بەیان سەلمان
به درێژایی مێژوو ژماره‌ی ژنی هونه‌رمه‌ند که‌م بووه، ئه‌و چه‌ند هونه‌رمه‌نده‌ی له مێژووشدا ناویان ده‌برێ هه‌ر ئه‌وانن و دووباره ده‌بنه‌وه. ئه‌وه‌نده‌ش ژماره‌یان که‌مه له بیر ده‌چنه‌وه. ئه‌و ده‌قه نووسراوانه‌شی بۆیان ته‌رخانکراوه ئێجگار که‌من و نابنه سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌ڵگه‌نامه‌ی پشتپێبه‌ستراو. له ته‌ک هونه‌ر، ته‌نانه‌ت ئاماژه‌ش به‌و ژنانه ناکرێ که بڕێکی زۆر نووسین و نامه‌یان له‌سه‌ر هونه‌ر و ژیانی خۆیان نووسیوه. ئه‌گه‌ر هه‌ر وه‌ک هه‌موو سه‌رچاوه‌ی باس قسه له‌و مێژووه تاڵه‌ی ژن ده‌که‌ن وه‌ک هونه‌رمه‌ندێک که مافه‌کانی پێشێلکراوه و تا ڕاده‌یه‌کی زۆریش به‌رهه‌مه‌کانیان پشتگوێخراون، یاخود بایه‌خی خۆیان پێنه‌دراوه، بگره هه‌موو هه‌وڵێكیش دراوه ڕێ له ده‌رکه‌وتنیان بگیرێ و له‌وانه‌شه تا ماوه‌یه‌کی دوور‌و درێژ به شاراوه‌یی مابنه‌وه. دیاره هۆیه‌کی سه‌ره‌کیش هه‌بووه بۆ ئه‌م کێشه‌ی شاردنه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که ئه‌و کچه هونه‌رمه‌ندانه‌ی شوویان ده‌کرد دواتر ناوی مێرده‌کانیان هه‌ڵده‌گرت ئه‌مه‌ش ئه‌رشیفی ژیاننامه‌یانی ده‌سڕییه‌وه یاخود نه‌ده‌دۆزرانه‌وه. ئه‌مه له پاڵ ئه‌وه‌ی گه‌ر ژنی هونه‌رمه‌ندی زۆر لێهاتووش هه‌بووبن له چوارچێوه‌ی هونه‌ری ده‌ستره‌نگین چوارچیوه دراون و ئه‌و هونه‌ره‌یان نه‌خراوه‌ته به‌رچاو وه‌ک هونه‌رێکی پیشه‌یی (پرۆفشناڵ). ئه‌گه‌ر له نێو کورده‌واریی خۆشمان‌دا به‌و سه‌رده‌مانه‌دا بچینه‌وه تاکو ئێستاش جۆره هونه‌ری ده‌ستره‌نگینی وه‌ک فه‌رش چنین، به‌ڕه و نه‌خش و نیگاری نێو ماڵ به کاری هونه‌ری ته‌ماشا ناکرێ، له کاتێکدا زۆر به چاکیی ده‌کرێ ڕێنمایی ئه‌و ژنانه بکڕێ تا به‌ره‌و به‌رهه‌می هونه‌ریی پرۆفشناڵ بچن.
پسپۆری بواری ده‌روون ناسیی و لێکدانه‌وه‌ی وێنه، لوڕۆی ماک دیرمۆتLeroy Mcdermott، له ساڵی 1996 پاش کۆمه‌ڵێ توێژینه‌وه و تاقیبکردنی په‌یکه‌ره‌کانی ”ڤینۆس” له چاخی به‌ردیندا ئه‌گه‌ری زۆری ئه‌وه ده‌خاته به‌رچاو که یه‌که‌مین داهێنانه‌کانی مرۆڤایه‌تی ژن بووبن، چونکو شێوه‌ی ئه‌و ڤینوسانه خۆبه‌رهه‌میێنانه‌وه‌ی له‌شی ژنه‌و به کاری ژن ده‌چن.
ژن ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ندیش بووبن، یاخود ده‌ستیان له هونه‌ردا هه‌بووبێ هه‌ر به شاراوه‌یی و له‌ودیو په‌رده‌کانه‌وه کاریان کردووه. له سه‌ده ناوه‌ڕاسته‌کاندا له کۆی 229 ناوی هونه‌رمه‌ندی ده‌ستره‌نگین و نه‌قاشیی ژن ته‌نها یانزه ژنیان لێ ده‌ستنیشان کردوون که بۆ ئه‌و کاره شیاون. ئه‌وانه‌ی دواتریش کاریگه‌رییان به‌سه‌ر گه‌شه‌ی هونه‌رییه‌وه بووه ناویان هه‌ر له سێبه‌ردا ماوه‌ته‌وه. له فه‌ره‌نسا، له سه‌ده‌ی چوارده کۆمه‌ڵێ ژنی هونه‌رمه‌ند هاتبوونه کاییه‌ی هونه‌ری هه‌مه‌جۆر وه‌ک بورگۆت Burgot کچی هونه‌رمه‌ند ژان لو نوارJean Le Noir که به کاری ده‌ستره‌نگینی نه‌خشی کتێب به‌ناوبانگ بوو، یان مارگەریت ڤان ئیک Margarete van Eyck خوشکی هه‌ردوو برایانی هونه‌رمه‌ند ڤان ئیک که له کاره‌کانیاندا هاوکاری ده‌کردن بێ ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت ئیمزای به‌سه‌ر به‌رهه‌مێکه‌وه هه‌بێ.
له ساڵی 1648 لویسی شانزه، پاشای فه‌ره‌نسا ”ئاکادیمی ڕۆیاڵ”ی دامزراند و بڕیاریدا بێ جیاوازی ره‌گه‌ز هونه‌رمه‌نده‌کان بپارێزێ. ئه‌م بڕیاره‌ی لویسی شانزه ڕاسته ده‌رگایه‌ک بوو بۆ هاتنه ناوه‌وه‌ی ژن بۆ ئه‌و بواره، وه‌لێ ده‌رگایه‌ک بوو به ته‌سکی ژن پێیدا ده‌چووه ژوورێ، چ له‌به‌رئه‌وه‌ی بۆیان هه‌بوو له یه‌ک کاتدا ژماره‌یان له چوار ژن زیاتر نه‌بێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌شی که بۆیان نه‌بوو بچنه کلاسی وانه‌کێشان، یان وانه‌ی هونه‌ر بڵێنه‌وه، یاخود پله‌یه‌کی ئاکادیمی بگرنه‌ده‌ست، جگه‌له‌وه‌ی بڕی ئه‌و پاره‌ی کۆمه‌کی خوێندنه‌ی(زه‌ماله) پێشیان ده‌درا زۆر که‌م بووه؛ به‌ڵام له‌لایه‌کی دی ده‌رفه‌تیان بۆ ره‌خسانن نمایشی کاره‌کانیان بکه‌ن و به‌شداریی پێشه‌نگاکان بکه‌ن.
له به‌شی دووهه‌می سه‌ده‌ی هه‌شه‌وه کۆمه‌ڵێ ژن تێکۆشان له پێناو ناسینه‌وه‌یان وه‌ک هونه‌رمه‌ندێکی پله یه‌ک له‌بری ئه‌و پله دووه‌ی پێشوتر که به‌سه‌ریاندا سه‌پێندرابوو. به‌و جۆره ژن هاتنه مه‌یدان و کۆمه‌ڵه ژنێکی ئه‌و بواره په‌یدابوون که ده‌ستیان به پورتریتی ”خودکێشان” کرد. دیاره له سه‌ده‌کانی پێشووتر بۆچوونی جودا هه‌بووه له نێوان خوکێشانی پیاو و ژن؛ ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌کرێ بۆ نموونه پیاو خۆی وه‌ک نوێنه‌ری یه‌زدان ته‌ماشا کردووه، ئه‌گه‌ر به‌راوردێک بکه‌ین له نێوان دوو هونه‌رمه‌ندی پیاو و ژن، له دوو ماوه‌ی جیاوازدا، سه‌رنجده‌ده‌ین که هونه‌رمه‌ند مارتن ڤان هیمیسکیرک Maarten van Heemskerck
(1498–1574) له تابلۆی ”سان لوقا وێنه‌ی مریه‌می پاکیزه ده‌کێشێ” وێنه‌ی خۆی به سیمای ”سان لوقا” کێشاوه، ”سان لوقا” شه‌فیعی هونه‌ر و ده‌ست ره‌نگینییه، هونه‌رمه‌ندی پیاو که به‌و شێوه‌یه ئاماده‌بوونی خودی له تابلۆیه‌کدا ده‌خاته به‌رچاو بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و لایه‌نه پیرۆزه نیشاندات که ئه‌و هه‌ڵگری خواوه‌ندێتی هونه‌ره. له کاتێکدا له تابلۆی”مریه‌می پاکیزه و منداڵه‌که” ژنه هونه‌رمه‌ندی ئیتاڵی سۆفۆنیسبا ئه‌نگیسۆلاSofonisba Anguissola (1535–1625) ، له سیمای مریه‌می پاکیزه وێنه‌ی خۆی کێشاوه، ئه‌مه‌ش به داهێنانێکی ئاستی مرۆڤ سه‌یری ده‌کرێ، چونکو به‌رزبوونه‌وه‌ی تێدا نێیه بۆلای یه‌زدان.
له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ی به مۆدێڕن پێناسه‌ی ده‌که‌ن هونه‌رمه‌نده پیاوه‌کان وێنه‌ی خۆیان کێشاوه، ئه‌وه ژنان کاتێکی زۆریان ویست، به تایبه‌تی له فه‌ره‌نسا که له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی هه‌شده‌وه ئه‌و به‌رهه‌مه هونه‌رییانه ده‌رکه‌وتن که ژن به فڵچه‌ی خۆی وێنه‌ی خۆی ده‌کێشا، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ده‌ستی ئیلیزابیت سۆفی شێرۆن Élisabeth-Sophie Chéron بوو که ئێستا وێنه‌که‌ی له مۆزه‌خانه‌ی لووڤه‌ره. دیاره هۆی ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و ماوه دژواره ده‌گه‌ڕێته‌وه که فه‌ره‌نسا به هۆی ”شه‌ڕی ئایینی” له‌ت له‌ت ببوو و جێی هونه‌ر به گشتی له‌ق ببوو؛ له کاتێکدا خودکێشانی ژنه هونه‌رمه‌نده‌کان له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی شانزه‌هه‌م له هوڵاندا و ئه‌ڵمانیا و ئیتاڵیا ته‌واو چالاک و تێبینیکراو بوو. نموونه‌ی ژنه هونه‌رمه‌نده‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه هونه‌رمه‌ندی هۆڵه‌ندی ژودیت لیسته‌ر Judith Leysterو هونه‌رمه‌ندی ئیتاڵی رۆزالبا کاررێیرا Rosalba Carriera که ناوبانگێکی ئه‌روروپی ده‌رئه‌کات.
له سه‌رده‌می ئیمپرسیۆنیزم(الانطباعیة) کۆمه‌ڵێ ژنی لێهاتووش له هه‌موو لایه‌کی دونیاوه ده‌رکه‌وتن وه‌ک ماری کاساتMary Cassatt ، له ئه‌مریکا، بیرت مۆریسۆ Berthe Morisot له فه‌ره‌نسا که شاعیری فه‌ره‌نسی به‌ناوبانگ مالارمێه گه‌وره‌ترین هاوڕێ و دڵبه‌ندی تابلۆکانی بووه و ئێڤا گۆنزالێس Eva Gonzalès که خوێندکار و مۆدێلێکی هونه‌رمه‌ند ئیدوارد مانێه بووه.
