و/ توانا حه‌مه‌نووری
حامد ئه‌لمالیكی، ڕۆژنامه‌نووس، فۆتۆگرافه‌ر، ده‌رهێنه‌ر، سیناریستی دراما و فیلم و شانۆ، خاوه‌نی 18 زنجیره دراما و زیاتر له شه‌ش فیلم و چوار شانۆ. ئەلمالیکی بەڕەگەر عێراقییە. خاوه‌نی خه‌ڵاتی زێڕینی داهێنانه له فیستیڤاڵی قاهیره. خاوه‌نی خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ری فیلمی كورت و دۆكیۆمێنتاری وڵاتی مه‌غریبە. له‌لایه‌ن ئه‌كادیمی مه‌له‌كییه‌تی به‌ریتانیاوه ڕێزی لێگیراوه له‌ژێر ناونیشانی (مرۆڤ له درامای حامد ئه‌لمالیكی). له‌ده‌یان ڕاپرسیشدا پله‌ی باشترین نووسه‌ری به‌ده‌ست هێناوه.
له‌دیدارێكیدا حامید ئه‌لمالیكی، كۆمه‌ڵێك بابه‌تی سرنج ڕاكێشى باسكرد و چه‌ندین نهێنیشی ئاشكراكرد، كه كه‌م كه‌س هه‌ن بتوانن به‌و شێوه‌یه بوێربن و دان به‌و ڕاستیان بنێن.
فیلی ریسالە
له‌ساڵی 1962، موسته‌فا ئه‌لعه‌قاد له‌گه‌ڵ وه‌زیری ڕۆشنبیری كوه‌یت كۆبوه‌وه و وه‌زیری ناوبراو پێی وت: “خه‌ونێكم هه‌یه، كه به‌رهه‌مێك بكه‌م له‌سه‌ر ژیانی موحه‌مه‌د پێغه‌مبه‌ری خودا”، ئه‌و وه‌زیره چه‌ندین جار له‌گه‌ڵ موسته‌فا ئه‌لعه‌قاد دانیشت و هه‌وڵیدا پادشای كوه‌یت قایل بكات بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م فیلمه. جابر ئه‌حمه‌د ئه‌لسوباحیش ویستی وه‌كو سه‌ده‌قه‌یه‌ك تێچووی فیلمه‌كه دابین بكات، هه‌ر وه‌ك جابر ئه‌حمه‌د ئه‌لسوباح داوای له موسته‌فا ئه‌لعه‌قاد كرد، كه بنووسێت له به‌رهه‌می كۆمپانیای (فیلمینكۆ)یه، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناوی ئه‌و كۆمپانیایه‌ی نه‌هێنا.
ئه‌وه‌بوو، له‌ساڵی 1976دا ده‌ست به‌كاركردن له‌سه‌ر فیلمه‌كه كرا، سه‌ره‌تا سعودیا قبوڵی كرد، به‌ڵام دواتر ڕه‌تی كرده‌وه، ئه‌نجومه‌نی باڵای شیعه‌ی ئیسلامی له لوبنان به مه‌رج قبوڵی كرد. بۆیه له كۆتاییدا كه‌سی ده‌ستنه‌كه‌وت، جگه له وڵاتی لیبیا، كه پێشوازی لێ‌كرد و بودجه‌كه‌ی بۆ ته‌رخان كرد.
به‌ده‌ر له‌وه‌ش دوو كه‌سی تر هه‌بوون، كه كاریان له‌و فیلمه ده‌كرد، یه‌كێكیان چاودێری دارایی فیلمه‌كه بوو، ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان چاودێری هونه‌ری فیلمه‌كه بوو. فاروق قه‌یسی ده‌رهێنه‌ری عێراقی، چاودێری هونه‌ری فیلمی ریساله بوو، ئه‌وكات له كوه‌یت كاری ده‌كرد.
بێگومان ئه‌م زانیاریانی من له خودی فاروق قه‌یسییه‌وه وه‌رمگرتووه، من و فاروق هاوڕێی یه‌كین و له ساڵی 2002 دا له‌سه‌ر كارێك پێكه‌وه كۆبووینه‌وه، بۆیه ده‌قی ئۆرگیناڵی فیلمی ریساله‌ی نیشان دام، كه چه‌ندین دیمه‌نی تێدایه و له فیلمه‌كه‌دا نه‌خراوه‌ته ڕوو.
یه‌كێك له‌و دیمه‌نانه ڕۆژی كۆچی دوایی پێغه‌مبه‌ربووه، تێدا بیلال له‌ژێر په‌نجه‌ره‌ی ئه‌و ژووره‌دا دانیشتوه، كه پێغه‌مبه‌ر كۆچی دوایی ده‌كات و ڕوناكییه‌ك له په‌نجه‌ره‌كه‌وه دێته ده‌ره‌وه، هه‌ر وه‌ك ڕێوڕه‌سمی ناشتنی پێغه‌مبه‌ریشی تێدا نووسراوه، به‌ڵام له فیلمه‌كه‌دا كاری له‌سه‌ر نه‌كراوه.
مالیكی وتیشی: ئه‌گه‌ر بمه‌وێ فیلمی ریساله دیسان بكه‌مه‌وه به فیلم، ده‌بێت درۆی تێدا بكه‌م، بۆنمونه سه‌ره‌تای بانگه‌شه‌ی ئیسلام، كێشه‌ی زۆر له‌نێوان سه‌حابه‌كانی پێغه‌مبه‌ردا هه‌بووه و له‌فیلمه‌كه‌دا باسی لێوه‌نه‌كراوه، هه‌ولیشمدا سیناریۆكه بنووسمه‌وه، به‌ڵام ده‌زانم كه‌س كاری به‌رهه‌مه‌كه ناگرێته ئه‌ستۆ و كه‌س به‌رهه‌می وا ناكڕێت.
حامد ئه‌لمالیكی: مێژوومان به‌درۆ تۆماركرد
ئێمه مێژوومان به‌درۆ تۆماركرد، بۆ نموونه من له‌سه‌رده‌می سه‌دام حوسێن‌دا 13 زنجیره‌ی به‌ده‌ویم نووسی، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی خۆشم بنووسم. بێگومان ئه‌وكات بۆ ئه‌وه‌ی نانێك په‌یدا بكه‌م بۆیه ده‌منووسی، بۆیه خه‌ڵكی به‌ده‌ویم وا نیشاندا، كه كه‌سانێكی باشن و ژنانی به‌ده‌وه‌یم وا نیشان دا كه زۆرجوانن و خاڵ له‌سه‌ر چه‌ناگه‌یان هه‌یه و لێویان ئه‌ستوره، له‌كاتێكدا واقعی به‌ده‌وی وا نییه، چونكه خه‌ڵكی به‌دو كه‌سانێكی دڕن و خه‌ریكی كوشتن و بڕین و زوڵم بون و ژنانیان هه‌میشه پێچه‌یان كردووه، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه كه من كارم بۆ ته‌زویركردنی مێژووی عه‌ره‌ب كردووه.
ته‌نانه‌ت سه‌ڵاح كه‌ره‌می ده‌رهێنه‌ر ڕۆژێكیان ته‌كلیفی لێكردم، كه زنجیره‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌بو جه‌عفه‌ر ئه‌لمه‌نسور بنووسم، منیش پێم وت به‌سه‌ر چاو بۆت ده‌نووسم و دانیشتم، مێژووی ئه‌بوجه‌عفه‌رم خوێنده‌وه.
به ده‌رهێنه‌ره‌كه‌م وت له‌مێژوودا تۆماركراوه كه ئه‌بو جه‌عفه‌ر زۆر زۆر ڕه‌زیل بووه، جارێكیان شاعیرێك هاتووه بۆ لای و شیعرێكی بۆ خوێندوه‌ته‌وه و ته‌نیا یه‌ك درهه‌می پێیداوه، كاتێك له‌ژووره‌كه چووه‌ته ده‌ره‌وه، شاعیره‌كه وتویه‌تی ئه‌مه چییه؟! ته‌نیا یه‌ك درهه‌می پێدام! ئه‌وانیش پێان وتووه، دیسان بچۆ ژووره‌وه و شیعری تری بۆ بخوێنه‌ره‌وه، به‌ڵكو شتێكی تری پێدای، ئه‌ویش دیسان چووه‌ته ژووره‌وه و وتوویه‌تی شیعری ترم هه‌یه، كاتێك شیعره‌كه‌ی خوێندووه‌ته‌وه، ئه‌بوجه‌عفه‌ر پێی وتووه، درهه‌مه‌كه‌م پێ بده‌ره‌وه، چونكه ئه‌م شیعره‌ت زۆر بێ مانا بوو. هه‌ر به‌ده‌رهێنه‌ره‌كه‌م وت، كه ئه‌بو جه‌عفه‌ر پیاوكوژ بووه و ئه‌و كاره خراپانه‌ی كردوه و ئه‌مه‌ی كردووه و وای كردووه. ده‌رهێنه‌ره‌كه پێی وتم: “نه‌كه‌ی شتی وا بنووسی، ئه‌م جۆره قسانه به‌كه‌ڵكی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه نایه‌ت”.
ئێمه مێژووی ئیسلاممان به‌شێوه‌یه‌كی وا نووسیوه كه مێژوویه‌كی زۆر جوانی هه‌یه، له‌كاتێكدا هه‌موی درۆ بوو.
