له‌عه‌ربییه‌وه / توانا حه‌مه‌نووری

دووه‌م هاوسه‌رگیری مه‌حمود ده‌روێش به‌شێوه‌یه‌كی زۆر جیاواز تێپه‌ڕی. ئه‌م چیرۆكی خۆشه‌ویستییه‌ی مه‌حمود ده‌روێش له‌كاتێكدا ده‌ستی پێكرد كه‌بانگهێشتی ئاهه‌نگێك بوو له‌ماڵی هاوڕێیه‌كیدا. له‌وێدا خانمێكی بینی، زۆر پێی سه‌رسام بوو، كه‌چی مه‌حمود ده‌روێش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قسه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كرد. دوای ماوه‌یه‌ك ده‌روێش بڕیارده‌دات ئه‌و هاوڕێیه‌ی و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌و شه‌وه‌دا ئاماده‌بوون، بانگهێشتی ئاهه‌نگێكیان بكات. کەچی ته‌واوی ئاماده‌بوانی شه‌وی ئاهه‌نگی هاوڕێكه‌ی ئاماده‌ی ئاهه‌نگه‌كه بوون، جگه له‌و خانمه. به‌ڵام مه‌حمود ده‌روێش كۆڵ نادات و بڕیار ده‌دات، جارێكی تر ئاهه‌نگێكی تر سازبكات، به‌ڵكو ئه‌و خانمه هات! كه‌چی له‌جاری دووهه‌میشدا ئه‌و خانمه هه‌ر نه‌هات. ئه‌وه بوو ساڵێك به‌سه‌ر ئاهه‌نگی دووه‌مدا تێپه‌ڕی و ئه‌و شیعره‌ی بۆ ئه‌و خانمه نووسی كه ده‌ڵێت:
به‌پێكێكی شه‌رابی درووستكراو له لازۆرد چاوه‌ڕێبه
له‌سه‌ر گۆلێك ئاو … له‌ده‌ورووبه‌ری ئاسمان و بۆنی كۆلۆنیا چاوه‌ڕێیبه
به‌ئارامی ئه‌سپێكی ئاماده‌كراو بۆ سه‌ر شاخه‌كان چاوه‌ڕێیبه
به‌هه‌ستی شازاده‌یه‌كی باڵا و قۆز چاوه‌ڕێیبه
به‌حه‌وت سه‌رینی پڕكراو له‌هه‌ور چاوه‌ڕێیبه
دوای ئه‌و ساڵه، به‌ڕێكه‌وت مه‌حمود ده‌روێش سه‌ردانی ئه‌و هاوڕێیه‌ی ده‌كات كه ئاهه‌نگه‌كه‌ی سازكردبوو، كه‌چی بینی ئه‌و خانمه له‌ماڵی ئه‌و هاوڕێیه‌یدایه. لێره‌وه چیرۆكی خۆشه‌ویستی نێوان مه‌حمود ده‌روێش و حه‌یات ئه‌لهه‌ینی، كه وه‌رگێڕێكی میسری بوو، ده‌ستی پێكرد و به هاوسه‌رگیری كۆتایی هات.
حه‌یات ئه‌لهه‌ینی باسی له‌وه‌كردووه، كه مه‌حمود ده‌روێش هه‌موو ڕۆژێك، گوڵێكی له‌سه‌ر ته‌خته‌خه‌وه‌كه‌ی بۆ داناوه، جگه له‌و ڕۆژانه‌ی كه گرژی ده‌كه‌وته نێوانیان، باسی له‌وه‌شكردووه كه‌ڕۆژێكیان، دوای خوانی ئێواره شیعرێكی بۆ نوسیووه و وه‌كو ئاونگ شیعره‌كه‌ی به‌سه‌ردا پرژاندوه، ئه‌و شیعره‌ش ناوی (کۆترەكه ده‌فڕێت).
مارسیل خه‌لیفه، مۆزیسیان و ئاوازدانەری لوبنانی، كه گوێی له‌و شیعره ده‌بێت، چه‌ندین جار داوا له مه‌حمود ده‌روێش ده‌كات شیعره‌كه‌ی پێبدات، به‌ڵام ده‌روێش ئاماده‌نه‌بووه و ره‌تیكردووه‌ته‌وه، چونكه پێیوابووه كه ئه‌و شیعره شیعرێكی تایبه‌ته بۆیه نایدات.
هاوسه‌رگیری حه‌یات و مه‌حمود ده مانگی خایاند، دواتر جیابوونه‌وه، له‌یه‌كێك له‌چاوپێكه‌وتنه‌كاندا، پرسیاریان له‌هۆكاری جیابونه‌وه‌كه‌یان له حه‌یات كرد، به‌دێڕێك وڵامی دایه‌وه:
له‌چاو و گۆشتی مندا، هه‌ر وه‌كو په‌ری ده‌مێنێته‌وه.
دواتریش ده‌روێش وەڵام ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت:
تۆشی هیچ برینێك نه‌بووین، به‌ئاشتی جیابووینه‌وه.
ئه‌و شیعره له‌بیری مارسیل خه‌لیفه‌دا ده‌مینێته‌وه و چه‌ندین جاری تریش داوای ده‌كاته‌وه و ده‌روێش به‌رده‌وام ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام بۆ دواجار كاتێك ده‌روێش نیازی ڕۆشتنی هه‌بووه بۆ ئه‌مریكا تاكو نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك ئه‌نجام بدات، وه‌كو ئه‌وه‌ی هه‌ستی كردبێت كه كۆچی دواییده‌كات، په‌یوه‌ندی به‌مارسیل خه‌لیفه‌وه ده‌كات و داوای لێده‌كات ئاواز بۆ ئه‌و شیعره دابنات و بیكات به گۆرانی، به‌ڵام ژیان ده‌رفه‌تی نه‌دا مه‌حمود ده‌روێش گوێی لێ ببێت و كۆچی دوایی ده‌كات.
كۆتره‌كه ده‌فڕێت
كۆتره‌كه ده‌نیشێته‌وه
زه‌ویه‌كم بۆ ئاماده بكه، تاكو پشو بده‌م
تا ئاستی ماندوو بوون خۆشمده‌وێی
سپێده‌كانت مێوه‌یه‌كن بۆ گۆرانی
ئه‌م ئێواره‌یه‌ش زێڕن
ئێمه بۆ خۆمانین كاتێك سێبه‌ر ده‌چێته سێبه‌ری خۆیدا له‌نێو مه‌ڕمه‌ره‌كه‌دا
به‌خۆم ده‌چم كاتێك خۆم هه‌ڵده‌واسم
به‌سه‌ر ملێكدا كه جگه له هه‌ور باوه‌ش به‌كه‌سدا ناكات