوور تێده‌په‌ڕی. له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می ڕۆژنامه‌كان، وێنه‌ی ئه‌ویان نیشانی خوێنه‌ران ده‌دا. ئه‌و خوێنه‌ر نه‌بوو. تاكه كه‌س كه ده‌یتوانی په‌شیمانی بكاته‌وه له غروربوون، دایكی بوو. دایكی كه به‌رده‌وام نزای خێری بۆ ده‌كرد، بڕیاریدابوو چیتر نزای بۆ نه‌كات. دوعاكانی دایكی، دڵخۆشییان بۆ ده‌هێنا. ئه‌و سته‌مكاربوو. خودا له پاڕانەوەکانی دایكی بێبه‌شی كرد. بۆیه كه ویستی له شه‌قامه‌كه بپه‌ڕێته‌وه، پایسكیلێك نا، لۆرییه‌كی پڕ له بلۆك و كتێب، كوشتی.
سیگار
كه‌سێك بەدوای ئه‌وه‌وه ده‌ڕۆیشت. بۆ بینینی ده‌ستگیرانه‌كه‌ی كراسێكی به تایبه‌ت كڕیبوو. له شه‌ودا خه‌مه‌كانی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه ڕاده‌خست. ئه‌و شه‌قامه‌ی، هه‌میشه پڕه له برین و چاڵ؛ دڵنیابوو له جوانی ئاسمان. له ده‌رگای ماڵی ده‌ستگیرانه‌كه‌ی دا. هه‌موویان له‌سه‌ر یه‌ك خوان كۆببوونه‌وه. شه‌رمی كرد بڕواته ژووره‌وه. گه‌ڕایه‌وه. ئه‌و كه‌سه‌ی بەدوایدا ده‌ڕۆیشت، پێیگه‌یشت. كاغه‌زێكی بۆ خسته نێو په‌رداخێك ئاوەوە و جێیهێشت. ئه‌و له‌نێوان په‌رداخی ئاو و داخرانی ده‌رگا و ڕۆیشتنی ئه‌و نه‌ناسه، هه‌ناسه‌كانی ئازاریان ده‌دا. كه‌سێك له‌نێو ئه‌ودا، سیگاری ده‌كێشا و هه‌ناسه‌ی ده‌دا.
Images:
CJ
Tumisu