ڕامان عوسمان کوردە
ئێمه و ئه‌فغان هه‌ر له چیرۆكی گه‌نده‌ڵیدا هاوبه‌ش نین، به‌ڵكو چیرۆك و به‌سه‌رهاتنی ناخۆشمان له‌گه‌ڵ به‌ناو كۆماره‌كه‌ماندا هه‌یه. ئه‌م پیاوه رێكپۆش و سپۆرته‌ی له وێنه‌كه‌ی خوارەوەدا ده‌یبینن، محه‌مه‌د زاهیر شا، دواین شای ئه‌فغانستانه.
ئه‌م شایه، له‌ساڵی 1933 تا 1973 حكومداری مه‌مله‌كه‌ته‌كه‌ی كرد. ده‌ورانی ئه‌و به باشترین ساته‌كانی ئه‌فغانستان ئه‌ژمار ده‌كرێت. ئه‌فغانییه‌كان نازناوی باوكی میلله‌ت (پدر ملت)یان پێداوه.
له‌جەنگی جیهانیی دووه‌مدا، ئه‌م شایه، هێشتا گه‌نج و تازه‌كار بوو، به‌ڵام توانی بێلایه‌نی وڵاته‌كه‌ی بپارێزت و تێكه‌ڵی جەنگ نه‌بێت، به‌مه‌ش ئه‌فغانستان له‌و وڵاته كه‌مانه بوو كه تێكه‌ڵی ئه‌م جەنگە نه‌بوو.
پاش جەنگ، محه‌مه‌د زاهیر شا هه‌نگاوی گرنگی نا بۆ مۆدرێنكردنی ئه‌فغانستان، سیستمی پاشایه‌تیی ڕه‌های گۆڕی بۆ پاشایه‌تیی ده‌ستوری و ده‌ستوری تازه‌ی دانا. له ده‌ستوردا هه‌ڵبژاردنی ئازاد، مافی هاووڵاتی بوون، په‌رله‌مان، مافی ژنان و مافی ده‌نگدان چه‌سپا و ده‌وڵه‌تی ئه‌فغان هه‌نگاوی به‌ره‌و ده‌وڵه‌تێكی دیموكراتی نا. ئه‌م ده‌ستوره به‌جۆرێك باش بوو، دوای ڕوخانی تاڵیبان له 2001، به‌شێوه‌ی كاتی خستیانه‌وه كار.
هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا شا ڕاوێژكاری بیانی هێنایه وڵاته‌كه‌ی و یه‌كه‌مین زانكۆی نوێی كرده‌وه. په‌یوه‌ندیی باشی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دنیا دامه‌زراند. وڵاته‌كه‌ی له‌و ده‌گمه‌نترین وڵاتانه بوو كه سۆڤیه‌ت و ئه‌مریكا، وێڕای دوژمنایه‌تیی نێوانیان، دۆستی بوون و هاوكاری و پشتیوانیی ماددییان ده‌كرد. ئه‌و له وته‌یه‌كدا ده‌ڵێ: “من نه سه‌رمایه‌دارم، نه سۆسیالیزم و نه ده‌خوازم ببنه خزمه‌تكاری چین.”
ئه‌فغانستان له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا، به‌هۆی گه‌شه‌ی ئابوری و ئارامییه‌وه، بووه جێگه‌ی سه‌رنجی گه‌شتیاران. گه‌شتیارانی ئه‌وروپی به‌پۆل سه‌ردانی شوێنه مێژووییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌یان ده‌كرد.
وه‌ك ده‌ڵێن، شا بۆ خۆی پیاوێكی میانڕه‌و، هێمن و له‌سه‌رخۆ بوو. له‌ته‌واوی ده‌وره‌ی حكومڕانی ئه‌ودا به‌هیچ جۆرێك ئیمزا له‌سه‌ر سێداره‌دانی كه‌سێك به‌هۆی سیاسته‌وه نه‌كرد.
وه‌ك كه‌سایه‌تیش، كه‌سێكی شه‌رمن و زمان شیرین بووه و هیوایه‌تی وێنەگرتن، شه‌تره‌نج و سیگاری كوبی بووه. جگه‌له زمانی دایكی كه په‌شتۆ بووه، زمانی فه‌ڕه‌نسی به‌چاكی زانیووه و توانای قسه‌كردنی به ئینگلیزش هه‌بووه.
بۆ نه‌گبه‌تی گه‌لی ئه‌فغان، ساڵی 1973 كاتێك شا له ده‌ره‌وه ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی، برازاكه‌ی كه سه‌رۆك وه‌زیران ده‌بێت، كوده‌تایه‌كی سپی ئه‌نجام ده‌دات و شا له‌سه‌ر كار لا ده‌بات و سیستمی كۆماری ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
محه‌مه‌د زاهیر شا، بۆ ڕێگرتن له خوێنڕێژی ده‌چێته ژێرباری كوده‌تاكه و قبوڵی جمهورییه‌ت ده‌كات و به‌دوورخراوه‌یی له ڕۆما ژیان به‌سه‌ر ده‌بات. چونكه له‌لایه‌ن حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی هیچ موچه‌یه‌كی نابێ، له‌وێ به‌كۆمه‌كی ماددی شای ئێران ده‌ژی و ژیانێكی ساده به‌ڕێ ده‌كات و سه‌رقاڵێ خزمه‌تی باخه‌كه‌ی و یاری شه‌تره‌نج و گۆڵف ده‌بێ.
دوای له‌كارخستی ئه‌م شایه، ئه‌فغانستان كه‌وته ناو زه‌مه‌نی نا ئارامی دوورودرێژ كه تا ئه‌مرۆ درێژه‌ی هه‌یه و خواش ده‌زانێ چه‌ندی تر ده‌خایه‌نێ.
له نه‌وه‌ده‌كان، هه‌ندێك لایه‌ن و وڵات ویستیان ئه‌م شایه باشه بگێڕنه‌وه سه‌ر ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام ئیسلامییه‌كان ڕێگرییان له‌و هه‌وڵه كرد.
له‌دوای 2001، پاشای كۆنه‌كار گه‌ڕایه‌وه وڵاته‌كه‌ی، وه‌ك ڕێزێك بۆ خزمه‌ت و دڵسۆزییه‌كانی له كۆشكی كۆماری نیشته‌جێ كرا و ڕێزی زۆری لێ‌نرا، تا 2007 كۆچی كرد و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر شایسته مه‌راسێمی ماڵئاوایی بۆ ڕێكخرا. ته‌نانه‌ت وڵاتێكی وه‌ك هیند پرسه‌ی بۆ گێڕا.
چیرۆكی ئه‌فغانییه‌كان وه‌ك چیرۆكی عیراقی و ئێرانییه‌كانه له‌گه‌ڵ كۆماره‌كانیان. ئه‌م گه‌لانه پاشاكانیان و سیستمی پاشایه‌تییه‌كه‌یان گه‌لێ گه‌لێ له كۆماره‌كانیان و سه‌ركرده پۆپۆلیسته چه‌واشه‌كاره‌كانیان باشتر بوون.
ئه‌م گه‌لانه به‌ڕوخانی پاشایه‌تی نه‌ك خۆشگوزه‌رانی و ئازادی زیاتریان به‌ده‌ست نه‌هێنا، به‌ڵكو كه‌وتنه گێژاوێكی بێ بن و ده‌یان ده‌سه‌ڵاتخوازی ناڕه‌سه‌ن و نا نه‌جێیان لێ قووت بووه‌وه.
به‌ڵێ ئه‌وان دژی پاشایه‌تی ده‌ستوری بوون، به‌ڵام كۆماری خوێن و جه‌نگیان به‌دیاری هێنا.