یه‌ك شه‌ممه‌, ئایار 19, 2024
frku

وێنە و شرۆڤە

دیواری کۆن و دیواری نوێ

وێنە بە کامێری: بەرزێ موحییەدین

ئەم وێنیەیە خاتوو (بەرزێ موحییەدین) بۆی ڕەوانە کردین لە بەرلین، لە ئەڵمانیا.

وێنەکە، نوسینێکی گرافیتییە، لەسەر دیواری تونێلی وێزگەی میترۆیەک کێشراوە. هەتا ئێرە ئاسایە… بەڵام گرنگی وێنەکە لەوەدایە، کە ئەو وێزگەی میترۆیە ناوی (بیرناوە شتراسە)   Bernauer straßeدەکەوێتە هەمان ئاستی دیوارە ڕوخاوەکەی نێوان بەرلینی ڕۆژئاوا و بەرلینی ڕۆژهەڵات. وێنەکە ڕەمزێکە بۆ ئازادی، بۆ جەغتکردن لەسەر مافی مرۆڤ کە ئەو دیوارە کۆنە پێشتر ڕێگر بوو. دیوارێک دەیان چیرۆکی دلتەزێنمان لە پشتییەوە پێ گەیشتووە. ئەوەتانێ ئەمڕۆ، کوردەکانی بەرلین بەپەنابردن بۆ هاوکاریی جیهانی ڕۆژئاوا، بەخواستێکی ئازادیی بۆ هەموو کورد بەگشتی و کوردەکانی ڕۆژەهەڵات بەتایبەتی، لەسەر ئەو دیوارەی رۆژانە هەزاران کەس چاویان پێ دەکەوێت، دەنگیان بەرز دەکەنەوە. تۆ بڵێی ئەو هەست و ئەقڵانە بوروژێنێت کاتێ چاویان پێ دەکەوێت؟

Check Also

٨ی ئازار، بەرەو ڕۆژێکی نوێ

ڕۆژێکی نوێ بۆ پاراستنی مافی هەموو مرۆڤێک بۆ داکۆکی لە گشت ئازادییەک بۆ نوێکردنەوەی پەیمانی …