وتاری هاوبەش
جوان عزەت، بەهرە حەمەڕەش، شاناز هیرانی
به‌شى یه‌كه‌م: ژن و په‌روه‌رده
جوان عزه‌ت
پێشه‌كى:
سه‌ره‌تاى هه‌موو چه‌مكێك ئامانجه، ئه‌و ئامانجه وشه به‌رهه‌م ده‌هێنێت و وشه‌یش زمان ساز ده‌كات و زمانیش به‌ره به‌ره ده‌بێته زانست و پرۆسه‌ى خۆ په‌روه‌رده‌كردن. په‌روه‌رده، زانستى كۆمه‌ڵگه‌یه. كۆمه‌ڵگه‌یش، چۆنیه‌تى پراكتیكى ئه‌و په‌روه‌رده‌یه له‌سه‌ر ئاستى چه‌مكى هێز و تۆانا و ده‌سه‌ڵات ده‌خۆێنێت. بۆیه پێش هه‌موو شتێك ده‌بێ ئێمه‌ى ژنان ئه‌وه بزانین، كه دروستكراوى ده‌ستى چى جوره سیسته‌مین ئه‌و سیسته‌مه‌ى پێی ده‌ڵێن سیسته‌مى كه‌لتوورى په‌روه‌رده‌ى كۆیلایه‌تى، بۆیه پێویسته ده‌ست به گۆرین و چۆنیه‌تى به‌رێوه‌بردنى رۆڵى په‌روه‌رده بكرێن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش بزانین، كه رۆڵى په‌روه‌رده رۆڵى راڤه‌كردنى بنچینه‌ى تێگه‌یشتن و سازكردنى ژیانه و كێشه‌ى ژن كێشه‌ى ده‌ره‌كى نییه، به‌لكۆ كێشه‌ى خۆدى زاتى ژنه. به‌شێوه‌یه‌كى تر، مرۆڤ ناتوانێت له‌سه‌ر رۆڵى په‌روه‌رده قسه‌نه‌كات ئه‌گه‌ر بیر‌و ئه‌قڵى خۆى بەرەو رێگاى ئه‌قڵانى و رۆشنگه‌رى درێژە پێ نەدات. چۆنكه دوو جورى په‌روه‌رده له‌سه‌ر میراتیى مرۆڤ زاڵده‌بێت.
یه‌كه‌م: (په‌روه‌رده‌ى راسته‌وخۆ) دووه‌م: (په‌روه‌رده‌ى ناراسته‌وخۆ)
په‌روه‌رده‌ى راسته‌وخۆ: تاک له ده‌ره‌وه‌ى بوونى مرۆڤ كاریگه‌رى خۆى هه‌یه. به‌تایبه‌تى له رۆانگه‌یى خێزان، په‌یمانگا و زانكۆ، پیشه‌سازى، دام و ده‌زگای حیزبى، ره‌هه‌ندى كۆمه‌ڵگه هەتا ده‌گاته په‌رڵه‌مان و سه‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات. به‌ڵام په‌روه‌رده‌ى ناراسته‌وخۆ : ئه‌وه‌یه كه له‌ناو بوونى مرۆڤ ده‌ستپێده‌كات وه له‌گه‌ڵ بیرۆ و رۆحى مرۆڤه‌وه به‌ره‌و بیرۆ و رۆحى كۆمه‌ڵگه‌وه ده‌كه‌وێته كار.
راسته به كۆى گشتى ده‌بێ ژن به تێگه‌یشتنى خۆى بیر له‌وه بكاتەوە كه هه‌موو شت په‌روه‌رده‌یه و په‌روه‌رده‌یش هه‌موو شته. به‌ڵام ژن ناچێته پێشه‌وه ئه‌گه‌ر ئازادى ئه‌قڵ و بیروبوچوونى خۆى نه‌بێت. چۆنكه ئه‌گه‌ر ژن وه‌كو هیز و نۆخبه ئیش له‌سه‌ر بنچینه‌ى ئه‌قڵى ئازاد نه‌كرێت، ئه‌و كاته سیسته‌مى خێڵه‌كى رۆڵى په‌روه‌رده ده‌بینێت و له هه‌مان كاتدا به په‌روه‌رده‌ى ناراسته‌وخۆ، ده‌توانێت كاریگه‌رى نامه‌عریفى له‌سه‌ر سیسته‌مى هۆشمه‌ندى خێزان دروست بكات. شتێكى تریش هه‌یه، ژن له كۆمه‌ڵگه‌ى پاشكه‌وتوودا چه‌وساوه‌ى ده‌ستى سیسته‌مى ده‌ره‌به‌گیه، یاسای ده‌ره‌به‌گى یاسای نامووكردنى بنه‌مای بیرى تاكى ژنه. ئه‌مه رێگا نادات په‌روه‌رده‌یه‌كى مه‌ده‌نى و فه‌لسه‌فى دروست ببێت و ببێته فۆرمێكى رۆشنبیرى دیمۆكراسیكردنى بیرى ژن و منداڵ. له رووى زانستیه‌وه په‌روه‌رده‌ى دیمۆكراسى ده‌توانێت ژن به ئاستى هۆشیارى بگه‌ینێت، به تایبه‌تى له بواری بیركردنه‌وه‌ى ئه‌قڵى فه‌لسه‌في، بوا‌رى ناسینى بیرى جنێده‌ری به نۆینه‌رایه‌تى ”سیمۆن دو بوڤوار و مارى وڵستۆنگرافت و…” هه‌روه‌ها بوا‌رى په‌روه‌رده‌یی به نوینه‌راتى ”پاولۆفرێرى و جۆن دیۆى” و دیسان بوا‌رى ئابوورى به نوێنه‌راتى “فرجینا وولف و جه‌ین ئادامز” له‌گه‌ڵ تێگه‌یشتنى بزاڤى سیاسى به نوێنه‌راتى ”هانا ئارێنت و رۆشنگه‌رى و شۆرشى فره‌نسى” له‌ڵایه‌كى تر، بوا‌رى ته‌كنەلۆژى به نوێنه‌راتى ”ئه‌قڵى پیشه‌سازى و مۆدێرن” ده‌رفه‌ت هه‌یه خۆى باشتر بناسێت. بۆیه ئه‌مه ئه‌و رێگایهیە كه په‌روه‌رده به‌شێوازێكى ستراتیژى و سیسته‌مى خۆى ده‌گه‌ینێته ناوه‌رۆكى ژن و كۆمه‌ڵگه.
په‌روه‌رده، وه‌ك ئامێرى سه‌ره‌كى هێزى ئه‌قڵى ژن
په‌روه‌رده، به دوو شێوه رێگای خۆى دیاری ده‌كات، رێگاى ئاره‌زوو/ سۆز، و رێگاى مێژوو/ ئه‌زموون. له‌گور زانستى مرۆیه‌كان رێگایى ئه‌زموونى پرۆسه‌یى په‌روه‌رده‌ى هۆشیاریه، هۆشیاریه له ئاستى ترس به‌رامبه‌ر به ئازادیه‌كان. كاتێك گفتۆگۆیه‌ك له‌سه‌ر ئاستى هۆشیارى دێته ئه‌نجامدان، ده‌بێ زور كه‌س هه‌بن بڵێن ”هۆشیارى له ره‌خنه‌وه دێت”. به‌ڵام هه‌ندێک له‌و باره‌وه ده‌ڵێن: ”ره‌خنه خۆى ده‌بێته ئه‌نجامى دروستكردنى تێكدانى سیسته‌مه‌كان”. به دیدى من، ئه‌قڵى ره‌خنه له دۆخه نائاسایى و قه‌یراناویه‌كاندا دێته كایه. به‌تایبه‌تى ئه‌و كاته‌ى دۆخى كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى و ئاینى و ئابوورى له دۆخێكى سه‌ختى ناتێگه‌یشتندا بێت، كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و شكست و دارۆخان ده‌چێت. ژنیش له‌و باره‌وه ده‌كه‌وێته نێوان هه‌ره‌شه‌یى خۆكوژتن و خۆله‌ناوبردن و نەستێکی گه‌وه‌ره‌ى شكستى په‌روه‌رده‌كرنه‌وه‌دا. له ئه‌نجامى دروستبوونى ئه‌و دژبه‌یه‌كه واده‌كات مروڤ شیكارى ره‌خنه‌ى بۆ ناتێگهیشتنى بوا‌رى ژیان هه‌بێت. بۆیه لێره‌وه پرسیارێكى جه‌وهه‌رى خۆى به‌رهه‌م ده‌هێنێت، ئایا له چ روانگه‌یه‌ك ده‌كرێت ژن خۆى هۆشیار بكات؟ سه‌ره‌تا ده‌بێ ژن له دوخى خۆى وەک كرێكارێک ده‌ستى پێ بكات، كە چۆن سرۆشت وه‌كو په‌رستگه‌یه‌ك هه‌یه ئیشى خۆى ده‌كات، ده‌بێ ژنیش ئاوا ئیشى خۆى هه‌بێت و بێكار وبێ ئابووری نه‌مێنت. هیچ شتێك نییه وه‌كو ئابوورى ژن بتوانێت په‌رده له‌سه‌ر چه‌وساندنه‌وه‌ى ژن هه‌ڵماڵێت. ئینجا چى كرێكارى له ماڵه‌وه بێت یاخۆد له ده‌ره‌وه‌ى ماڵه‌وه بێت، ئه‌مه رێگایه‌كى سه‌ره‌كى خۆ هۆشیاركرنه‌وه‌ى ژنه، ئه‌گه‌ر بڵێن چۆن؟ من پێموایه، ئه‌مه ئه‌و ده‌رگایەیە كه ژن ده‌باته ناو كێڵگه‌ى حه‌قیقه‌تى ژیانه‌وه. تێبینی دەکەین کە هه‌ر له سه‌ره‌تاى مێژوو نیۆلیتى مرۆڤایه‌تیه‌وه ژن به‌م رێگایه توانى مۆرى خۆى له هزرى ژیان بدات، چۆنكه له‌و ساته‌وه كولتورى ژن ده‌گاته به‌رزترین پله‌ى به‌هێزكردن. سه‌ره‌راى ئه‌مه، ژن له رووى شیكردنه‌وه‌ى ئیشى ماڵه‌وه و شت كرین و شت وه‌رگرتن و چاندنى به‌روبۆمى گشتۆكاله‌وه بوو به خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێکی گه‌وه‌ره‌ى خۆ فێركردن و خۆ په‌روه‌رده‌كردن و خۆ به‌رێوه‌بردن.
له برى ئه‌وه، مادام په‌روه‌رده به‌شێكى سه‌ره‌كى خۆپه‌روه‌رده‌كردنى مرۆڤه. له هه‌موو شێوێنى دۆنیا ئاستى په‌روه‌رده ده‌توانێت قۆناغى سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنى كۆمه‌ڵگه‌كان پیشان بدات. زوربه‌ى جار ئاستى نزمى په‌روه‌رده هه‌وڵى دروستكردنى كولتوورى بێده‌نگى و سته‌مكارى دراو و بووه ئه‌گه‌رى دروستكردنى كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى دوورى پرۆسه‌یى په‌روه‌رده‌ى به‌های مرۆڤانە. به تایبه‌تى له‌م جوره كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا به‌هاو و پێناسه‌ى ژن ده‌كه‌وێته خانه‌ى نامۆكردن و په‌راوێزخستنى مه‌عریفه و كو‌لتورێك دروست ده‌بێت، كه په‌روه‌رده بخاته خزمه‌تى ده‌سه‌ڵاتدارى و واقعى سیاسى و ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تیدا. به‌و رێگایه كولتوورى كۆیلایه‌تى به‌ره‌به‌ره به‌رپا ده‌بێت و تێگه‌یشتن بۆ ئه‌و كولتووره نابه‌جێیه ده‌توانێت كه‌سه كۆیله‌كان به‌رهه‌م بهێنێت. هه‌ر به نموونه‌وه، راسته له رۆانگه‌ی ئه‌رێنیه‌وه ژن خۆى له خۆیدا خاوه‌ن ناوه‌رۆكێكى په‌روه‌رده‌یه. به‌ڵام هیچ ره‌هه‌ندێك به‌ئەندازەی ره‌هه‌ندى په‌روه‌رده نه‌یتوانیوه ژن بچه‌وسینێت، چونكه په‌روه‌رده وه‌كو سیسته‌مى ده‌سه‌ڵاته‌كان هه‌میشه له ده‌ستى پیاوسالاریدا بووه، ئه‌م سیسته‌مه پیاوسالاریه سیسته‌مى داگیركردنی ژنی به‌رهه‌م هێناوه و له پێناو په‌رژوه‌ندى خۆى كارى تییادا كردووه. هه‌ر له په‌روه‌رده‌ى خێزانه‌وه بگره تاکو ده‌گاته په‌روه‌رده‌ى مزگه‌وت و خوێندنگه و زانكو و كۆى بوارەکان سوودى ئه‌و په‌روه‌رده‌یه زياتر له خزمه‌تى كایه‌ى پیاوسالاریدا بووه. بۆیه ژن وه‌كو كولتوورى ژێرده‌ست و سته‌مڵێكراو ملکەچی قبۆڵكردن بووە. زانستى به كۆمه‌ڵگه‌كردنى مرۆڤ له زانستى ئه‌قڵى ره‌خنه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. په‌روه‌رده له‌بنچینه‌وه شۆرشى راسته‌قینه‌یه ده‌یه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ی نامۆیه بگۆرێت بۆ واقیعى ریشه‌یى مرۆڤ. كاتێك ژن به‌ره‌و په‌روه‌رده‌ى هۆشیاریه‌وه چوو، ئه‌و كاته ده‌بێته مرۆڤێكى ره‌خنه‌گر له ره‌خنه‌گرتنه‌وه به‌ره‌و هه‌ستانه‌وه‌ى هێزى ئه‌قڵ به‌رامبه‌ر به شته‌كان ده‌چێت و به‌رامبه‌ر به كێشه‌كان نابێته كه‌سێكى روخێنه‌ر، به‌ڵكو ده‌بێته كه‌سێكى بۆیر و به‌رپرسیار و چالاك به‌رامبه‌ر به خودى خۆى و خودى دۆزه‌كه. ئه‌گه‌ر په‌روه‌رده‌ى ئێمه‌ى ئیستا له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا بكه‌ینه نموونه‌ى ئه‌م بابه‌ته، واده‌رده‌كه‌وێت كه په‌روه‌رده له بۆنیادى خۆیدا له به‌رده‌م كێشه‌یه‌كى قه‌یرانى گه‌وره‌دایه. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، به‌رله‌وه‌ى جێگاى سیسته‌مكردنى بیرى ئه‌قلانى بگرێت، جێگاى سیسته‌مكردنى بیرى سێكتەرییزم/ ده‌مارگیرى گرتوه‌ته‌وه. پاۆلۆ فرێرى ئه‌م جوره بیركردنه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێنێتەوە و ده‌ڵێت: ”به‌رئه‌وه ئه‌م جوره بیركردنه‌وه ئه‌قلانى نییه، ئه‌فسانه به‌رهه‌م ده‌هێنێت و له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌فسانه‌كردنه جیهان بۆ جیهانێكى ساخته ده‌گورێت، كه گۆرانكارى تییادا به‌رجه‌سته نه‌بێت/ تعليم المقهورين” چه‌مكى ئه‌فسانه‌كردن له خێزانى كوردیدا له زور بواردا باوه به‌رامبه‌ر بوونى ژن بووه جورێك له دروستكردنى سیبه‌رى وه‌همى ناحه‌قیقى. له برى ئه‌وه‌ش رۆڵى خۆی بووچه‌ڵكراوه. من ناڵێم با ئه‌فسانه نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى من مه‌به‌ستمە ئه‌وه‌یه، پێویسته ئێمه ببینه به‌شێك له تێگه‌یشتنى ئه‌فسانه‌كان. هه‌ر له كۆنه‌وه به‌شێك له مێژووى ئه‌فسانه یۆنانیه‌كان توانیوێتی پارێزگارى له هۆشیارى خه‌ڵك بكات، به‌ڵام پرسه جه‌وهه‌ریه‌كه ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌و ئه‌فسانانه‌ى له مێژووى كورد و ناوچەکەدا هه‌بوون، بۆچى نه‌یانتوانیوه ببنه به‌شێك له هۆشیارى تاكى كورد و ناوچه‌ى خۆرهه‌ڵات؟ هه‌ر بۆ نموونه، لە داستانى ”خوداوه‌ندى مێ/ عیشتار و پاشای نێر/ گڵگامیش” رۆلێكى به‌رچاوى درستكردنى شار و یه‌كسانى له‌باره‌ى بوونى ژن و پیاو و خاڵه جه‌وهه‌ریه‌كانى ده‌وله‌تدارى هه‌بووه. ئه‌فسانه‌كانى كۆن، بوارێكى گه‌ورەیان له بیر و خه‌یاڵى مرۆڤى كۆنه‌وه هه‌ڵگرتووه. بۆیه مادام ئه‌وان به‌شێكن له مێژوویى مرۆڤایه‌تى ده‌بێ ئێمه‌یش وه‌كو ژنان ئه‌مرۆ به‌شێك بێن له به‌هێزكردنه‌وەی شوناسى مێژوویه‌كى نۆێ و ئه‌فسانه و خۆرافه لە ڕاستی ئەم واقیعەی تێیداین جیا بكه‌ینه‌وه.
خاڵێكى تر‌ى په‌روه‌رده‌ى قه‌ده‌رى ئه‌وه‌یه، ئێمه هه‌میشه واده‌بینین كه ژن سه‌رچاوه‌ى لاوازییه و سروشتى به نه‌ریتیكردنى ژن ئه‌وه‌یه، كه وه‌كو مێنیه‌ك ده‌بێت هه‌میشه له ناو نه‌ریتى خێڵ و بیرى كۆمه‌ڵایه‌تى و پیاوى سیاسى و كۆمه‌ڵگه‌یه‌وه پارێزراو بێت. من ده‌توانم لێره چه‌مكى نامووس بكه‌مه سه‌رچاوه‌ى ئه‌م په‌روه‌رده‌یه ناتێگه‌یشتووه، بۆ نموونه، ئێمه له په‌روه‌رده‌ى خۆییدا واهاتووینه په‌روه‌رده‌كردن و تێگه‌یاندن كه چه‌مكى نامووس وابه‌سته‌كراوه به بوونى ئه‌خلاقى ژنه‌وه، به‌ڵام بۆچى وا په‌روه‌رده نه‌كراوین كه تێبگه‌ین چه‌مكى نامووس په‌یوه‌ندى به جه‌سته‌ى ژنه‌وه نییه، به‌لكۆ په‌یوه‌ندى به ئه‌قڵ و ئیراده و هۆشیارى یاسایى ژن و پیاوه هه‌یه؟ هه‌ر ئه‌مه‌یه واده‌كات په‌روه‌رده‌یه‌ك به‌رجه‌سته ببێت كه زورترین نیشانه‌ى ترس و وه‌هم و بیركردنه‌وه‌ى نائه‌قڵانى تییادابێت. له‌م رۆانگه‌یه‌وه پاۆلۆ فرێرى ده‌ست دەخاتە سه‌ر برینێكى تر‌ى قوڵى په‌روه‌رده و ده‌ڵێت : ”فێركردن پرۆسه‌یه‌كى سیاسییه و سیاسه‌تیش پرۆسه‌یه‌كى په‌روه‌رده‌ییه/ تعليم المقهورين”. ئا ئه‌مه ئه‌و خاڵه‌یه به سه‌دان ساڵه ژن تییادا بۆته قۆربانى ده‌ستى په‌روه‌رده‌ى نافێركردنى سیاسیە؛ سیاسیه‌كان هه‌میشه به جه‌سته‌یى سێكسى و حه‌زو ئاره‌زووكردن سه‌یرى مێنیه‌ى ژن كراوه، نه‌ك مرۆڤبوونى ژن، چۆنكه زانستى سیاسى به زانستى فه‌لسه‌فى وابه‌سته‌نه‌كراوه و واتێگه‌یشتووینه كه سیاسه‌ت ته‌نها خاڵه بچووكه‌كان و رووكه‌شه‌كانه. چه‌مكى په‌روه‌رده ئه‌وه‌نده به‌رفره‌وانه به‌ته‌نیا له ناو خێزاندا رۆڵى خۆى نییه، به‌لكۆ به‌شى سه‌ره‌كى رۆڵى سیاسیه و به رێگاى زانستى سیاسیه‌وه شۆڕده‌بێته ناو كایه‌كانى تر‌ى ژیان، وه‌كو كایه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و فه‌رهه‌نگى و ئابوورى و هۆنه‌رى و رۆشنبیرى و…، به‌ڵام پێش ئه‌وەی بگاته ناو زانستى سیاسى له زانستى فه‌لسه‌فه‌وه ده‌ستپێده‌كات تا ده‌گاته ناو زانسته‌كانى تر‌ى ژیان.
ئه‌گه‌رى ڵاوازكردنى ژنان و نه‌بوونى به‌هێزكردنیان له كۆمه‌ڵگه‌یى پاشكه‌وتوودا ئه‌وه‌یه، كه سیسته‌مى پیاوساڵارى وایكردووه ژن و پیاو و منداڵ ده‌بێ به خه‌سله‌تێكى زاڵى خزمه‌تكردن و ژێرده‌ستى خۆى په‌روه‌رده بكرێن. بڕۆ هه‌ر له خۆێندنگه‌وه منداڵ وا ده‌ترسێنن كه نابێت بابه‌ته بایۆلۆژیه‌كان و ده‌رووناسیه‌كان و كۆمه‌ڵناسیه‌كاندا ببێته سه‌نته‌رى دامه‌زراندنى پرسیار و تێكه‌یشتن. هه‌روه‌ها له خێزانه‌وه ژن ده‌كه‌نه خاڵى نایه‌كسانى جێنده‌رى و مۆلكدارى نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان. پیاویش له ده‌ره‌وه‌ى خێزان ده‌كه‌نه خاڵى چاودێرى و ده‌ست به‌سه‌رگرتنه‌وه‌ى رۆحى ژنان. ئه‌مه گه‌وره‌ترین تابۆ و كۆسپه له‌به‌رده‌م بیركردنه‌وه‌ى تێگه‌یشتنى بیرى ئازادى ژن و پیاو و منداڵ و جورێكه له جوره‌كانى چه‌وساندنه‌وه‌ى رۆحى ژیان و نیشتمان و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى. له‌به‌ر ئه‌وه، ئێمه وا فێربووینه هه‌میشه شته‌كان له جێ خۆیدا نه‌گۆر بمێنن، وا فێرنه‌بووین شته ناپێویسته‌كان بگۆرین بۆ په‌روه‌رده‌كردنى شته باشه‌كان. لێره‌وه بنچینه‌یى په‌روه‌رده به شێوه‌یه‌كى سه‌قه‌ت دێته پێشه‌وه، هه‌ر به‌و سه‌قه‌تیه‌وه به‌رنامه‌ى خۆى ئاراسته‌ى هه‌موو كایه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌كات و واپیشانى خه‌ڵك ده‌دات كه پیاو كاركه‌ره و ژن كرێكاره، ئه‌مه خاڵێكه له خاڵه هه‌ره هه‌ژاره‌كانى به ناسه‌نته‌ركردنى ئه‌قڵى مه‌ده‌نى مرۆڤ. ئه‌م خاڵه هه‌ر له ده‌ستپێكردنى مێژوویه‌وه سه‌ریهڵداوه، كاتێك پیاو فێرى رێگای راوكردن بوو توانى جۆرێك له جۆره‌كانى تۆندۆتیژى به ناوى جیاجیا، وه‌كو، منى پیاو ده‌سه‌لاتدارم، تۆى ژن بێ ده‌سه‌ڵاتیت، منى پیاو رابه‌رم، تۆى ژن به‌دواى رابه‌رایه‌تى منى، منى پیاو سه‌رده‌ستم، تۆى ژن ژێرده‌ستى، منى پیاو سته‌مكارم، تۆى ژن سته‌مڵكراوى و…هتد.
بەو جۆرە، تابۆ دەخرێتەکار بۆ سەر ژن، لە ڕێگای چه‌مك دروستكردنى قۆناغێك له قۆناغه‌كانى بۆنیادى هێزى هه‌ڵسوكه‌وتى و ژه‌هری خراپه‌كارى و ئایدیایى چه‌سپێنراو باڵادەست دەبێت. به‌تایبه‌تى له بوا‌رى تابۆى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ژنان به چەندین شێوە ده‌بنه ده‌ركه‌وته‌یه‌ك له پەرت و بڵاوبوونه‌وه. بۆنموونه هه‌ر له سه‌ره‌تاى ده‌ركه‌وتنى گروپه جیاجیاكاندا به ناوى ئایدیۆلۆژى حیزبى، ژنان ده‌بنه قۆربانى ئه‌م بیره په‌روه‌رده‌یه كه نابێ جگه له بیرى ئایدیۆلۆژى حیزبى خۆى، بیری ژنى حيزبى تر قبوڵ بكات. هه‌روه‌ها، هه‌ر له په‌روه‌رده‌ى خێزانه‌وه كاتێك ژن ده‌كه‌وێته نێوان بۆنیادى پێناسه‌ى خۆى ژنانى تر ر‌قیان لێ هه‌ڵده‌گرن، به‌شێوازێكى تر له ناو هه‌موو كایه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ژنان به‌رامبه‌ر یه‌كتر ده‌بنه خاڵى سه‌نگه‌ر گرتن، ئایا ئه‌وه چى جوره بیركردنه‌وه‌یه‌ك و په‌روه‌رده‌یه‌كه وایكردووه كه ژن له‌گه‌ڵ ژن بكه‌وێته ئه‌م دۆخه نابه‌جێیه؟ ئایا بۆچى كاتێك شه‌رێك رووده‌دات پیاوان یه‌ك ده‌گرن، به‌ڵام كاتێك ژنێك ده‌كوژرێت ژنان بێده‌نگن و یه‌ك ناگرن؟ زور شتى تریش هه‌یه نه‌بووه سه‌رچاوه‌ى به‌هێزكردنى ژنان، چۆنكه ژێرخانه‌ى بیرى په‌روه‌رده‌ى كۆمه‌ڵگه واى له ژنان كردووه له یه‌كسانى جێنده‌رى بترسن و ژن وابیر بكات كه چه‌نده نێزیكى حه‌قیقه‌تى جێنده‌رى ببێت ئه‌وه‌نده دوورى خۆشه‌ویستى كه‌سانى وه‌كو، باوك و برا و خێزان و بنه‌ماڵ ده‌بێت. بۆیه یه‌كگرتنه‌وه‌ى ژنان له ده‌ست كۆمه‌ڵگه‌ى نامه‌ده‌نى كارێكى ئه‌وه‌نده ئاسان نییه، به‌لكۆ قۆرسایى ئه‌وه‌یه ده‌بێ سه‌ره‌تا ریفۆرمى چاكسازى له هه‌موو بواره‌كانى ژیاندا بێته كردن پاشان پیاوانیش ببنه ئه‌نجامى ره‌خنه‌گرتن له خویان و مه‌عریفه‌ی هاوده‌نگى ژنان، تاكو ژن و كۆمه‌ڵگه له ده‌ست ئه‌م سته‌مكاریه نادادپه‌روه‌ریه رزگاری بێت و په‌روه‌رده و ئازادى راسته‌قینه بدۆزیته‌وه. چونكه په‌روه‌رده‌ى به‌تال ژن و پیاو له واقیع نامۆ ده‌كات. واقیعش، ژن ده‌كاته خاڵى تاوانبار و بێ بیركردنه‌وه پیاویش ده‌كاته خاڵى بێ تاوان و سه‌روه‌رى ده‌سه‌لاتدارى. لێره‌دا پرسیارێكى گرنگ خۆى به‌یان ده‌كات، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، ئایا بۆچى هه‌میشه كۆمه‌ڵگه داخراوه‌كان ئاماده‌ن ژن بكه‌نه سه‌نته‌رى پله‌دوو و چه‌وساندنه‌وه؟
هه‌میشه كۆمه‌ڵگه داخراوه‌كان له سه‌ر بنه‌مایى په‌تریاركى و سیسته‌مى پیاوسالارى نه‌خشه‌یى خۆیان كێشاوه. به‌م شێوه‌یه مێشكى ژنیان كردووه ده‌فرێك له پركردنه‌وه‌ى زانیارى و تێگه‌یشتنى هه‌ڵه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر گۆێرایه‌ڵى سیسته‌مه‌كه بێت و له‌سه‌ر وشه‌ى نه‌خێر، بیركردنه‌وه‌ى یاخى/ به ماناى كامۆ، خۆى ئیفاده‌نه‌كات و خۆى نه‌ناسێت. له‌برى ئه‌وه، ژنیش هیچ ده‌رفه‌تێك بۆ گفتۆگۆ و گۆمان و پرسیاركردن و په‌روه‌رده‌ى فه‌لسه‌فى نا‌مێنێت. بۆیه له‌و باره‌وه سیمۆن دو بۆڤوار باوه‌ڕى به‌وه هه‌بووه، ”كه كه‌س به ژنى له‌دایك نابێت، به‌لكۆ ده‌کرێت به ژن/ فێمنیزم” بەو شێوەیە تێدەگەین، کە هه‌موو سه‌رده‌مانێك ئەوە كۆمه‌ڵگه‌یه کە مرۆڤ ده‌كاته ژن. ئه‌و په‌روه‌رده‌ییەی له كۆنه‌وه سه‌ری هڵداوه هێواش هێواش وایكردووه سیسته‌مه‌كان له‌سه‌ر هێز و ڵاوازى ژن خۆى به به‌رگى جۆراو و جۆر نۆێ بكه‌نه‌وه، ئه‌و نۆكردنه‌وەیە زیاتر له خێرى پیاودا بووه نەک ژن. بۆیه ئیستایش له رووى ناتێگهیشتنى په‌روه‌رده‌ى جێنده‌ره‌وه زور پێناسه‌یى هه‌ڵه دێته ناو كۆمه‌ڵگه، ده‌بێ ئێمه وه‌كو تاكه‌كه‌س ئه‌و تێگه‌یشتنەمان هه‌بێت، كه بزانین بوا‌رى جێنده‌ر شوناسى ره‌گه‌زه‌كان به ره‌فتارى سروشتى و ناسروشتى دیارى ده‌كات، نابێت زانستى جێنده‌ر ببێته سیسته‌مێك بۆ زه‌مینه دروستكردنى زمانێكى نێرسه‌نته‌ریه‌وه، هه‌ر ئه‌و زمانه‌یه بابه‌ته‌كه دیارى ده‌كات و سنووره‌كان و تابۆ‌كان ده‌كێشت و به جه‌سته‌ى ژنه‌وه په‌یوه‌ستی ده‌كات. پێویسته ئێمه وا تێبگه‌ین كه ناسینى زانستى جێنده‌ر له ناو كۆمه‌ڵگه‌دا وه‌كو جه‌سته‌یه‌كه بۆدروستكردنى رۆحى ژن. فێمنیزمیش فه‌لسه‌فه‌یه له‌پێناو رزگارى فكر و فه‌لسه‌فه‌ى ژیانى ژن و پیاو. ئێمه له په‌روه‌رده‌ى جنێده‌ره‌وه ده‌بێ فێرى فه‌لسه‌فه‌ى فێمنیزم ببین. وه‌كۆ چۆن كاتێك فێرخوازێك هه‌ست به نامۆبوون ده‌كات ده‌بێ پاساوه‌كه مامۆستا بێت، هه‌ر به‌م شێوه‌یه كاتێك ژنیش هه‌ست به نامۆبوونى ره‌گه‌زه‌وه ده‌كات ده‌بێ پاساوى ئه‌ویش مه‌عریفه‌ى جێنده‌ر و فه‌لسه‌فه‌یى فیمنیزم و تێگه‌یشتنى پیاو بێت. به‌ڵام پیاوێك بێت كه له ئاستى خوێندنه‌وه‌ى قوڵى بواره‌كانى فه‌لسه‌فه‌ى ژیانه‌وه بسپۆرى ته‌واوى هه‌بێت. كه وا بیربكات ژنیش مرۆڤى ئه‌م سه‌رزه‌مینه‌یه ئاستى ئه‌ویش له ئاستى زانینى فكر و فه‌لسه‌فه و سیاسه‌ت و ئابووری و هۆنه‌ر و په‌روه‌رده هیچ جیاوازیه‌كى ناماقوڵى له ئاستى پیاودا نییه.
به‌شى دووه‌م: ـ ژن و کۆمەڵگە
بەهرە حەمەڕەش
بەپێی قسەی بە شێک لە کۆمەڵناسان، لە سەردەمی حوکمڕانی ژن‌دا، قۆناغێکی درێژی مێژووی مرۆڤایەتی دایکسالاری بووە. ئاستی توندوتیژی و کوشتار زۆر کەمتر بووە، بەراورد بە قۆناغەکانی مێژووی باوکسالاری. لە کۆمۆنی سەرەتایی، ئاستی پێشکەوتن و موڵکداری بەو جۆرە نەبووە، کە شەڕ و ناکۆکی لەسەر دروست بووبێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نەرم و نیانی و دایکایەتی، کاریگەری لەسەر رەفتاری ژن هەبووە. تا ئێستاش لەو دامودەزگایەی کە دەسەڵاتی ژنی تێيادایە، کاروبارەکان رێکخراوتر و یاساییتر بەڕێوە دەچن. دوای پەیدابوونی موڵکیەت، لە کۆمەڵگەدا و سەرەتای قۆناغی کۆیلایەتی، کە خۆی لە چیرۆکی ”هابیل و قابیل” و ”گلگامێش و ئەنکیدو” دەبینێتەوە، باوکسالاری و ململانێی گوند و شار سەردەست بووە. ئەم رەوش و چیرۆکەش، ئاماژەیەکە، کە سەرەتای باوکسالاری بە توندوتیژی خوێناوی دەستی پێکردووە. لەوێوە، بەرەبەرە ژنیش وەکو کۆیلە، مامەڵەی لەگەڵ کراوە.
ئەگەر لەم روانگەیەوە، سەیری سەقامگیری کۆمەڵگەکان بکەین، بە تایبەتی لەسەردەمی کشتوکاڵ و دروستبوونی دێهاتەکان، لە سیسته‌می حوکمڕانی ئەو سەردەمە، کە سیسته‌مێكى فیوداڵی و دەرەبەگایەتی بووە. لەوێوە، پیاو وەک جوتیار ژێردەستی دەرەبەگ بووە و زۆرجار بۆ ئەوەی پیاو تۆڵەی خۆی سەردەست بکاتەوە، لە ژێرده‌ستى ژنه‌وه دەرکرده‌وە. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ژیانی گوند سەخت بووە، پیاو بە تەنیا نەیتوانیوە هەموو کاروباری ژیان بەڕێوە ببات، ئیتر ناچاربووە دەرفەت بە ژن بدات، کە لە زۆر بواردا لەگەڵ هاوسەرەکەی کار بکات. کەواتە، لەم قۆناغەدا راستە ژن کاری کردووە، بەڵام دەرئەنجامی ئازادبوونی ژن یان وشیاری پیاو نەبووە، بەڵکو بەهۆی پێداویستی سەختی ژیانی ئەو سەردەمە بووە. ئەگەر ئێمە سەیری رەوش و ئاڵۆزیی شەڕ و ناکۆکییەکانی نێوان ناوەند و پەراوێزەکان (شار و گوند) بکەین، لەبەر ناکۆکی و ململانێ لەسەر ئاستی مەزهەب، ئایین و نەتەوەکان زۆرجار خەڵکی گوند ناچارکراوە، کە واز لە ژیانی گوند بهێنێت و بەرەو شارەکان بڕۆن. کەواتە پێشکەوتنی کۆمەڵگە قۆناغ بە قۆناغ نەبووە، بەڵکو بەهۆی شەڕەوە خەڵکی بۆ شارەکان کۆچ کردووە. لەوێ زیاتر پیاو لە دەرەوە کاری کردووە و ژن لە چێشتخانە/ مەتبەخ بووە، ئەوەش لە پرۆسەی وێرانکردنی گوندەکانی کوردستان بەتایبەت لەسەردەمی ئەنفال زیاتر و زەقتر بەرچاو دەکەوێت. هه‌روه‌ها ئەگەر سەیری ژیانی مرۆڤ لە ئەوروپا بکەین، راستە لەوێش دەبینین یەکەمجار، کە دەرفەتی کارکردن دراوە بە ژن لەگەڵ پیاو، زیاتر لە دەرئەنجامی جەنگەکان بووە، کە پیاوان تێیدا کوژرا و پەککەوتە بوون به‌تایبه‌تى له رووى كومه‌ڵایه‌تى هەم رێژەی ژن لە پیاو زیاتر بووە هەم بۆ هاوسەنگی بەرژەوەندی سەرمایەدارەکان و بژێوی ژیانی خێزان دەرفەت بە ژن دراوە، کە لەگەڵ پیاوان کار بکات. بەم تێگەیشتنە، لە وڵاتە پێشکەوتووەکانیش لە قۆناغەکانی سەرەتا کە ژن کاری کردووە، لەبەر ئازادی ژن و هوشیاری پیاو نەبووە، بەڵکو بۆ پێداویستی خێزان و بەرژەوەندی سەرمایەدارەکان بووە. دوای ئاشتی ڤێستفالیا ــ Westfälischer Friede/ ١٦٤٨، کە کۆتایی بە شەڕی کاتۆلیک و پرۆتيستانت هات و نەمانی ئیمپراتۆریەتەکان لە رۆژئاوا، سەرەتایەک بووە بۆ دەرکەوتنی بزووتنەوەی نەتەوەیی و چەمکی دەوڵەتی نەتەوەیی ”دەوڵەتی ناسیۆن ــNation State ” هەروەها لە ریفۆرمەکانی ئایینی مەسیحی مارتن لۆتەر/ ١٥١٧ و کۆمەڵێک رێنسانس، ریفۆرم و شۆڕش، کە لە ئەوروپا کران، بە تایبەتیش دوای شۆڕشی فەرەنسی/ ١٧٨٩، ژینگەیەک دروستبوو، کە زیاتر ئاوڕ لە ئازادبوونی تاک و خێزان درایەوە. لێرەدا بەرە بەرە، ژن پەیدابوون بۆ بەرگری لە مافی ژن دەنگیان هەڵبڕی. لە کۆتایەکانی سەدەی نۆزدەوە/ ١٨٩٥، چەمک و مۆدێلی تر بە ناوی فەلسەفەی ژن پەیدابوو، لەسەرەتاوە ئەو ژنانەی، کە لە بواری فەلسەفە دەیاننوسی، زیاتر لەسەر ئەخلاق و فەلسەفەی نەرم دەیاننوسی، بەڵام لە سەرەتای سەدەی بیستەم، چەمکی جێندەر و ململانێ کەوتنە بەرەی دژایەتی جێندەر و ژن بەرەو سیاسەت و هاوسەنگی جێندەری چوو. دوای شەڕی جیهانی دووەم، کۆمەڵێک مۆدێل و چەمکی وەک: ”ئازادی، رزگاری، سەربەستی، دەوڵەت و فیمینیزم”، روویان لە ناوچەکە کرد، بەڵام شتی جیاواز لای ئێمە بێ ئەوەی کار لەسەر ژینگەی کۆمەڵایەتی بکەن، ئەم چەمکانە هاوردەکران، لەوێوە سەیر دەکەین، کە هەم بزووتنەوەی نەتەوەیی و هەم پرۆسەی دەوڵەت و دیموکراسی، بەشێوەیەکی تەندروست و راست بەرهەم نەهات.
بۆیه لێره‌وه ئەگەر باسی بزووتنەوەی ژنانی کوردیش بکەین، لەم چەند ساڵەی کۆتایی بەناو گروپی جیاواز قسە لەسەر بزووتنەوەی ژنان دەکرێت، بەڵام تا ئێستا وەک دیاردە نەبووەتە بزووتنەوەیەک، کە كاریگه‌رى لەسەر بیرکردنەوەی کۆمەڵگە و بەتایبەتی پیاو بکات. بەو ئەنجامەی، کە ئێستا دەیبینین پێویستمان بە پێداچوونەوە و زیاتر سوودبینی، لە هەموو بوارەکان هەیە. ئەزمونی ژنان لە جیهان، وردتر و واقیعبینتر لەبەرچاو بگرین، چونکە هەتا کۆمەڵگە بە تەواوی ئازاد نەبێت و ژن و خێزان ئازاد نابن، ئەزمونی رۆژئاوا پێمان دەڵێت، دوای ئازادبوونی کۆمەڵگە، مرۆڤی ئازاد لە هەردوو رەگەزەوە دروست بووە. لەبەرئەوە نابێت ئەوانەی، کە لەم بوارە دەنووسن، تەنیا ئامانجیان ئەوە بێت، کە بۆ ئازادبوونی ژن بە تەنیا کار بکەن، بەڵکو وەک ستراتیژیەت دەبێت، کار لەسەر تاک، خێزان و کۆمەڵگە بکرێت. لە ئەنجامدا، بە یاسا و سیستەمێکی واقیعبینی و عەقڵانی، دەکرێ تاک بگەیێنرێتە ئاستێک، کە بە ماف و ئەرکی خۆی ئاشنابێت.
کۆمەڵگە وەک جەستەی مرۆڤ و ئەندامەکانە، هەر ئەندامێکی جەستەی مرۆڤ ئارام نەبێت، مەحاڵە هەموو جەستە ئارام بێت. بەم پێیەی ژن بەشێکە لە جەستەی کۆمەڵگە، ئەوا تا ژن ئازاد نەبێت ئەم جەستەیە تەندروست و ئازاد نابێت. راستە لەبەر رەوشی دواکەوتوویی ژن، دەبێ زیاتر سەرنج لەسەر هوشیارکردنەوەی ژن بێت، چونکە ژن و کۆمەڵگە دووڕووی یەک دراون. دەبێت ئەوەشمان لە بیر بێت، کە پاشخانی ئێمەی کورد، لەم ناوچەیە ئیسلامی سوننەیە. دیارە کۆمەڵێک نەریت ریشەیان لە ئایینەوە هاتووەتە ناو عەقڵ و کولتووری ئێمە. ئەم رەوشە، پیاوێکی کۆنزەرڤاتیڤ دروست کردووە، بۆیە ژن و پیاوی ئازاد، پێویستی بە ریفۆرمە، ئێستای ئەفغانستان وەک نمونە، کە مرۆڤەکان تێیدا لە سەردەمێکی دوور لە عەقڵی سەردەم دەژین. راستە جیاوازی نێوان ژن و پیاو، هەندێک خەسڵەتی سروشتییە، بەڵام لە کۆتاییدا هاوبەشی ژیانن و ژنیش دایک، هاوسەر، کچ و خوشکە. لێرەوە دەڵێین چاندنی هەر بەرهەمێک، ئەگەر لە کات و شوێنی خۆی نەبێت، چەند خەباتیشی بۆ بکرێت، هەر نەزۆک دەبێت. بۆیە دەبێت ئێمەش، سەرەتا دەستنیشانی قۆناغی کۆمەڵگەی خۆمان بکەین، ئەوجا بەو پێوانه‌یە ده‌بى ئێمه‌ى تاك، کار لەسەر هوشیاری و ئازادی کۆمەڵگە (خێزان/ نێر و مێ) خۆیان و به هێزبوونى ئایدیۆلۆژى خۆى ژن بکەین.
به‌شى سێیه‌م : ژن و سیاسه‌ت
شاناز هیرانی
مێژووی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایەتی، وابه‌سته به مێژووی سه‌رهه‌ڵدان و سەرکوتکردن، مێژووی سەرکەوتن و شکست، مێژووی هه‌وڵی بێ پچڕان بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات و زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌وانی دیكه‌دا، مێژووی هه‌وڵدانه بۆ یه‌كسانی و دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات و رۆڵ نواندنێكی سه‌ره‌كیە له كایه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا كه خۆی له داڕشتنی رێسا‌و یاساكانی ژیانی تاک و کۆی كۆمه‌ڵگه جیاوازه‌كاندا ده‌بینێته‌وه. دەکرێت بڵێين مێژوویەکه كه لێوانلێوه لەشەڕی ژیان و نەمان و مانه‌وه. پرسى ژنيش به‌رده‌وام يه‌كێك بووه له پرسه هه‌ر گرنگه و گه‌وره‌كان له‌ناو سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگه‌كاندا، ته‌وه‌رێكه هه‌ميشه جێگه‌ى مشت‌ومڕ بووه. به تايبه‌ت له‌ناو كۆمه‌ڵگه داخراوه‌كاندا (كۆمه‌ڵگه ئيسلاميه‌كانيش به‌تايبه‌ت)، چونكه له‌ژێر رۆشنايى پێشكه‌وتن و پێگه‌ى ژنان له هه‌ندێك وڵات‌دا، ئه‌و پرسه گۆڕانێكى بنه‌ڕه‌تى و قوڵى به‌سه‌ر ديمه‌نى كۆمه‌ڵايه‌تى گشتيدا هێناوه.
