و/ توانا حه‌مه‌نووری
قل للملیحة فی الخمار الأسود * ماذا فعلت بناسك متعبد
ئه‌م شیعره له‌لایه‌ن چه‌ندین هونه‌ر‌مه‌ده‌وه، كراوه به گۆرانی و مه‌قام، له‌وانه نازم غه‌زالی هونەرمەندی عێراقی و سه‌باح فه‌خری هونەرمەندی سوری. له‌وانه‌یه زۆربه‌شمان گوێمان لێ بوبێت، ته‌مه‌نی ئه‌م شیعره زیاتر له هه‌زار ساڵ ده‌بێت.
خاوه‌نی ئه‌م شیعره ناوی راسته‌قینه‌ی (ره‌بیعه بن عامر ئه‌لتەمیمی) بووه، نازناوه‌كه‌شی (ئه‌لمسكین) بووه.
ئه‌م شاعیره خاوه‌نی زمان و هونراوه و شیعری زۆر جوان بووه، به‌ڵام له‌كۆتاییدا وازی له شیعر هێناوه و روویكردووته خوداپه‌رستی.
ئه‌م شیعره‌ش چیرۆكێكی له‌پشته‌وه‌یه، ئه‌وه‌بوو رۆژێك بازرگانێكی خه‌ڵكی عێراق ده‌چێته مه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی (خیمار / پێچه) بفرۆشێت، ئیتر هه‌رچی ڕه‌نگی هه‌یه هه‌مووی ده‌فرۆشێت، به‌ڵام كه‌س ره‌نگی ره‌شی لێنه‌كڕیووه. بۆیه ماڵه‌كه‌ی له‌سه‌ری ده‌مێنێته‌وه و نه‌یده‌زانی چی بكات، تاكو بیفرۆشێته‌وه و بگه‌ڕێته‌وه بۆ عیراق. بۆیه به‌دڵته‌نگی داده‌نیشێت و بیرده‌كاته‌وه، یه‌كێك ده‌یبینێت، تێده‌گات كێشه‌كه‌ی چییه، پێی ده‌ڵێت: “ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت پێچه‌كانت بفرۆشی، بڕۆ بۆ لای (ئه‌لمسكین)، ئه‌و چاره‌سه‌رێكت بۆ ده‌دۆزێته‌وه”.
بازرگانی پێچه‌فرۆشیش ده‌چێته لای (ئه‌لمسكین) و چیرۆكه‌كه‌ی بۆ باسده‌كات و لێیده‌پاڕێته‌وه تاكو چاره‌سه‌رێكی بۆ بدۆزێته‌وه.
ئه‌ویش له مزگه‌وته‌كه ده‌رده‌چێت و ئه‌م شیعره له‌نێو خه‌ڵكدا ده‌ڵێته‌وه :
قل للملیحة فی الخمار الأسود * ماذا فعلت بناسك متعبد
واتای شیعره‌كه:
به‌و شۆخە بڵێن له پێچه‌ڕه‌شه‌كه‌یدا * چیت به‌سه‌ر خوداپه‌رستێک هێنا
دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی وتنی ئه‌و شیعره‌ی (ئه‌لمسكین) بڵاوبووه‌وه، ژنانی مه‌كه، وایان زانی (ئه‌لمسكین) وازی له‌خوداپه‌رستیه‌كه‌ی هێناوه و عاشقی كچێكی پێچه‌ڕه‌ش له‌به‌ربووه، ئه‌وه‌بوو پێچه‌ی ره‌ش له‌مه‌كه بوو به‌مۆدێل و هه‌رچی ژنانی مه‌كه هه‌ن، پێچه‌ی ره‌شیان كڕی، تا ئه‌و ئاسته‌ی بازرگانه عێراقییه‌كه نرخی پێچه ره‌شه‌كانی به دووهێنده‌ی ره‌نگه‌كان تر فرۆشت.
ئه‌م دێڕه شیعره‌ش بووبه یه‌كه‌م ریكلامی بازرگانی له ئیسلامدا.