وەستان لەسەر تابلۆیەک: پاڕانەوەی پریام لە ئەخیلۆس

وەرگێڕانی لە فەڕەنسییەوە: بەیان سەلمان

”(پریام) لە گالیسکەکەوە بازیدایە خوارێ. (ئیدێ)ی بەدیار ئەسپەکان و هێسترەکان بەجێهێشت و یەکسەر چووە خێوەتی (ئەخیلۆس)ی، ئازیز لە دلێ (زیوس)، کە بە تەنیا دانیشتبوو. هاوەڵانی لێی دوور بوون، تەنها (ئۆتۆمێدۆن) و (ئالسیم) بەخێرا هاتنە تەکی. ئەوەندە نەبوو لە خواردن ببووەوە، هێشتا خوانەکەی هەر لەبەردەم بوو، پڕیامی مەزن بێ ئەوەی ببیندرێ هاتبووە ژوورێ. لە ئەخیلۆس هاتەپێشێ و ئەژنۆی ماچ کرد، ئەو دەستە سامناک و تاوانبارەشی ماچ کرد کە چەندینی لە کوڕەکانی کوشتبوو. ئەخیلۆس بە بینینی پریام سەرسام بوو، ئەوانی تریش سەیری یەکیان کرد، ئالەوێدا پریام بە پاڕانەوە گوتی:

– دەبا باوکی خۆتت وەبیر بێتەوە، هۆ ئەخیلۆسی وێنەیەک لە خوداوەند! لە تەمەنی منە؛ لەبەر پیری پێیەکی لە گۆڕدایە، لەوانەیە دەر و دراوسێەکانی نارەحەتی بکەن، کەسیشی نیە بەڵا و ماڵوێرانی لێ بەدوور بگرێ، بەڵام باوکی تۆ، هیچ نەبێ دەزانێ تۆ دەژیت و دڵخۆشە بە مانەوەت. هەموو رۆژێک بە هیوایە کوڕەکەی ببینێ لە تروا دەگەڕێتەوە. من لێوانلێوم لە نەهامەتی، لەناو کەمەربەندی تروا نەوەی ئازام نایەوە- پەنجا کەس دەبوون. تاقە یەکێکیان کە شارەکە و دانیشتوانی پاراست تۆ کوشتت. ئەوەش هیکتۆر بوو. لەپێناو ئەویش هاتوومەتەلای کەشتیی ئاکاییەکان تا رزگاری بکەم: باجێکی زۆرم بۆ هێناویت، ڕێز لە خوداوەندەکان بگرە، ئەخیلۆس، باوکت بهێنە بەرچاو، بەزەییت پێمدا بێت؛ من لەو زیاتر شایەن بەبەزەییم، چونکو وێرام ئەوە بکەم کە هیچ مرۆڤێک لەسەر زەوی ناویرێ بیکات: ئەو دەستانەم ماچ کرد کە منداڵەکانمی کوشت!”

ئیلیاد: (سروودی ٢٤)

تابلۆ: پریام داوای لاشەکەی هیکتۆر دەکات لە ئەخیلۆس: هونەرمەند (تیۆبالد شارتران)

مۆزەخانەی کۆشکی بچووک لە پاریس

L’Iliade :  (chante XXIV)

Théobald Chartran, Priam demandant à Achille le corps d’Hector,

 1876-Homère, « Funérailles », L’Iliade, VIIIe siècle avant J.-C. Petit Palais, Musée des Beaux-Arts de la Ville de Paris

Check Also

٨ی ئازار، بەرەو ڕۆژێکی نوێ

ڕۆژێکی نوێ بۆ پاراستنی مافی هەموو مرۆڤێک بۆ داکۆکی لە گشت ئازادییەک بۆ نوێکردنەوەی پەیمانی …