ئاماده‌كردنی : هۆزان مه‌حمود
ئه‌م كتێبه پێكهاتووه له شه‌ش به‌ش و گێڕانه‌وه‌ی بیست و چوار ژنی كوردی له خۆگرتوه، هه‌ر یه‌كێك چیرۆكی ژیانی خۆی و به‌رگری و تێكۆشان و چه‌وساندنه‌وه و هه‌ستانه‌وه و هۆشیاربوونه‌وه‌ی خۆی نوسیووه‌ته‌وه. گێڕانه‌وه‌كان له لایه‌ن پێنج نه‌وه‌ی جیاوازی ژنانی كورد له‌هه‌ر چوارپارچه‌كه‌ی كوردستان و ژنانی تاراوگه‌وه، له‌باره‌ی ئه‌زموون و به‌ریه‌ك كه‌وتن له زه‌مه‌ن و جوگرافیای جیاوازدا نووسراوه‌ته‌وه..
پڕۆژه‌ی كولتوور Culture Project- و به‌تایبه‌ت (هۆزان مه‌حمود) ڕێكخه‌ری كۆی پرۆژه‌ی (خودنووسینه‌وه)ی ژنانه و به هه‌ردوو زمانی كوردی و ئینگلیزی ده‌كه‌وێته به‌ردیدی خوێنه‌ران. بڕیاڕه ساڵی داهاتوو هه‌مان كتێب به‌ئینگلیزی بڵاوبێته‌وه و له ئێستاوه ناوه‌ند و كتێبخانه‌كانی به‌ریتانیا ڕیكلام بۆ ئه‌م كتێبه ده‌كه‌ن. له كوردستانیش له به‌رواری ٤ی نۆڤێمبه‌ری ٢٠١٩دا له سیمینارێكدا ئه‌م كتێبه به خوێنه‌رانی كورد ناسێنرا و ئێستا له زۆربه‌ی كتێبخانه‌كانی كوردستاندا ده‌ست ده‌كه‌وێت…
ئه‌م كتێبه له‌لایه‌ن (بڵاوکراوەکانی_نووسیار) بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه، به‌چاپ گه‌یشتووه.