له دوای شۆڕشی فه‌ره‌نسییه‌وه هه‌لومه‌رجی ژنان له فه‌ره‌نسا باشتر بوو، به‌ڵام هێشتا کۆسپی زۆر ده‌خرایه ڕێی به‌هه‌ره‌یان، هونه‌رمه‌ندێکی وه‌ک رۆزا بۆنۆر Rosa Bonheur که ناوبانگێکی جیهانی ده‌رکردبوو و به یه‌کێک له فیگه‌ره فیمینیسته‌کانی سه‌رده‌می خۆی ناسرابوو، ناچار بووه هه‌ر شه‌ش مانگێک بچێته پۆلیس و داوای مۆڵه‌تی له پێکردنی پانتۆڵ بکات تا بتوانێ بچێته هه‌ندێ شوێن که پانتۆڵ جووڵه‌ی ئاسانتر ده‌کرد. تابلۆی بازاری ئه‌سپ فڕۆشتن به‌ناوبانگترین به‌رهه‌مێتی و ئێستا له مۆزه‌خانه‌ی میترۆپۆلیتان میوزیه‌م ئارت له نیۆیۆرک Metropolitan Museum of Art, New York نمایشکراوه.
له‌گه‌ڵ سه‌ده‌ی بیستدا هونه‌رمه‌ندانی ژن جێی خۆیان باشتر کرده‌وه، به‌لانی که‌مه‌وه له وڵاتانی رۆژئاوا ئه‌مه ڕاسته. هونه‌رمه‌ندانی ژن ده‌گه‌نه ئاستی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ناودار وه‌ک خه‌ڵاتی ”ڕۆما” Rome. ناودارترینییان ئودیت پۆڤێ Odette Pauvert له ساڵی 1925 و ژان لوروو Jeanne Leroux له ساڵی 1927 و ئیرما کالیبژیان Irma Kalebdjian له ساڵی 1930 و ئه‌لیس ریشته‌ر Alice Richter که دووجار ئه‌و خه‌ڵاته‌ی پێدراوه له ساڵی 1933 و 1939. بێ ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندی جیهانی وه‌ک ”فریدا کالۆ”مان له‌بیرچێ. له‌م سه‌رده‌مه‌دا هونه‌رمه‌ندی ژن به چاکیی جێی خۆیان کردۆته‌وه، ناوی وه‌ک ئانێت میسه‌جێر و سۆفی کال، یایوی کۆساما، تاتیانا تروڤێ، مونا حه‌تووم و ده‌یان هونه‌رمه‌ندی تر که پانتایی هونه‌ری نێونه‌ته‌وه‌ییان داگیرکردوه.
ژنی هونه‌رمه‌ند وه‌ها ته‌ماشاکراوه که په‌راوێز بێت، سه‌رهه‌ڵدانیشی هه‌ر به پشتی بنه‌ماڵه و پشت به‌ستن به ناوداری مێرد و برا و هه‌ندێ جار تا پله‌ی سێ و چواری ناوداریی خێزان چووه، به‌شێکی باشی ئه‌و هونه‌رمه‌نده ژنانه به به‌ستینه‌وه به ناوی که‌سێکیان توانیویانه بگه‌نه ئه‌و ئاستانه. وێنه‌ی باوی ژنی هونه‌رمه‌ند وه‌ها بووه که به‌راورد بکرێت به پیاو. پیاو(ئارشیتیپه) یاخود (ئارکتیپ) archétype ئه‌و نۆرمه‌یه و ژن لادانه له‌و نۆرمه، واته نموونه ئه‌سڵه‌که ئه‌وه، که ژنێکی لێهاتووش په‌یدا ده‌بێ پێی ده‌ڵین: ”به‌رهه‌مه‌کانی به هی پیاو ده‌چێ ”.