لە هەوڵێکی نوێی نووسەر و توێژەر نەوزاد جەمال، ئەم کتێبە هاوچەرخەی، لێکۆڵینەوەیەکە لەبارەی پەیام و ناوەڕۆکی. نووسەر بەم دێڕانەی خوارەوە کورەتەیەکی بۆ ترانسکولتوور باسکرد.
بڵاوکردنەوە ناوه‌ندی ره‌هه‌ند، سلێمانی،2019.
نووسینی: نه‌وزاد جه‌مال
بەرهەمەنوسینێکی نوێییە سەبارەت بە جیهان و کۆمەڵگای فەیسبوک. نووسەر لەم کتێبەدا هەوڵیداوە بەشێوازو میتۆدی دیاردەناسی (فینۆمینۆلۆجی) گەنگەشەی چییەتی و کاریگەرەکانی فەیسبوک بکات لەسەر بەکاربەرانی. لەوێدا نووسەر پێداگیری لەوە دە‌کات کە گۆڕانکارییەک لە دیدو رەفتاری مرۆڤی ئێمەدا هاتۆتەئاراوە: تاک و کۆمەڵ بەرەو ژینگەو دەوروبەرێکی فەیسبوک-دیجتاڵی- دەڕوات. ئەم بەرەوپێشچوونە لەهەموو کایەکاندا جا سیاسی، یان ئابوری و هونەری و هتد… دا رەنگدەداتەوە. لێرەوە، جیهانی فەیسبوک دەبێتە واقیعێکی تر لەپاڵ ئەو واقیعە رۆژانەیی راستەوخۆ سەروکارمان لەگەڵیدایە.
بۆیە، نووسەر لەرێگەی چەند چەمک و شرۆڤەیەکەوە لەدەرگای ئەو جیهان/ واقیعە دەدات و کۆمەڵێک تێزی نوێ لەوبارەوە دەخاتەڕوو، وەک چەمکی دەرەواقیع (ڤیرتوەل)، کۆمەڵگای ئەلتەرناتیڤ، جیهان دانپێدانان، کەسێتیی و جوان و جەستەو بوونێک نوێ دە‌کات. هاوکات باس لە کاریگەرییەکانی فەیسبوک لەسەر سیاسەت، دیالۆگ و بەشداری سیاسی دە‌کات. به‌ده‌ربڕینێکی تر، ئه‌م به‌رهه‌مه جەخت لەوە دە‌کات کە فه‌له‌سه‌فه ده‌توانیت په‌یوه‌ندییه‌ک له‌گه‌ڵ ئامرازێکی وه‌ک فه‌یسبوکدا دروست بکات. لەو سۆنگەوە نووسەر جیهانی فه‌یسبوک لەم رەهەندانەوە تەماشا دە‌کات:
- وەک پانتاییه‌کی ژیانه‌کی: فەیسبوک لەنێو ژیانی، ئەگەر نەڵێم هەمووماندا، ئەوا لەنێو ژیانی زۆربەماندا هەیە و رۆژانە پێوەی سەرقاڵین. جه‌نگی لایک و لێشاوی وێنه‌و باسه شێرکراوه‌کان، دیمه‌نی راسته‌وخۆی ئه‌م جیهانی فه‌یسبوکه‌یه.
- وەک پانتاییه‌کی بوونه‌کی: لەم سەردەمەدا بوونی ئێمە، ناسنامەو پێگەمان بەجۆرێک بە فەیسبوکەوە گرێدراوە. کەواتە گۆڕانێکی ئۆنتۆلۆجی لەئارادایە کە واتای واقیع، کات و شوێن و بوون گۆڕانی بەسەردا هاتووە. جیهان یان واقیع له‌پاش فه‌یس و تۆڕه‌کانی تر، گۆڕانکاریی بنه‌ره‌تیی به‌سه‌ردا هات. مامه‌ڵه‌و سه‌روکارمان له‌گه‌ڵ رووداوه‌کان، بابه‌ت و کێشه‌کاندا، چیتر راسته‌وخۆ و خۆبه‌خۆ نییه. نه‌خێر، ئیتر ئێمه له‌ڕووی فه‌یسه‌وه په‌رچه‌کردارو هه‌ڵوێست ده‌نوێنین.
- وەک پانتاییه‌کی دیارده‌کی: کاتێک فەیسبوک دەبێتە دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی و کولتووری و ناوەندو رایەڵێ کە شوێنی قسەوباسەو هاوکات قسەوباسیش هەڵدەگرێ.
که‌واتە، فه‌لسه‌فاندنی فه‌یسبوک، واته په‌رده‌لادان له‌سه‌ر ئه‌و ره‌هه‌ندانه (ژینه‌کی، بوونه‌کی و دیارده‌کی) که له‌به‌کاربردنی رۆژانەدا، ته‌نها بایی ئه‌وه‌نده ده‌زانین که له‌نێو دیارده یان ئه‌و پانتاییه نوێیە داین. به‌ڵام، زاینی تێوریمان له‌باره‌یه‌وه نییە. ئیدی ، فەلسەفەی فەیسبوک، واته چوونه‌ده‌ر له‌و ئاسته ساکاره‌ی به‌کارهێنانی رۆژانە‌و شرۆڤه‌کردنی خۆی بێۆئه‌وه‌ی سه‌رقاڵی بین پێوەی.