حامد ئه‌لمالیكی: داواده‌كه‌م جیهانی ئیسلامی داوای لێبوردن بكات
ته‌نانه‌ت ڕۆژێكیان من و فه‌لاح شاكری ده‌رهێنه‌ر بڕیارمان دا، مێژووی عه‌ره‌ب و مێژووی ئیسلام بخوێنینه‌وه، تاكو بابه‌تێك بدۆزینه‌وه و بیكه‌ین به زنجیره درامایه‌ك، ئه‌وه بوو ده‌رگا‌مان له‌سه‌ر خۆمان داخست و كوڕێكی گه‌نجیشمان ته‌رخان كرد بۆ ئه‌وه‌ی خواردن و خواردنه‌وه‌مان بۆ دابین بكات، چوار ڕۆژ له‌ژووره‌كه ده‌رنه‌چوین، ته‌نانه‌ت من و فه‌لاح پێكه‌وش قسه‌مان نه‌كرد، به‌رده‌وام بوین له خوێندنه‌وه.
دوای چوار ڕۆژه‌كه كه ته‌واو بووین له‌و كتێبانه‌ی كه باسی مێژووی ئیسلام و عه‌ره‌ب ده‌كه‌ن من و فه‌لاح به‌شێوه‌یه‌ك پێكه‌نیووین، له‌ژیانماندا وا پێنه‌كه‌نیووین.
بۆمان ده‌ركه‌وت، ئه‌گه‌ر ئێمه مێژووی عه‌ره‌ب و ئیسلام وه‌كو خۆی بنووسینه‌وه به‌شێوه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی، ئه‌وه كه‌س نووسینه‌كانمان وه‌رناگرێت و كاره‌كانمان ناكرێت به به‌رهه‌م، چونكه مێژووی عه‌ره‌ب و ئیسلام بریتیه له داپڵۆسینی ژن و سته‌مكردن له برای خۆیان و غه‌زه‌واته‌كان ناویان لێناوه فتوحات. من داوا ده‌كه‌م كه جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی داوای لێبوردن له‌و وڵاتانه بكه‌ن كه كاتی خۆی به‌ناوی فتوحاتی ئیسلامی داگیریان كردون و من به‌رپرسیارم له‌سه‌ر قسه‌كه‌ی خۆم.
ئه‌و غه‌زه‌واته بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئیسلام نه‌كراوه، ئه‌گینا بۆچی فتوحاتیان بۆ سۆماڵ و ئه‌ریتیریا نه‌كرد، بۆچی چون بۆ ئه‌نده‌لوس و نه‌مسا فتوحاتیان كرد، ئه‌و فتوحاتانه ته‌نیا بۆ به‌ده‌ستهێنانی ژنی سپی و جوان و مه‌مك قووت بوو. ئه‌و كات له‌بازاڕه‌كاندا سی كچ و ژنی ئه‌وروپیان ده‌هێنا و به‌ڕووتی نمایشیان ده‌كرد و هه‌موو كه‌سێك بۆی هه‌بوو ده‌ستیان لێبدات، تاكو بزانن نه‌رم و خۆشن و ئایه پێستیان وشك نییه! تاكو بیكڕن و جووت ببن له‌گه‌ڵیان و هه‌ر كات لێی بێزار بون، بیانفرۆشن. به‌ده‌ر له‌وه‌ش بازاڕی دیكه‌شیان هه‌بوو، (غولمان)یان ده‌فرۆشت و هه‌موو مافێكت هه‌بوو، كه‌چی له‌و (غولمانه) ده‌كه‌ی.
له‌كاتێكدا یاسایی جه‌نگ وایه هه‌ر شوێنێك داگیر بكه‌ن، تاكو سێ ڕۆژ سه‌ربازه‌كان بۆیان هه‌بوو دزی بكه‌ن و لاقه‌ی ژنان بكه‌ن و ژنه‌كان بڕفێنن، دواتر لێپرسینه‌وه ده‌ستی پێده‌كرد، ته‌نانه‌ت سه‌دام حوسێنیش له كوه‌یت تاكو سێ ڕۆژ لێپرسینه‌وه‌ی له لاقه‌كردن ژنان و دزیكردنی سه‌ربازه‌كان نه‌كرد.
ئێمه ئه‌گه‌ر ئه‌م مێژووه وه‌كو خۆی بكه‌ین به‌كاری سیناریۆ، كه‌س لێمان ناكڕێت. بۆیه هه‌موو نووسه‌ره‌كان، كه كاریان له‌سه‌ر مێژووی ئیسلام و عه‌ره‌ب كردبێت، هه‌مووی درۆیان كردوه.
به‌شێوه‌یه‌ك ئێمه ته‌نیا 20%ی شته‌كانمان له‌سه‌ر مێژووی ئیسلام نووسیوه و 80%یمان به درۆ نوسیوه‌ته‌وه.