پرسى کورد لەناو رۆژنامەگەریى فەڕەنسیدا

کاروان بازیان

لە هەر رووداوێکى پەیوەست بە کورد لە خۆرهەڵاتى ناوەڕاست، پرسى کورد لەناو رۆژنامە و میدیاى  رۆژائاوایش دەکەویتە بەر باس.  ساڵانى نێوان ١٩٨٨ بۆ ١٩٩١ ساڵانێکى گەرم و گوڕ  بوون بۆ کوردەکانى عیراق. هەربۆیە رۆژنامە فەڕەنسییەکان ئەو رووداوانەیان هەموو تۆمارکردووە. لە لێکۆڵینەوەکەدا بەشێوەیەکى سەرەکى بەدواى دوو پرسیاردا گەڕام. کە ئایا رۆژنامەکان بەشێوەیەکى مرۆیى باسى کێشەى کوردیان کردووە یان وەک پرسێکى سیاسیى؟ هەروەها سیاسەتى کارکردنى رۆژنامە فەڕەنسییەکان چۆن بووە؟ بەهەمان ئاراستەى کارکردنى ساسەتى دەرەوەى فەڕەنسایەى یان بەجۆرێکى تر؟

لە ریگەى نامەى ماستەرەکەمەوە بەناونیشانى (پرسى کورد لە رۆژنامەگەریى فەڕەنسیدا )، کە لەساڵى ٢٠١٦ تەواوم کردووە لە زانکۆی پاریس ٨ لە فەڕەنسا، لاپەڕەى رۆژنامەکانى رۆژنامەکانم هەڵداوەتەوە بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو بابەتانەى کە لەسەر سەردەمى ئەنفال و راپەڕین و کۆڕەى کوردەکانى عیراق، بڵاوکراونەتەوە. توێژینەوەکە دوو سەد لاپەڕەیە. هەموو ئەو بابەتانەم خویندووەتەوەو پۆلێنکاریم بەپێى سەردەمەکە تێیاندا کردووە. راستى تەرکیزم خستووەتە ئەو بابەتانەى کە لەسەر ئەنفال، راپەڕین و کۆڕەو بڵاوکراونەتەوە. بۆ ئەوەش مانگى مارسى ١٩٨٨ و هەریەکە لەمانگەکانى مارس و نیسانى ١٩٩١ م هەڵبژاردووە.

لە لێکۆڵنەوەکەدا، کارم لەسەر چوار رۆژنامەى رۆژانەى ناسراوى فەڕەنسى کردووە، کە بریتین لە:  لومۆند، لوفیگار ۆ، لیبراسیۆن و لاکروا. ئەم رۆژنامانە هەریەکەو سیاسەتێکى تایبەتیان هەیە لە نووسین. لوموند، رۆژنامەیەکە لە رەوتە چەپەکانەوە نزیکە. لوفیگارۆ ئاراستەى کارکردنى لە راستڕەوەکانەوە نزیکە. لیبراسیۆن لەچەپەکانەوە نزیکە. لاکروا لە کاتۆلیکە مەسیحییەکانەوە نزیکە. ئەم رۆژنامە ئاراستە جیاوازانەیشم بۆیە هەڵبژاردووە تا بەراوردێک لەنێوان بۆچوونەکانیاندا بکەم، هەروەها لە هەموو روویەکەوە هەڵویستى رۆژنامەگەرى فەڕەنسیم لەسەر پرسى کورد بۆ دەرکەوێت.

وەک دەسپێکێک ئەگەر لەسەرەتاوە لە ساڵى ١٩٨٨ ەوە دەستپێبکەین، لە رووداوەکانى ئەنفالدا هەریەکە لەو رۆژنامانە، باسى ئەو رووداوانەیان کردووە کە بەسەر کوردەکانى عیراقدا هاتوون، بەڵام بەهیچ شێوەیەک باسى ئەنفالیان نەکردووە. وەک وشە و زاراوە ناوى ئەنفالیان نەهێناوە.

بۆ لێکۆڵنەوەکە لە کتێبخانەى نیشتمانى فەڕەنسا BNF، بە کتێبخانەى فرانسوا میترانیش ناسراوە، تەواوى ژمارەى ئەو رۆژنامانەم سەیرکردوون و  وێنەمگرتوون، کە لەو ماوەیەدا باسى کوردیان کردووە.

ئەو سەرچاوانەى بە فەڕەنسى سودم لێوەرگرتوون، لەلایەن نووسەرە فەڕەنسییە کوردناسەکانەوە، وەک (ژیرار شالیان) و (کریس کۆچێرا) و چەند نووسەریکى تر نووسراون، هەروەها هەندێ سەرچاوەى تر کە لەلایەن کوردەوە بە زمانى فەڕەنسى نووسراون. بەڵام سەرچاوەى سەرەکیم خودى فەڕەنسییەکان خۆیان بووە. بۆ هەموو بابەتێکیش هەمیشە زانیارییەکانم چەندین جار بەراورد کردووە.

ئەنجامەکە بەم جۆرەیە، لە باسکردنى رووداوەکانى ساڵى ١٩٨٨ دا، رۆژنامەکان ئەولەویەتیان بە جەنگى ئیران- عیراق داوە، بەڵام لەپاڵ ئەوەیشدا ئەو کارەساتانەیان باسکردووە کە بەسەر کورددا هاتووە. واتا لەناو یەک ریپۆرتاژدا باسى جەنگەکەى کردووە. لەو نێوەنەدەشدا پەرەگرافێکى تایبەتکردووە بە پرسى کورد. یان لە هەندێ ریپۆرتاژدا تەنها بەچەند وشەیەک باسى کوردیان کردووە. بەڵام دواى بوردومانکردنى هەڵەبجە بە چەکى کیمیاوى لەلایەن رژێمى عێراقەوە، بەڵام هێشتا زانیارى ورد نادەن، بەڵکو بەشێوەیەکى گشتى باسى رووداوەکە دەکەن.

لەساڵى ١٩٩١ و دواى داگیرکردنى کوەیت لەلایەن عیراقەوە، سیاسەتى وڵاتانى رۆژائاوا بە تەواوى گۆڕانکاریى بەسەردا دێت. لەم نێوەندەشدا ئاراستەى کارکردنى میدیاکانى فەڕەنسا دەچنە قۆناغێکى ترەوە. چیتر حەزەر ناکەن و بابەتى درێژ و ریپۆرتاژى پڕزانیارى لەسەر پرسى کورد بڵاودەکەنەوە. لەسەردەمى راپەڕینى کورد لە شارەکانى باشورى کوردستانى دژى رژێمى عیراق، کورد دەبێتە مانشێتى گەورەى رۆژنامە گەورەکان. تەنانەت پێشتر لەکاتى کیمیابارانکردنى هەڵەبجە بە چەکى کیمیاوى کە رۆژنامەکانى فەڕەنسا بە حەزەزەرەوە باسیان دەکرد، بەڵام لە دواى داگیرکردنى کوەیتەوە، جارێکى تر ئەو پرسە هاتەوە بەرباس و بووبە بابەتى رۆژنامەکان.  رۆژنانە هەریەکە لەو رۆژنامانە دوو بابەت یان زیاتریان لەسەر کورد بڵاودەکردەوە.

لەکاتى کۆڕەودا، فەڕەنسا یەکەمین وڵات بوو توانى پرسى کورد بگەیەنێتە نەتەوەیەکگرتووەکان. بەرگریکارێکى سەرسەخت بوو لە کوردەکانى عێراق. سۆزى وڵاتانى ترى بۆلاى پرسى کورددا راکێشا. بەهاوکاریى فەڕەنسا بوو کە ئەنجوومەنى ئاسایشى نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیارى دروستکردنى ناوچەى دژە فڕینى لە (باکورى عیراق) دا دەرکرد. دواتر بەرهەمەکەى دروستکردنى حکومەتى هەریمى باشورى کوردستان بوو. ئەو هەڵوێستانەى فەڕەنسا بووبە جێگەى باس و مانشێتەگەورەى رۆژنامەکان. لەگەڵ مانشێتەکاندا وێنەیەکى گەورەى رووداوەکانیشى لەگەڵدا بوو. هەموو ئەوانە خاڵیکى وەرچەرخانى گرنک بوون لە مێژووى کورددا، کە دەوڵەتێکى وەها زلهێز بێتەسەر خەت. تەنانەت هەندێ جار رۆژنامەکان کاردەوەکانى رژێمى عیراقیان وەک جینۆساید ناودەبرد، ئەمە لەکاتێکدا پێشتر شتى وایان باسنەدەکرد.

ئەوەى تێبینم کرد، پرسى کورد لە رۆژنامەگەرى فەڕەنسیدا وەک پرسێکى سیاسیى نەتەوەیى مامەڵەى لەگەڵکراوە نەک تەنها پرسێکى مرۆیى. لە هەموو ریپۆرتاژەکاندا ئاماژەیان بە مێژووى سیاسیى کورد کردووە.

رۆژنامە فەرەنسییەکان سەرچاوەى گرنگن بۆ ئەو سەردەمەى کورد. دەتوانرێت وەک سەرچاوەیەکى مێژوویى سودیان لێوەربگیرێت، زۆر راستیی مێژووییان تێدایە. کە زەحمەتە لە هەموو جێگایەک  دەستبکەوێت.

بەشێکی ئەو سەرچاوانەى کە بۆ ئەم لێکۆڵینەوەیە بەکارهێنراون :


Bibliographie

Ouvrage français

– Agnès، Yves، Manuel de journalisme، Paris، LA DECOUVERTE، 2008.

– Balta، Paul، Iran-Irak une guerre de 5000 ans، Paris، éditions anthropos، 1987.

– Barzani، Saywan، Le Kurdistan D’Irak 1918- 2008، Paris، L’Harmattan، 2009.

– Baubérot، Jean، Les laïcités dans le monde، Paris، PUF، 4e édition، 2014.

– Bohec (Le)، Jacques، dictionnaire du journalisme et des médias، Rennes، presse universitaires de Rennes، 2010.

– Boulanger، Philippe، Géopolitique des Kurdes، Paris، Ellipses، 2006.

– Bozarsalan، Hamit، La Question Kurde : états et minorités ou Moyen-Orient، Paris، Presses de Sciences Po.، 1997.

– Cerf، Martine، Horwitz، Marc، Dictionnaire de la laïcité، Paris، Armand Colin، 2011.

– Chaliand، Gérard (dir.)، les Kurdes et le Kurdistan، Paris، Petite collection Maspero، 1981.

– Chaliand، Gérard، Le malheur kurde، Paris، Seuil، 1992.

– Chaliand، Gérard (collaboration : Sophie Mousset)، La Question Kurde à l’Heure de Daech، Paris، Seuil، 2015.

– Cigerli، Sabri، Réfugiés kurdes d’Irak en Turquie، Gaz، exodes، camps، Paris، L’Harmattan، 1998.

– Cigerli، Sabri، Les Kurdes et Leur Histoire، Paris، L’Harmattan، 1999.

– Daube، Jean-Michel، Dictionnaire de la Presse des Médias، Paris، Conseil International de la Langue française، 1991.

– Dorin، Bernard، Les Kurdes : destin héroïque et destin tragique، Paris، édition lignes de repères، 2005.

– Gorgas Jardi Tejel، La Question kurde : Passé et Présent، Paris، L’Harmattan، 2014.

– Hakem، Halkawt، dictionnaire kurde-français (sorani)، Paris، L’Asiathèque، 2012.- Kutschera، Chris، Le Mouvement national kurde، Paris، FLAMMARION، 1979.

– Kutschera، Chris، Le défi kurde ou le rêve fou de l’indépendance، Paris، Bayard Culture، 1997.

– Kutschera، Chris (dir.) Le livre noir de Saddam Hussein، Paris، oh éditions، 2005.

– Kutschera، Chris، La Longue Marche des Kurdes، 40 ans de reportage au Kurdistan، édité par GKI (KRG)، 2012.

– Rehmany، Wirya، Dictionnaire politique et historique des Kurdes، Paris، L’Harmattan، 2014.  





كاروان بازيان

ماستێر لە میدیا و کۆمۆنیکاسیۆن لە زانکۆی پاریسی هەشت

رۆژنامه‌نووس و پسپۆر له‌ بواری كۆمۆنیكاسێۆنی دیجیتال

Check Also

چۆن بابەتی فەیسبوک هەڵبژێرین؟

بەیان سەلمان Image: Samer Daboul فەیسبوک پانتاییەکی بەتاڵ و بێ ناوەڕۆک نییە هەتا نەزانین چۆن …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *