شوان نافع خورشید

زۆرێک له وڵاتان تووشی هه‌ره‌شه‌ی سیاسی دێن، لیستی ئه‌و هه‌ڕه‌شانەش زۆرن. هه‌ندێكیان ئابوورین، جیوپۆلیتیكین، یاخود بە هۆی لێكترازان له‌ڕووی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه و په‌یدابوونی مه‌ترسی شه‌ری ناوخۆ و تیروریزمی جیهانی. به‌ڵام، زۆر جاریش ئه‌م كێشانه دروست ده‌بن له‌به‌ر كه‌میی تێگه‌یشتنی سیاسی له‌لای میلله‌تان و سه‌ركرده سیاسیه‌كان.
له كوردستان و عیراقدا ئێمه هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی سه‌ره‌وه‌مان هه‌یه؛ به‌ڵام گرنگترینیان كه‌مكوڕی توانا و ژیری و رۆشنبیری میلله‌ت و سه‌ركرده‌ی سیاسیهكانمانه. كێشه‌یه‌كی گه‌وره، ئه‌وه‌یه زۆرینه‌ی میلله‌ت و سه‌ركرده‌كانیشمان باوه‌ڕیان به تیۆری پیلانگێڕان هه‌یه. به‌داخه‌وه ئه‌مه ته‌نها ساكاره‌كان نیین كه باوه‌ڕیان وایه. بۆ نمونه نووسه‌ر و شاعیری گه‌وره‌ی سوری (محمد الماغوط) ده‌ڵێت: “كل طبخة سياسية في المنطقة أمريكا تعدها وروسيا توقد تحتها وأوروبا تبردها وإسرائل تأكلها والعرب يغسلون الصحون.”. واته: “هه‌موو چێشتێكی سیاسی له ناوچه‌كه‌دا، ئاماده‌كردنی ئه‌مریكایه، رووسیاش ئاگره‌كه‌ی بۆ خۆش ده‌كات، ئه‌وروپاش ساردی ده‌كاته‌وه‌و ئسراێیل ده‌یخوات و عه‌ره‌بیش قابه‌كان ده‌شوات.”. زۆرێك له سه‌ركرده‌كانی ئێمه باوەڕیان وایه كه داعش ده‌ستكردی ئه‌مریكایه. من هه‌وڵ ناده‌م ئه‌م بۆچونه پۆچه‌ڵ بكه‌مه‌وه، به‌ڵكو سه‌ره‌نج راده‌كێشم بۆ هه‌ندی بابه‌تی تیۆری: لە بۆچوونی خۆمەوە، كه ناویمناوه تیۆری ماشێنی جینی سوزدار له ژینگه‌ی زانیاری‌دا: The emotional Gene Machines in the Ecological Niche of Knowledge
بۆ كورتكردنی ناوه‌كه‌ش ده‌سته‌واژه‌ی ئیجمینكEgmenks به‌كار دێنم بۆ بونه‌وه‌ره‌كان، بۆ تیۆریهكهش تیجمینكسTegmenks. تێوه‌گلانی مرۆڤایه‌تی له سیاسه‌تدا به‌هۆی جۆری ئه‌و ژینگه‌یه (ژینگه‌ی زانیاری) كه تێیدا ده‌ژێن، ئه‌مه له لاێكهوه، بێجگە لەوەی، جەستەی ئێمه (وه‌ك هه‌موو گیان له‌به‌ره‌كانی تر) بریتیە له رۆبۆت یان ماشێنی جینه‌كان. ماشێنی جین به‌شێكه لەو تیۆرییەی (ریتچارد دوكینز) Richard Dawkins كه ده‌ڵێت مه‌به‌ست له ژیانی هه‌موو گیانله‌به‌ره‌كان به‌رده‌وامیدانه به جینه‌كانیان. جەستەی گیانله‌به‌ره‌كان كار ده‌كه‌ن بۆ دروستكردنی سه‌رچاوه‌كان (هه‌روه‌ك چۆن پرۆتین و DNA دروست ده‌كه‌ین لە له‌شمان به بێ ئه‌وه‌ی بزانین چی روو ده‌دات)، دۆزینه‌وه‌و په‌یداكردنی سه‌رچاوه‌كان، په‌یداكردنی وزه و په‌یداكردنی جینه‌كانی ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر و ته‌نانه‌ت ده‌سته‌به‌ركردنی جەستەی ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر بۆ دروستكردنی وچه هاوبه‌شه‌كان. سه‌ره‌رای ئه‌مانه‌ش دانانی جینه نوێیه‌كان له جەستەی ماشێنه نوێیه‌كان یان نه‌وه نوێیه‌كان. له‌به‌ر ئه‌م سرۆشتهی، ژیان زۆرجار به‌بێ به‌زییانه ده‌رده‌كه‌وێت. مرۆڤ وچه‌ی خۆی به‌خێو ده‌كات له‌وه‌شدا ره‌نگه زۆر دڵ ناسكی پێشان بدات، به‌ڵام وچه‌ی ئاژه‌ڵه‌كانی تر دهكۆژێت و ده‌یانكاته خۆراك بۆ وچهكهكانی خۆی. هه‌روه‌ها له‌پێناو سێكسیشدا هه‌م مرۆڤ و زۆرینەێ ئاژه‌ڵه‌كان ره‌نگه زۆر هه‌ست ناسكی پێشان بده‌ن و وهه‌ندی جاریش له‌پێناوی سێكسدا ئه‌وپه‌ری درندایه‌تی ده‌نوێنن. به‌ڵام، بۆچی ئه‌م دوو هۆكاره و یان خەسڵهته ناكۆكی دروست دەکات؟ ئایا ئاژه‌ڵه‌كانی تریش خه‌می ئاكاریان هه‌یه؟
هه‌موو ژینگه‌یه‌كی ئیكۆلۆژی هه‌ندێ مه‌رج ده‌خاته‌سه‌ر دانیشتوانی یان ئه‌وانه‌ی بویان بلوێت ببنه دانیشتووی. ژینگه‌یه‌كی گه‌رم هه‌ندی گورانكاری ده‌خاته‌سه‌ر دانیشتوانی به‌شێوه‌یه‌ك كه جیاوازه له‌و گۆڕانكاریانه كه دێن به‌سه‌ر ئه‌و گیانلهبهرانەی له ژینگه‌ی ساردوسڕدا ده‌گوزه‌رێنن. به‌پێی تیجمینك یان تیوری ئیجمینك، مرۆڤ له ژینگه‌ی زانیاری‌دا ده‌ژێت، به‌وه‌ش جیاوازه له هه‌موو گیانله‌به‌ره‌كانی تر. ئه‌م ژینگه‌یه‌ش پێویستی به ڕچاوكردنی دوو مه‌رجی سه‌ره‌كی هه‌یه. یه‌كه‌میان توانای وه‌رگرتنی و دۆزینه‌وه‌ی و به‌كارهێنانی زانیاری. دووه‌میانیش پێویستی به ئاكار هه‌یه. چۆنكه ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی له ژینگه‌ی زانیاری‌دا سه‌رچاوه دروست بكه‌ن له‌رێگای زانیاریه‌وه، به‌ڵام نه‌توانن سوود له‌به‌رهه‌می خۆیان وه‌رگرن، ئه‌وه هیچی تر ناتوانن سه‌رچاوه دروست بكه‌ن. به‌وه‌ش نه خۆیان و نه ژینگه‌شیان نامێنن.
له لایەکی تره‌وه، چۆنكه مرۆڤ ماشێنی جینه، جینهكانیش ره‌نگه بایه‌خ به په‌یداكردنی زانیاری و پابه‌ندبوون به ئاكار نه‌ده‌ن، بۆیه ناكۆكی روو ده‌دات. ئه‌م ناكۆکیەی نێوان پێویستی ژینگه‌ی مرۆڤ به ئاكار و نه‌بوونی ئاره‌زوو، پێویست به پابه‌ندبوون به ئاكار، پێویستی به دروستكردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، دێنێته كایهوەو به مه‌به‌ستی سه‌پاندنی هه‌ندی ئاکار له ژینگه‌ی زانیاری‌دا([1]). كه ده‌سه‌ڵاتی سیاسیش په‌یدا ده‌بێت ململانێ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی په‌یدا ده‌بێت. ململانێ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بونیادی ده‌سه‌ڵات تێكده‌شكێنێت ئه‌گه‌ر رێكارێك نه‌بێت بۆ رێكخستنی ئه‌و ململانییه. ئه‌م بارودۆخە مرۆڤ تێوهدهگڵێنێت له سیاسه‌ت و چاڵاكیه سیاسیەكاندا، جا ویستبێتیان یان نه‌یان ویستبێ، یاخود زانیبیتیان خه‌ریكی چی بوون و تووشی چی بوونه یان نا. كێشه گه‌وره‌كه له‌وه‌دایه ئه‌گه‌ر ئاگامان له‌خۆمان نه‌بێت و چاكیش نه‌زانین چی ده‌گوزه‌رێت ئه‌وه به‌شداریمان پێ ده‌كرێت ته‌نانه‌ت دژی به‌رژه‌وه‌ندی خۆمان و به‌رژه‌وه‌ندی ژینگه‌ی زانیاریش.
میلله‌تی كورد و زۆرینه‌ی سیاسیه‌كانیش هه‌موو كاتێك له‌به‌ر نه‌زانی بوونه‌ته بهردهداشی هێزه‌كانی تر، یان ئەوەتا كه‌وتونه‌ته قڕكردنی خۆیان و ته‌نانه‌ت دۆسته راستهقینهكانیانی. نمونەشمان بۆ ئەمە: چۆن ئه‌و بانگه‌شه‌یه رهتكهینەوە كه داعش ده‌ستكردی ئه‌مریكایه! زۆرێك له خه‌ڵكی كه هێز و توانای داعشیان بینی وتیان ئه‌م هێزه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێكی گه‌ورەی وه‌ك ئه‌مریكا له‌پشته‌وه‌ی نه‌بووایه به‌هیچ جورێك دهرنائهكهوت! بۆ زۆرێك ئه‌مه شتێكی حاشاهه‌ڵنه‌گر بوو. بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ناعه‌ت به‌تۆ بهێنن پێان ده‌وتی (كلینتون) وای وت، و (جون ماكهین) ئه‌وه‌ی وت. ئه‌ی فرۆكه‌كه‌ی فه‌یسبووكت نه‌بینی نشت و شتی بۆ داعش هێنا له ئه‌مریكاوه؟ هه‌ڵبه‌ته هاوشێوه‌ی داعش له مێژوودا بێ هاوتا نییه. (محمد و جینگیز خان و هۆڵاكو) توانیان چه‌ندین ئیمپراتوریه‌تی مه‌زن برۆخێنن و ئیمپراتوریه‌تی خۆیان دامه‌زرێنن. خۆ لێرەدا كه‌س ناتوانێت باسی فرۆكه ئهمریكیهكه بكات!([2])
هه‌ڵبه‌ته
ئه‌م دیباته به‌یه‌كجار یه‌كلا نابێته‌وه، به‌ڵام له كوتاییدا
ده‌مه‌وێت دووباره‌ی بكه‌مه‌وه كه یه‌كێك له گه‌وره‌ترین هه‌ره‌شه‌كان
بۆ سه‌ر خۆشگوزه‌رانی ئاشتی ناوچه‌كانمان ئه‌م باوەڕهیه به تیۆری
پیلانگێڕی. هیوام وایه
كه
هه‌موو كه‌سێك سه‌یری سیاسەت بكات و هه‌وڵدات كرێنهكانCranes بدۆزێته‌وه نه‌ك
سکیهۆکەکان skyhook- ه‌كان.
پەراوێەکان:
[1]. Waal لە کتێبەکەی به ناویChimpanzee Politics “سیاسه‌تی شامپانزی” ته‌نانه‌ت باس له‌وه ده‌كات كه شامپانزیهكانیش تووشی سیاسه‌ت دێن. چۆنكه ئەوانیش وه‌ك مرۆڤ هەندێ نێرەکانیان خاكێك دەگرن میێهكانیش دێنەلایان وه‌ك مرۆڤ. هەروها وەیەکدادانیان دەبێت لەگه‌ڵ گروپه‌كانی شامپانزی تردا. دیسان وه‌ك مرۆڤ ئه‌م دیارده‌یه‌ش زۆر ده‌گمه‌نه له ناو ئاژه‌ڵه‌كانی تر كه جه‌نگی گه‌وره روو بدات بۆ ئه‌وه‌ی خاك داگیر كه‌ن و مێهكانیش برفێنن. هەروەها زۆرێك لە هاوپەیمانەكانیان تێكدەچن کەسەرکردەکە لە بەر خۆپەرستی رێگا نادات نێرەكانی تر چووت بن لەگه‌ڵ مێیە دەستەبژێرەکان.
[2] . Daniel Dennett لە کتێبەکەی به ناونیشانی Darwin’s Dangerous Ideas “بیرۆکە ترسناکەکانی داروین” باسی رووداوێك دەكات. له یه‌كێك له فرۆكهوانهكانیان داواكردووه كه چاوه‌رێ بكات له ئاسمان چۆنكه هێشتان ههلنهرەخساوه بۆ ئه‌وه‌ی به فروكهكهوه بنیشێتەوە. ئه‌ویش چه‌ندین جار داوای كردووه، بەڵام ئه‌وان به هه‌مان شێوه وتویانە چاوه‌رێ بكه. دواجاریش كه هه‌مان شتیان پێ وتووه، وڵامی داوه‌ته‌وه: خۆ قولاب به ئاسمانه‌وه نییه skyhook تاكو ته‌یاره‌ی پێ هه‌ڵواسم و نه‌كه‌ومه خواره‌وه.
(دینیت( ئه‌م باسه ده‌كات كه داروینزم قولابی ئاسمانمان ناداتی كه چۆن شته‌كان خۆیان هه‌ڵده‌واسن، به‌ڵكۆ كراین Crane-ئەمانداتێ كه ببینین چۆن شته گه‌وه‌ره‌كان له شته بچووكه‌كانه‌وه دروست ده‌كرێن. دروستكردنی باڵه‌خانه‌یه‌كی مه‌زن بهكرێنهوه روو ده‌دات، ئینجا كرێنهكان له قوناغه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كاندا خۆیان ورده ورده دروست ده‌كه‌نه‌وه. كێشه‌ی سیاسه‌ت بە زۆری له‌وه‌دایه كه ئێمه ناتوانین وهردهكاریهكانی سیاسه‌ت ببینین و نازانین بۆچی تووشی بوینه. ئه‌مه وه‌ك ئه‌وه‌یه نه‌بینین كرێنی سیاسه چۆن دروست ده‌بێت، دوایش په‌یتا په‌یتا بڵێن ئه‌وه قولابی ئاسمانه وای كردووه.
ئه‌مه‌ش ڤیدیوی دروستكردنی crane-ێكه:

transcultures ترانسكو‌لتوور