“گیرخواردن لە سەدەکانی ناوەڕاست دا”

هۆکارەکانی پێشکەوتنی خۆرئاوا و دواکەوتنی خۆرهەڵات –

شوان ئەحمەد

بۆچی (ئەوان) کە مەبەست لێی خۆرئاوایە، پێشکەوتن و (ئێمە) کە مەبەست لێی خۆرهەڵاتە، دواکەوتین و لە کاروانی ژیاریی و پێشکەوتن بەجێماین؟

ئەوە پرسیاری هەرە لەپێشینەی ئەو منەوەرە تەمەن کورتانەبوو کە سەرمەشقی یەکەمین ڕابوونی جیهانی ئیسلامی بوون، لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەهەمدا.

سەروەختێک ناپلیۆن پۆناپارت لەشکرکێشی بەرەو خۆرهەڵات و وڵاتانی ئیسلامی بەتایبەت (میسر) دەستپێکردو خەڵک و خوای ئەو جوگرافیایە لەخەونی غەفڵەت زەدەیی بەخەبەرهاتن، کەسانێک لە نمونەی جەمالەدینی ئەفغانی و شێخ موحەمەد عەبدە، پرۆژە ڕابونخوازییەکەیان لەسەر ئەو پرسیارەی سەرەوە بونیادنا (ملنانی ئەوان بەرەو پێشەوەو گیرخواردنی ئێمەش لەناو مێژوویەکی دووبارەدا).

هەنووکەو دوای نزیک بە دوو سەدەیەک، (دکتۆر عەلی بریشە) لە دووتوێی ئەم بەرهەمە نوێیەیدا “العالقون في العصور الوسطى”، دەگەڕێتەوە سەرهەمان پرسیارو هەمان بابەت دێنێتەوە بەرباس.

وەک ئەوەی لەو ماوە دوورو درێژەدا، خۆرهەڵات و جیهانی ئیسلامی و میسر و وڵاتانی هاوشێوەی ئەو، مەحکوم بووبن بەخولانەوەیەکی ئەبەدی لەنێو بازنەیەکی بۆش و بەدووبارەکردنەوەی مێژوو لەسەر هەمان هێڵ.

Check Also

کتێبی ڕەخنەیی ئاست و ئاستەنگ

لەبەردەم ڕۆمان و چیرۆکی نوێی کوردی کتێبی ”ئاست و ئاستەنگ” کتێبێکی ڕەخنەیی ئەدەبییە، کە خوێندنەوە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *