شەونم یەحیا
ئامانج لەم لێکۆلێنەوەیەدا، چەمکى دیموکراسى و ماهیەتى دیموکراسى بەپێ قۆناغەکان و زەمینەى دروستبوونى لە کۆمەڵگەى کوردی‌دا و جیاکردنەوەى کۆمەڵگەى دیموکرات لە نادیموکرات، سیستەمەکانى ئەنتى-دیموکراسى و گرفتەکانى، ئاراستە فکرییەکانى دەربارەى دیموکراسى لەنێوکۆی فەلسەفەى کۆمەڵناسیدا شیکردنەوەیان بۆ دەکەین.
لەرووى میتۆدۆلۆژییەوە پشتمان بە میتۆدى مێژوویى و شیکردنەوە و بەراودرکارى نێوان ئاراستە فیکرییەکان لەبارەى دیموکراسیەوە بەستووە.
ئەمرۆ ماناى دیموکراسى لە یەکێکەوە بۆ یەکێکى دیکە دەگۆردرێت و بۆیە هەر ئەکتەرێکى کۆمەڵایەتى پێناسەیەک یاخود ماهیەتێک دەدات بە ناوەرۆکى ئەم کۆنسێپتە، ئەمەش بەگوێرەى ئاستى فیکرى و تێگەیشتنى، کرۆکى دیموکراسى لاى هەندێ خۆى لە رێزگرتن لە بیروبۆچوونى یەکتر، یان رەفتارێکى ئەخلاقى و عەقڵانی، لاى بەشێکى تریان کەلتوورە، یان خزمەتگوزارییە، یان سیاسەتە، یان ئەوەتا ئەم سیستەمە بوونى نیە.
گرفتى لێکۆلینەوەکە، دیارکردنى گرفتى توێژینەوەکە لەڕووى مەنهەجیەوە مەرجێکى سەرەکیە بۆ ئەنجامدانى هەر توێژینەوەیەک. بۆیە دەستنیشانکردنى گرفتەکان و دارشتنى هەنگاوەیکى گرنگى پرۆسەى لێکۆلینەوەیە و خالێکە بۆ ئەوەى هەنگاو بەرەو کارەکانى دواتر بنێن. گرفتى توێژینەوەکە دەوەستێتە سەر ئەو پرسە، یاخود ئەو دیاردەیە کە لێکۆلەر کارى لەسەر دەکات. هەروەها خۆى لەو پرسیارانە دەبینێتەوە کە لەلاى توێژەر دروست دەبێت، بێجگە لەوەی هەوڵدەدات وەڵامەکان بەشێوازێکى بابەتیانە بەکۆمەڵ بدات. بۆیە گرفتى ئەم توێژینەوە خۆى لەو پرسیارنە دەبینێت کە لەلاماندا دروست بوون. لەوانە، ئایە دیموکراسى سیستەمە؟ دیموکراسى تونیویەتى پێداویستیەکانى مرۆڤایەتى دابین بکات؟ ئێمە لەناو سیستەمێکى دیموکراسى هەقیقیدا دەژین؟ چۆن کۆمەڵگەیەکى دیموکراس دروست دەکەین؟ ئایە هەڵبژاردن بەماناى پراکتیزەکردنى دیموکراسیەت دێت؟ بۆیە تەواوى ئەم پرسانە هەم ئامانج و هەم گرفتى توێژینەوەیە کە دەمانەوێت لەڕووى فەلسەفەى کۆمەڵناسى مێژووییەوە شیکردنەوە و بەراوردیان بۆ بکەین .
کرۆکى دیموکراسى بەپێ قۆناغەکان
“دیموکراسى démocratie ”حوکمى گەل”، بۆ سەردەمى گرێکی کۆن دەگەرێتەوە. لە دوو وشە پێکهاتووەDemos واتا خەڵک (گەل) و کراسیا Cratia دەسەڵات، یان حوکم”1
لەسەردەمى گرێکی دێریندا راستەوخۆ گەل لە ڕێگاى پەیڕەوکردنی دیموکراسى راستەوخۆ زۆرینە دەسەڵاتێکیان بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردوە، ئافرەت و کۆیلەکان مافی بەشداریکردنیان لەم پرۆسەیەدا نەبوو، دواى چەند سەدەیەک پرۆسه‌یه‌کی دیکه له‌شێوازی دیموکراسیه‌ت په‌یڕه‌و کرا، ئه‌ویش دیموکراسی ناراسته‌خۆ، واتا گه‌ل له‌رێگای هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ره‌کانیان بڕیار بده‌ن، به‌ڵام له هه‌قیقه‌تدا زۆرینه مه‌رج نیه هه‌مووکات له هه‌ڵبژاردنه‌کانی له‌سه‌ر هه‌ق بن. زۆرجار له‌رێگای پرۆسه‌ی دیموکراسی زۆرداری زۆرینه دروست ده‌بێ. هه‌ربۆیه چ له‌رێگای راسته‌خۆ یان ناراسته‌وخۆ، کاتێک گه‌ل نوێنه‌ری خۆی هه‌ڵده‌بژێرێ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌خوازێت وا ده‌رناچێت. زۆرجار سه‌رکرده‌کان و نوێنه‌ره‌کانیان له‌لایه‌کن و گه‌لیش له‌لایه‌کی دیکه‌یه.
(ئەبراهام لنکۆڵن) دەڵێ “دیموکراسى دەسەڵاتى گەلە و بەهۆى گەلەوەیەو و لەپێناو گەلە.”.2
ئەو پێناسەییەی کە دیموکراسى دەسەڵاتى گەلە ناگونجێت لەگەڵ هەقیقەتدا، چونکە هەندێ کەس دیموکراسى لە چوارچێوەى پرۆسەى هەڵبژاردندا کورتى دەکەنەوە و ناکرێت دیموکراسى تەنیا ببەسترێتەوە بە سیستەمى سیاسى. هەندێکى تریش، لەو بڕوایەدان کە دیموکراسى شیوازێکى مامڵەکردنی دادپەروەرانەیە لەگەڵ هاوڵاتیاندا .
ئەمرۆ بیرۆکەی دیموکراسى لەو پرسانەیە کە زۆرترین مشت‌ومڕ و راوبۆچوونی جیاواز هەڵدەگرێت. لەبەرئەوەى دیموکراسی لەسەر ئاستێکى فراواندا ئاراستەى فیکرى جیاواز تێدا بەدى دەکرێت واى کردووە ئەم کۆنسیپتە نادیار‌و ناڕوون بێت و قسەکردن لەسەر دیموکراسى راستەقینە زەحمەت بێت. ئەگەر نەتوانین پرنسیپ و پێوەرو تایبەتمەندییەکانی ئەم چەمکە لێک جیانەکەینەوە و جێبەجێ نەکرێت، ئەوا هەر لە چوارچێوەى قسەى رووتدا دەمێنێتەوە.
(ئەرستۆ) (384-322) پێ وایه “دیموکراتى یەک جۆر نییە، بەڵکو جۆرەکانی زۆرە، ئەم جیاوازییەى نێوان جۆرەکانی دیموکراسیش تا ئەمرۆش دەبیندرێت.”3
(دێڤید بیتهام) و (کێڤین بویل) پێیانوایە “بە وەڵاتێک دەلێن دیموکرات کە حکومەتەکەى لەڕێگاى هەڵبژاردنەوە بەدەسەڵات گەیشتبێت و بەرپرسی وەڵامدانەوە بێت بەرامبەر بە خەڵک و کەڵک وەربگرێ لەو کاندیدانەى کە هەڵیبژاردوون و یاسا لەوێدا دەستەبەرى پاراستنی مافە مەدەنی و سیاسیەکانی هاوڵاتیان بێت”4
بەڵام (ئالان بادیۆ) بۆچوونێکى جیاوازترى هەیە و پێیوایه “هه‌ڵبژاردن پرۆسه‌یه‌کی ‘فریودانه’ ته‌نیا ده‌سته‌واژه‌یه‌که بۆ دیموکراسی ساخته، ئه‌و دیموکراسیه‌ته‌ی که حیزب یان رێکخراو یان سه‌رمایه‌دار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان دروستیان کردووه. بادیۆ باس لە سۆزى هاوڵاتیان دەکات لە خۆپێشاندان و هەڵبژاردنەکان پێوایە هەموو ئەو سۆزدارییە لەلایەن رێکخراوێک یان گرووپێک یان پارتێکەوە مانیفیستکراوە”5
ئەمرۆ خەلک له رێگای پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه نوێنه‌ری خۆیان دیاری ده‌که‌ن بۆئه‌وه‌ی مافه‌کانیان بۆ دابین بکات. بەڵام له کۆتاییه‌که‌ی ته‌واو پێچه‌وانه‌یه، کۆمه‌ڵێک ده‌یانه‌وێت پرسی نه‌ته‌وه‌یی، یان ئاینی، یان چاکسازی و ریفۆرم و گۆڕانگاری بقۆزنه‌وه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان؛ بۆیه هاوڵاتیان تا ئیستا نه‌گه‌یشتونته ئه‌و ئاسته‌ی نوێنه‌رو سه‌رکرده‌ی راسته‌قینه هه‌ڵبژێرن، زۆربه‌ی ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی که له رێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه ده‌ست ده‌بنه جێگای نائومێدی خه‌ڵک. بۆیه ده‌بێت چیتر هه‌ڵبژاردن نه‌خرێته ناو بازنه‌ی پرۆسه‌ی دیموکراسی، چونکه مه‌رج نیه ئه‌گه‌ر هەڵبژاردن هه‌بو مانای ئه‌وه‌یه که دیموکراسی هه‌یه، ئه‌مه به‌ره‌و ئه‌و شیکردنه‌وه (فەلسەفی-کۆمڵناسی)ەمان ده‌بات که (هه‌ڵبژاردن به‌مانای پراکتیزه‌کردنی پرۆسه‌ی دیموکراسیه‌ت نایەت)، چونکه دیموکراسیه‌تی راسته‌قینه زۆر له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن گه‌وره‌تره، ئێمه ده‌بێ دیموکراسی راسته‌قینه له دیموکراسی ساخته جیا بکه‌ینه‌وه، واتا مه‌رج نیه هه‌مو پرۆسه‌یه‌کی دیموکراسی له‌رێگای هه‌ڵبژاردن بۆ گۆڕینی ده‌سه‌ڵات دیموکراسیه‌تێکی راسته‌قینه به‌رهه‌مبهێنێ، وه‌کو “ژان سە‌لێم” فه‌یله‌سوفی فەره‌نسی له کتێبی “هه‌ڵبژاردن ته‌ڵه‌یه‌ک بۆ که‌مژه‌کان، ئه‌ی چی بۆ دیموکراسی ده‌مێنێته‌وه” ئاماژه‌ی به ده‌رئه‌نجامه نێگه‌تیڤه‌کانی دیموکراسی کردووه6”.
بۆیە (رۆسۆ) پێوایە “نرخى دیموکراسى راستەقینە تەنیا لەسەر سەندوقەکانی دەنگداندا نیە، بەڵکو لە وشیاری هاوڵاتیاندایە”7
لێره‌وه، بۆمان روون ده‌بێته‌وه که دیموکراسی هێشتا نه‌بوەته سیسته‌مێک که بێ که‌موکوڕی بێت؛ هه‌روه‌ها ده‌کرێت سیسته‌مێکی باشتر له ئاینده بۆ مرۆڤایه‌تی درووست بکرێت که له داهێنانه‌کانی مرۆڤ بێت. بۆیه کاتێک کاتێ پرسیار ده‌کرێت که دیموکراسی چیە و چ ئەرک و کارێکی هه‌یه له‌ناو کۆمه‌ڵگه؟ ئه‌وه گرنگه بوترێت دیموکراسی پێش ئه‌وه‌ی سیسته‌مێکی سیاسی له‌ناو کۆمه‌ڵگه بێت ئه‌وا گرنگه سیسته‌مێکی خزمه‌تگوزاری مرۆیی و کۆمه‌ڵایه‌تی و کو‌لتووری بێت. کاتێک دیموکراسی توانی زیاتر له فیگوری خزمه‌تگوزای وه‌ک له فیگوری سیاسی نزیک بێته‌وه، ئه‌وکات ده‌توانین بڵێین “دیموکراسی راسته‌قینه”. ئه‌گه‌ر هه‌ر له بازنه یاخود فیگوری سیاسی مایه‌وه ئه‌وا دیموکراسیه‌تێکی ساخته‌یه.
دیموکراسی کو‌لتووره، ئه‌م کو‌لتووره‌ش هه‌روا به‌شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌کی دروست نابێت، یان ئه‌وه‌تا له‌رێگای “هابیتیویس” واتا “نه‌ریت” که کۆنسێتێکی بۆردیۆیانه‌یه مه‌به‌ستی له نەریتی کۆمه‌ڵگه‌یە وه‌کو ماشێنێکی به‌رهه‌مێنێنه‌ری هابیتیوس وه‌سف ده‌کات، لە کۆمەڵگەی کوردی‌دا واتا پەیڕەوکردنی خۆڕسکانه له سروشتی ئه‌کته‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی بوونی هه‌یه، هه‌بوونی ئه‌م کو‌لتووره‌ش بێ‌ئه‌وه‌ی ئه‌و پێشتر ئه‌و وشیاریه‌ی له‌لای درووست بوبێت که به‌شێکه له پرەنسیپه‌کانی دیموکراسی پراکتیزه‌ی کردووه. بۆیه ده‌توانین بڵێن، له‌سه‌ر ئاستی کو‌لتووری هابیتیوس دیموکراسی به‌شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ پەیڕەوکراوه، بەڵام له‌سه‌ر ئاستی دامه‌زراوه‌کان ئه‌م سیسته‌مه بوونی نه‌بووه.
بۆیه (ئالان تۆرین) له کتێبی “دیموکراسی چیه؟” دوای ئه‌و هه‌مو خه‌بات و تیکۆشان و شۆڕشانه‌ی که له‌پێناو دیموکراسی کرا، دێت دووباره پرسیار له‌سه‌ر ناوا‌خنی ئه‌م چه‌مکه درووست ده‌کات. ئه‌م پرسیار‌کردنه له‌سه‌ر دیموکراسی چییه؟ بۆخۆی ره‌خنه‌و گومان ده‌خاته سه‌ر ئه‌م چه‌مکه “ئه‌گه‌ر له سه‌ده‌ی بیست ئه‌وروپا به‌ده‌ست سیسته‌می تۆتالیتاری و شمولیه‌ت دەیناڵاند، ئه‌م سیسته‌مانه پێناسه‌یه‌کیان دابوو به چه‌مکی دیموکراسی بۆ دانانی سنوورێک بۆ ده‌سه‌ڵاتی توندڕه‌و و تۆتالیتاریزم و چه‌سپاندنی ده‌ستوور و یاسایه له‌رێگای دامه‌زراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه دان به مافی مرۆڤ بنێت. دوای ئه‌وه (تۆرین) “ئه‌و پرسه ده‌وروژێنێ که چه‌سپاندنی ده‌ستوور و یاسا له‌ناو دامه‌زراوه‌کان دیسان ناتوانێ گه‌ره‌نتی پاراستنی مافی مرۆڤ و دیموکراسی بکات.”8
لێرەوە، به‌لای ئه‌و گرنگه که ئه‌کته‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی به فه‌لسه‌فەیه‌کی سیاسی پۆزه‌تیڤ په‌روه‌رده بکرێت. هه‌ر ئه‌مه‌ش وا له (تۆرین) ده‌کات دووباره کۆمەڵناسی هاوچه‌رخ پێناسه بکات به دووباره خوێندنەوەی ره‌فتارو عه‌قڵیه‌تی ئه‌کته‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ناو دامه‌زراوه‌کان. بۆیه لێره‌دا ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی که، گرنگه له‌رێگای دامه‌زراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه کار له‌سه‌ر خوێندنەوەی حاڵه‌تی ئه‌کته‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ناو دامه‌زراوه‌کان بکرێت، به‌ڵام لێره‌دا ده‌که‌وینه ناو ئیشکالیه‌تێک له شیکردنه‌وه‌کانمان، له نێوان سروشتی خۆڕسکانه‌ی ئه‌کته‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی کورد له‌ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وە بۆ کو‌لتووری دیموکراسی و ئه‌کته‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی له‌نێو دامه‌زراوه‌کان، ئه‌و پرسیاره له‌لامان درووست ده‌بێ، ئایا دامه‌زراوه‌کان سروشتی دیموکراسی خۆڕسکانه‌ی ئه‌کته‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی کوردیان شێواندوه؟ گرنگه کو‌لتووری دیموکراسی رێکبخرێت و گه‌شەی پێ بدرێت له‌هه‌مو لایه‌نه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری، ئه‌مه‌ش پێویستی به ئه‌کته‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی لێهاتوو و به‌تواناو ئه‌و که‌سانه‌یه که رۆڵیان هه‌یه له درووست‌کردنی ئه‌کته‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی دیکه، به‌تایبه‌تییش له‌نێو دامه‌زراوه په‌روه‌ردەییه‌کان، چونکه دامه‌زراوه په‌روه‌ردەییه‌کان له هه‌رێمی کوردستان دامه‌زراوه‌ی هه‌قیقی نین. بگره له‌لایه‌ن حیزب و گروپه‌وه دەستبەسەر کراون و ئه‌وان ئه‌و کو‌لتوور و ئەو ئه‌کته‌ره په‌روه‌رده‌ییانەیان ده‌وێت، له‌گه‌ڵ سیسته‌م و ڕێسا‌و یاسا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌وان بگونجێت.
کارکردنی فه‌یله‌سوفان و رۆشنبیرانی فەره‌نسی، تێڕوانینیان له‌سه‌ر دیموکراسی به‌پێی قۆناغه‌کان بووه؛ هه‌ریه‌که‌شیان به جۆرێ کاریگه‌ری خۆی نواندووه. ئه‌گه‌ر له‌سه‌ده‌کانی حەڤدە تا کۆتایی سه‌ده‌ی بیستیش، نوخبه‌ی ئه‌ورپی و فەره‌نسیه‌کان به‌تایبه‌ت له‌رێگای نوسینه‌کانیان رۆڵیان هه‌بوو له هوشیارکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵ و به‌دیموکراتکردنی، له‌وانه “ژان ژاک رۆسۆ و تۆماس هۆبز” بۆ درووست‌کردنی ده‌وڵه‌ت هاتوون و باسیان له “گرێبه‌ستی کۆمه‌ڵایه‌تی” له نێوان ده‌سه‌ڵات و هاوڵاتیان کردووە، که ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له پرنسیپه‌کانی دیموکراسی، پێیانوابوو ده‌وڵه‌ت درووستکراوی ده‌ستی تاکه له ئه‌نجامی گرێبه‌ستی کۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌توانرێت ده‌وڵه‌تێکی عه‌قڵانی بونیادبنرێت، عه‌قڵانیبون به‌رهه‌می لۆژیکه، عه‌قڵ پێوه‌ری ڕاستییه و تاکه سه‌رچاوه‌ی مه‌عریفه‌یه له جیاتی هه‌ست، هۆبز هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی پرنسیپه‌کانی عه‌قڵانی ده‌دا که سیاسه‌تێکی مه‌ده‌نیانه‌ی له‌سه‌ر بونیاد بنێ. هه‌ڵبه‌ته کارکردن به‌پێوه‌ر و پرنسیپی عه‌قڵانی له به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵ ئه‌مه‌ش بنه‌مایه‌کی گرنگی دیموکراسی هه‌قیقیه، تا ده‌گاته ئه‌وه‌ی (رۆسۆ) رەتی بیرۆکەی دیموکراسی نوێنه‌رایه‌تیکردن ده‌کات و بانگەشه بۆ دیموکراسی راسته‌وخۆ ده‌کات.
بۆیه فیکری (رۆسۆ) کاریگه‌ریی له‌سه‌ر یه‌که‌م ده‌ستووری فەره‌نسی و به‌ڵگه‌نامه‌کانی مافی مرۆڤ هه‌بوو، یه‌کێک لەو ده‌سته‌واژانه‌ی (رۆسۆ) که ناوبانگێکی زۆری هه‌یه ده‌لێ “مرۆڤ به ئازادی له‌دایک ده‌بێ و به‌ئازادی ده‌ژیت و ده‌بێ له مافه‌کانیان یه‌کسان بن. ئه‌مه‌ش بۆته یه‌کێک له سه‌رچاوه‌کانی مافی مرۆڤ”9.
هه‌روه‌ها (سپینۆزا) له‌و فه‌یله‌سوفانه بوو که پشتگیریی سیسته‌می پاشایه‌تی نه‌ده‌کرد وه‌کو چۆن (هۆبز) مەیلی زیاتر بەلای ئه‌و سیسته‌مه هەبوو، (سپینۆزا) هه‌موو ئومێده‌کانی له‌سه‌ر بونیادنانی ده‌وڵه‌تی دیموکراسی له فەره‌نسا چرکرده‌وه؛ “پێیوابوو حوکمی دیموکراسی له هه‌مو سیسته‌مه‌کانی دیکه له سروشته‌وە نزیکه بۆ دابینکردنی ئازادی تاک. هه‌ر ئه‌ویش بوو پێشنیاری ئه‌وه‌ی کرد هه‌موو ره‌گه‌زێکی نێر له ته‌مه‌نی 20 ساڵییه‌وه مافی به‌شداری ده‌نگدانی هه‌بێت”10، ئه‌م بۆچونه‌ی (سپینۆزا) دوای سێ سه‌ده جێبه‌جێکرا.
له فەره‌نسا قۆناغه‌کانی پێدانی ماهیه‌ت به دیموکراسی له سه‌رده‌مانێک له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌کانی کلێسه و چاکسازی ئاینی پێناسه‌یه‌کیان دابوو به دیموکراسی، له‌پێناو ئازادی تاک، پاشان قۆناغێکی دیکه ده‌ستپێده‌کات ئه‌ویش سه‌رده‌می پادشایه‌تیه له فەره‌نسا، به‌تایبه‌تی له سه‌رده‌می شۆڕشی فەره‌نسی له ساڵی 1789 پرسه‌کانی مافی مرۆڤ و دیموکراسی به‌ره‌به‌رە له گه‌شه‌سه‌ندن دابوو، دوای ئه‌و سه‌رده‌می (ناپلیۆن پۆناپا‌رت) له ساڵی 1799 چه‌ند بڕیارێک له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی مافی کۆچبه‌رانی فەره‌نسی و ئازادی عه‌قیده‌و بیڕورا بۆ هه‌مو هاوڵاتیان، له‌به‌یانێکدا ناپلیۆن ده‌ڵێ ”خه‌ڵک پێویستی به یه‌کسانیه نه‌ک هه‌ر ته‌نیا ئازادی.”. پاشان له‌سه‌رده‌می (لویس فلیپ) به‌هه‌مان شێوه دیموکراسی ره‌هه‌ندێکی دیکه‌ی له‌خۆ گرت، لێره‌دا نامه‌وێت بڕۆمه قوڵایی ئه‌م ره‌وته مێژووییه.
هه‌روه‌ها دیموکراسی له سه‌ده‌ی بیست له به‌رامبه‌ر تۆتالیتاریزم و شمولیه‌ت و دیکتاتۆریه‌ت دیسان پێناسه‌یه‌ک و مانایه‌کی دیکه‌ی له‌خۆ گرت، تا سه‌ده‌ی بیستویه‌ک به‌هه‌مانشێوه فه‌یله‌سوفان و رۆشنبیران دیسان دێن شیکردنه‌وه و پرسیار و گومان ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌م چه‌مکه؛ بۆ نمونه (ئالان بادیۆ) رۆڵێکی دیاری له شۆڕشی مایو 1968ی فەره‌نسی هه‌بوو. یه‌کێک له دروشمه‌کانی ئه‌م شۆڕشه “هه‌ڵبژاردن ته‌ڵه‌یه‌ک بۆ گه‌مژه‌کان”، (بادیۆ) ده‌پرسێت، ئایا هاوڵاتیان هه‌مویان به‌ئاگان یان کار به‌م ر‌سته‌یه ده‌که‌ن؟ له‌و بڕوایه‌دان گوتار و دانپێدانانه‌کانی کاندیه‌کان به‌که‌ڵکی ئه‌وان دێن و ئازار و ناخۆشیه‌کانیان که‌م ده‌کاته‌وە!
(بادیۆ) ده‌ڵێت “ئێمه هه‌ست به ده‌سه‌ڵاتی (دیکتاتۆری، تیۆکراسی، ئه‌رستۆکراتی، ئۆلیگارشی، مۆنارشی) ده‌که‌ین، به‌ڵام هیچکات هه‌ست به ده‌سه‌ڵاتی دیموکراسی ناکه‌ین، له‌ناو سیسته‌می دیموکراسی ناژین، به‌ڵکو له‌لایه‌ن رژێمێکی ئۆلیگاریشی (دارایی و سیاسی و میدیای) هه‌ژمونکراوین. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت “من ره‌تی دیموکراسیه‌تی هه‌قیقی ناکه‌م، به‌ڵکو ره‌تی ئه‌و دیموکراسیه ده‌که‌م که وه‌همه‌و له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک نۆرم و پێوه‌ر و بڕیار بونیادنراوه و ئاداکه‌ی له‌ده‌ستی که‌سانی ئۆلیگارشیه. هه‌روه‌ها (بادیۆ) ره‌خنه له سیسته‌می دیموکراسی ده‌گرێ، پێیوایه “ئه‌م سیسته‌مه له‌پێناو فراوانکردنی ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رمایه‌داری به‌کاری ده‌هێنن.” 11
لێره‌دا ده‌بینین ئادای فه‌یله‌سوفان بۆ چه‌مکی دیموکراسیه‌ت گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت، ده‌که‌وێته ژێر ره‌خنه‌و گومانی فه‌یله‌سوفان و رۆشنبیران.
ئه‌م چه‌مکه له کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه مێژویه‌کی تازه‌ی هه‌یه، له باسکردنی له نێو ناوه‌نده‌کانی کۆمه‌ڵگه، ئه‌گه‌رچی ئه‌و دیموکراسییه‌ی له رۆژئاوا درووست بوو هێزی فه‌یله‌سوفان و رۆشنبیرانی له‌پشته‌وه بووه، به‌ڵام له کۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی و هه‌رێمی کوردستان، هێزه مه‌زهه‌بی و خێڵه‌کییه‌کان بانگەشه‌یان بۆ دیموکراسی ده‌کرد، له بنچینه‌دا ناکۆکی گەورە بوو له نێوان کاره‌کته‌ری تیۆکراسی و خێڵه‌کی له‌گه‌ڵ دیموکراسی. رۆشنبیران دوای روخانی رژێمی به‌عس نه‌یانتوانی خاوه‌ندارێتی دیموکراسی بکه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌وان خۆیان به خاوه‌نی دیموکراسی بکردایه، ره‌نگه دۆخێکی ته‌واو جیاواز له ئه‌مڕۆ له ئارادابوایه. له‌لایه‌کی دیکه، قه‌یران و نه‌بوونی میکانیزمی پێویست له‌ژێر ده‌ستی رۆشنبیران، واتا که‌ناڵه‌کانی گه‌یاندن، له هه‌رێمی کوردستان پاڵپشتێکی زۆری کاره‌کته‌ره ئاینییه‌کان ده‌کرێت، له کردنه‌وه‌ی مزگه‌وت و که‌ناڵی راگه‌یاندن، ساڵانه سه‌رۆکی حکومه‌ت چه‌ندینجار دیدار له‌گه‌ڵ پیاوانی ئاینی رێکدەخات، که‌چی له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تیه رۆشنبیرییه‌کان به‌پێچه‌وانە، ئه‌مه‌ش گوازرشت له‌و بۆشاییه ده‌کات که له‌نێوان ده‌سه‌ڵات و رۆشنبیراندایه، بۆیه ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵات پێویستی به پیاوانی ئاینیه وه‌ک له نوخبه‌ی رۆشنبیران، چونکه له ئاین دیموکراسی نیه، ده‌سه‌ڵاتیش له هه‌رێمی کوردستان لەبەرئەوەی پێوەرەکانى ده‌سه‌ڵاتێکی دیموکراتى نیه، بۆیه ئه‌م لایه‌نه‌ی هه‌ڵبژاردووه.
*ئەرک و ئاراستە فکرییەکانى دەربارەى دیموکراسى
دیموکراسی ئامێرێک نییه تاکو بێین له‌ناو کۆمه‌ڵگه سیسته‌ماتیکی بکه‌ین وه‌کو ته‌کنه‌لۆژییا به که‌ته‌لۆگ به‌کاری بهێنین. ئه‌و پێناسه‌ییه‌ی که بۆ دیموکراسیه‌تیش کراوه، که‌وا ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل، واتا گه‌ل بڕیار له چاره‌نووسی خۆی ده‌دات، ئه‌مه‌ش وه‌همێکی دیکه‌یه. هیچکات زۆرینه حوکم ناکات، له کام وڵاتی دونیا که به دیموکراسیترین و‌ڵات ناسراوه هه‌ر ئۆلیگارشێکی (دارایی و میدیای و سیاسی) هه‌یمه‌نه‌ی کردوەته سه‌ر کۆمه‌ڵگه، وه‌کو (ئالان بادیۆ) پێ وایە”رەنگە له ئایندە سیستەمێکى باشتر لە دیموکراسى پەیدا بێت، و یەکێک بێت لە داهینانەکانى مرۆڤایەتى”12
بەڵام (فرانسیس فوکۆیاما) پێیوایە “دیموکراسى لیبرالى کۆتایى مێژووە، بەپلەى یەک لەسەر ئازادى تاک و بازاڕى ئازاد وەستاوە، سنوور یان چوارچێوەیەکى لەبەردەم ئومید و گەشەى ئایدیاى مرۆڤ دانا، هیچ هەڵبژاردەیەکى لەوە باشترى لەبەردەم مرۆڤایەتى نەهێشتۆتەوە” لە ساڵى 1992 تیۆرى فۆکۆیاما لەبارەی ‘کۆتایى مێژوو و مرۆڤى کۆتایى’ دەنگىدایەوە، ئاماژە بەوە دەکات کۆتایی شەڕى سارد وایکرد ئایدیۆلۆژییاى دیموکراسى لیبرالى سەربکەوێ بەسەر ئایدیۆلۆژییا سیاسیەکانى تر، پێیوابوو ئەم سەرکەوتنەى ئایدیۆلۆژییایەش لەسەر ئاستى چیهان زیاتر فیکرییە وەک لەوەى پراکتیکى بێت.”13
لەنێوان ئەم دوو ئاراستە فیکرییە گرنگە بگەڕێینەوە بۆ فەلسەفەى (هیگڵ)، لەنێوان دوو قوتابخانەى جیاواز بەیەک، لەنێوان (ئالان بادیۆ) و (فۆکۆیا)، ئاراستەی فیکرى (بادیۆ) لەسەر دیموکراسى دەمانگەرێنێتەوە بۆ لایەنێکى فەلسەفى (هیگڵ) لەسەر ‘تێز و ئەنتى تێز و سەنتێز’، دیموکراسى وەکو تێز، پاشان ئەنتى-دیموکراسى، لە کۆتاییدا سەنتێزێکى نوێ درووست دەبێت، بەوەى کە دەڵێت، ڕەنگە لە ئایندە سیستەمێکى باشتر لە دیموکراسى پەیدا بێت ئەویش بۆ یەکێک لە داهێنانەکانى مرۆڤایەتى بگەرێتەوە، بەڵام ئاراستە فیکرى (فۆکۆیاما) سەبارەی بە کۆتایى مێژوو، ئەمە تێۆرێکى هیگڵیە. (هێگڵ) مێژوو بەسەر سێ جۆر دابەش دەکات، لەوانە: (ئۆرگیناڵ، تێۆرى، فەلسەفى)14.
(هیگڵ) پێیوابوو کە زنجیرەى رووداوە مێژووییەکان بە کۆتایى ناگەن، بەڵکو پێویستە دەستکەوتەکانى کۆمەڵگە ئازادیخوازەکان بگاتە کۆتایى، کە ئەمرۆ نوێنەرایەتى چیهان دەکەن. ئەوەیش مەبەستى ئەو کۆمەڵگەى دیموکراسى لیبرالەیە. بەپى ئەم تیۆرەى (هیگڵ) بێت دیموکراسى لیبرال هەموو ئەو بۆشایانەى کە خواستێکى ناعەقڵانى بوو پڕ کردۆتەوە. ئالەم خاڵەدا (فۆکۆیاما) لەگەڵ ئاراستەى فەلسەفەى (هیگڵ)دا یەکدەگرنەوە.
فەیلەسوفى گرێک (ئەفلاتۆن) رەتى (دیموکراسى ئەتێنا)یى* دەکرد، لەسەر بنەماى ئەوەى، ئەم جۆرە دیموکراسیەتە لەو کۆمەڵگانەى کە ئەنارکیزمن ناتوانن لە بەرژەوەندى گشتى و یەکپارچەى ناوخۆى بپارێزن، پێیوایە “دیموکراسى ئەتێنایى گوزارشت لە خانەوەدایەک زیاتر لە سیستەمێکى سیاسى دەکات”
له کتێبه‌که‌ی (ئه‌لیکس دو تۆکڤیل) به‌ناوی “دیموکراسی له ئه‌مەریکا”، له سه‌ده‌ی نۆزده، (تۆکڤیل) قسه له‌سه‌ر دیموکراسی له ئه‌مه‌ریکا ده‌کات که چۆن خۆشگوزه‌رانی و به‌خته‌وه‌ری درووست کردوه و گه‌شه به کۆمه‌ڵگه ده‌دات. سه‌ره‌تا (تۆکڤیل) هه‌وڵده‌دات خوێندنه‌وه‌یه‌کی نوێ بۆ دیموکراسی له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دیموکراسی لیبراڵ بکات، (تۆكڤیل) پێ وایه “دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کێکه له پرنسیپه‌کانی دیموکراسی. ئه‌گه‌ر دادپه‌روه‌ری نه‌بێت، هیچ مانایه‌ک بۆ دیموکراسیش نابێت، جگه له دادپه‌روه‌ری فیکری و ئابوریی، چونکه دادپه‌روه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌روه‌ری و که‌رامه‌ت بۆ کۆمه‌ڵگه دروست ده‌کات، له‌هه‌مانکاتدا دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی خۆشگوزارەنییه‌کی ئابورییش به یه‌کسانی بۆ تاکه‌کان فه‌راهه‌م ده‌کات. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ “ناتوانی ئازادی بونیادبنێی ئه‌گه‌ر یه‌کسانی نه‌بێت.”15 بۆیه ئه‌مه جه‌وهه‌ری فیکری (ئه‌لیکس دو تۆکڤێل)ه سه‌باره‌ت به دیموکراسی.
ئه‌گه‌ر سه‌یری تێزه‌که‌ی (رۆچر سکرتۆن) فه‌یله‌سوفی به‌ریتانی پارێزخواز بکه‌ین، ئه‌وا بۆچونێکی دیکه‌مان ده‌ست ده‌که‌وێت. ئه‌و له بابەتێکی نووسراوی به‌ناوی “سنووری دیموکراسی” بڵاوکردوەتەوە که تێیدا ئاماژه بۆ سه‌ره‌تاکانی بنه‌مای دیموکراسی ده‌کات و ئه‌و ده‌ستکه‌وته بۆ پرۆتستانته‌کان له به‌ریتانیا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و ده‌ڵێت “کو‌لتووری پرۆتستانتی زیاتر له کو‌لتووری ئیسلام له‌گه‌ڵ دیموکراسی ده‌گونجێت”..
ئه‌م وتاره‌ی (رۆچر) کۆمه‌ڵێک شیکردنه‌وه هه‌ڵده‌گرێت که ده‌توانرێت له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی به‌گشتی و هه‌رێمی کوردستان به‌نمونه جێبه‌جێ بکرێت. پێموایه بنه‌ماو پرنسیپه سه‌ره‌کییه‌کانی دیموکراسی ئه‌وکاته ده‌چه‌سپێت که ده‌وڵه‌تێکی عه‌لمانییەت هه‌بێت، دیموکراسی ده‌رهاویشته‌یه‌کی گرنگه له ده‌رهاویشته‌کانی عه‌لمانییه‌ت، دیموکراسی جومگه‌یه‌کی گرنگی عه‌لمانییه‌ته، یه‌کێک له مه‌رجه‌کانی دیموکراسی عه‌لمانییه‌ته، به‌ڵام مه‌رج نیه هه‌مو عه‌لمانییه‌تێک دیموکراسی بێت، بەڵام مه‌رجه هه‌مو سیسته‌مێکی دیموکراسی عه‌لمانی بێت. بۆ نمونه “کۆمۆنیسته‌کان و فاشیسته‌کان و که‌مالیسته‌کان”، ئه‌مانه هه‌مویان عه‌لمانی بوون، بەڵام دیموکراسی نه‌بوون. بۆیه زه‌مینه‌ی له‌دایکبوونی ئه‌م سیسته‌مه له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی وابه‌سته به فیکری ئاینی و خێڵه‌کی هه‌ندێ زه‌حمه‌ته، به‌تایبه‌تی له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئیسلامی‌دا، ئه‌گه‌ر هه‌وڵی دامه‌زراندنیش بده‌ن له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تدا ده‌مێنێته‌وه، له‌وێشدا شکست ده‌هێنێ، چونکه سیاسه‌ت کو‌لتوور درووست ده‌کات، سیاسیه‌تیش له‌و کۆمه‌ڵگایه‌نه له‌سه‌ر بنه‌مای ئاینی و خێڵه‌کییه، ئه‌م عه‌قڵیه‌ته کو‌لتوورێکی خێڵه‌کی و مه‌زهه‌بی درووست کردووه، بێگومان ئه‌مه‌ش پرادۆکسێکی گه‌وره‌یه له‌گه‌ڵ بنه‌ماکانی دیموکراسی که (دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و ئازادی تاک، خزمه‌تگوزاریی و خۆشگوزه‌رانی و یه‌کسانی و فره‌یی)یه ناگونجێت. له‌کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئاینی و خێڵه‌کی تاک ئازادی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات و ده‌که‌وێته ژێر کۆنترۆڵی یاسا و عورفی مه‌زهه‌بی و خێڵه‌کی، له‌وێشدا کۆ بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی تاک ده‌دات و تاکگه‌رایی هیج وجودێکی بۆ نامێنێته‌وه.
جگە لە قسەکردن لەسەر دیموکراسی لە ڕوانگەى بیرمەندان و رۆشنبیران کە بە ئاراستەی فیکرى جیاواز دەبیندرێت. لەلایەکى دیکەوە دیموکراسى لەبەرامبەر چەند سیستەمێکى دیکەش راوەستاوە کە دەتوانین ناویان لێ بنێین سیستەمەکانى ئەنتى-دیموکراسیە .
چه‌مکی تیۆکراسی و دیموکراسی بێگومان ئه‌م دو چه‌مکه ناتواندرێت له حوکمڕانیدا بخرێته ناو یه‌ک چوارچێوه و ببێته سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن. (تیۆکراسی) واتا حوکمی ئاینی که پشت به شه‌رع و ئه‌حکامی ئاین و تێکسته دینیه‌کان ده‌به‌ستێ و نابێت ده‌سکاری بکرێت. بۆیه سیسته‌می حوکمڕانی له عێراق و عه‌قڵیه‌تی به‌ڕێوه‌بردن له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌زهه‌ب و پشت به‌ست به یاسا‌و تێکستی ئاینییه، شیکردنه‌وه‌کانی (سکرتۆن) ئه‌و راستیه‌مان بۆ ده‌رده‌خات که سیسته‌می دیموکراسی ناتوانێ له‌گه‌ڵ ستروکتووری کۆمه‌ڵگه‌ی عێراقدا وا به‌ئاسانی درووست بێت، که بنه‌ماو پرەنسیپی ئاینی و مه‌زهه‌بی و خێڵه‌کی فه‌ڕمانڕوایه‌تی ده‌که‌ن، چونكه پێچه‌وانه‌ی كرۆكی دیموکراسی راسته‌قینه‌یه.
(جۆن دیوى) فەیلەسوفى ئەمەریکى پێیوایە “دیموکراسى پەروەردەیە لەبەرئەوەى شێوازێک لە شێوازەکانى چۆنیەتى رەفتارکردنى مرۆڤ لە ژیانى رۆژانە و تێکەڵاوبوون لەگەڵ دەوروبەرو و ئاڵوگۆرکردنى بیروڕا، بەلاى ئەو دیموکراسى تەنیا سیستەمێکى سیاسیە نیە، به‌ڵكو پرسەکانى تایبەت بە یەکسانى نێوان تاکەکان بەبێ جیاوازى و رێزگرتن لە ئازادى مرۆڤ و هاوبەشیکردن لەنێوان تاکەکان لە پێناو دابینکردنى گوزەرانێکى باش لە هەموو بوارەکانى کۆمەڵگە، به به‌شێكی گرنگی له پرۆسه‌ی دیموكراسی داده‌نا، گرنگىدانى (جۆن دیوى) بە دیموکراسى پەروەردەى بڕوابوونى عەبەسى و یان بە خۆڕایی نەبوو، بەڵکو بڕوابوونێکى کرداریی بوو، چونکە پێیوابوو ئەم شێوازە لە دیموکراسیەتە گەرەنتى بوژانەوە و پێشکەوتنى نەوەکانى داهاتوومانە”16
زۆرجار لە کۆمەڵگەى کوردى باس له‌وه ده‌کرێت که دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ی و ته‌ندروستی یان ته‌واوی دامه‌زراوه حکومیه‌کان وه‌کو پێویست کار ناکه‌ن، بگره نه دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌کان ده‌توانن که‌سایه‌تییەکی په‌روه‌رده‌ی به‌هێزت بۆ درووست بکەن و نه ته‌ندروستکاران ده‌توانن به شێوه‌یه‌کی گشتی جێگای متمانه‌ی کۆمه‌ڵ بن، راستیه‌که‌ی ئه‌وە هه‌ڵه‌ی ئه‌وان نیه، به‌ڵکو ئه‌و عه‌قڵیه‌تی که حوکمڕانی ئه‌وان ده‌کات، بێ ئاگایه له‌وه‌ی چ روده‌دات له‌نێو دامه‌زراوه‌کان! بگره سه‌رجه‌م سێکته‌ره خزمه‌تگوزارییه‌کانی ئیفلیج کردووه، وه‌کو بارێکه به‌سه‌ریانه‌وه، چونکه ئه‌وان وا ده‌خوازن ده‌زگایه‌کی په‌روه‌رده‌یی و ته‌ندروستی به‌هێزت نه‌بێت، ئه‌وه ده‌مانگه‌یەنێته ئه‌وه‌ی ئه‌و گروپه‌ی که ئه‌مڕۆ هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێوه ده‌بەن، خه‌ریکی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیانن نه‌ک به‌رەو‌پێشبردنی دامه‌زراوه‌کان.
مارکس پێیوایە “دروستبوونى فەرمانڕوایەکى دیموکراسى لە کۆمەڵگەیەکى سەرمایەدارى کارێکى مەحاڵە، چونکە دیموکراسى مەرجدار بە ترانسفۆرماسیۆنەوە لە بنەماکانى کۆمەڵگە، هەروەها پێکهێنانى هەموو ئەو بزووتنەوانەى لەپێناو یەکسانى سیاسی و گشتاندنى مافى دەنگدان بە هەنگاوێکى پۆزەتیڤ دادەنێ، بەڵام (مارکس) لەو بڕوایەدایە کە تواناى ئازدیخوازى دیاریکراوە، چونکە پەیوەستە بە جیاوازى چینایەتى و ئەو بەربەستانەى کە ئەم جیاوازییانە دروستیان دەکات، لە هەموو کایەکانى سیاسى و کۆمەڵایەتى و ئابوورى، بەلاى مارکس هەڵبژاردن ناتوانێ چارەنووسى دەوڵەت دیاری بکات.”17
(یۆرگن هابرماس) یه‌کێک بوو له داکۆکیکاری دیموکراسی به‌تایبه‌تی راوێژکاری و دژی هه‌موو دیارده‌یه‌کی ناعه‌قڵانی له فیکری سیاسی بوو، به‌لای ئه‌و کۆمه‌ڵگەی هاوچه‌رخ له‌سه‌ر سێ بنه‌مایه که ئەخلاقیاتی گەیاندنە، ئەویش پێکدێت لە (دیموکراسی‌و یاسا‌و دادپه‌روه‌ری). (ڤۆڵتێر) به گه‌وره‌ترین دوژمنی چه‌وسانه‌وه‌ی ئاینی و سیاسی ناسرابوو، دوای ئازادی بیروڕاو عه‌قیده‌ی بۆ هاوڵاتیان ده‌کردو پارێزگاریکردن له تاک له‌به‌رامبه‌ر توندوتیژییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی ئاینی و سیاسی.”18
له روانگه‌ی (ساموئیل هانتینگتۆن) گواستنەوەى کۆمەڵگە بۆ سیستەمێکى دیموکراسى بریتیە لە “قۆناغی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی تۆقێنه‌ر به‌ره‌و ده‌سه‌ڵاتێکی دیموکراتی، واتا گواستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌یه له قۆناغی دیکتاتۆرییه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی تۆقێنه‌ر به‌ره‌وه ده‌سه‌ڵاتی دیموکراتی. له کۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی بۆ نموونه ئه‌م گواستنه‌وه‌یه ئاراسته‌یه‌کی ته‌واو پێچه‌وانه بوو؛ دوای ده‌سه‌ڵاتی تۆقێنه‌ر و دیکتاتۆرییه‌ت، به‌ره‌و ده‌سه‌ڵاتێکی تائیفی و مافیایی و کۆنترۆڵکردنی سه‌روه‌ت و سامان له‌لایه‌ن گروپی جیاجیا له‌ژێر ناوی ئاین و نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌بی گۆرا.
بانگەشه‌کردن بۆ دیموکراسی له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا یان بلێن لە هەرێمى کوردستان ته‌نیا له گوتاری سیاسی چه‌ند کاره‌کته‌رێکی سیاسی ئیدیعای بۆ ده‌که‌ن، ئه‌ویش هه‌ر له بازنه‌ی تیۆریدا ماوه‌ته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی پراکتیزه‌ی بکه‌ن. له گوتاره‌کانیان فۆرمی جوانترین وێنەی دیموکراسیت پێشکه‌ش ده‌که‌ن، به‌ڵام له هه‌قیقه‌تدا سنووری په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌وان و هاوڵاتیان له چوارچێوه‌ی هۆڵێکدایه، خۆیان قسه‌که‌ر و هاوڵاتیان گوێگر. له فۆرمی ده‌سه‌ڵاتی دیموکراسی هه‌قیقیدا، هاوڵاتی سه‌نتراڵە نه‌ک ده‌سه‌ڵات، که‌چی له هه‌رێمی کوردستان هه‌موو سیناریۆیه‌کان له خزمه‌تی جوانکردن و سه‌نتراڵکردنی ده‌سه‌ڵاتن، ئه‌ویش چه‌ند گروپێکی دیاریکراو‌و. نه‌ک جوانکردن و خۆشکردنی ژیانی ئه‌کته‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی.
گواستنه‌وه به‌ره‌و دیموکراتیش پێویستی به کاری هاوبه‌شه له‌نێوان هاوڵاتیان، هه‌روه‌ها له‌نێوان هاوڵاتیان و رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، به‌تایبه‌تی سه‌ندیکاکان، ئه‌مڕۆ گرنگه له هه‌رێمی کوردستان سه‌ندیکاکان سه‌ندیکای هه‌قیقی بن و نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵ بن، نه‌ک له ژێر کۆنترۆڵی رێنماو بڕیاره‌کانی حیزب و ده‌سه‌ڵات بن. بۆ نموونه له فەره‌نسا سه‌ندیکاکان به هاوکاری هاوڵاتیان گۆڕانی گه‌وره ده‌که‌ن. له‌هه‌مانکاتدا ده‌بنه فشارێکی به‌هێزیش بۆسه‌ر ده‌سه‌ڵات. کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتی پێویستی به‌وه‌یه سه‌ندیکاو رێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان رۆڵی هه‌قیقی خۆیان ببینن، نه‌ک به‌رده‌وام پینه بۆ ده‌سه‌ڵات بکه‌ن.
کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتی به‌وه له نادیموکراتی جیا ده‌کرێته‌وه کە هه‌مو کایه‌کانی کۆمه‌ڵ له‌رێگای نوێنه‌ره‌ی هه‌قیقی ده‌توانن رۆڵ ببینن. ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی کوردستان سه‌ندیکاکان بۆ ئه‌وه، نوێنه‌ری توێژه‌کانن تا ده‌نگ و ره‌نگیان کپ بکه‌ن، هه‌موو هێزێک له‌وان وه‌ربگرنه‌وه به‌ناوی نوێنه‌رایه‌تیکردن، نه‌ک مافه‌کانیان بۆ دابین بکه‌ن. گواستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه به‌ره‌و دیموکراسی، پێویستی به عه‌قڵیه‌تی سیاسی راستگۆ و شه‌فافه، چونکه سیاسه‌ت کو‌لتوور درووست ده‌کات، ئه‌م گروپه سیاسییه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌رێمی کوردستان به‌رێوه ده‌بات، له‌گه‌ڵ هاونیشتیمانیانی له ناكۆكیه‌كی گه‌وره‌دایه . له کۆمه‌ڵگه‌ی نادیموکرات ده‌سه‌ڵات هه‌زاران سیناریۆ ده‌کات، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی که به هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان ده‌زانێ، که‌چی کۆمه‌ڵگه بێ‌ده‌نگه، بۆیه پێویستت به‌وه‌یه کۆمه‌ڵگه زۆر له‌وه هوشیارتر بێت، کاتێک ده‌سه‌ڵات تۆمه‌ت و سیناریۆ درووست ده‌کات.
سەرچاوەکان:
1-احمد صابر حوحو ، مبادء و مقومات الديمقراطية ، مجلة المفكره ، عدد الخامس ،ص321
2- داود الباز، النظم السياسية للدولة و الحكومة في ضوء الشريعة الاسلامية ، دار الايمان للطبع و النشر و التوزيع ، الاسكندرية ، بدون سنة ،ص57
3- فاضل قةرةداغى ، ئةفسانةى ديموكراسى ، ضاثخانة زانكؤى سةلاحةدين ، ضاثى يةكةم ،سالَى 1998،هةولير ،ل7.
4- ديَظيد بيتهام و كيَظين بويل ، ديموكراسى ضية ؟ ، لة بلاَوكراوةكانى يونسكؤ ، وةرطيَرانى لة فارسيةوة . كريمى حسامى ، دةزطاى ضاث بلاَوكراوةي موكريان ،ضاثى يةكةم ، 2001 هةولير ، ل25
5- Alain Badiou: élections, piège à cons? France 2, “Avant-premières” 01/03/2012.
6- Jean Salem, Elections, piège à cons ? : Que reste-t-il de la démocratie ? Poche – 28 janvier 201
8– Alain Touraine, Qu’est-ce que la démocratie? Paris: Fayard, 1994, 297 p
9--تهانى صلاح ، الديمقراطية في عيون المفكرين الفلاسفة ، الاهرام ، الخميس 9 من رجب 1435 هــ 8 مايو 2014 السنة 138 العدد 46539.
10-تهانی صلاح ،الدیمقرا‌طية فی عیون المفكرین و الفلاسفه ، هه‌مان سه‌رچاوه .
هه‌مان سه‌رچاوه ،11- Alain Badiou: élections, piège à cons? France 2
هه‌مان سه‌رچاوه ،12- Alain Badiou: élections, piège à cons? France 2
13- د. ماهر الشريف ، فوكوياما و “نهاية ” الديمقراطية الليبرالية، حزب الشعب الفلسطينى ، 3/12/2017
14- http://ramdane.marocprof.net/post/111960
15-MARIA JOSÉ VILLAVERDE, La democracia en América: bicentenario de Tocqueville https://elpais.com/diario/2005/12/26/opinion/1135551610_850215.html
*- (دیموكراسی ئه‌تێنیایی)، ئه‌م جۆره له دیموكراسیه بۆ سه‌ده‌ی پێنج ( پێش له دایكبوونی مه‌سیح) ده‌گه‌ڕیته‌وه ، كه تایبه‌ت بوو به ئه‌تێنیا و هه‌رێمی ئه‌تیكا، (دیموكراسی ئه‌تێنیا)یی جۆرێكه له سیسته‌می حوكمڕانی و راسته‌وخۆ هاوڵاتیان ده‌نگیان به نوێنه‌ره‌كانی خۆیان ده‌دا، به‌شداریكردن له‌م پرۆسه‌یه كراوه نه‌بووه واتا هه‌موو هاوڵاتیان مافی ده‌نگدانیان نه‌بوو ، ئه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو پیاوه پێگه‌یشتووه‌كانی خه‌ڵكی ئه‌تێنا بوو ، بێگانه مافی ده‌نگدانی نه‌بوو، به‌ڵكو مه‌رجی سه‌ره‌كی ئه‌وه بوو كه ده‌بوو خه‌ڵكی (ئه‌تێنیا)یی بێت. ژن و كوێله‌كانیش مافی ده‌نگدانیان نه‌بوو .
16- حساني محمد، التربية و الديمقراطية جون ديوي نموذجا – مغرس (مغرب برس) موقع مغربي يقدم خدمة فريدة للأخبار ، 31/08/2013.
17- https://journals.openedition.org/philosophique/891
18- تهانى صلاح ، هەمان سةرچاوة.