نوکتە وەک سەرکردەو سەرکردەش وەک هیوایەک

ئاکام ئیبراهیم

لە پێکەنینی خۆمدا بەخەبەر هاتم وەک بڵێی ڕۆژێکی جیاواز لە ڕۆژەکانی دیکە بێت، بەڵام ئەوەی جێی سەرنج بوو: لە خەونمدا بینیم، کە ئەو منداڵانەی لە بەهاراندا گوڵەکان کۆدەکەنەوە یارییان دەکرد. وەک بڵێی پەیامێک لە سروشتیاندا هەڵگیرابێت، گوڵیان لەهەموو ئەو قەوانی گوللانە دەکرد کە لە پاش جەنگ بە جێ دەمان.

ئەوەی مرۆڤی لە کێشە گەورەو دژوارەکاندا  هێشتووەتەوە بەجێهێشتنی هەموو ئەو پەیوەستە کۆمیدیایانەیە لەسەر کێشەو ناکۆکیەکانی جیهان؛ دەشێ هەر یەک لە ئێمە زەردەخەنەیەک لەسەر لێومان بەجێ بمێنێت، بەڵام ئەوەی دەمانوەستێنێ ئەو برینە حەشاردراوەی نێو ئینسانەکانە کە  ئازارێکی خەفەکراوە، بە توندوتیژی، یاخود بە سوکایەتیکردن، هاوکات لەبەرامبەر هەموو ئەم ئازارانەدا چواردەورمان بەو فاکتەرە جیاوازانەی پەخش دەکرێن بەسەر برین و ناخۆشیەکانی ژیانماندا شۆڕ نابنەوە، بەڵکو هەر یەک لەو ڕوانگە ئامێزکۆمێدیایەوە کێشەکان دەبینێت.

ئەو فاکتەرەی مرۆڤ والێدەکات بینەری تێڕوانینێکی کۆمێدی بێت، هەر ئەوانەشن کە وا دەکەن درێژبڕی بکەن، بەڵام باری سەر شانت ئاسانتر و سوکتریش بکەن و دژی دۆخە نەگۆڕو ناقۆڵاکان ببێتەوە. دەشێ گۆڕانی ئەم تێڕوانینە کۆمێدیایە دۆخێکی جیاواز لە کۆمەڵگادا بخوڵقێنێت، بەڵام ئێستا بەپێچەوانەی هەموو شیکردنەوەکانی دەیبینین بۆ ئەم دۆخە ناهەموارانە دەکرێ، لە بەرامبەر نادادی جیهاندا نوکتە دەخەنە بەرامبەر توندوتیژییەکان. دەشێ جێی خۆشحاڵی بێت کاتێک میللەتێک لەوپەڕی ئازارو مەینەتیدایە، بەڵام بەشێوەیەک نادادی و ئازارەکانیان لەگەڵ جیهاندا هاوبەش دەکەن، کە بە تەواویی جیاوازیان دژی ئەو دۆخە نەگۆڕانەی هەن بەرەنگاردەبنەوە. هەمیشە جیاوازیی و هێزی ناوەکی نێو مرۆڤ، دەتوانن خەندە و پێکەنین بە دژی جەنگدا ببنەوە و لە خەیاڵەوە بەرەو ناو واقع نوکتە بکەنە سەرکردە و سەرکردەش وەک هیوای میللەتێک لە بەرامبەر نادادیدا.

قاقای لەنێو تەواوی سەر شەقامەکەدا دەدرەوشایەوە، ئەو خوێندکارەی کە بیستبووی ڕۆژی ڕابردوو وەزیری پەروەردەی وڵاتەکەی وەک ڕێزێک بۆ قوتابیان لە بەرامبەر قوتابخانەیەکدا قسەی کردووە. گوایە گوتویەتی: “زۆر بەسەرکەوتووی تاقیکردنەوەکان تێدەپەڕێنین”! ئەمی تووشی شۆککردووە و دەڵێ: هەر دوێنێ من بە ئاشکرا غەشم دەکرد، بەڵام مامۆستایەک زۆر یارمەتیدام و تەواوی وڵامەکانی بە شێوەی نوکتە بۆ دەگێڕامەوە، ئیدی منیش هەتاوەکو ئیستاش نوکتە بێتامەکانی خەنیم دەکەنەوە.





ئاکام ئیبراهیم

Check Also

٨ی ئازار، بەرەو ڕۆژێکی نوێ

ڕۆژێکی نوێ بۆ پاراستنی مافی هەموو مرۆڤێک بۆ داکۆکی لە گشت ئازادییەک بۆ نوێکردنەوەی پەیمانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *