گفتوگۆ لەگەڵ تەسلیمە نەسرین
شوان ئەحمەد کردوویەتی بەکوردی
شه‌ڕی تۆ له‌دژی فێنده‌مێنتالیزم، ته‌نها فێنده‌مێنتالیزمی ئیسلامی ناگرێته‌وه، به‌ڵكو سه‌ركۆنه‌ی فێنده‌مێنتالیزم مه‌سیحی و یه‌هودی و هیندۆسیش ده‌كه‌یت. خاڵی هاوبه‌شی نێوان ئه‌مانه چیه؟
بێگومان، من به‌گژ فێنده‌مێنتالیزمدا ده‌چمه‌وه له‌هه‌ر كوێیه‌ك بێت. من بۆخۆم به‌درێژایی ژیانم به‌ده‌ست فێنده‌مێنتالیزمی ئیسلامیه‌وه چه‌شتومه. له وڵاتێكی ئیسلامی‌دا هاتم دنیاوه‌و گه‌وره بووم. كاتێك ره‌خنه له فێنده‌مێنتالیزم و ئایینه‌كانیش ده‌گرم، ئیتر هندۆسی بێت، یان مه‌سیحی، یاخود یه‌هودی، یان بودیزم، له‌به‌رئه‌وه‌ی ژن ده‌چه‌وسێننه‌وه، كه‌س هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنم لێ ناكات، به‌ڵام سه‌روه‌ختێك باس له ئیسلام ده‌كه‌م فێنده‌مێنتالیزمه ئیسلامیه‌كان فه‌توای ئه‌وه ده‌ده‌ن تا له‌ناوم به‌رن. ئه‌وانه پاداشتیان بۆ كوشتنی من داناوه.
به‌مجۆره له‌وڵاته‌كه‌م، له به‌نگلادیش، دووریان خستمه‌وه. دوای‌ئه‌وه‌ی ماوه‌ی ده ساڵ له ئه‌وروپا ژیاوم، سه‌ردانی هیندستانم كرد‌و چووم بۆ كه‌لكه‌تا. له‌وێش به‌هه‌مانشێوه چه‌ندین فه‌توایان له‌دژ ده‌ركردم و له گۆڕه‌پان و سه‌نته‌ره گشتیه‌كاندا ده‌ستیانكرد به‌سوتاندنی كتێبه‌كانم. جارێكیشیان خه‌ریكی ناساندنی یه‌كێك له كتێبه‌كانم بووم، له حه‌یده‌ر ئاباد روبه‌ڕووی ده‌ستدرێژی یه‌كێك له فێنده‌مێنتالیزمه ئیسلامیه‌كان بوومه‌وه.
له كه‌لكه‌تا توندڕه‌وه‌كان رژانه سه‌رشه‌قامه‌كان‌و داوای ده‌ركردنیان ده‌كردم له وڵاته‌كه. وه‌ڵامی حكومه‌ته چه‌پڕه‌وه‌كه‌ی هیندستانیش ئه‌وه بوو له‌ژێر چاودێریدا دامبنێ، به‌رله‌وه‌ی ده‌رم بكه‌ن.
به‌هۆی ئه‌و فێنده‌مێنتالیزمانه‌وه ناچارم ئه‌مڕۆ له مه‌نفایه‌كی تازه‌دا ژیان بگوزه‌رێنم. ئه‌مه‌ش ژیانێكی سه‌خته. من ژنه نووسه‌رێكی به‌نگالیم و به‌ده‌ست ئه‌م دوورخستنه‌وه‌یه‌شم له وڵاته‌كه‌م ئازار ده‌چێژم. من له‌وڵاتی خۆمدا بوومایه ده‌متوانی ژنان هانبده‌م له‌پێناو ئازادی‌و گه‌یشتن به مافه‌كانیان كۆڵنه‌ده‌ن‌و تێبكۆشن.
بۆچی فێنده‌مێنتالیسته‌كان مافه‌كانی ژنان ده‌كه‌نه ئامانج ؟
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان پێیانوایه ده‌سه‌ڵاتی پیاو به‌و زوڵم و سته‌مه ده‌پێورێت، كه له ژنانی ده‌كه‌ن. ئایین هۆكاری ئسوڵییه‌ته. هیچ ئاینێك نیه ستایشی یه‌كسانی نێوان ژن و پیاو بكات، به‌ڵكو هه‌موویان دژایه‌تی ژن ده‌كەن. ئه‌وه ئایینه‌كانه هانی چه‌وسانه‌وه‌ی ژنان ده‌دەن و رێگه‌یان پێ نادەن، به‌هره‌مه‌ندبن له‌هه‌مان ئه‌و مافانه‌ی پیاوان هه‌یانه. ئایین پشتگیری له سیستمی باوكسالاری ده‌كات، سیستمێك، كه له‌گه‌ڵ ئازادیه‌كانی ژناندا دژ‌و ناكۆكه.
سه‌باره‌ت به‌و گیروگازانه چیده‌ڵێیت له چه‌ند ساڵی رابردوودا به‌هۆی پۆشین‌و هه‌ڵگرتنی سیمبوله ئایینیه‌كانه‌وه له ڕووبەری گشتیدا، له فه‌ره‌نساو ئه‌وروپادا روویاندا؟
من زۆر به‌توندی پشتگیری له‌و یاسایه‌ی فه‌ره‌نسا ده‌كه‌م، كه ڕێگه نادات له‌بواری ڕووبەری گشتیدا، هیچ كه‌س ئاماژه‌و نیشانه‌ی ئایینی له‌خۆی بدات. بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی عه‌لمانی گرنگه قوتابخانه بپارێزێت، به‌و پێیه‌ی ڕووبەرە بۆ ئازادی بیركردنه‌وه‌و نابێت جێگه‌ی ئاماژه‌و نیشانه‌ی ئایینی تێدا ببێته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌پرسی باڵاپۆشیش كه مشتومڕی گه‌رم له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه، به‌بۆچوونی من سمبولی چه‌وساندنه‌وه‌و سه‌ركوتكردنه. پێویسته ژنان رازی نه‌بن حیجاب بكه‌ن، ئه‌گه‌ر قبوڵیشیان كرد، ئه‌وا پێویسته وه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌كی شه‌خسی و تایبه‌تی بمێنێته‌وه. له‌سه‌ر هه‌مو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی عه‌لمانی پێویسته قوتابخانه‌و به‌تایبه‌تیش ڕووبەری گشتی، له‌هه‌موو جۆره ئاماژه‌یه‌كی ئایینی بپارێزرێت.
هه‌وڵی ئایین بۆ سه‌رله‌نوێ پاوانكردنی فه‌زای گشتی و سیاسی له‌ئه‌وروپا، به‌لاته‌وه شتێكی سه‌یره‌و راتده‌چڵه‌كێنێ؟
ئه‌مه مانای وایه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ته‌نها له وڵاتانی ئیسلامی‌دا ناگوزه‌رێت. فێنده‌مێنتالسته‌كان له ئه‌وروپاشدا له‌بره‌وسه‌ندندان. نه‌ك ته‌نها فێنده‌مێنتالسته ئیسلامیه‌كان، به‌ڵكو مه‌سیحیه‌كانیش. له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، فێنده‌مێنتالسته مه‌سیحیه‌كان كۆ له‌وە ناكه‌نه‌وه كه ده‌ستدرێژی بكه‌نه سه‌ر ئه‌و پزیشكانه‌ی خه‌ریكی منداڵ له‌باربردنن.
له‌ناوجه‌رگه‌ی یه‌كه‌م هێزی جیهاندا مه‌سیحیه كۆنسێرڤاتیزمه‌كان توانیان بگه‌نه ده‌سه‌ڵات و ناوه‌نده‌كانی بڕیار. له ئینگلته‌را فێنده‌مێنتالیسته ئیسلامیه‌كان، داوای سه‌پاندنی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی ده‌كه‌ن به‌سه‌ر ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی بڕوایان به ئایینی ئیسلام هێناوه. له‌به‌رامبه‌ریشدا قه‌شه ئه‌نگلیكانیه‌كان و سیاسه‌تمه‌داران رایانگه‌یاند، ئه‌وان لارییان له‌وه نییه.
گه‌ر به‌ر به‌م پڕكێشی و پاوانخوازیه‌ی فێنده‌مێنتالسته‌كان نه‌گرین و وازمان لێهێنان بێ هیچ سانسۆرێك هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن، ئه‌گه‌ر چه‌پ و پێشكه‌وتنخوازه‌كان له‌گه‌ڵ عه‌لمانیه‌ت و هیومانیستدا سه‌نگه‌ریان له‌دژی هه‌مو شێوازه‌كانی ئوسوڵیه‌ت نه‌گرت، ئه‌وكاته ره‌نگه پاشه‌كشه‌یه‌كی شارستانی رووبدات.
تۆ پێتوایه هێزه چه‌پڕه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ فێنده‌مێنتالسته‌كاندا زۆر نه‌رمی ده‌نوێنن؟
ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی سه‌ر به ئایینی ئیسلامن له ئه‌وروپا كه‌مینه‌ن. لێره‌وه هه‌ندێك له چه‌پڕه‌وه‌كان به‌هیچ جۆرێك ره‌خنه ئاراسته‌ی ئایینی ئیسلام ناكه‌ن و بگره له‌به‌رامبه‌ر ره‌فتاری ناجۆری ئوسوڵیه‌كانیشدا چاوپۆشی ده‌كه‌ن و پێیانوایه ئه‌وان به‌و كاره‌یان داكۆكی له‌و كه‌مینانه ده‌كه‌ن كه به‌ده‌ست جیاوازیكردنه‌وه ده‌ناڵێنن. بەڕای من ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌یه.
به‌بێ چه‌پ شه‌ڕ له‌پێناو عه‌لمانیه‌ت و مافه‌كانی ژناندا، چۆن ئه‌نجام ده‌درێت! جێهێشتنی ئه‌م ئه‌ركانه بۆ راستڕه‌وه‌كان، ماییه‌ی شه‌رمه‌زارییه. راستڕه‌وه‌كان رقیان له ئیسلام و موسوڵمانان ده‌بێته‌وه‌و ده‌شیانه‌وێت عه‌لمانیه‌كان وه‌ك ئامرازێك به‌كاربهێنن بۆ درێژه‌دان، به سیاسه‌ته ره‌گه‌زپه‌رستییەکانیان.
بیروباوه‌ڕی ئێمه چه‌پڕه‌وانه‌یه‌و ئێمه گۆڕانێكی پێشكه‌وتنخوازانه‌مان بۆ كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان ده‌وێت. كه‌واته ناكرێت رێگه بده‌ین به‌به‌ره‌ی راست، شه‌ڕی عه‌لمانیه‌تی ئێمه بكاته شه‌ڕی خۆی.
تۆ پێتوایه ئه‌وه‌ی پێیده‌وترێت شه‌ڕی دژه تیرۆر، كه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایدا ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا رابه‌رایه‌تی ده‌كات، فێنده‌مێنتالیسته ئیسلامیه‌كانی به‌هێز كردووه‌و به‌هانه‌ی داوه‌ته ده‌ستیان؟
فێنده‌مێنتالیسته‌كان هه‌رگیز پێویستیان به‌به‌هانه نیه. سه‌روه‌ختێك یه‌كێتی سۆڤیه‌ت هه‌بوو، شه‌ڕی ئایینی ئه‌وان له‌دژی ئه‌و كۆمۆنیستانه بوو كه تاوانباربوون به‌وه‌ی دوژمنی ئایینن. دوای له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت، كه‌وتنه دژایه‌تیكردنی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكاو به‌وه تاوانباركرا کە دوژمنی ئیسلامه. فێنده‌مێنتالسته‌كان ئامانجیان هه‌رچیه‌ك بێت، شایسته‌ی هیچ جۆره هاوسۆزییه‌ك نین.
پێویسته به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژایه‌تی بكرێت، بێ گوێپێدانه ئه‌و هۆكارانه‌ی باسیده‌كه‌ن تا پاساوی ئایدیۆلۆژیا ماڵوێرانكه‌ره‌كه‌یانی پێ بده‌نه‌وه. ئه‌وان له‌ناوه‌ڕۆكدا به‌لایانه‌وه زۆر گرنگ نیه ئه‌و دوژمنانه‌ی ده‌ستنیشانیان ده‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی پاساوی مه‌به‌ست و ئه‌و كارانه‌ی ده‌یكه‌ن، له‌خودی ئایین خۆی وه‌ریده‌گرن، ئه‌وان ده‌مارگیری و توندڕه‌وی خۆیان له ئایینه‌وه به‌ده‌ست دێنن و هه‌ر به‌ناوی ئایینیشه‌وه، ئه‌وانه ده‌تۆقێنن و تیرۆر ده‌كه‌ن، كه‌وه‌ك خۆیان بیر ناكه‌نه‌وه.
ئه‌و شه‌ڕه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رابه‌رایه‌تی ده‌كات، ئه‌وه نیه كه فێنده‌مێنتالیسته‌كان هانده‌دات ژنان سه‌ركووت بكه‌ن، چونكه ئه‌م حاڵه‌ته پێشتر هه‌بووه، كه‌واته ئه‌وه‌ی تاوانباری ئایینه، له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئوسوڵیه‌ته.
شه‌ڕی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندی به شتێكی دیكه‌وه هه‌یه. ده‌توانین دژیبین و له‌گه‌ڵیدا نه‌بین، به‌ڵام په‌ڕگیری فێنده‌مێنتالیسته‌كان هه‌ر ده‌بوو، ته‌نانه‌ت به‌بێ هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی عێراق و ئه‌فغانستان. خۆ ئه‌وان چاوه‌ڕێی ئه‌م دوو جه‌نگه نه‌بوون، تا به‌ناوی ئیسلامه‌وه دژایه‌تی مافه‌كانی ژنان بكه‌ن و لێیانبده‌ن و سزایان بده‌ن و تامردن به‌ردبارانیان بكه‌ن. له وڵاتانی ئیسلامدا ژنان زۆر ده‌مێكه‌یه ده‌ناڵێنن و سه‌ركووت ده‌كرێن.
پێتوایه دانووستانكردن له‌گه‌ڵ تاڵیباندا، ده‌بێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی ئاشتی له ئه‌فغانستاندا به‌رقه‌رار بێت؟
ئه‌گه‌ر ئه‌وه بكرێت، بۆچی هه‌وڵی بۆ نه‌درێت؟ به‌ڵام هیچ چاره‌سه‌رێكی هه‌میشه‌یی نابێت، به‌بێ گۆڕینی ریشه‌یی ئه‌و سیستمه‌ی تاڵیبان دروست ده‌كات. پێویسته ته‌واوی ئه‌و خوێندنگه ئایینیانه دابخرێن كه بونه‌ته سه‌رچاوه‌ی دروستكردنی فێنده‌مێنتالیسته‌كان و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا سیستمێكی خوێندنی عه‌لمانی دابنرێت.
ئه‌مه وه‌ك هه‌نگاوی سه‌ره‌تا. له‌گه‌ڵ تاڵیباندا دانووستان بكه‌یت یان راوه‌دوویان بنێیت، فه‌رق ناكات، مادامه‌كی ئه‌و سیسته‌مه له‌ئارادا بێت. پێویسته ده‌ستبخرێته سه‌ر ره‌گ و ریشه‌ی كێشه‌كه. راستیه‌كه‌ی من به‌رپرسیارێتی پشێوی و نائارامی ئه‌فغانستان ناخه‌مه ئه‌ستۆی تاڵیبان، به‌ڵام كاتێك مناڵان له ته‌مه‌نی دوو ساڵییه‌وه ده‌خرێنه به‌ر خوێندنی قورئان و فێری چه‌ك هه‌ڵگرتن ده‌كرێن و ته‌نها ئامانجی خوێندن ده‌بێته له‌به‌ركردنی قورئان و ئه‌و شتانه‌ی باس له دروستكردنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌و تیرۆركردنی ژنان و كه‌سانی غه‌یره موسوڵمان ده‌كه‌ن.
شتێكی سه‌یر نیه ببنه توندڕه‌و، چونكه ئه‌و منداڵانه ده‌ره‌تانێكی دیكه‌یان نیه جیهانی لێوه ببینن و هیچ توانایه‌كی وایان نییه له خوێندنی گشتی و عه‌لمانی به‌هره‌مه‌ندبن. من بۆخۆم رقم له‌وانه نابێته‌وه، به‌ڵكو رقم له‌وانه‌یه سیستمێكی له‌مجۆره ده‌خولقێنن و واده‌كات خه‌ڵكی سڤیل و بێ‌تاوان ببنه تاڵیبان.
له جیهانی ئیسلامی‌دا خوێندنگه‌كانی قورئان وه‌ك قارچك هه‌ڵده‌تۆقن، به‌پاڵپشتی ئه‌و حكومه‌تانه‌ی ده‌یانه‌وێت له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌نگی ئوسوڵیه‌كان بۆخۆیان مسۆگه‌ر بكەن.
پێویسته رێگه نه‌درێت په‌روه‌رده‌ی مناڵان بدرێته ده‌ست پیاوه ئایینیه رادیكاڵه‌كان و ده‌بێت له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا ده‌وڵه‌ت به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ئه‌ستۆی بگرێت، ئه‌ویش به‌كردنه‌وه‌ی خوێندنگه‌و قوتابخانه‌ی وا كه مناڵ باس و خواسی یه‌كسانی و دیموكراسی و ئازادی بیروڕا بدرێت به گوێیدا.
ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌بێت ئه‌م به‌هایانه‌یان فێر بكات، ئه‌ی چۆن ده‌كرێت دواتر ئه‌وان داوای ئه‌و شتانه بكه‌ن؟ خوێندنی عه‌لمانی تاكه ئامرازێكی كارا‌و كاریگه‌ره بۆ به‌گژاچونه‌وه‌ی فێنده‌مێنتالیسته‌كان.