له‌راستیدا، بەدرێژایی مێژوو بەدەستهێنانی ده‌سه‌ڵاتی ڕەها ترۆپكی هیواكانی تاکی مرۆڤ بووه، بۆیه له‌و پێناوه‌دا به‌رده‌وام له شه‌ڕدا بووه‌و ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌بووه یاساكانی ژیانی به‌قازانجی خۆی و چینی سه‌ربه‌خۆی داڕشتووه‌و ئه‌وه‌ش بێبه‌ش بووه له‌و ده‌سه‌ڵاته به‌رده‌وام ژێرده‌سته‌یی و چه‌وسانه‌وه‌ی به‌ركه‌وتووه. ژنان له كۆمه‌ڵگه‌ى مرۆڤایه‌تی كه‌مترین پشكیان له ده‌سه‌ڵات به‌ركه‌وتووه و زیاتر ژێرده‌سته‌و چه‌وسێنراوه بوون. یاسا‌و رێساكانی ژیان چ نووسراوه بن، چ نەنووسراو بن به‌رده‌وام له‌لایه‌ن پیاوانی ده‌سه‌ڵاتداره‌وە داڕێژراوەو ده‌سه‌ڵات به‌رده‌وام له نێوان پیاوانی چینه جیاوازه‌كاندا ده‌ستاوده‌ست كراوه، به‌ڵام ژنان له‌م ئاڵۆگۆڕه‌ی سیاسه‌ت و ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات و یاسادانانه‌دا بێبه‌ش كراون و به‌رده‌وام له سێبه‌ری سياسى پیاوانه‌وه راوه‌ستاون. بۆیه پاش تێپه‌ڕبوونی هه‌زاران ساڵ به‌سه‌ر مێژووی لانیکەمى نووسراوه‌ی مرۆڤدا ژنان هێشتا به مۆمێكه‌وه عه‌وداڵی مافه‌كانیانن و هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی هەنگاو به‌رەو روناكیی هەڵهێنن. تا سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م ژنان مافی ده‌نگدانیان نه‌بوو به‌و بیانووه‌ی به‌شداری ژنان له ژیانی سیاسی‌دا په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ژیانی خێزانی‌دا ده‌پچڕێنيت و دەيانده‌بڕێت. له ئۆروپا و پاش شۆڕشی فه‌ره‌نسا، بزووتنه‌وه‌كانی ژنان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی یه‌كسانی له‌گه‌ڵ پیاوان سه‌ریانهه‌ڵدا و له‌دژی له‌مپه‌ره‌كانی سه‌ر رێگه‌ی به‌شداری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ژنان خه‌باتیان كرد. ئۆلامپ دۆ گوژ نووسه‌ری فه‌ره‌نسی، له ساڵی ١٧٨٩ له راگه‌یاندنی ”مافی ژن و هاوڵاتی”دا رایگه‌یاند: ”كه چۆن ژنان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه سه‌ریان ببرێته به‌ر گیۆتین، مافی ئه‌وه‌شیان هه‌یه به‌سه‌ر مینبه‌ره‌وه سه‌ركه‌ون و قسه بكه‌ن”. بزووتنه‌وه‌ی سیاسی ژنان له به‌ريتانياى مه‌زن له ساڵی ١٨٦٥ سه‌ریهه‌ڵدا. له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاو له ساڵی ١٨٥٠ ژنان كۆنگره‌ی خۆیان بۆ داكۆكی له مافی ده‌نگدان به‌ست. ساڵی ١٨٦٩ جۆن ستیوارت میل فه‌یله‌سوفی به‌ناوبانگی ئینگلیزى كتێبێكی به‌ناونيشانى ”به كۆيله‌كردنى ژنان” چاپ و بڵاو كرده‌وه‌و، هه‌روه‌ها یه‌كه‌م گه‌ڵاڵه‌ی مافی ده‌نگدانی ژنانی پێشكه‌ش به په‌رله‌مانى ئه‌و وڵاته كرد. هه‌رله‌و ساڵانه‌دا ده‌یان ناوه‌ندو ئه‌نجومه‌نی سیاسی ژنان له وڵاتانی ئەوروپا پێكهێنران، تا سه‌رئه‌نجام ژنان له ساڵه‌كانی ١٩٠٦ له وڵاتی فینلاند، ١٩١٣ له وڵاتی نه‌روێژ، ١٩١٥ له وڵاتی دانيمارك و ئیسله‌نده، ١٩١٨ له وڵاتی ئه‌ڵمانيا، ١٩٢١ له وڵاتی سوید و هه‌تا ١٩٢٨ له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری وڵاتانی ئەوروپایی مافی ده‌نگدانیان به‌ده‌ست هێناو وه‌كو هاوڵاتیەکی هاوشان له‌گه‌ڵ پیاوان رۆڵیان هه‌بوو له چاره‌نووسی سیاسی‌دا. بەڵام له کوردستانی دابەشکراودا تا ئێستاش وه‌كو پێويست بوا‌رى ئەوە بۆ ژن نەڕەخساوە کە وەکو وڵاتێکی سەربەخۆ ئەو قوناغە مێژووییانە ببڕێت و بەناچاری بونه‌ته پاشکۆی دەوڵەتانی تورکیا، سوريا، ئێران و عێراق، کە ئەوانیش بە زنجيره لە ساڵەکانی 1930، 1949, 1963, 1980 ژنان مافی دەنگدانیان بەدەست هێنا. به‌ڵام ئه‌مه ته‌نیا سه‌ره‌تایه‌كی بچووك بوو بۆ به‌شداری ژنان له كایه‌ی سیاسیداو هه‌وڵه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ژنان به‌رده‌وام بوو له‌پێناو نه‌ك مافی ده‌نگدان، به‌ڵكو بۆ مافی خۆپاڵاوتنی هاوشان له‌گه‌ڵ پیاوان بۆ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی جڵه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ده‌سته‌به‌ركردنى به‌شداربونێكى كارا له سياسه‌ت و بڕيارداندا. لێره‌دا پرسيارێك خۆى به‌یان ده‌كاته‌وه، ئايا تا چه‌ند ژنانی جیهان و له‌م نێوه‌شدا ژنانی كوردستان له خه‌ونی به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات و پشكی هاوشان له‌گه‌ڵ پیاوان بۆ داڕشتنی سياسه‌ت و یاسا‌و پلانداناندا نزیك بوونه‌ته‌وه؟ ئه‌مه پرسیارێكی گرنگه و به تایبه‌تی له سه‌ده‌ى به‌جیهانی بوون و سه‌رده‌می ململانێكان و په‌ره‌سه‌نده‌كان، به‌شداری ژنان و بوونیان له كایه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا گرینگیه‌كی به‌رچاوی هه‌یه‌و ته‌نانه‌ت پێوه‌رێكی گرینگه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕاده‌ى گه‌شه‌كردن له هه‌ر وڵاتێكدا بەڵام وه‌ڵامی ئەم پرسیارە زۆر ئاسان نیيه.
به‌پێی ڕاپۆرتی رێكخراوی هاوكاری و گه‌شه‌ی ئابووری له‌وڵاتانی رۆژئاوایی و به‌تایبه‌تی له ده‌یه‌ونیوى رابردوودا ده‌ركه‌وتووه كه له ٧١وڵاتی گه‌وره‌ى جیهان ژنان رۆڵی گرنگيان هه‌بووه‌و پۆستی باڵايان وه‌رگرتوه. وه‌ك: سه‌رۆك كۆمار، سه‌رۆك وه‌زیران، سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی په‌رله‌مان. هه‌روه‌ها له هه‌ندێك له‌و وڵاتانه‌دا له‌سه‌دا په‌نجای نوێنه‌رانی په‌رله‌مان له ژنان پێك هاتووه. ئه‌گه‌رچی له وڵاتانی رۆژئاوایی هێشتا مه‌ودایه‌كی زۆرهه‌یه بۆ گه‌یشتنی ژنان به یه‌كسانی ته‌واو له دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا له‌مپه‌ره یاساییه‌كانی به‌رده‌م ژنان رۆژ به‌رۆژ كاڵاتر ده‌بێته‌وه‌و خه‌باتی ژنان له پێناو یه‌كسانی به‌رده‌وامه و تا راده‌يه‌كى به‌رچاويش ئامانجه‌كانيان پێكاوه. هه‌ر له‌گه‌ل ئه‌وه‌شد له‌رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست و به‌تایبه‌تی له‌و وڵاتانه‌ى به‌ندن به شه‌ريعه‌تى ئیسلامی و نوقمن له یاساكانی ئایینی‌دا، ژنان كه‌مترین پشكیان له به‌شداری سیاسی‌دا هه‌یه و ته‌نانه‌ت مافی خۆپاڵاوتنیشیان بۆ پۆسته هه‌ره گرنگه‌كانى ده‌سه‌ڵات نييه. وه‌ك: پله‌ی سه‌رۆك كۆمار. بۆ نمونه له وڵاتێكى وه‌كو ئێران له كۆی ١٩٣ وڵاتی جیهان پله‌ی ١٧٧ی هه‌یه‌و ته‌نیا ١٧ نوێنه‌ری ژنی له په‌رله‌ماندا هه‌یه.
سەرەڕای ئەوەی بەشداری ژنانی کورديش لە گۆڕەپانی سیاسەتدا حاشاهەڵنەگرە و مێژووی خۆڕاگری‌و بەرخۆدانی کورد بە بێ ژنان ناکرێت بنووسرێتەوە و وەک مەلێک وایه کە بەباڵێک هێزی فڕینی نیيە، بەڵام ژنان لە ئاستی رابه‌رايه‌تى سیاسی‌دا جێگایەکی شیاو و شايسته‌يان نیيە. رێکخراوەکانی تایبەت بە ژنانیش هه‌رگیز ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌یان نابێت دادی نایەکسانی ژنان بدات. ژنان ئەگەر بە بڕوای پۆڵاینی یەکسانی خوازی لە ناوەندەکانی بڕیارداندا جێ پەنجەیان دیار نەبێت‌و نەبنە بەشێکی یەکسان لە بڕیارە چارەنووسسازەکانی گەلی کورد، ئەو بڕیارە ناتەواوەو هەموو رێگاکانی پڕ لە هەورازو نشێوی چارەنووسی ئازادی نیشتمان، ئازادی بيروڕا، دیموکراسی‌و یەکسانی پێی نابڕدرێت. تەنیا پرس کردن بە ژنان بەس نیيە، ژنان دەبێت بەشێک بن لە بڕیاردان. پێویسته حزبەکانی کوردستان نموونەیەکی جیاوازتر لە بەشداری سیاسی ژنان و کەڵک وەرگرتن لە تواناکانی ژنان پیشان بدەن و رواڵەتی پیاوانەی حیزبەکان بەقازانجی یەکسانی جێنده‌رو نێرسالاری گوڕانی بەسەردا بێت.
ئه‌و پرسه تا ئێستاش وابه‌سته‌يه به چه‌ندين مشت‌ومڕ و ديدگا و بۆچوونى جياواز له‌باره‌ى چۆنيه‌تى مامه‌ڵه‌كردن و هه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌و پێگه‌يه‌ى ژن پێگه‌يشتووه و تا چه‌ند له‌گه‌ڵ داب و نه‌ريتى كۆمه‌ڵگه‌كاندا گونجاو ده‌بێت. بۆيه ده‌بينين مه‌سه‌له‌ى ژن له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ى ئيسلامييه‌كان به تايبه‌تى چه‌ند داڕشتنێكى پێكدژى نيشان داوه، ئه‌گه‌ر له ڕووى پێگه‌ى ژنه‌وه خوێندنه‌وه‌يه‌كى بۆ بكه‌ين پێويسته له‌سه‌ر سێ جۆر ميتۆد و داڕشتنى كۆمه‌ڵگه‌كان وردبينه‌وه، ئه‌وانەيش:
1ـ ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ى مه‌حكومن به ده‌سه‌ڵاتێكى توندوتيژانه و سيسته‌مێكى سه‌ركوتكه‌رانه په‌يڕه‌و ده‌كه‌ن دژى ژنان. ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ييش له ژێر هه‌يمه‌نه‌تى تائيفيه‌تى توندڕه‌ودا دامه‌زراون و به ته‌واوى هه‌ژمونيان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌كه‌دا سه‌پاندووه. بۆيه لێره‌دا پێگه‌ى ژن به دوو تايبه‌تمه‌ندى جيا ده‌كرێنه‌وه: يه‌كه‌ميان بريتيه له مه‌ترسى تێكه‌ڵاوبوونى هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز له‌ناو ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌دا. كه زۆر به ڕوونى له ديارنه‌بوونى ژن له‌سه‌ر شانۆى ڕووداوه‌كان و ديمه‌نى گشتى، لاوازى پێگه‌كه‌ى، ڕۆڵ نه‌گێڕانى له هيچ بوارێك و ئه‌كتيڤ نه‌بوونى له‌ناو جومگه‌كانى ده‌سه‌ڵات، كه ته‌نيا پياوان له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا قۆرخيان كردووه ڕاشكاوانه دياره. ئه‌ویش بريتيه له دانانى ژن له ژێر چاودێرى و ڕاسپاده و هه‌ژمونى پياوسالارى، كه بێ به‌شى ده‌كات له بچوكترين ماف وه‌ك مرۆڤێك.
خوێندنه‌وه‌مان بۆ ئه‌و جۆره كۆمه‌ڵگه و حاڵه‌تانه، وا نيشان ده‌دات، كه مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ژن به‌و جۆره له لايه‌ن ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌وه، ته‌نيا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتێكى ئايينى و شه‌ريعه‌تى ئيسلامى چه‌ند جۆره ڕێسا و كۆت و پێوه‌ندێكى داناوه، هه‌رچه‌نده من پێم وايه، گه‌ر ته‌نيا هۆكارى خراپى پێگه‌ى ژن بگه‌ڕێينينه‌وه بۆ داب و نه‌ريتى ئيسلاميانه، ڕه‌نگه زۆر راست و دروست نه‌بێت، چونكه له‌وانه‌يه له‌م حاڵه‌ته‌دا جياوازى گرنگ هه‌بن له نێوان هه‌ندێك وڵات له‌و ڕووه‌وه، ئه‌وانه‌ى ده‌سه‌ڵاتێكى ئايينى حوكميان ده‌كات، به‌ڵام تا ڕاده‌يه‌ك ژنانى فه‌رامۆش نه‌كردووه و نيمچه ئازاديه‌كيان هه‌بووه بۆ هه‌ڵبژادنى ئه‌و ژيانه‌ى ده‌يانه‌وێت (ئايينى بێت يان نا) نمونه‌ش بۆ ئه‌وه وڵاتانى وه‌ك توركيا و تونسه. جگه له‌وه‌ش ناكرێت واقيعى كۆمه‌ڵايه‌تى ته‌نيا به بيروباوه‌ڕى ئايينى به‌ند بكه‌ين، چونكه ئه‌و جياوازييه مێژوويانه‌ى هه‌ردوو بوا‌رى ئايينى و كۆمه‌ڵايه‌تى له‌يه‌ك جيا ده‌كاته‌وه قابيلى له‌يه‌ك جياكردنه‌وه‌ن و ئه‌وانيش به چه‌ند قۆناغێكى جياجيا تێپه‌ڕيون له مێژوودا. من پێموايه كێشه‌كه ته‌نيا هه‌ر ئيسلام نييه، به‌ڵكو ئه‌خلاقى تائيفى زياتر ئازادييه‌كانى ژن پێشێل ده‌كات و سه‌ركوتى ده‌كات، كه زۆربه‌ى زۆرى ده‌سه‌ڵاتدارانى وڵاته‌كان په‌يڕه‌وى ده‌كه‌ن و له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆيان به‌كارى ده‌هێنين. زۆرجار ئايين ده‌كه‌نه ده‌رچه‌يه‌ك بۆ تێپه‌ڕاندن و سه‌پاندنى جۆره‌ها كلتور و نه‌ريتى خراپ. يان ده‌يكه‌ن به جۆره ئايديۆلۆژيايه‌كى هه‌ژموندار و بۆ شێوازى حوكم كردن به‌كارى ده‌هێنن، به‌مه‌ش ئايينى لاى خه‌ڵك به ناشيرينى و هۆكارى خراپيه‌كان سه‌ير ده‌كرێت. وه‌ك لاى هه‌موانيش ڕوون و ئاشكرايه، كه ئايين هه‌ميشه خاڵى لاوازى مرۆڤه‌كانه به تايبه‌تى له‌و وڵاتانه‌ى ئايين بۆته كه‌رسته‌يه‌ك بۆ شێوازى حوكم كردن و ڕێكخستنى ژيانى تاكه‌كان. بۆيه لێره‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، كه زۆربه‌ى جار خودى ئايينيش به‌كارهێنراوه و تێكه‌ڵاوى مه‌رامى سياسى و كۆمه‌ڵايه‌تى كراوه. له‌و جۆره كۆمه‌ڵگه‌یانه‌دا، ڕه‌وشتى تائيفى زاڵه به‌سه‌ر سيسته‌مى ئه‌خلاقى و مانه‌وه‌ى سيسته‌مى كۆمه‌ڵايه‌تى به‌و جۆره. ئه‌مه له لايه‌ك، له لايه‌كى تريشه‌وه، هێشتنه‌وه‌ى ژن به‌و دۆخه خراپه و سه‌يركردنى وه‌ك موڵكێكى تايبه‌ت. ئه‌مه‌ش به هه‌موو پێوه‌رێك بچوكردنه‌وه‌ى ژنه چ وه‌ك مرۆڤێك، يان ڕه‌گه‌زێكى گرنگ له‌ناو ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه. كه ڕۆڵى سه‌ره‌كى ده‌بينێت له‌به‌رده‌وا‌ميه‌تى ژيان و كۆمه‌ڵگه و جيهانيش به گشتى. ئه‌و نزيكيه و ديدگايه وامان لێده‌كات به باشى د‌رك به‌و جياوازييه بكه‌ين كه له پێگه‌ى ژن‌دا هه‌يه له نێو داڕشتنى ئيسلاميه‌نه‌دا.
2ـ ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌یى، كه ده‌سه‌ڵاتدارانى باوه‌ڕيان به‌كرانه‌وه‌ى كۆمه‌ڵايه‌تى و به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونى جيهانگيرى هه‌يه. كه واده‌كات ئازادى كۆمه‌ڵايه‌تى ببێته واقعێك، نه‌ك مافێكى ده‌سته‌به‌ركراو. دواجاريش ئه‌و ياسايانه‌ى په‌يوه‌نديان به‌كاروبارى كه‌س و ياساى خێزان هه‌يه له دواى واقيعه پێشكه‌وتوه‌كه بێت، كه له‌ژێر قورسايى ياسا ته‌قليديه‌كاندا ده‌ناڵێنێت. جياواز له ميتۆدى يه‌كه‌م، له‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ش، پێناچێت ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه وابه‌سته‌بن به ياساى سوكراتى, هه‌روه‌ها ڕێكخستنه كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كه‌شى به ميتۆدێكى ئيسلاميانه ڕێك نه‌خراوه و كار به نه‌ريته‌كانى ئايينى ناكه‌ن وه‌ك له كۆمه‌ڵگه ئيسلاميه‌كانى تردا ده‌بينرێت. به‌مه‌ش گورزێك له پێشكه‌وتنى كۆمه‌ڵايه‌تى ده‌دات و به ڕووى جيهانگيريشدا ده‌كرێته‌وه. له كۆتاییدا ئه‌گه‌ر وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى ته‌قلیدیش نه‌مابێته‌وه ده‌چێته خانه‌ى ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌یى كه خۆى يه‌كلاكردووه‌ته‌وه و چۆته پاڵ جيهانگيرى، وه‌ك ئه‌وه‌ى له وڵاتێكى وه‌ك توركيا و تونس ده‌بينين، كه ياساى نوێيان له به‌رژه‌وه‌ندى ژنان دانا. ئه‌و حاڵه‌ته‌ش جۆرێك له دووركه‌وتنه‌وه دروست ده‌كات له نێوان پێشبينيه‌كان ژنان و ياسادانراوه‌كان، هاوشێوه‌ى ئه‌و دۆخه‌ى كه له شه‌سته‌كانى سه‌ده‌ى بيسته‌م له رۆژئاوادا له‌ئارادابوو، دواجاريش بوه هۆى لادانى له‌لايه‌ن خودى ژنانه‌وه. له‌پێناو لابردنى دواين قه‌ده‌غه‌كراوه ياسايه‌كانى له‌مپه‌ر و ئاسته‌نگيان له‌به‌رده‌م هه‌ر به‌ره‌وپێشه‌وه‌چونێكى ژنان دروست ده‌كرد.
3ـ جۆرى سێيه‌مى ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه، بريتيه له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه به‌هه‌بوونى ده‌سه‌ڵاتێكى هاوچه‌رخانه وه‌سف ده‌كرێت، كه به‌ره‌و داننان به‌وه‌ى پێى ده‌وترێت (فيمينزم)ده‌چێت. ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه سياسه‌تێك په‌يڕه‌و ده‌كات، كه هانى ژن ده‌دات ئازاد و چالاك و پێشكه‌وتوو ئه‌كتيڤ بێت له‌ناو كۆمه‌ڵگه و به‌شدارێكى كارا بێت له ڕووى، سياسى، كۆمه‌ڵايه‌تى، ئابوورى، بازرگانى، تاد… واته هه‌موو بواره‌كانى پێشتر پياوان تێدا تاك لايانه كاريان له‌ناودا كردووه.
بۆيه ده‌بينين نوخبه‌ى سياسى نوێ هه‌ر له‌و كاته‌ى جڵه‌وى ده‌سه‌ڵاتى گرتوه‌ته ده‌ست، مه‌سه‌له‌ى ئازادكردنى ژنى كردووه‌ته يه‌كێك له كاره پێشينيه‌كانى و سياسيه‌تێكيش. هه‌رچه‌نده پرسى ژن سه‌ره‌تا يه‌كێك نه‌بوو له داواكارييه‌كانى ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌یى، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌كاتى ئێستادا و له‌سه‌ر ئاستى ستراتيژى و نيشتمانى بوه‌ته كارى سه‌ره‌كيان و چالاكانه هه‌وڵى بۆ ده‌ده‌ن. به‌مه‌ش له‌م كۆمه‌ڵگه‌یانه‌دا پێگه‌ى ژن به‌رزبوه‌ته‌وه بۆ ئاستى ئه‌وه‌ى بوبێته پرۆژه‌يه‌كى سياسى گرنگ، كه خۆى له چه‌ندين ئاڕاسته‌ى جياجيادا گه‌ڵاڵه ده‌بێت: وه‌ك په‌روه‌رده و فێركردن، هاندان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى پێگه‌يه‌كى سياسى شياو، هاتنه ده‌ر له‌ژێر هه‌يمه‌نه‌تى پياو، به ڕێگه‌ى دانانى ياساى كاروبارى كه‌سى، كه ژن ئازاد ده‌كات له ژێر راسپارده‌ى پياو. رێگه له فره ژنى ده‌گرێت. هانى ده‌دات به‌ره‌و ئاڕاسته ئابوورييه‌كان بچن و بێنه نێو بواره‌كانى بازرگانى و ئابوورى و دابينكردنى خۆيان له ڕووى ئابوورييه‌وه و وابه‌سته‌نه‌بونى به پياوه‌وه و خۆ ژياندنى وه‌كو مرۆڤێك له‌و جيهانه‌دا بێ ئه‌وه‌ى پێويستى به‌وه بێت كه‌سێكى تر به‌ڕێوه‌ى ببات. ئه‌مه‌ش خۆى له‌خۆيدا ئازاديه‌كى زه‌قانه‌ى ژنه. به‌م شێوه‌يه ده‌بينين هه‌ر ده‌وڵه‌تێكى نوێ له‌كاتى دروستبونيدا، له‌سه‌ر پاشماوه‌ى ده‌وڵه‌تى كۆن و چاكسازى پچڕ پچڕ دروست نابێت، به‌ڵكوو ده‌بێت پلان و پرۆژه‌ى ته‌واوكارى هه‌بێت، كه تێكه‌ڵى بزاڤى مێژوويى بێت له‌ناو ديناميكيه‌تيه‌كانى نوێگه‌رايى و گوزارشت له ئيراده‌ى راسته‌قينه بكات و كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و داهاتوويه‌كى رۆشنتر و باشتر ببات. هه‌ر به‌ره‌و پێشكه‌وتنێك، له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا به بێ يه‌كسانى جێنده‌رى نايه‌ته دى، ژيانى هاوبه‌ش، كارى هاوبه‌ش، كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى ته‌ندروست دروست ده‌كات.
ئه‌نجام:
جوان عزه‌ت له‌باره‌ى یاسایى په‌روه‌رده‌وه ده‌ڵێت: یه‌كگرتنه‌وه‌ى ژنان له ده‌ست كۆمه‌ڵگه‌ى نامه‌ده‌نى كارێكى ئه‌وه‌نده ئاسان نییه، به‌لكۆ كێشه‌ى چاره‌سه‌رى ئه‌وه‌یه ده‌بێ سه‌ره‌تا ریفۆرم/چاكسازى له‌هه‌موو بواره‌كانى ژیاندا بێته كردن. پاشان پیاوانیش ببنه ئه‌نجامى ره‌خنه‌گرتن له خویان و مه‌عریفه‌یى هاوده‌نگى ژنان، تاكو ژن و كۆمه‌ڵگه له ده‌ست ئه‌م سته‌مكاریه نادادپه‌روه‌ریه رزگاری بێت و په‌روه‌رده و ئازادى خۆى راسته‌قینه بدۆزیته‌وه، چۆنكه په‌روه‌رده‌ى به‌تال ژن و پیاو له واقیع ناموو ده‌كات. واقیعش، ژن ده‌كاته خاڵى تاوانباكردن و بێ بیركردنه‌وه‌ى بوون به‌رامبه‌ر به‌وه پیاویش ده‌كاته خاڵى به‌ریكردن و سه‌روه‌رى ده‌سه‌لاتدارى. هه‌روه‌ها له باره‌ى كۆمه‌ڵگه‌وه به‌هره حه‌مه ره‌شیش ده‌ڵێت:ـ کە ئێستا دەیبینین پێویستمان بە پێداچوونەوە و زیاتر سوودبینی، لە هەموو بوارەکان هەیە. ئەزمونی ژنان لە جیهان، وردتر و واقیعبینتر لەبەرچاو بگرین، چونکە تا کۆمەڵگە بە تەواوی ئازاد نەبێت و ژن و خێزان ئازاد نابن، ئەزمونی رۆژئاوا پێمان دەڵێت، دوای ئازادبوونی کۆمەڵگە، مرۆڤی ئازاد لە هەردوو رەگەزەوە دروست بووە. لەبەرئەوە نابێت ئەوانەی، کە لەم بوارە دەنووسن، تەنیا ئامانجیان ئەوە بێت، کە بۆ ئازادبوونی ژن بە تەنیا کار بکەن، بەڵکو وەک ستراتیژیەت دەبێت، کار لەسەر تاک، خێزان و کۆمەڵگە بکرێت. لە ئەنجامدا، بە یاسا و سیسته‌مێکی واقیعبینی و عەقڵانی، دەکرێ تاک بگەیێنرێتە ئاستێک، کە بە ماف و ئەرکی خۆی ئاشنابێت. له ڵایه‌كى تره‌وه شاناز هیرانیش له باره‌ى سیاسه‌ته‌وه ده‌ڵێت: ژنان لە ئاستی رابه‌رایه‌تى سیاسی‌دا جێگایەکی شیاو‌و شایسته‌یان نییە. رێکخراوەکانی تایبەت بە ژنانیش هه‌رگیز ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نابێت دادی نایەکسانی ژنان بدات. ژنان ئەگەر بە بڕوای پۆڵاینی یەکسانی خوازی لە ناوەندەکانی بڕیارداندا جێ پەنجەیان دیار نەبێت‌و نەبنە بەشێکی یەکسان لە بڕیارەچارەنووسسازەکانی گەلی کورد، ئەو بڕیارە ناتەواوەو هەموو رێگاکانی پڕلە هەورازو نشێوی چارەنووسی ئازادی نیشتمان، ئازادی بیروڕا، دیموکراسی‌و یەکسانی پێی نابڕدرێت. تەنیا پرس کردن بە ژنان بەس نییە، ژنان دەبێت بەشێک بن لە بڕیاردان. پێویسته حزبەکانی کوردستان نمونەیەکی جیاوازتر لە بەشداری سیاسی ژنان و کەڵک وەرگرتن لە تواناکانی ژنان پیشان بدەن و رواڵەتی پیاوانەی حیزبەکان بەقازانجی یەکسانی جێنده‌رو نێرسالاری گوڕانی بەسەردا بێت.
Images: https://pixabay.com/fr/