د. شه‌ونم یه‌حیا
وه‌كو هه‌ندێ له ئێوه ده‌زانن سیسته‌می سه‌رمایه‌داری مرۆڤێكی خۆپه‌رستی بێ ڕه‌حمی دروستكردووه. نوسینه‌كانی فه‌یله‌سوفان و كۆمه‌ڵناسانی رۆژئاوا و بۆچوونه‌كانیان ئه‌و لایه‌نه‌مان نیشان ده‌ده‌ن، ئه‌وه عه‌قڵیه‌تی سه‌رمایه‌داری و نیولیبرالیزمه كاره‌ساتی مرۆیی له رۆژئاوا دروستكردوه.
(ئالان تۆرێن) كۆمه‌ڵناسی فه‌ره‌نسی، پێ وایه جیهان وه‌كو جاران نه‌ماوه، ئه‌مرۆ هه‌ست به مه‌ترسی ده‌كات و قسه له‌سه‌ر وته‌كه‌ی (ئیمانوێل ماكرۆن) ده‌كات، كه ده‌ڵێت: “ئێمه له جه‌نگداین”. تۆرین ده‌ڵێ: “به‌شێوه‌یه‌كی ته‌كنیكی، جه‌نگ به مانای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه، بەلانی کەم له نێوان دوو هێزدا، (ئه‌لف) كه خاكی وڵاتی (با)ی داگیر کردوە. واتە مرۆڤ بە رامبەر بە مرۆڤە. به‌ڵام، له‌م حاڵه‌ته‌داته ئه‌م دوو ڕه‌گه‌زمان نیه، وه‌كو چۆن جه‌نگ له نێوان ئاده‌میزاد دایه، ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ تێدا ده‌ژین ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه له‌نێوان ئه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تیه و ئه‌وه نا مرۆڤایه‌تیه.”
تۆرین ڕه‌خنه له به‌كارهێنانی ده‌ربڕینی جه‌نگ ناگرێت، به‌ڵكو پێی وایه “ڕه‌نگه جه‌نگێكی بێ جه‌نگاوه‌ر بێت. چونکە لێره‌دا هیچ جۆره ستراتیژیه‌تێك نیه، ئه‌م ڤایروسه سه‌رۆكی حكومه‌ت نیه. له بەرەی مرۆڤایه‌تییشەوە، ئه‌مرۆ ئێمەین له جیهانێكی بێ ئاکتەر ده‌ژین.”
جیهانی بێ ئاکەتریش به‌لای تۆرین، هه‌ڕه‌سهێنانی كۆمه‌ڵگاكانه “ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌یه كه پیشه‌سازی مانای بۆ داناون، بۆ نموونه ئه‌مرۆ بزاڤه كرێكارییه‌كان نه بكه‌ری (كۆمه‌ڵایه‌تی، نە سیاسی، نه جیهانین، نه لۆکاڵ و نه چین نین)، ئه‌وه‌ی ئیستا ڕووده‌دات، پێچه‌وانه‌ی جه‌نگه، له‌لایەکەوە بەرەی ئامێری بایولۆژیمانە، له‌لایه‌كی دیكه‌وه، بەرەی ئەو گروپ و كه‌سایه‌تیانە بێ فیكر و بێ بیروڕا، بێ ڕێنماکەر و بێ به‌رنامه و بێ ستراتیژیه‌ت و بێ زمان مانن، ئه‌وەش بێ ده‌نگیه.”
هەروەها نموونه به سه‌رۆكی ئه‌مریكا (دۆناڵد ترامپ ) ده‌هێنێته‌وه، پێ وایه “له مێژووی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا تا ئێستا سه‌رۆكێكی ڕه‌وتار سه‌یری وه‌كو (ترامپ)ی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه، زۆر به‌كه‌می هه‌ڵگری ئاكارو كه‌سایه‌تی سه‌رۆكی تێدا ده‌بیندرێت و له ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و پرنسیپ و پێوه‌رانه‌یه بۆ سه‌رۆك داندراوه، ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكه‌وت نه‌بووه، به‌ڵكو ده‌رئه‌نجام بووه، بۆیه ئه‌مرۆ وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له ڕۆڵی وه‌كو سه‌رداری جیهان له پاشه‌كشدایه”
فه‌یله‌سوفی فه‌ره‌نسی(میشیل ئۆنفری) له چه‌ندین چاوپێكه‌وتنیدا ئه‌وه‌ی نه‌شاردۆته‌وه كه “شارستانیه‌ته‌كان مردوون، به‌تایبه‌تی شارستانیه‌تی رۆژئاوا كه له‌سه‌ر ئاینی مه‌سیحیه‌ت بونیادنراوه” .
ئۆنفرێ پێ وایه: “شارستانیه‌تی رۆژئاوا توانای به‌ستنه‌وه‌ی ڕابردوو به ئێستا و داهاتوودا نییه و نه‌یانتوانیوه په‌یوه‌ندیه‌ك له نێوان ئاینی مه‌سیحی له رابردوو له‌گه‌ڵ ئێستادا دروست بكەن، له ڕووحیه‌ت داماڵدراوه، نه‌یتوانیوه پارسەنگێک له نێوان دنیای پێشكه‌وتووی ته‌كه‌نه‌لۆژیا و پرسه ڕووحیه‌كان دروست بكات، كاتێك كه بنچینه‌ی شارستانیه‌تی ئه‌وروپا بۆ ئاینی مه‌سیحی ده‌گه‌رێنیته‌وه، به كۆنه‌پارێز تاوانبارت ده‌كه‌ن.”
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: “بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی (كۆڤید19) زیاتر هه‌ره‌سهێنانی شارستانیه‌تی یه‌هودی و مه‌سیحی له رۆژئاوا روونتر نیشانمان ده‌دات. به‌وه‌ی كه ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان نه‌یانتوانی پێداویستیه‌كی سه‌ره‌تایی كه (ده‌مامك)ه بۆ هاوڵاتیان دابین بكه‌ن، به‌تایبه‌تی ئه‌و كاته كه ماكرۆن له وتارێكیدا بانگهێشته‌ی جه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌م ڤایرۆسه‌دا كرد.” هه‌روه‌ها ئۆنفرێ باس له قه‌یرانی (ده‌مامك) ده‌كات و ده‌ڵێ: ” ئه‌م قه‌یرانه هه‌ر بۆ هاوڵاتیان نه‌بوو، به‌ڵكو بۆ پزیشكانیش بوو، ئه‌مه ئه‌گه‌ر هه‌ره‌سهێنان نه‌بێ ئه‌ی چی یه؟” ئۆنفرێ ئه‌وروپا به (جیهانی سێیه‌می نوێ) ناو ده‌نێت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هاوكاری چین له دابینكردنی ملێۆنێك (ده‌مامك) ئه‌مه‌ش به‌لای ئۆنفری لاوازی ئه‌وروپا ده‌رده‌خات و “به‌سه‌رده‌می ڕووخانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت ده‌یشوبهێنێ”
كه‌چی به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌و ڕووحیه‌ته له نێو كولتووری كوردا بوونیكی جوانی هه‌یه. من ده‌مبینی له كوردستان دڕاوسێ(ده‌مامك)یان بۆ یه‌كتر دروست ده‌كرد. ئه‌گه‌ر ده‌ستكردیشبوایه، له ماركێته‌كان خه‌ڵك له به‌ر ده‌گا پێداویستیه‌كانی خۆپارێزی به‌سه‌ریاندا بێ به‌رامبه‌ر دابه‌ش ده‌كرا. ده‌مبینی خه‌ڵك چۆن هاوكاری و كۆمه‌كی رۆژانه بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ر كه‌م ده‌رامه‌ته‌كان دابه‌ش ده‌كه‌ن. خه‌ڵك پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان بوون. ئێمه به‌ته‌مه‌نه‌كانی خۆمان ده‌پارێزین بۆئه‌وه‌ی به‌ر ئه‌م ڤایرۆسه نه‌كه‌ون، كه‌چی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و نیولیبرالی بۆ ئه‌وه‌ی خانه‌شینان له كۆڵ خۆیان بکەنه‌وه، ده‌ست له چاره‌سه‌ركردنیان هه‌ڵده‌گرتن. ئه‌وه‌تا (مشیل ئۆنفری) ده‌ڵێ: “ئایدیۆلۆژییای (ماسترێشیه) سه‌رده‌مێكه وه‌كو میوه كه‌وتووه، ده‌رئه‌نجام سیاسه‌تی لیبرالی ئه‌وروپی، لێگه‌ڕا كه‌سه به‌ته‌مه‌نه‌كان له ژێر ده‌ستیاندا بمرن، هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ری ژیانیان له چاو گه‌نجه‌كان كه‌متر بوو”، هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: “ئه‌وروپیه‌كان دان به‌وه‌دا نانێن كه شارستانیه‌ته‌كه‌یان به‌ره‌و له ناوچوون یان نیشانه‌كانی پیربوون به ڕواڵه‌تیه‌وه‌یه‌تی.”
هه‌ره‌وه‌ها له وڵاتێكی پێشكه‌وتووی وه‌كو سوید، خه‌ڵك له‌و دۆخه‌دا كافتریا‌و جێشتخانه‌كانیان واڵا بوون. هاوكاری یه‌كتر نه‌بوون، كه‌چی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م هه‌رێمه بۆ نموونه وڵاتی (چین) توانی ئه‌و دۆخه هه‌ڵبقۆزێته‌وه و قازانجێكی یه‌كجار زۆر له فرۆشتنی (ده‌مامك) پێداویستیه‌كانی خۆپارێزی له (كۆڤید19) بكات. له كه‌نالێ فرانس5 له گفتۆگۆی نێوان چه‌ند توێژه‌یه‌ك باس له فرۆشتنی قه‌باره‌ی ئه‌و (ده‌مامكانه)یان ده‌كرد، كه چین به ئیتاڵیای فرۆشت، كه‌چی هه‌موو دنیا له‌و بڕوایه‌دابوون كه چین كۆمه‌كی ئیتالیای كردووه، ئه‌و زانیارییه‌یان لا نه‌بوو كه ئه‌وان له دۆخێكی وا ناهه‌موواردا قازانجێكی باشیان له جیهان كردووه.
(ئیدگار مۆران) كۆمه‌ڵناسی فه‌ره‌نسی پێ وایه: “ئه‌م قه‌یرانە نیشانمان ده‌دات، عوله‌مه ته‌نیا پشت به‌ستن به یه‌كتربوو بێ بوونی سۆلیداریه‌تی.”
هه‌روه‌ها فه‌یله‌سوفی ئه‌لمانی (یۆرگن هابرماس) له ڕوانگه‌ی ئه‌خلاقیه‌ت و فه‌لسه‌فه و سیاسی‌دا سه‌باره‌ت به قه‌یرانی ته‌ندروستی جیهانی پێ وایه: ”ئه‌م په‌تایه ئه‌مرۆ خۆی سه‌پاندووه، وتا ئێستا كاریگه‌ری پێچه‌وانه‌ی له‌سه‌ر شاره‌زایان دروستكردووه و پێویسته به لۆژیكی مه‌عریفی ڕاست كار بكه‌ین، كه هیچ نازانین.”
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌و به‌رستانه‌ی كه ڕووبه‌رووی قه‌یرانی ته‌ندروستی ده‌بنه‌وه، پێ وایه: “پێش هه‌موو شتێك گرنگه سه‌یری دوو حاڵه‌ت بكه‌ین بێ ئه‌وه‌ی ده‌ست بۆ شكۆی مرۆڤایه‌تی ببردڕێت، وه‌كو له ناوه‌رۆكی یاسای ئه‌لمان له ماده‌ی یه‌كی ئارتیكلی 2 دا ئه‌وه‌ی شیكردۆته‌وه، كه هه‌موو كه‌س مافی ژیانێكی ته‌ندروستی هه‌یه. حاڵه‌تی یه‌كه‌م تایبه‌ته به‌وی كه ناویان ناوه (فه‌رز)، و ئه‌وه‌ی دووه‌میان هه‌ڵبژاردنی كاتێكی گونجاو بۆ لابردنی ئه‌م فه‌رزه.
لەلای خۆیەوە (نوام جۆمسكی ) فه‌یله‌سوفی ئه‌مریكی له گۆڤارێكی ئه‌مه‌ریكی، ڕه‌خنه له به‌رپرسان و ده‌سه‌ڵاتداران ده‌گرێت و ده‌ڵێ: “ده‌سه‌ڵاتداران له‌ماوه‌ی چل ساڵی ڕابردوو هه‌ر خه‌ریكی به‌خشینه‌وه‌ی پاره و پڕكردنی گیرفانی سه‌رمایه‌داره‌كان و كۆمپانیاكان بوون، و شته‌كانی تری به وێرانی به‌جێهێشتوه.” سیسته‌می ته‌ندروستی ئه‌مه‌ریكی به ئابڕووبه‌ر ناوزد ده‌كات، نموونه به په‌تای (كۆرۆنا ڤایرۆس) ده‌هێنێته‌وه، ده‌ڵێ: “ئه‌وه‌ی ئیستا ڕووده‌دات به‌راستی هه‌ژانه، كه میلله‌ت نه‌توانێ ته‌نانه‌ت شیكردنه‌وه‌ی ته‌ندروستی ئه‌نجام بدات و نه‌خۆشخانه‌كان توانای پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانیان نیه و هه‌ره‌سییان هێناوه، کە توانای ئه‌نجامدانی بچوكترین شیكردنه‌وه‌یان بۆ نه‌خۆشه‌كانیان بكه‌ن، كه‌چی وڵاتێكی وه‌كو كۆریای باشور زۆر به‌ئاسانی توانی ئه‌مه بكات، ئه‌مه‌ش به‌هۆی قۆرخكاری ئابووریە، جگه له قه‌یرانی پێداویستیه‌كانی رۆژانه‌ی هاوڵاتیان بێ ئه‌وه‌ی خۆیان بۆ دۆخێكی له‌ناكاو ئاماده‌كردبێت. بۆیه ئێستا ڕووبه‌ڕووی به‌ربه‌ست ده‌بینه‌وه و ناتوانین ڕێگری له‌م گرفته بكه‌ین.”
هه‌روه‌ها (ستیفانۆ برۆزی) نوسه‌ری ئیتاڵی ڕه‌نگه به‌شێك له ئێوه له‌ڕێگای ئه‌و نامه‌ییەی كه ئاراسته‌ی كردبوو به‌ناوی “سوپاس ماكرۆن و سوپاس خاتوو مێركل” له سایتی (تشوتایمز) بڵاوی كرده‌وه كه “رۆژئاوا شه‌رمه‌زار ده‌كات له‌وه‌ی كه به هانای ئیتالیاوه نه‌هاتن تاوه‌كو دۆخه‌كه له‌ده‌ست ده‌رچوو.”
ئەم پەتاییە بۆ هەر دەوڵەتێک ئەزموونێک بوو، گۆرانى چیهانگیرى و عولمە و مۆدێرنیتە و پۆست مۆدیرنیتە نەیانتوانى لە دۆخێکى وادا بە زووترین کات مرۆڤایەتى لە قەیران رزگار بکەن، بەتایبەتى قەیرانى تەندروستى. ئەوەى کە بیریان لێ نەکردبووە ئەم جۆرە قەیرانەیە. دەرئەنجامەکانمان بینى، بۆنموونە ئەم دۆخە سەڵماندى کە زڵهیزەکان ئەوەندەى بە خەمى دابینکردنى بودجە و ئیمکانیەتى زۆر بۆ بوارى سەربازى و ئامرازەکانى ئەم بوارە و بەکارهێنانى زەبروزەنگى ناڕەوا بوون، ئەوەندە لە خەمى سەنتەرەکانى توێژینەوەى تەندروستى پزیشکى نەبوون، ئەمەش جارێکى دى مرۆڤایەتى دەخاتە ژێر پرسیار، کە ئەوەندە هەوڵ بۆ لە ناوبردنى مرۆڤایەتى دراوە ئەوەندە هەوڵ بۆ رزگارکردنى نەدراوە. ئۆنفرى راست دەکات کە دەڵى: “هەموو شارستانیەتەکان مردوون” هەموو شارستانیەتەکانى جیهان لەبەرامبەر کۆڤید 19 دەستەوەستانن، نەک هەر ئەوە، بگرە زلهێزەکان لەو دۆخەدا کەوتبوونە پەلامارى یەکتر و تاوانبارکردنى یەکتر، کەواتە شارستانیەتى ئەمرۆ وەکو رابردوو نیە، دڵنیایى بکات و لە خزمەتى مرۆڤایەتى بێت. تێکچوونى پارسەنگی نێوان شارستانیەتەکان ئەمرۆ بۆتە سەرچاوەى قەیران بۆ مرۆڤایەتى.
سه‌رچاوه‌كان:
– Alain Touraine,“Cette crise du Covid-19 va pousser les soignants vers le haut sociologue au journal « El País », POSTÉ LE 7 AVRIL 2020 PAR NOUVEAUX LATINOS.
-Edgar Morin : « Le confinement peut nous aider à commencer une détoxification de notre mode de vie »,Par David Le Bailly et Sylvain Courage , L’obs,Publié le 18 mars 2020 à 07h01.
– Jürgen Habermas : « Dans cette crise, il nous faut agir dans le savoir explicite de notre non-savoir », Propos recueillis par Nicolas Truong ,le monde, 10 avril 2020 à 06h00.
-Stefano Bruzzi“Grazie Macron e Merkel!” tusciatimes,17 marzo 2020.