پرۆژەی هونەریی “جوینەوە”

ساکار سلێمان

ساکار سلێمان
ساکار سلێمان

سەرەتا، ئەم پرۆژەیە لەپلانما بوو لەنێوان مانگى دوو بۆ چوارى ئەمساڵ 2020 لە هۆڵێکدا پێشکەشی بکەم، بەڵام بەهۆى بارودۆخى کۆرۆنا ڕامگرت. بیرۆکەى ئیشەکەش 2017 دواى گەڕانەوەم لە بیناڵەى ئیتاڵیا بۆ هات، کە بینیم هونەر چ کاریگەرییەکى جیدى لە ئەوروپادا هەیە.

ئەم پرۆژەیە لە سێ بەش پێک هاتووە: ڤیدیۆ ئارت، فۆتو، هەروەها ئینستڵەیشن (دامەزراندن) کە بە بەرهەمێکى خۆمالێ بنێشتى کوردى ئەنجامم داوە. بنێشتى کوردى چەند  تایبەتمەندیەکى هەیە: شیرین نیە، گڵۆپ ناکات، ڕەنگاوڕەنگ نیە، تەنها سپییە وەک ڕەنگە سروشتییەکەی خۆى و کاتى جوینی زۆرترە، چەندجاریش دەتوانى بەکارى بهێنیتەوەو بیجویتەوە.

بیرۆکەى پرۆژەى هونەرى “جوینەوە”

پرۆژکە لەسەر ئەو دووبارەبونەوەیەى ئەنجامى هونەر لەلاى خۆمان تاڕادەیەکى زۆر وەک جوینەوەیەک دەبینم، یاخود بەشێوازێکى تر بیڵێم، تەنها چالاکیەک دەکرێت و کاریگەرییەکى کەمى جێهێشتوە دواى خۆى لەم ساڵانەى کۆتاییدا بەبەراورد لەگەڵ ئەو گرنگییەى پێشتر هەیبوە. لە هەموو نمایشە هونەرییەکانمدا ئەنجامى کارەکان بە بینینى لەلایەن چەند هونەرمەندێک و هەندێ خەڵکەوە لە ماوەیەکى کورتدا و دواى تەواوبونى نمایش کارەکانمم هێناوەتەوە ماڵەوە. ئەم دووبارەبونەوەىە ئەنجامى هونەرکردن لەلاى ئێمە وەک جوینەوە وایە بۆ من، هەرچەندە بابەت و ماتریاڵ و بیرۆکە و شوێنى نمایشیش دەگۆڕم، بەڵام هەر بۆشاییەکى جیدى هەیە لە هونەردا لاى خۆمان کە پڕنابێتەوە. من ئەوە بە ئەرکى سستەمى دەزانم کە لانیکەم پڕۆسێسى نمایش لە چالاکییەوە بگۆڕێت بۆ قۆناغى بەکوڵتوورکردن و بەبازاڕکردنى هونەرییانە. لە ئەوروپا و ئەمەریکا کە کارى هونەریی دەفرۆشرێ و دەبێتە هۆکارى ناسینى هونەرمەندى ترو دروستبوونى پەیوەندى هونەریى دیکە و نمایشى تر بە دواى خۆیدا دێنێ، بەڵام لاى خۆمان تووشى خاووخلیچکى هونەرى دەبمەوە. گرنگى ئەم پێشەنگایە بۆ ناوچەی کوردستان و بۆ عێراق لەوەدایە بە ئاگابین بەرامبەر خاڵى بەیەک نەگەیشتنى هونەرو کوڵتوور و کۆمەڵگە، و دیاریکردنى هۆکارەکان و قسەکردن لەسەر ئەم بابەتە لە ڕۆژانى پێشانگاکە کە دەکرێ هەنگاوێک بنێین بۆ دروسستکردنى کاریگەرى هونەر لەسەر کۆمەڵگە کە بە بڕواى من هەرچەندە دوابکەوێ هەردێتەوە ڕێگەی هونەرمەندى دواى منیش، وەک جیلى نوێى هونەر خۆشحاڵم ئەم بابەتەم خستۆتە بەرچاو، بەرەو هەر ئەنجامێکیش بڕوات باشە.

Check Also

ســـــینەمای ئێـــــرانی و دیـــوەکـــــەی تـــری مــــرۆڤ

خەلیل زێوەیی ئەگەرچی سینەمای ئێرانی بەدەرنیە لە کاریگەریی سیستەمی سیاسی، وەک هەر سینەمایەکی تری وڵاتانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *